الشمس
The Sun • 15 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بەخۆر وڕووناکیەکەی
2وە سوێند بەمانگ کەدوا بەدوای ئەو ھەڵبێت
3وە سوێند بە ڕۆژ کاتێك کەخۆر دەردەخات
4وە سوێند بەشەو کەخۆر دادەپۆشێت
5 وە سوێند بە ئاسمان وبەوەی دروستیكردووە
6وە سوێند بە زەوی وئەوەی ڕای خستووە
7 وە سوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە
8ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپ وچاك وخواپەرستیشی پیشاندا
9(سوێند بە ھەموو ئەوانە) بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی پاك کردەوە
10بێگومان نا ئومێد بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی(بە گوناە) وون وتاوانبار کرد
11 بڕوای نەھێنا ھۆزی سەمود بەھۆی سەرکەشییانەوە
12کاتێك کە خراپترینیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی حوشترەکە)
13ئەمجا پێغەمبەرەکەی خوا (صاڵح علیە السلام) پێی ووتن: واز بھێنن لەم حوشتری خوایە ونۆرە ئاوەکەی
14کەچی بڕوایان پێ نەکرد وحوشترەکەیان سەر بڕی، ئەمجا پەروەردگاری ئەوان سزای ڕشت بەسەریاندا بەھۆی گوناھەکانیانەوە وتەختی کردن
15وە(خوا) ناترسێت لە پاشەڕۆژی ئەم (تۆڵە لێ سەندنەیان)