An-Nazi'at

النازعات

Those Who Drag Forth46 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرۡقٗا﴿١

1سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی کافران(لە لەشیان) بە سەختی دەردەھێنن

وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشۡطٗا﴿٢

2وە بەو فریشتانەی کە گیانی باوەڕداران بە ئاسانی دەردەهێنن

وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبۡحٗا﴿٣

3وە سوێند بەو فریشتانەی کە خێرا فەرمانی خوا جێ بەجێ دەکەن

فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبۡقٗا﴿٤

4وە سوێند بەو فریشتانەی کە پێشبڕكێ دەکەن (لە بەجێهێنانی فەرماندا)

فَٱلۡمُدَبِّرَٰتِ أَمۡرٗا﴿٥

5وە سوێند بەو فریشتانەی کە تەگبیری کاروبار دەکەن (واتە سوێند بەمانە ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە دێتە دی)

يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ﴿٦

6ڕۆژێکە بومەلەرزە زەوی دەلەرزێنێ

تَتۡبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ﴿٧

7بومەلەرزەیەکی تریشی بەدوایدا دێت، مردووان زیندوو دەبنەوە

قُلُوبٞ يَوۡمَئِذٖ وَاجِفَةٌ﴿٨

8زۆر دڵ لەو ڕۆژەدا دەلەرزێت

أَبۡصَٰرُهَا خَٰشِعَةٞ﴿٩

9چاویان سەر بەرەو ژێر دەبێت

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرۡدُودُونَ فِي ٱلۡحَافِرَةِ﴿١٠

10(ئەمڕۆ بەگاڵتەوە) دەڵێن ئاخۆ ئێمە(لە پاش مردن) دەگەڕێنرێینەوە بۆ ژیانی پێشوو؟

أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا نَّخِرَةٗ﴿١١

11ئایا کە بووین بە ئێسقانی ڕزییو (چۆن زیندوو دەبینەوە)

قَالُواْ تِلۡكَ إِذٗا كَرَّةٌ خَاسِرَةٞ﴿١٢

12ووتیان ئائەوە ئەگەر وابێت گەڕانەوەیەکی بەزیانە

فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ﴿١٣

13بێگومان ئەو زیندوو بوونەوەیە ھەر یەك نەعرەتەیە

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ﴿١٤

14ئیتر کتوپڕ وان لە دەشتێکی سپی کاکی بە کاکیدا

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ﴿١٥

15ئایا داستانی مووسات پێ گەیشتووە

إِذۡ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوًى﴿١٦

16کاتێك کە پەروەردگاری بانگی کرد لەشیووی پیرۆزی طوا وە

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ﴿١٧

17(پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە

فَقُلۡ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ﴿١٨

18وە پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ پاك ببیتەوە (لە گوناە)

وَأَهۡدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخۡشَىٰ﴿١٩

19وە ڕێت نیشاندەم بۆ(ناسینی) پەروەردگارت تا لێی بترسییت

فَأَرَىٰهُ ٱلۡأٓيَةَ ٱلۡكُبۡرَىٰ﴿٢٠

20ئەمجا نیشانە ھەرە گەورەکەی نیشان دا (گۆچان لەگەڵ دەستە سپیەکەی)

فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ﴿٢١

21کەچی بە درۆی زانی وسەرپێچی کرد

ثُمَّ أَدۡبَرَ يَسۡعَىٰ﴿٢٢

22لە پاشان پشتی ھەڵکرد وڕۆی بەپەلە

فَحَشَرَ فَنَادَىٰ﴿٢٣

23ئەمجا(جادوو گەرانی) کۆکردەوە وبانگی کردن

فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلۡأَعۡلَىٰ﴿٢٤

24پاشان ووتی: من پەروەردگاری ھەرە گەورەتانم

فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ﴿٢٥

25ئەمجا خوا گرفتاری کرد بە سزای ھەردوو جیھان

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ﴿٢٦

26بەڕاستی لەم داستانەدا پەند ھەیە بۆ کەسێك لەخوا بترسێت

ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا﴿٢٧

27ئایا دروستكردنی ئێوە گرانترە یان ئاسمان ؟ وە دروستیشی کرد

رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا﴿٢٨

28باڵای بەرز کردەوە وڕێکی خست

وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا﴿٢٩

29وە شەوی ئەوی تاریك کرد ودەریخست(ڕووناکی) ڕۆژی

وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ﴿٣٠

30لە پاشان زەوی ڕاخست

أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا﴿٣١

31ئاو ولەوەڕگای لێ دەرھێنا

وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا﴿٣٢

32وە شاخەکانی پتەو دامەزراند

مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ﴿٣٣

33بۆ بەھرەمەندی وژیانی خۆتان وئاژەڵتان

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلۡكُبۡرَىٰ﴿٣٤

34ئەمجا کاتێك کە ڕووداوی گەورە ھات (کە ڕۆژی دواییە)

يَوۡمَ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ﴿٣٥

35ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ کردەوەی خۆی تێدا بیر دەکەوێتەوە

وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ﴿٣٦

36وە دۆزەخ پیشاندرا بۆ ھەر کەسێك کە بڕوانێت

فَأَمَّا مَن طَغَىٰ﴿٣٧

37(لەو ڕۆژەدا چاکە وخراپە بەپێی کردەوە دابەش دەکرێت) ئەمجا ئەو کەسەی سەرکەش بووبێت

وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا﴿٣٨

38وە ژیانی دونیای ھەڵبژاردبێت

فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ﴿٣٩

39ئەوە بێ گومان دۆزەخ جێگایەتی

وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ﴿٤٠

40وە ئەو کەسەی کە ترسابێت لە وەستانی بەردەم پەروەردگاری بۆ لێپرسینەوە وە بەرگری نەفسی خۆی کردبێت لە ئارەزووی خراپە

فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ﴿٤١

41ئەوە بێگومان بەھەشت جێگایەتی

يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرۡسَىٰهَا﴿٤٢

42(ئەو بێ باوەڕانە بەگاڵتە ولاقرتیەوە) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆژی دوایی کەی دەبێت وکەی دێت

فِيمَ أَنتَ مِن ذِكۡرَىٰهَآ﴿٤٣

43تۆ چیت داوە لە بیر لێکردنەوەی ( تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی)؟

إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ﴿٤٤

44زانینی ئەوە ھەر لای پەروەردگارتە

إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخۡشَىٰهَا﴿٤٥

45بێگومان تۆ ھەر ترسێنەری کەسێکیت کە لەو ڕۆژە بترسێت

كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَهَا لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا عَشِيَّةً أَوۡ ضُحَىٰهَا﴿٤٦

46بێ بڕواکان کە ئەو ڕۆژە دەبینن وا دەزانن کە نەماونەتەوە ئێوارەیەك یا چێشتەنگاوێ نەبێت لە دونیادا

RELATED SURAHS