النبأ
The Tidings • 40 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1ئەوە لەچی پرسیار لەیەکتری دەکەن (ئەو بێ بڕوایانە)
2لەو دەنگ وباسە گەورەیە پرسیار دەکەن؟!
3کە ئەوان تێیدا جیاوازن
4نا، با پەشیمان بنەوە، لەمەولا تێدەگەن
5دووبارە(دەڵیم) نا، لەمەولا تێدەگەن
6ئاخۆ زەویمان بۆ ڕانەخستوون ؟
7وە کێوەکانمان نەگێڕاوە بە مێخ ؟!
8وە ئێوەمان دروست نەکردوە بەجووت
9وە نوستنمان نەکردووە بەھۆی حەسانەوەتان
10وە شەومان نەگێڕاوە بەکاڵا (داپۆشەر)
11وە ڕۆژمان نەگێڕاوە بەکاتی ژیان (و ھەڵسوڕان وپەیداکردنی ژیوار)
12وە حەوت ئاسمانی بەھێزمان دروست نەکردوە لە سەرتانەوە ؟
13وە دروستمان نەکردوە چرایەکی درەوشاوە (کە ڕۆژە)
14وە ئاوی لێزمە وبەخوڕمان نەناردۆتە خوارەوە لە ھەورە گوشراوەکانەوە
15تا پێی بڕوێنین دانەوێڵە وگژو گیاو
16باخاتی پڕ وچڕ
17بەڕاستی ڕۆژی جیاکردنەوەی (چاك وخراپ) کاتێکی بۆ دیاری کراوە
18ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەکەڕەنادا ئەمجا پۆل پۆل دێن
19وە ئاسمان (لە ھەموو لایەکەوە) کرایەوە وبوو بەدەرگا
20وە کێوەکان خرانە ڕێ وبوون بە (تراویلکە=سەراب)
21بەڕاستی دۆزەخ پەرێزگای بێ بڕوایانە (ودەمێکە چاوەڕوانیانە)
22وەجێ گەڕانەوەی یاخییانە
23تێیدا دەمێننەوە ھەزاران ساڵ (ماوەیەکی زۆر)
24تێیدا نا چەژن نەساردی وفێنکی ونەخواردنەوە
25ئاوی لەکوڵ وکێم وزوخاو نەبێت
26پاداش دەدرێنەوە بەپێ ی کردەوەیان
27چونکە بێگومان ئەوان بەتەمای لێپرسینەوە نەبوون
28وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی چۆن بەدرۆ زانینێك
29لە کاتێکدا ھەموو شتێکمان ژماردووە (لە سەریان) بە نوسیین
30ئەمجا بچەژن(سزای خۆتان) ھیچتان بۆ زیاد ناکەین سزا نەبێت
31بێگومان جێگای پیرۆز وبەھرەمەندی ھەیە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان
32باخات وھەموو جۆرە ترێیەك
33وە کچانی تازە مەمك کردووی ھاوتەمەن
34وە پەرداخی پڕ (لە شەراب)
35قسەی بێھوودە ودرۆی تێدا نابیستن
36(پاداش دەدرێنەوە بە) پاداشتێکی تەواو لەلایەن پەروەردگاری تۆوە
37پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی ونێوانی ئەوانە، خوایەکی بەخشندە ومیھرەبانە وکەس توانای تکا کردن و(قسە کردنی) نیە
38لە ڕۆژێکدا کە جوبرەیل وفریشتە بەڕیز دەوەستن، کەسیان قسە ناکەن مەگەر ئەوە کەخوا ڕێی بدات وقسەی بەڕێ و جێ بکات
39ئەو ڕۆژە ڕاست وبێگومانە، ئەمجا ھەرکەسێك وویستی ڕێگای گەڕانەوە دەگرێت بۆ لای پەروەردگاری خۆی
40بێگومان ئێمە ئێوەمان ئاگادار کرد لە سزایەکی نزییك، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ دەبینێت (پاداشی) ئەو کردەوانەی کە پێشەکی بەدەستی خۆی ناردوونی، وە بێ بڕوا (لەو ڕۆژەدا) دەڵێت: خۆزگە گڵ بوومایە (نەك مرۆڤ)