المرسلات
Those Sent Forth • 50 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە بای ڕەوانە کراوی، یەك لە دوای یەك
2وە بەو (با) توندانەش ھەڵ دەکەن بە ھەڵکردنێکی قایم
3وە بەو بایانەی کە ھەور دەبەن وبڵاوی دەکەنەوە
4سوێندیش بەو (فریشتانە) ی بەچاکی حەق لە بەتاڵ جیا دەکەنەوە
5ئەمجا سوێند بەو (فریشتانە) ش پەیامی (خوا بە پێغەمبەران) دەگەیەنن
6بۆ (نەھێڵانی) بەھانە (ولێخۆشبوونیان) یان بۆ ترساندن
7بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە (لە ھاتنی ڕۆژی دوایی) دێتە دی
8ئەمجا کاتێك کە ئەستێرەکان تاریك بوون
9وە دەمێك کە ئاسمان کەلێنی تێ بوو
10وە کاتێك کێوەکان لە بێخ ھێنران وتەخت کران
11وە ساتێک کە کات وشوێنی دیارکراو دانرا بۆ پێغەمبەران لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا
12بۆ چ ڕۆژێك دوا خراوە؟
13بۆ ڕۆژی جیاکردنەوە
14تۆ چووزانیت ڕۆژی جیاکردنەوە چی یە؟
15وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
16ئایا گەلانی پێشینانمان لە ناو نەبرد
17لە پاشان گەلانی دوای ئەوانمان وەك ئەوان لێ نەکرد
18ھەر بەو جۆرەش دەکەین بە گوناھباران
19وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
20ئایا ئێوەمان دروست نەکردووە لە ئاوێکی بێ نرخ؟
21ئەمجا خستمانە جێگایەکی پتەوەوە
22تا ماوەیەکی دیاریكراو
23ئەمجا بەئەندازەگیریەکی ڕێك وپێك دروستمان کرد، ئای (ئێمە) چ ئەندازەگیرێکی تەواو وچاکین
24وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
25ئایا ئێمە زەویمان نەکردۆتە کۆ کەرەوە
26بۆ زیندووان ومردووان
27وە لە ناویدا شاخانی بەرزی لەنگەر داکوتاومان داناوە وە ئاوی شیرینمان پێ نۆشین
28(بەم بێ بڕوایانە دەوترێت) وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
29بڕۆن بۆ لای ئەو دۆزەخەی کە بە درۆتان دەزانی
30بڕۆن بۆ لای سێبەری دوکەڵێکی سێ بەش
31نە سێبەرێکی فێنکە ونەشتێك لە گڕی (دۆزەخ) بەرگری بکات
32بەڕاستیی دۆزەخ پزیسکی وەك کۆشك دەھاوێژێت
33(بەرودوا دەڕۆن) ئەڵێ ی کاروانی حوشتری زەردن
34وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
35ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێ باوەڕان) ناتوانن قسەی تێدا بکەن
36وە مۆڵەت نادرێن کە بڕوبیانوو بھێننەوە
37وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
38ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە (جیاکردنەوەیە) ئێوە وپێشینانمان کۆ کردوەتەوە
39سا ئەگەر فێڵ وپیلانێکتان ھەیە ئەنجامی بدەن
40وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
41بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان لە سێبەرو (قەراغی) کانیاوی زۆران
42وە لەناو میوەھاتێکدان کە حەزی لێ دەکەن
43(پێیان دەڵێن) بخۆن وبخۆنەوە نۆشتان بێ بەھۆی ئەوەی کە دەتان کرد
44بێگومان ئێمە ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
45وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
46(ئەی کافران) بخۆن وڕابوێرن ماوەیەکی کەم (لە دونیادا)، بەڕاستی ئێوەن تاوانباران
47وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
48وە کاتێك پێیان بوترێت (لەخوا بترسن و) کڕنوش بەرن، کڕنوش نابەن
49وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا
50(ئەگەر ئەوان باوەڕ بە قورئان نەکەن)ئیتر بە چ فەرموودەیەکی تر بڕوا دەھێنن دوای قورئان؟