الإنسان
Man • 31 ayahs • Medinan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1بێگومان بەسەر ئادەمی دا تێپەڕی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار کە شتێکی وانەبوو ناوببرێت
2بەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ لە گەلێ توخم تا تاقی بکەینەوە ئەمجا ژنەواو وبینا مان کرد (چاو وگوێمان پێبەخشی)
3بێگومان ئێمە ڕێنموونیمان کرد بۆ ڕاستەڕێ، جا یان سوپاسگوزارە، وە یان نا سوپاس و سپڵە
4بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕوایان زنجییر وتەوقی زۆر (کە دەکرێتە گەردنیان) و ئاگری ھەڵگیرساو
5بێگومان چاکەکاران لە پەرداخێکدا (شەراب)دەخۆنەوە کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافورەوەیە
6کە کانییەکە (لە بەھەشتدا) بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە (لەھەر شوێنێکدا بیانەوێت) ھەڵیدەقوڵێن وفوارە دەکات
7وەفا بە نەزر دەکەن وە لە ڕۆژێکیش دەترسن کە بەدی و سەختیەکەی ھەمووان دەگرێتەوە
8وە خواردن ئەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان ھەرچەند خۆیان حەزیشیان لێی بێت
9(دەڵێن) بەڕاستی ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوا خواردنتان دەدەینێ، چاوەڕوانی ناکەین لە ئێوە نە پاداشت ونە سوپاس
10بەڕاستی ئێمە لە سزای پەروەردگارمان دەترسین لە ڕۆژێکی ترش و تاڵ و دژواردا
11جا خوا پاراستنی لە خراپی ئەو ڕۆژە وە ڕووی گەش وشادومانی پێ بەخشین
12وە پاداشتی دانەوە بەھۆی خۆڕاگرتنیان (لەسەر چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە) بە بەھەشت و (پۆشاکی) ئاوریشم
13پاڵی تیا دەدەنەوە لەسەر تەخت وقەنەفەی زۆر، نابینن تێیدا نە گەرمی ڕۆژ وە نە سەرمای بەهێز (واتە ھەوایەکی زۆر خۆشی ھەیە)
14وە سێبەری درەختانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەیە، وە ھێشووی میوەکانی نزیکە دەست وئاسان کراوە
15دەگەڕێن بەسەریاندابە قاپی زیوین وپەرداخی شووشەوە
16شووشە لە زیو بە ئەندازەی پێویست ئامادەکراون
17لە بەھەشتدا شەرابیان لە پەرداخێکدا پێ دەنۆشرێت کە زەنجەبیلی تێکەڵاوە
18(کە ئەویش) کانییەکە لە بەھەشتدا ناودەبرێت بە سەلسەبیل
19دەگەڕێن بە سەریاندا نەوجەوانانی ھەمیشە لاو وڕوخۆش وپاك، کاتێك بیان بینیت وا دەزانیت دانەی مرواری پرژو بڵاوون
20وە کاتێك بڕوانیت لەوێدا ناز ونیعمەت ودەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت
21لە بەریاندایە بەرگی نەرم ونۆڵی سەوزکار وپۆشاکی ئاوریشمین وە ڕازێنراونەتەوە بە بازنی زیو وە پەروەردگاریان شەرابی پاك وتەمیزی پێ نۆشین
22(پێیان دەوترێت) ئەم بەھەشتە پاداشتی ئێوەیە وە ھەموو کۆششێکتان سوپاس کراوە
23بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ناردیتە خوارێ بە ناردنی (بەش بەش)
24کەواتە چاوەڕوانی فەرمانی خوا بکە وە فەرمانبەرداری ھیچ گوناھبار وبێ باوەڕێك مەکە
25وە زیکر ویادی پەروەردگارت بکە، بەیانیان وئێواراندا
26وە لە شەوا سوژدەی بۆ بەرە (نوێژ بکە) وە ستایشی خوا بکە لە بەشێکی زۆر لە شەودا
27بێگومان ئەم بێ بڕوایانە دونیای بێ بەقایان خۆش دەوێ وە پشت گوێی دەخەن ڕۆژێکی قورس وگران (کە قیامەتە)
28ئێمە ئەوانمان دروست کرد وجومگەکانیانمان قایم پێکەوە بەستووە وە کاتێك بمانەوێت دەیان گۆڕین بە کەسانی تری وەك خۆیان چۆن گۆڕینێك
29ئەم سورەتە ئامۆژگاری وپەندە، ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لای پەروەردگاری
30وە ئێوە حەز ناکەن (لە گرتنی ئەو ڕێیە) مەگەر کاتێك کە خوا بیەوێت (وە بە زۆر ناچارتان بکات) بێگومان خوا زانا ودانا دروستكردارە
31ئەوەی (خوا) بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت