An-Nahl

النحل

The Bee128 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

أَتَىٰٓ أَمۡرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسۡتَعۡجِلُوهُۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ﴿١

1ئەوا فەرمانی خوا (بە سزادانیان) ھات بۆیە پەلە مەکەن (لە ھاتنی) پاک و بێگەردی بۆ خوا لە ھەر شتێک ئەوانە دەیکەن بە ھاوبەشی

يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرُوٓاْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ﴿٢

2فریشتە دەنێرێتە خوارەوە بە وەحی بە فەرمانی خۆی بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت بەوەی کە خەڵکی بترسێنن کە بەڕاستی بێجگە لە من ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر نیە کەواتە ھەر لە من بترسن

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ﴿٣

3(خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکرد بەرزو بڵندە لە ھەرچی ئەوانە دەیکەنە ھاوەڵ و ھاوبەشی

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٖ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٞ مُّبِينٞ﴿٤

4(خوای گەورە) ئادەمی دروستکرد لە دڵۆپە ئاوێک کەچی بۆتە دوژمنێکی ئاشکرای ( بەرنامەکەی خوا)

وَٱلۡأَنۡعَٰمَ خَلَقَهَاۖ لَكُمۡ فِيهَا دِفۡءٞ وَمَنَٰفِعُ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ﴿٥

5ئاژەڵیشی بۆ ئێوە دروستکردووە کە (ھۆی) گەرمایی و کەڵکیان تێدایە وە لە (گۆشتی) ئەوان دەخۆن

وَلَكُمۡ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسۡرَحُونَ﴿٦

6وە بۆ ئێوە ھەیە لەو (ئاژەڵانەدا دیمەنی) جوانی و ڕازاوە کاتێک (بە ئێواران) دەیان ھێننەوە لە لەوەڕگا و کاتێکیش (بەیانیان) دەیانبەن بۆ لەوەڕگا

وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٖ لَّمۡ تَكُونُواْ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ﴿٧

7وە (ھەندێ لەو ماڵاتانە) بارەکانتان ھەڵدەگرن (ودەیبەن) بۆ شار وجێگایە کە ئێوە پێی نەدەگەیشتن مەگەر زۆر بەناڕەحەت نەبێت بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر بەسۆز و بە بەزەییە (بۆ ئادەمی)

وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ﴿٨

8وە ئەسپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژی (بۆ دروستکردون) لەبەر ئەوەی سواریان بن و ھۆی ڕازانەوەش بن بۆ ئێوە, وە (خوا) شتی وا دروست دەکات کە (ئێستا) ئێوە نایزانن

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ﴿٩

9ڕێگای ڕاست نیشاندان (بە بەندەکان) تەنھا بۆ خوایە وە ھەندێک لە ڕێگاکان لارو ناڕێکە وە ئەگەر (خوا) بیویستایە ھەمووتانی ڕێنمونی دەکرد

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗۖ لَّكُم مِّنۡهُ شَرَابٞ وَمِنۡهُ شَجَرٞ فِيهِ تُسِيمُونَ﴿١٠

10ئەو (خوا) زاتێکە کە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئاو خواردنەوەتان لەو (بارانە)یە و ھۆی سەوز بوونی ڕوەکیشە کەمەڕ و ماڵاتی لێ دەلەوەڕێنن

يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرۡعَ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلۡأَعۡنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ﴿١١

11بەو (ئاوە خوا) بۆتان دەڕوێنێت کشتوکاڵ و زەیتون و دار خورما مێو و ڕەز و ھەموو بەرو میوەیەک بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتُۢ بِأَمۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ﴿١٢

12وە ڕامی ھێناوە بۆتان شەوو ڕۆژ (لە خزمەتی ئێوەدایە) و خۆر و مانگ ھەروەھا ئەستێرەکانیش ڕام ھێنراوون بە فەرمانی خوا بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانە کەژیرن و تێدەگەن

وَمَا ذَرَأَ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَذَّكَّرُونَ﴿١٣

13وە (ڕامی ھێناوە) بۆتان ئەوەی دروستیکردووە لە زەویدا و بڵاوی کردوەتەوە کە ڕەنگ و جۆریان جیاوازە بەڕاستی لەوەدا باسکرا نیشانەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی کە ئامۆژگاری وەردەگرن

وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ﴿١٤

14وە ئەو (خوایە) زاتێکە کە دەریای ڕام ھێناوە بۆ ئەوەی گۆشتی تازەی لێ بخۆن (مەبەست ماسی و ھاوشێوەکانیەتی) وە بۆ ئەوەی خشڵیشی لێ دەربھێنن کەدەی پۆشن (بۆ خۆ ڕازاندنەوە وەک دوڕ و سەدەف و مرواری) وە کەشتیەکان دەبینیت (دێن و دەڕۆن بە سنگیان) ئاوی دەریا لەت دەکەن وە بۆ ئەوەی ھەندێک لە فەزڵ و ڕۆزی خوا بەدەس بھێنن و بۆ ئەوەی سوپاسی خواش بکەن

وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَأَنۡهَٰرٗا وَسُبُلٗا لَّعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ﴿١٥

15وە (خوا) لە زەویدا چەند شاخێکی دامەزراوی داناوە بۆ ئەوەی ئێوە نەلەرزێنێت وبتوانن لەسەری بژین وەچەم و ڕووباری (تیاداناوە) ھەروەھا رێگای زۆری (بەدی ھێناوە) بۆ ئەوەی ئێوە ڕێی پێ دەرکەن

وَعَلَٰمَٰتٖۚ وَبِٱلنَّجۡمِ هُمۡ يَهۡتَدُونَ﴿١٦

16ھەروەھا نیشانەی زۆری داناوە و بە ئەستێرەش خەڵکی ڕێ دەرئەکەن (لە شەودا)

أَفَمَن يَخۡلُقُ كَمَن لَّا يَخۡلُقُۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ﴿١٧

17جا ئایا زاتێک (ئەمانە) دروست دەکات وەک کەسێک وایە کە ھیچ دروست نەکات ئەوە بۆ بیرناکەنەوە؟

وَإِن تَعُدُّواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحۡصُوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿١٨

18وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خوا بژمێرن ناتوانن بیان ژمێرن بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە

وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ﴿١٩

19وە خوا دەزانێت چی دە شاردنەوە و چی ئاشکرا دەکەن

وَٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ﴿٢٠

20ئەوانەش ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لە خوا ھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆیان دروستکراون

أَمۡوَٰتٌ غَيۡرُ أَحۡيَآءٖۖ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ﴿٢١

21مردووی بێ گیانن (ئەو بتانە) ھەست ناکەن کەی (خۆیان و خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە

إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٞ وَهُم مُّسۡتَكۡبِرُونَ﴿٢٢

22خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنھایە جا ئەوانەی کە بڕوا ناھێنن بە ڕۆژی دوایی دڵەکانیان بێ باوەڕە و ھەمیشە خۆیان بەزل دەزانن

لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡتَكۡبِرِينَ﴿٢٣

23ڕاستە بێگومان خوا دەزانێت بە ئەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بەڕاستی خوا خۆ بەزل زانانی خۆش ناوێت

وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡ قَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿٢٤

24وە کاتێک بەوانە بوترێت ئایا پەروەردگارتان چی ناردۆتە خوارەوە دەڵێن حیکایەت و ئەفسانەی پڕو پوچی پێشووەکان

لِيَحۡمِلُوٓاْ أَوۡزَارَهُمۡ كَامِلَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَمِنۡ أَوۡزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٍۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ﴿٢٥

25بۆ ئەوەی باری گوناھی خۆیان بە تەواوی ھەڵبگرن لە ڕۆژی دوایدا لەگەڵ ھەندێک لەباری گوناھی ئەوانەی کە ئەمان گومڕایان دەکردن بەبێ زانیاری بێداربن زۆر بەدە ئەوەی کە ھەڵیدەگرن (و دەیگرنە ئەستۆ)

قَدۡ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنۡيَٰنَهُم مِّنَ ٱلۡقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّقۡفُ مِن فَوۡقِهِمۡ وَأَتَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ﴿٢٦

26بەڕاستی ئەوانەش کە لە پێش ئەمانەوە بوون پیلانیان گێڕا جا خوا کـۆشک و خانووەکـانیانی لە بن و بنـاغەوە دەرھێنـا ئەوسا سەربانەکانیان لە سەریانەوە ڕوخا بە سەریاندا لەلایەکەوە سزایان بۆ ھات کە ھەستیان پێ نەدەکرد

ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يُخۡزِيهِمۡ وَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تُشَٰٓقُّونَ فِيهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ إِنَّ ٱلۡخِزۡيَ ٱلۡيَوۡمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٢٧

27پاشان لە ڕۆژی دواییدا ڕیسوا و سەرشۆڕیان دەکات و (خوا پێیان) دەفەرموێت ئەو ھاوبەشانەی داتان بۆم لەکوێن کە ئێوە لەبەر ئەوان ململانێی (پێغەمبەران و بڕواداران) تان دەکرد ئەوانەی زانیاریان پێدرا بوو دەڵێن بەڕاستی ڕیسوایی و بەدبەختی ئەمڕۆ بۆ بێ باوەڕانە

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡۖ فَأَلۡقَوُاْ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعۡمَلُ مِن سُوٓءِۭۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٢٨

28ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا ستەمکار بوون لە خۆیان جالەو کاتەدا ملکەچ دەبن (و ئەڵێن) ئێمە ھیچ خراپەیەکمان نەکردووە بەڵێ (خراپەتان کردووە) بێگومان خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی کە ئێوە دەتانکرد

فَٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَلَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ﴿٢٩

29کەواتە لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بڕۆنە ژورەوە تێیدا بمێننەوە بە ھەمیشەیی و (ھەتا ھەتایی) ئای جێگەی خۆ بەگەورە زانان چەند ناخۆش و خراپە

۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿٣٠

30وە ووترا بەوانەی کە خۆیان پاراست (لە بێ بڕوایی) ئەوە پەروەردگارتان چی ناردوەتە خوارەوە؟ دەڵێن خێرو چاکە بۆ ئەوانەی کە لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە چاکە ھەیە و بێگومان جێگای ڕۆژی دوایی چاکترە و چ خۆشەماڵ و شوێنی پارێزکاران و لە خواترسان

جَنَّٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿٣١

31بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیین کە ئەوان دەچنە ناوی ڕوبارەکانی دەڕۆن بەژێر (قەسرو درەختەکان) یاندا لەو بەھەشتانەدا ئەوەی بیانەوێ بۆیان ئامادەیە ئابەو جۆرە خوا پاداشتی خۆ پارێزەران و خواناسان دەداتەوە

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمُ ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٣٢

32ئەوانەی کە فریشتەکانی (گیان کێشان) گیانیان دەکێشن بە پاکی (فریشتەکان) دەڵێن سەلامتان لێ بێت بچنە بەھەشتەوە بەھۆی ئەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ يَأۡتِيَ أَمۡرُ رَبِّكَۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ﴿٣٣

33ئایا (ئەو بێ باوەڕانە) چاوەڕێی چی ئەکەن جگە لەوەی فریشتەکان بۆتان بێن و (گیانیان بکێشن) یان فەرمانی پەروەردگارت بێت (بۆ سزادانیان) ئەوانەی پێش ئەمانیش ھەر وەکو ئەمانیان کرد و خواستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد

فَأَصَابَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٣٤

34لەئاکامدا تۆڵەی ئەو خراپانانەیان تووش بوو کە کردبوویان وە ئەو (سزای) کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەوری دان و ھاتەسەریان

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ لَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖ نَّحۡنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمۡنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ فَهَلۡ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ﴿٣٥

35وە ئەوانەی ھاوبەشیان داناوە بۆ خوا دەڵێن ئەگەر خوا بیویستایە بێجگە ئەو (جگە لە خوا) ھیچ شتێکمان نەدەپەرست نەئێمە و نەباو و باپیرانمان وە حەراممان نەدەکرد ھیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو پێشینانی ئەمانیش ھەر بەو جۆرەیان دەکرد ئایا پێغەمبەران ھیچیان لەسەرە جگە لە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوونی (ئاینی یەکخواپەرستی)

وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنۡهُم مَّنۡ حَقَّتۡ عَلَيۡهِ ٱلضَّلَٰلَةُۚ فَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ﴿٣٦

36سوێند بەخوا لەناو ھەموو گەل و ئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بەخەڵکی) بەوەی تەنھا خوا بپەرستن و دوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر جا خوا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد و ھەندێکیشیان (لەبەر خراپیان) گومڕایی یەخەی گرتن دەی بە زەویدا بگەڕێن و تەماشاکەن سەر ئەنجامی بێ باوەڕان چۆن بوو

إِن تَحۡرِصۡ عَلَىٰ هُدَىٰهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَن يُضِلُّۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ﴿٣٧

37ھەر چەند زۆر سوور بیت لەسەر ڕێنمونی ئەوانە (بێ سوودە) چونکە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە (بیەوێ) گومڕای بکات ھیچ پشتیوانێکیشیان نیە

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٣٨

38وە ئەوانە زۆر توند سوێندیان دەخوارد بە خوا (دەیانووت) ھەرکەس بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە بەڵێ (زیندووی دەکاتەوە) بەڵێنێکی ھەق و ڕاستی خوایە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي يَخۡتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰذِبِينَ﴿٣٩

39بۆئەوەی ڕوونی بکاتەوە بۆخەڵکی ئەوەی تیایدا جیاوازن وەتا ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بزانن کە بەڕاستی ئەوان درۆزن بوون

إِنَّمَا قَوۡلُنَا لِشَيۡءٍ إِذَآ أَرَدۡنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ﴿٤٠

40بەڕاستی کاتێک (زیندووکردنەوە و بەدیھێنانی ھەرشتێکمان ) بوێت (ئەمەیە) کەپێی دەڵێین ببە ئەویش یەکسەر دەبێت

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ﴿٤١

41وە ئەوانەی لەڕێی خوادا کۆچیان کرد دوای ئەوەی ستەمیان لێکرا بێـگومان لە دونیادا نیشتەجێیـان دەکەین زۆر بەچاکی وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی گەورەترە ئەگەر بیان زانیایە

ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ﴿٤٢

42ئەوانە کەسانێک بوون دانیان بەخۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان دەبەست

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِمۡۖ فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ﴿٤٣

43وە ڕەوانەمان نەکردووە لە پێش تۆ بێجگە لە پیاوانێک کە نیگامان بۆ ناردوون دەی پرسیار بکەن لە زانایان ئەگەر ئێوە نازانن

بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِۗ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلذِّكۡرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيۡهِمۡ وَلَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ﴿٤٤

44لەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانی و قورئانیشمان بۆ تۆ نارد بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی بۆیان نێردراوەتە خوارەوە بەڵکو بیربکەنەوە وتێ بگەن

أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخۡسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَشۡعُرُونَ﴿٤٥

45دەی ئایا ئەوانەی کەپ یلان و خراپەیان کردووە بێ باکن و ناترسن لەوەی کە خوا بیانبات بەناخی زەویدا یان سزایان بۆ بێت لە شوێنێکەوە کە ھەستی پێ ناکەن

أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ فِي تَقَلُّبِهِمۡ فَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ﴿٤٦

46یان (سزا) بیان گرێت لە کاتی گەڕان و ھاتوچۆدا ئیتر ناتوانن خۆیان قوتارکەن

أَوۡ يَأۡخُذَهُمۡ عَلَىٰ تَخَوُّفٖ فَإِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٌ﴿٤٧

47یان لە کاتێکدا دەترسن (لە سزادان) لەناویان دەبات بێگومان پەروەردگارتان زۆر دڵسۆز و میھرەبانە

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٖ يَتَفَيَّؤُاْ ظِلَٰلُهُۥ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدٗا لِّلَّهِ وَهُمۡ دَٰخِرُونَ﴿٤٨

48ئایا ئەوانە نابینن و سەرنج نادەن کە ھەرچی خوا دروستی کردووە سێبەرەکانیان دەگۆڕێت بەلای ڕاست و چەپیاندا بە ملکەچیەوە سوژدە بۆ خوا دەبن

وَلِلَّهِۤ يَسۡجُدُۤ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن دَآبَّةٖ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ﴿٤٩

49ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر بۆ خوا سوژدە دەبەن لە گیانلەبەران و فریشتەکان لەھەمان کاتدا خۆشیان بە گەورە دانانێن

يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ۩﴿٥٠

50لە پەروەردگاریان دەترسن کە لەلای سەروویانەوەیە و ھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت دەیکەن

۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓاْ إِلَٰهَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ فَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ﴿٥١

51خوا فەرمووی دوو پەرستراو بۆ خۆتان دامەنێن بێگومان پەرستراوی (ئێوە) تەنھا یەکێکە (کە خوای گەورە و باڵادەستە) کەواتە ھەر لە من بترسن

وَلَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًاۚ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ﴿٥٢

52وە تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە گوێڕایەڵی بەردەوام ھەر بۆ ئەوە دەی ئایا لە غەیری خوا دەترسن؟

وَمَا بِكُم مِّن نِّعۡمَةٖ فَمِنَ ٱللَّهِۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيۡهِ تَجۡـَٔرُونَ﴿٥٣

53وە ھەر ناز و نیعمەتێکتان ھەبێت ئەوە ھەمووی لە خواوەیە پاشان کاتێک دووچاری زیان و ناڕەحەتیەک ببن ئەوە پەناو ھاوار ھەر بۆلای ئەو دەبەن

ثُمَّ إِذَا كَشَفَ ٱلضُّرَّ عَنكُمۡ إِذَا فَرِيقٞ مِّنكُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ﴿٥٤

54لەپاشان کاتێک ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابردن کتوپڕ دەستەیەک لە ئێوە ھاوبەش بڕیار دەدەن بۆ پەروەردگاریان ( و دەگەڕێنەوە سەر بێ باوەڕی)

لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡۚ فَتَمَتَّعُواْ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ﴿٥٥

55(لێیان گەڕێ) با بێباوەڕ و سپڵە بن بەرامبەر ئەوەی پێمان بەخشین وە (لە دونیادا) ڕابوێرن جا لەمەو دوا دەزانن (چییان لێدەکەین)

وَيَجۡعَلُونَ لِمَا لَا يَعۡلَمُونَ نَصِيبٗا مِّمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡۗ تَٱللَّهِ لَتُسۡـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَفۡتَرُونَ﴿٥٦

56وە (بت پەرستان) بۆ ئەو (بتانەی) کە ھیچ نازانن دایدەنێن بەشێک لەوەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون (لە خواردن و خواردنەوە)

وَيَجۡعَلُونَ لِلَّهِ ٱلۡبَنَٰتِ سُبۡحَٰنَهُۥ وَلَهُم مَّا يَشۡتَهُونَ﴿٥٧

57ئەو (بت پەرستانە) کچان بۆ خوا دادەنێن (و دەڵێن فریشتەکان کچی خوان) پاک و بێگەردی بۆ خوا، وە بۆ خۆشیان چییان پێ خۆشە (دایدەنێن کە حەزیان لە کوڕە)

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلۡأُنثَىٰ ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدّٗا وَهُوَ كَظِيمٞ﴿٥٨

58ھەرکاتێک یەکێک لەوانە مزگێنی کچی پێ بدرێت ڕوی ڕەش دائەگەڕێت و بۆ خۆی پیش دەخواتەوە

يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓۚ أَيُمۡسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمۡ يَدُسُّهُۥ فِي ٱلتُّرَابِۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ﴿٥٩

59خۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی لەبەر ئەو مژدە خراپەی پێی دراوە ( بە گومانی خۆی) ئایا (ئەو کچە) بیھێڵێتەوە بەسەر شۆڕی (بەخێوی بکات) یان زیندە بەچاڵی کات بێداربن ئای چەند خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن!

لِلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوۡءِۖ وَلِلَّهِ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٦٠

60بۆ ئەوانە ھەیە کە بڕوایان بە ڕۆژی دوایی نیە نموونەی خراپ نموونەی ھەرە بەرزیش ھەر بۆ خوایە وە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و بەدەسەڵات و کاردروستە

وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلۡمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيۡهَا مِن دَآبَّةٖ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗىۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمۡ لَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ سَاعَةٗ وَلَا يَسۡتَقۡدِمُونَ﴿٦١

61وە ئەگەر خوا خەڵکی سزا بدایە بەھۆی ستەم (و بێ بڕوایی) یانەوە ھیچ گیان لەبەرێ (مرۆڤ) ێکی لەسەر (زەویدا) نەدەھێشت بەڵام دوایان دەخات تا کاتی دیاریکراو (بۆیان) جا کاتێک کاتی دیاریکراویان ھات (ڕۆژیان تەواو بوو) ھیچ کات و ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون

وَيَجۡعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكۡرَهُونَۚ وَتَصِفُ أَلۡسِنَتُهُمُ ٱلۡكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفۡرَطُونَ﴿٦٢

62وە ئەوان شتێ بۆ خوا دادەنێن کە خۆیان حەزی لێ ناکەن وە زمانیان بەدرۆ دەڵێ کە بێگومان پاداشتی زۆر چاک ھەر بۆ ئەوانە ڕاستە وگومانی تێدا نیە (پاداشتی) ئەوانە ھەر ئاگری (دۆزەخ) ـە و زوو بە پەلە دەبرێن (بۆی)

تَٱللَّهِ لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلۡيَوۡمَ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٦٣

63سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ سەر گەلانی پێش تۆ جاشەیتان کردەوە (خراپەکان) یانی بۆ ڕازاندنەوە بۆیە ئەمڕۆ (شەیتان) پشتیوانیانە وە بۆ ئەوانە سزای سەختی بە ئازار ھەیە

وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴿٦٤

64وە ئێمە قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆت مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون وە تاڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن

وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ﴿٦٥

65وە خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە جا بەو (بارانە) زەوی زیندوو کردەوە دوای ئەوەی کە مرد بوو بەڕاستی لەمەدا نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ کەسانێک کە (ڕاستی) دەبیستن

وَإِنَّ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَنۡعَٰمِ لَعِبۡرَةٗۖ نُّسۡقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيۡنِ فَرۡثٖ وَدَمٖ لَّبَنًا خَالِصٗا سَآئِغٗا لِّلشَّٰرِبِينَ﴿٦٦

66وە بەڕاستی لە ئاژەڵ و ماڵاتیشدا بۆ ئێوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە لەوەی لە ناو سکیدایە بە ئێوەی دەنۆشین لە نێوان سڕوان (پیسی) و خوێندا شیرێکی پاکی بێ خەوشتان پێ دەنوشێت

وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلۡأَعۡنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنۡهُ سَكَرٗا وَرِزۡقًا حَسَنًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ﴿٦٧

67وە لەبەرو بوومەکانی دارخورما و ڕەزەکانیش (خواردنەوەی) سەر خۆشکەری لێ دروست دەکەن وە ڕِۆزی و بژێوی پاک و چاکیشی (لێ دروست دەکەن وەک مێوژ و دۆشاو) بەڕاستی لەوەدا نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە تێدەگەن

وَأَوۡحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحۡلِ أَنِ ٱتَّخِذِي مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعۡرِشُونَ﴿٦٨

68وە پەروەردگارت سرووش (ئیلھامی) کرد بۆ ھەنگ کە لە چیاکاندا خانوو (بۆ خۆت) ساز بدە و لە (کونی) دارو درەختەکان لەو (شوێنانەی) کە خەڵکی دروستی دەکەن (بۆی)

ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسۡلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلٗاۚ يَخۡرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٞ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٞ لِّلنَّاسِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ﴿٦٩

69پاشان لە ھەموو بەرو بوومێک بمژە ئەوسا ئەو ڕێگایانەی پەروەردگارت بگرە بەر بە ملکەچی لە سکی ئەو (ھەنگانەوە) دێتە دەر خواردنەوەیەک (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە کە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی بێگومان لەوەدا نیشانەی گەورە ھەیە بۆ کەسانێک کەبیر دەکەنەوە

وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمۡۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرۡذَلِ ٱلۡعُمُرِ لِكَيۡ لَا يَعۡلَمَ بَعۡدَ عِلۡمٖ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٞ قَدِيرٞ﴿٧٠

70بێگومان خوا ئێوەی دروست کردووە و پاشان دەتان مرێنێت وە ھەندێک لە ئێوە (زۆر پیر دەبێ تا) دەگەڕێنرێتەوە بۆ لاواز ترینی تەمەن بۆ ئەوەی لە پاش زانین ھیچ شتێک نەزانێت (ھەموو شتێکی لەبیر بچێتەوە) بەڕاستی خوا زانا و بەتوانایە

وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ فِي ٱلرِّزۡقِۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُواْ بِرَآدِّي رِزۡقِهِمۡ عَلَىٰ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَهُمۡ فِيهِ سَوَآءٌۚ أَفَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَجۡحَدُونَ﴿٧١

71وە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکتاندا لە (پێدانی) ڕزق و ڕۆزیدا جا ئەوانەی کە فەزڵی خودایان بەسەرەوەیە و ڕزق و ڕۆزیان زۆرە بەشی بەندەکانی لێ نادەن تا بەھۆی ئەوەوە ئەوان (بەندەکان) و ئەمان یەکسان بن تێیدا دەی ئایا ئەوانە ئینکاری چاکە و نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةٗ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَتِ ٱللَّهِ هُمۡ يَكۡفُرُونَ﴿٧٢

72وە خوا لە ڕەگەزی خۆتان ھاوسەری بۆ بەدی ھێناون وە لە ژن و ھاوسەرەکانتان کوڕ و نەوەی بۆ فەراھەم ھێناون وە ڕزق و ڕۆزی پاک و خۆشی پێدا وون دەی ئایا ئەوان ھەر بە ناھەق و بەتاڵ باوەڕ دێنن وە بە چاکەو نیعمەتەکانی خوایش بێ باوەڕ و سپڵەن

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ رِزۡقٗا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡتَطِيعُونَ﴿٧٣

73ئەوان لە جیاتی خوا شتانێک دەپەرستن کە خاوەنی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوان نین نە لە ئاسمانەکان و نە لە زەویدا و ناشتوانن (ڕۆزیان بدەن)

فَلَا تَضۡرِبُواْ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡثَالَۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ﴿٧٤

74کەواتە وێنە بۆ خوا مەھێننەوە بەڕاستی خوا دەزانێت و ئێوە نازانن

۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبۡدٗا مَّمۡلُوكٗا لَّا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَمَن رَّزَقۡنَٰهُ مِنَّا رِزۡقًا حَسَنٗا فَهُوَ يُنفِقُ مِنۡهُ سِرّٗا وَجَهۡرًاۖ هَلۡ يَسۡتَوُۥنَۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٧٥

75خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە بەندەیەکی خاوەندار کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە لەگەڵ کەسێکی (باوەڕدار) کە ڕزق و ڕۆزی چاکمان پێ دابێت لە لایەن خۆمانەوە ئەویش لەو (ڕۆزیەی) ببەخشێت بەنھێنی و ئاشکرا ئایا ئەو دووانە یەکسانن سوپاس و ستایش بۆ خوا بەڵام زۆربەیان نازانن

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلَيۡنِ أَحَدُهُمَآ أَبۡكَمُ لَا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوۡلَىٰهُ أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأۡتِ بِخَيۡرٍ هَلۡ يَسۡتَوِي هُوَ وَمَن يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿٧٦

76وە ھەروەھا خوا نموونەی ھێناوەتەوە بەدوو پیاو یەکێکیان لاڵێکی زگماکە کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە و ئەو (پیاوە) ئەرک و بارە بەسەر خاوەنەکەیەوە بەرەو ھەرشوێنێکی بنێرێت ھیچ خێرو چاکەیەک ناھێنێتەوە ئایا ئەو کەسە یەکسانە لەگەڵ کەسێک فەرمان بەدادگەری بدات و ئەو (کەسە) لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست بێت

وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَآ أَمۡرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمۡحِ ٱلۡبَصَرِ أَوۡ هُوَ أَقۡرَبُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ﴿٧٧

77وە ھەر بۆ خوایە نھێنی و پەنھانیەکانی ئاسمانەکان و زەوی وە ھاتنی ڕۆژی دوایش (بەلای خواوە) ھەر وەکو چاو تروکانێک وایە، یان نزیک تر لەوەیش بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

وَٱللَّهُ أَخۡرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ﴿٧٨

78خوا ئەو خوایە یە کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وە (خوا) گوێ و چاو و دڵی پێدان بۆ ئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن

أَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ مُسَخَّرَٰتٖ فِي جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴿٧٩

79ئایا ئەوان سەرنجی باڵندەیان نەداوە؟ کە چۆن لە ھەوای ئاســماندا ڕام ھێنراون بێجگـە لە خوا کێ ڕایان دەگرێت (بەو ئاسمانەوە) بەڕاسـتی لەو (ڕاگیرکردنە) دا چەند نیشـانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمۡ سَكَنٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلۡأَنۡعَٰمِ بُيُوتٗا تَسۡتَخِفُّونَهَا يَوۡمَ ظَعۡنِكُمۡ وَيَوۡمَ إِقَامَتِكُمۡ وَمِنۡ أَصۡوَافِهَا وَأَوۡبَارِهَا وَأَشۡعَارِهَآ أَثَٰثٗا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ﴿٨٠

80وە خوا ماڵەکانتانی کردووە بەجێی دانیشتن و حەوانەوە, وە لە پێستی ئاژەڵیش دەوار و ڕەشماڵی بۆ فەراھەم ھێناون (ھەڵدەدرێت و دەگوێزرێتەوە) بە ئاسانی لە ڕۆژی کۆچ و بارکردنتاندا و لە ڕۆژی مانەوەو نیشتەجێ بونتاندا وە (سازاندویەتی بۆتان) لە خوری و کوڵکی (ئەو ئاژەڵانە) وە لە مـووەکانیان شــتومەکی ناوماڵ کەکەڵکی لێ وەردەگرن تا ماوەیەک

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَٰلٗا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡجِبَالِ أَكۡنَٰنٗا وَجَعَلَ لَكُمۡ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلۡحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأۡسَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡلِمُونَ﴿٨١

81وە خوا لەوەی کە دروستی کردوە سێبەری زۆری ڕەخساندووە بۆتان وە لە چیاکاندا پەناگا و ئەشکەوتی بۆ بەدی ھێناون وە سازیداوە بۆتان جل و پۆشاکێک کە دەتان پارێزێ لە گەرما ھەروەھا جل و پۆشاکێک کە لەکاتی جەنگدا دەتان پارێزێت (لە دوژمنان) ئا بەو جۆرە چاکە و نیعمەتەکانی خۆی تەواو دەکات بەسەرتانەوە بۆ ئەوەی ملکەچ و موسوڵمان بن

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا عَلَيۡكَ ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ﴿٨٢

82ئەوسا ئەگەر ئەوان ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بێگومان ئەوەی لەسەر تۆیە تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکرای (ئاینەکەتە)

يَعۡرِفُونَ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكۡثَرُهُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ﴿٨٣

83ئەوانە ناز و نیعمەتەکانی خوا دەناسن و (دەزانن) پاشان ئینکاری دەکەن وە زۆربەی ئەوانە ھەر بێ باوەڕن

وَيَوۡمَ نَبۡعَثُ مِن كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدٗا ثُمَّ لَا يُؤۡذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ﴿٨٤

84وە ڕۆژێک دادێت ئێمە لەھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) یان بۆ دەنێرین ئەوسا مۆڵەت نادرێت بەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بیانوشیان لێ وەرناگیرێت

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلۡعَذَابَ فَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ﴿٨٥

85وە کاتیێک ئەوانەی ستەمیان کردوە و سزای دۆزەخ دەبینن نە سزاکەیان لەسەر سووک دەکرێت نە مۆڵەتیش دەدرێن

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْ شُرَكَآءَهُمۡ قَالُواْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدۡعُواْ مِن دُونِكَۖ فَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلَ إِنَّكُمۡ لَكَٰذِبُونَ﴿٨٦

86وە کاتێک ئەوانەی کە ھاوبەشیان داناوە پەرستراوەکانیان دەبینن دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە پەرستراوەکانمانن کە ئێمە ھاوارمان لێ ئەکردن لەجیاتی تۆ ئەمجا ئەو (پەرستراوانە) ووتەیان ئاڕاستە دەکەن (و دەڵێن) بەڕاستی ئێوە درۆزنن

وَأَلۡقَوۡاْ إِلَى ٱللَّهِ يَوۡمَئِذٍ ٱلسَّلَمَۖ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ﴿٨٧

87وە لەو ڕۆژەدا ھەموو گوێڕایەڵی و ملکەچی ئەنوێنن بۆ خوا وە وون دەبێت لێیان ئەو درۆیانەی کە ھەڵیان دەبەست (لە دونیادا)

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدۡنَٰهُمۡ عَذَابٗا فَوۡقَ ٱلۡعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يُفۡسِدُونَ﴿٨٨

88ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ڕێگری خەڵکیشیان کردووە لە ڕێگەی خوا جگە لە سزاکەی خۆیان سزایان بۆ زیاد دەکەین لەبەر ئەوەی کە خراپەکاریان دەکرد

وَيَوۡمَ نَبۡعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٖ شَهِيدًا عَلَيۡهِم مِّنۡ أَنفُسِهِمۡۖ وَجِئۡنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِۚ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ تِبۡيَٰنٗا لِّكُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ﴿٨٩

89وە ئەو ڕۆژەی کە ئێمە لە ھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) دەنێرین بۆسەریان لە خۆیان (کە شایەتیان لێ بدات) وە تۆش دەھێنین (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت لەسەر ئەوانە وە ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕوون کەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وەڕێنمونی و میھرەبانی و مژدەیە بۆ موسڵمانان

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَٱلۡإِحۡسَٰنِ وَإِيتَآيِٕ ذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَيَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡبَغۡيِۚ يَعِظُكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ﴿٩٠

90بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری و بە چاکە و بە بەخشین بە خزم و خوێش وە (خوا) ڕێگری دەکات لە داوێن پیسی و خراپە و دەستدرێژی ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی پەند وەرگرن و بیربکەنەوە

وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمۡ وَلَا تَنقُضُواْ ٱلۡأَيۡمَٰنَ بَعۡدَ تَوۡكِيدِهَا وَقَدۡ جَعَلۡتُمُ ٱللَّهَ عَلَيۡكُمۡ كَفِيلًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا تَفۡعَلُونَ﴿٩١

91وە بەڵێنی خوا بەجێ بھێنن کاتێک کە بەڵێن دەدەن و بەڵێن و پەیمانەکانتان مەشکێنن لە پاش بەستن و دووپاتکردنەوەیان لە کاتێکدا خواتان کردووە بەشایەت و چاودێر بەسەر خۆتانەوە بەڕاستی ھەرچی دەکەن خوا دەیزانێت

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّتِي نَقَضَتۡ غَزۡلَهَا مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثٗا تَتَّخِذُونَ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِيَ أَرۡبَىٰ مِنۡ أُمَّةٍۚ إِنَّمَا يَبۡلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ﴿٩٢

92وەک ئەو (ئافرەتە) مەبن کە ڕیسەکەی کردەوە بە خوری لە پاش بادان و ڕستن و شەتەک دانی سوێندو پەیمانەکانتان دەکەن بەھۆی ناپاکی و فڕو فێڵ لە نێوانتاندا لەبەر ئەوەی دەستە و کۆمەڵێک زۆرترو بەھێز ترە لەدەستەو کۆمەڵێکی تر خوا بەوە تاقیتان دەکاتەوە, وە سوێند بە خوا لە ڕۆژی دواییدا بۆتان ڕوون دەکاتەوە ئەوەی کە ئێوە تیایدا جیاواز بوون

وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَلَتُسۡـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٩٣

93وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی دەکرد بە یەک ئوممەت بەڵام (خوا) ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنمونی دەکات وە سوێند بە خوا پرسیارتان لێ دەکرێت لەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)

وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ فَتَزِلَّ قَدَمُۢ بَعۡدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُواْ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَكُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ﴿٩٤

94وە سوێند و پەیمانتان مەکەن بەھۆی غەدر و ناپاکی لە نێوان یەکتردا تا پێ لەپاش جێگیر بوونی (لەسەر باوەڕ) ھەڵنەخلیسکێ و سزاو ناڕەحەتی نەچەژن بەھۆی بەرھەڵستی کردنتان لە ڕێبازی خوا (ئەگەر وابن) سزای زۆر گەورەتان بۆ دەبێت

وَلَا تَشۡتَرُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴿٩٥

95وە بەڵێن و پەیمانی خوا بەنرخێکی کەم مەگۆڕنەوە بەڕاستی ئەوەی کەلای خوا ھەیە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

مَا عِندَكُمۡ يَنفَدُ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٖۗ وَلَنَجۡزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓاْ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿٩٦

96(چونکە) ھەرچی لای ئێوەیە تەواو دەبێت ئەفەوتێت و نامێنێت بەڵام ئەوەی لای خوایە ھەر دەمێنێت سوێند بە خوا ئەوانەی کە بەئارام بوون پاداشتیان دەدەینەوە بە پاداشتی چاکتر لە کردەوەکانیان

مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿٩٧

97ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد

فَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ﴿٩٨

98(ئەی موحەممەدﷺ) کاتێک ویستت قورئان بخوێنیت پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو و دەرکراو لەبەزەیی خوا

إِنَّهُۥ لَيۡسَ لَهُۥ سُلۡطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ﴿٩٩

99بەڕاستی ئەو (شەیتان) دەسەڵاتی نیە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وتەنھا پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن

إِنَّمَا سُلۡطَٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوۡنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشۡرِكُونَ﴿١٠٠

100تەنھا دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە ئەو (شەیتان) دەکەنە دۆست پشتیوانی خۆیان و ئەوانەی بەھۆی ئەوەوە بوونەتە ھاوەڵدانەر

وَإِذَا بَدَّلۡنَآ ءَايَةٗ مَّكَانَ ءَايَةٖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مُفۡتَرِۭۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ﴿١٠١

101ھەر کاتێک ئایەتێک لە جێی ئایەتێکی تردا دابەزێنین وە خوا چاکتر دەزانێت چی دەنێرێتە خوارەوە دەڵێن تۆ لە خۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستی بە ناوی خواوە (وانیە) بەڵکو زۆر بەیان ھیچ نازانن

قُلۡ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلۡقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ﴿١٠٢

102بڵێ جوبرەیل دایبەزاندوە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڕاستی تا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دامەزراویان بکاتو ڕێنمونی و موژدەش بێت بۆ موسوڵمانان

وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّهُمۡ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٞۗ لِّسَانُ ٱلَّذِي يُلۡحِدُونَ إِلَيۡهِ أَعۡجَمِيّٞ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيّٞ مُّبِينٌ﴿١٠٣

103سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کەئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن ھەر ئادەمیە (ئەم قورئانەی) فێری (موحەممەد) دەکات (مەبەستیان کابرایەکی ڕۆمی بوو) کەچی زمانی ئەو کەسەی ئەوەی دەدەنەپاڵ عەجەمیە و ئەم (قورئانە) ش به زمانی عەرەبی پاراو و ڕوون (دابەزیوە)

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهۡدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿١٠٤

104بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بە ئایەتەکانی خوا نیە خوای گەورە ڕێنمونیان ناکات، وسزای سەختی بۆ ئامادەکردوون

إِنَّمَا يَفۡتَرِي ٱلۡكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ﴿١٠٥

105بێگومان تەنھا ئەوانە درۆھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە کە باوەڕیان بە ئایەتەکانی خوا نیە و ھەر خۆیان درۆزنن

مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنۡ أُكۡرِهَ وَقَلۡبُهُۥ مُطۡمَئِنُّۢ بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلۡكُفۡرِ صَدۡرٗا فَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ﴿١٠٦

106ئەو کەسەی بێ باوەڕ بێ بە خوا لە پاشان باوەڕھێنانی مەگەر کەسێک زۆری لێ کرا بێت و دڵیشی دامەزرا و ئارام بێت بە باوەڕ بەڵام کەسێ دڵی خۆش و شادمان بێت بەبێ باوەڕی ئەوە بەر خەشم و قینی خوا کەوتوون و سزای گەورەیان دەبێت

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا عَلَى ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿١٠٧

107ئەم (ھەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانە ژیانی دونیا یان لا خۆشەویستر بوو لە ژیانی ڕۆژی دوایی وە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَسَمۡعِهِمۡ وَأَبۡصَٰرِهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ﴿١٠٨

108ئەوانە کەسانێکن خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و بەسەر گوێ و چاویاندا وە ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان

لَا جَرَمَ أَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ﴿١٠٩

109ڕاستە و بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا ھەر ئەوان زەرەرمەندن

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا فُتِنُواْ ثُمَّ جَٰهَدُواْ وَصَبَرُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿١١٠

110پاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی کۆچیان کردوە لە پاش ئەوەی سزا دران پاشان جیھاد و تێکۆشانیان کرد و بە ئارام بوون بێـگومان پەروەردگارت لە دوای ئەوە لێ بوردە و میھرەبانە (بۆیان)

۞ يَوۡمَ تَأۡتِي كُلُّ نَفۡسٖ تُجَٰدِلُ عَن نَّفۡسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ﴿١١١

111لە ڕۆژێکدا کە ھەموو کەسێک دێت بەرگری لە خۆی دەکات وە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت پاداشتی تەواوی وەردەگرێ و ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا قَرۡيَةٗ كَانَتۡ ءَامِنَةٗ مُّطۡمَئِنَّةٗ يَأۡتِيهَا رِزۡقُهَا رَغَدٗا مِّن كُلِّ مَكَانٖ فَكَفَرَتۡ بِأَنۡعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلۡجُوعِ وَٱلۡخَوۡفِ بِمَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ﴿١١٢

112خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کە ھێمن و دڵنیا بوون ڕزق و ڕۆزی زۆری بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرانبەر چاکە و نیعمەتەکانی خوا ناسوپاس و سپڵە بوون جا خوا بەو ھۆیەوە کردی بەبەر (خەڵکە کە) یدا پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد

وَلَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مِّنۡهُمۡ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ﴿١١٣

113سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرێکیان لە خۆیان بۆ ھات کەچی باوەڕیان پێ نەھێنا جا سزا گرتنی لە کاتێکدا ستەمکاربوون

فَكُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا وَٱشۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ﴿١١٤

114جا لەو بژێویەی خوا پێی بەخشیوون بخۆن کە حەڵاڵ و پاکە و سوپاسی چاکە و نیعمەتی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿١١٥

115بێگومان (خوا) ئەوەی حەرامی کردووە لەسەرتان تەنھا مردارەوە بوو وخوێن و گۆشتی بەراز و ئەوەی (کەسەربڕاوە و) ناوی غەیری خوای لێ ھێنراوە بەڵام ھەر کەسێک ناچار بوو (لەو حەرامانە بخوات) بە بێ دەست درێژی و زیادەڕۆی ئەوە بێگومان خوا لێ بوردە و میھرەبانە

وَلَا تَقُولُواْ لِمَا تَصِفُ أَلۡسِنَتُكُمُ ٱلۡكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٞ وَهَٰذَا حَرَامٞ لِّتَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ لَا يُفۡلِحُونَ﴿١١٦

116وە لە خۆتانەوە نەڵێن ئەوەی کە بەزمانتاندا دێت بە درۆ ئەوە حەڵاڵە و ئەوە حەرامە بۆ ئەوەی درۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە ڕزگار نابن

مَتَٰعٞ قَلِيلٞ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿١١٧

117(لە دونیادا) ڕابورادنێکی کەم (یان دەبێت) (لە دوا ڕۆژدا) سزای سەختیان بۆ ھەیە

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا مَا قَصَصۡنَا عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُۖ وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ﴿١١٨

118وە لەسەر ئەوانەی کە جولەکە بوون حەراممان کرد (لێیان) ئەوەی کە باسمان کردوە بۆت لە پێش (دابەزینی ئەم ئایەتە) وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابُواْ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ وَأَصۡلَحُوٓاْ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعۡدِهَا لَغَفُورٞ رَّحِيمٌ﴿١١٩

119پاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی خراپەیان کردووە بەنەفامی پاشان دوای ئەوە گەڕاونەتەوە و تۆبەیان کردووە و کرداری خۆیان چاک کردووە بەڕاستی پەروەردگارت لە پاش ئەوانە لێبوردە و میھرەبانە

إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةٗ قَانِتٗا لِّلَّهِ حَنِيفٗا وَلَمۡ يَكُ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ﴿١٢٠

120بەڕاستی ئیبراھیم (بۆ خۆی) ئوممەتێک بوو گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بۆ خوا لا دەربوو لە ھەموو ئاینێکی ناھەق و ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە

شَاكِرٗا لِّأَنۡعُمِهِۚ ٱجۡتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿١٢١

121شوکرانە بژێری (خوا) بووە لە بەرامبەر نازو نیعمەتەکانیدا ئەویش ھەڵیبژارد و ڕێگەی ڕاستی نیشاندا (کە ئیسلامە)

وَءَاتَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ﴿١٢٢

122وە ئێمە لە دونیادا ناز و نیعمەتی چاکمان پێ بەخشی وە بەڕاستی ئەو لە ڕۆژی دوایشدا لە ڕیزی چاکاندایە

ثُمَّ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ أَنِ ٱتَّبِعۡ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ﴿١٢٣

123پاشان نیگامان بۆ کردیت کە پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکە چونکە پاک و ڕاست بوو بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران نەبوو

إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبۡتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ﴿١٢٤

124بێگومان (ڕێزگرتنی) ڕۆژانی شەممە تەنھا لەسەر ئەوانە دانرا کە جیاواز بوون تیایدا وە بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی دواییدا لەوەی کە ئەوان تیایدا جیاواز بوون

ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِۖ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ﴿١٢٥

125(خەڵکی) بانگ بکە بۆ ڕێبازی پەروەردگارت بە دانایی و بە ئامۆژگاری جوان و چاک و شیرین وە لەگەڵیان بدوێ (موجادەلە بکە) بەچاکترین شێوە بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک دەزانێت بەوانەی گومڕا بوون و لایاندا وە لە ڕێگاکەی وە ھەر خۆشی زانایە بەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاستن

وَإِنۡ عَاقَبۡتُمۡ فَعَاقِبُواْ بِمِثۡلِ مَا عُوقِبۡتُم بِهِۦۖ وَلَئِن صَبَرۡتُمۡ لَهُوَ خَيۡرٞ لِّلصَّٰبِرِينَ﴿١٢٦

126وە ئەگەر تۆڵەتان سەندەوە ئەوە بە ئەندازەی ئەو ستەمەی بەرامبەرتان کراوە تۆڵە بکەنەوە, وە ئەگەر ئارام بگرن ئەوە باشترە بۆ ئارام گران

وَٱصۡبِرۡ وَمَا صَبۡرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُ فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ﴿١٢٧

127وە (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە ئارام گرتنەکەشت ھەر بە (یارمەتی) خوایە و خەفەتیان بۆ مەخۆ و بەو فێڵ و پیلانانەش دەیکەن دڵ تەنگ مەبە

إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحۡسِنُونَ﴿١٢٨

128بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەوانەیە کە خۆیان پاراستووە (لە تاوان) ھەروەھا لەگەڵ ئەوانەشدایە کە خێرخواز و چاکەکارن

RELATED SURAHS