Al-Isra

الإسراء

The Night Journey111 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِيٓ أَسۡرَىٰ بِعَبۡدِهِۦ لَيۡلٗا مِّنَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ إِلَى ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡأَقۡصَا ٱلَّذِي بَٰرَكۡنَا حَوۡلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنۡ ءَايَٰتِنَآۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ﴿١

1پاک و بێگەردی بۆ ئەوزاتەی کە شەوڕەوی کرد بە بەندەی خۆی لە شەوێکدا لە مزگەوتی حەرامەوە (لە شاری مەککە) بۆ مزگەوتی (الاقێی) لە (بیت المقدس) کە دەور و بەریمان پیرۆز و فەڕدار کردووە بۆ ئەوەی ھێندێک لە بەڵگە و نیشانە ڕوونەکانی خۆمانی نیشان بدەین بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە

وَءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُواْ مِن دُونِي وَكِيلٗا﴿٢

2وە تەوراتیشمان بەخشی بە موسا وە ئەو (تەوراتە) مان کردە ھۆی ڕێنمونی بۆ نەوەی ئیسرائیل (پێمان ووتن) کە بێجگە لە من کەس مەکەنە پشتیوانی خۆتان

ذُرِّيَّةَ مَنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٍۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبۡدٗا شَكُورٗا﴿٣

3(ئەی) نەوەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ نوح (لە کەشتیدا) ھەڵمان گرتن بەڕاستی نوح بەندە یەکی زۆر سوپاس گوزار بوو

وَقَضَيۡنَآ إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَتُفۡسِدُنَّ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَّتَيۡنِ وَلَتَعۡلُنَّ عُلُوّٗا كَبِيرٗا﴿٤

4نەوەکانی ئیسرائیلمان ئاگادار کردو ھەواڵمان پێدان لە نامەکەیاندا کە سوێند بە خوا ئێوە خراپەکاری دەکەن لە زەویدا دووجار و بێگومان بەرز دەبنەوە و زاڵ دەبن (بەسەر خەڵکیدا) بە بەرز بونەوەیەکی زۆر گەورە

فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثۡنَا عَلَيۡكُمۡ عِبَادٗا لَّنَآ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ فَجَاسُواْ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِۚ وَكَانَ وَعۡدٗا مَّفۡعُولٗا﴿٥

5جا کاتێک یەکەمین بەڵێن (لەو دووانە) ھات (کە بەڵێنتان پێدراوە) دەینێرینە سەرتان چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەنی دەست وەشاندنێکی بەتینن لە جەنگدا ئەمجا ئەوانە دەگەڕێن بەناو ووڵاتەکەتاندا وە ئەوە بەڵێنێکی بەدی ھێنراو بوو

ثُمَّ رَدَدۡنَا لَكُمُ ٱلۡكَرَّةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَمۡدَدۡنَٰكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ أَكۡثَرَ نَفِيرًا﴿٦

6لە پاشان جارێکی تر ئێوە بەسەریاندا زاڵ دەکەینەوە, وە دارایی و کوڕی زۆرتان پێ دەبەخشین وە لە شکر و کەستان (لە جاری پێشوو) زۆرتر دەکەین

إِنۡ أَحۡسَنتُمۡ أَحۡسَنتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡۖ وَإِنۡ أَسَأۡتُمۡ فَلَهَاۚ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ لِيَسُـُٔواْ وُجُوهَكُمۡ وَلِيَدۡخُلُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَلِيُتَبِّرُواْ مَا عَلَوۡاْ تَتۡبِيرًا﴿٧

7ئەگەر ئێوە چاکە بکەن ئەوا چاکە بۆ خۆتان دەکەن وە ئەگەر خراپەش بکەن ئەوا (سزاکەی) ھەر بۆ خۆتانە جا کاتێ بەڵێنی (سزا و تۆڵەی) دووھەم ھات بۆ ئەوەی پەژارە و خەفەت بە ڕوخسارتانەوە دەرکەوێت وە بۆ ئەوەی بچنەوە ناو مزگەوتی ئەقێاوە ھەرچۆنێک لە جاری یەکەمدا چوونە ناویەوە, وە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن بە وێران کردنێکی گەورە

عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يَرۡحَمَكُمۡۚ وَإِنۡ عُدتُّمۡ عُدۡنَاۚ وَجَعَلۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ حَصِيرًا﴿٨

8ئومێد وایە پەروەردگارتان ڕەحمتان پێ بکات (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆلای خوا) ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر تاوان) ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سزادانتان) وە دۆزەخمان کرد بە بەندیخانە بۆ بێ باوەڕان

إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرٗا كَبِيرٗا﴿٩

9بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ أَعۡتَدۡنَا لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا﴿١٠

10وە بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان نیە بە ڕۆژی دوایی سزایەکی سەختمان بۆ ئامادەکردون

وَيَدۡعُ ٱلۡإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلۡخَيۡرِۖ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ عَجُولٗا﴿١١

11وە ئادەمی نزاو ھاوار بۆ شەڕ و خراپە دەکات (ھەروەکو) داوا و نزاکردنی بۆ خێرو چاکە وە ئادەمی ھەمیشە ھەر پەلەیەتی

وَجَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيۡنِۖ فَمَحَوۡنَآ ءَايَةَ ٱلَّيۡلِ وَجَعَلۡنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبۡصِرَةٗ لِّتَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡ وَلِتَعۡلَمُواْ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلۡحِسَابَۚ وَكُلَّ شَيۡءٖ فَصَّلۡنَٰهُ تَفۡصِيلٗا﴿١٢

12شەو و ڕۆژمان کرد بە دوو نیشانەی (گەورەی دەسەڵاتی خوا) ئەمجا نیشانەی شەومان تاریک کرد (یا سڕیەوە) و بەڵگە و نیشانەی ڕۆژمان ڕووناک کردەوە بۆ ئەوەی بەشوێن ڕۆزی پەروەردگارتاندا بگەڕێن وە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و شەو و ڕۆژەکان) بزانن وە ئێمە ھەموو شتێکمان بە ڕوون و ڕەوانی باسکردووە (بۆتان)

وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلۡزَمۡنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِي عُنُقِهِۦۖ وَنُخۡرِجُ لَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ كِتَٰبٗا يَلۡقَىٰهُ مَنشُورًا﴿١٣

13وە ھەموو مرۆڤێک (لە ڕۆژی دواییدا) کردەوەی خۆیمان کردۆتە گەردنیەوە (چاکە بێت یا خراپە) وە لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەردەھێنن نامەیەک کە بە کراوەیی (و ھەموو کردەوەکانی تێدا نوسراوە) و دەیبینێت

ٱقۡرَأۡ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفۡسِكَ ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكَ حَسِيبٗا﴿١٤

14(پێی دەووترێت) نامەکەت بخوێنەرەوە ئەمڕۆ خۆت بەسیت کە موحاسەبەی خۆت بکەیت

مَّنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبۡعَثَ رَسُولٗا﴿١٥

15ھەرکەس ڕێنمونی و ھیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان ڕێنمونی و ھیدایەتەکەی (سوود و قازانجەکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت و ھەرکەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیان و سزاکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت ئێمە ھەرگیز سزای (بەندەکان) نادەین ھەتا پێغەمبەر نەنێرین (بۆیان)

وَإِذَآ أَرَدۡنَآ أَن نُّهۡلِكَ قَرۡيَةً أَمَرۡنَا مُتۡرَفِيهَا فَفَسَقُواْ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيۡهَا ٱلۡقَوۡلُ فَدَمَّرۡنَٰهَا تَدۡمِيرٗا﴿١٦

16وە کاتێک بمانەوێت (دانیشتوانی) شار و گوندێک لەناو ببەین فەرمان دەدەین (بە گوێڕایەڵی و کردەوەی چاک) بە دەوڵەمەندە خراپەکارو زۆردارەکانی کەچی ئەوان یاخی دەبن و لە فەرمان دەردەچن جا بڕیاری (سزادان) پێویست دەبێت بۆ (دانیشتوانی) ئەو شار و گوندانە جا ئەوسا وێرانیان دەکەین بە وێران کردنێکی تەواو

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِنَ ٱلۡقُرُونِ مِنۢ بَعۡدِ نُوحٖۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا﴿١٧

17وە زۆر (گەل و میللەت) مان لەناو برد لە سەردەمەکانی پاش نوح پەروەردگارت بەسە بە گوناھی بەندەکانی کە ئاگادار و بینایە

مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعَاجِلَةَ عَجَّلۡنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلۡنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصۡلَىٰهَا مَذۡمُومٗا مَّدۡحُورٗا﴿١٨

18ھەر کەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت لەم (دونیا) دا زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی و دەرکراوی لە میھرەبانی خوا

وَمَنۡ أَرَادَ ٱلۡأٓخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعۡيَهَا وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ كَانَ سَعۡيُهُم مَّشۡكُورٗا﴿١٩

19ھەر کەسێکیش مەبەستی ڕۆژی دوایی بووبێت وە ھەوڵی بۆ بدات بەو جۆرەی شایستەی ئەوە و باوەڕداریش بێت ئا ئەوانە کردەوە و تێکۆشانەکەیان وەرگیراوە (لای پەروەردگاریان)

كُلّٗا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنۡ عَطَآءِ رَبِّكَۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحۡظُورًا﴿٢٠

20دەبەخشین بە ھەمووان ئەوانەی (کەھەر دونیایان دەوێت) و ئەوانەش (کە ڕۆژی دواییان دەوێت) لە بەخششی پەروەردگارت (لەم دونیایەدا) بێگومان ڕۆزی و بەخشراوی پەروەردگارت ھەرگیز قەدەغە کراو نەبووە

ٱنظُرۡ كَيۡفَ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ وَلَلۡأٓخِرَةُ أَكۡبَرُ دَرَجَٰتٖ وَأَكۡبَرُ تَفۡضِيلٗا﴿٢١

21(ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە چۆن (لە دونیادا) فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکیاندا وە بێگومان پلەکان لە ڕۆژی دواییدا گەورەترە و فەزڵەکانیش گەورەترن

لَّا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقۡعُدَ مَذۡمُومٗا مَّخۡذُولٗا﴿٢٢

22(ئەی ئادەمی) لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر مەپەرستە ئەگینا دەبێتە لۆمەکراوێکی سووک و ڕسوا

۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنًاۚ إِمَّا يَبۡلُغَنَّ عِندَكَ ٱلۡكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوۡ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفّٖ وَلَا تَنۡهَرۡهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوۡلٗا كَرِيمٗا﴿٢٣

23وە پەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو وە لەگەڵ دایک و باوکتان چاکە بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێ تەنانەت ئۆفیش وە تێیان مەخوڕە و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) ووتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە

وَٱخۡفِضۡ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحۡمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرۡحَمۡهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرٗا﴿٢٤

24باڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیتیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەرچۆنێک ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی

رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمۡۚ إِن تَكُونُواْ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلۡأَوَّٰبِينَ غَفُورٗا﴿٢٥

25پەروەردگارتان چاک دەزانێت بە ھەرچی لە دڵ و دەرونتاندا ھەیە ئەگەر ئێوە چاک بن و نیازی چاکەتان ببێت ئەوا بێگومان ئەو (خوایە) لێ بوردەیە بۆ تۆبەکاران

وَءَاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرۡ تَبۡذِيرًا﴿٢٦

26وە مافی خزمانت بدە (ھەروەھا مافی) ھەژار و ڕێبواریش زیادە ڕەویش مەکەن

إِنَّ ٱلۡمُبَذِّرِينَ كَانُوٓاْ إِخۡوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِۖ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورٗا﴿٢٧

27بەڕاستی زیادەڕەوان دۆست وبرای شەیتانەکانن شەیتانیش بەرانبەر (ناز و نیعمەتەکانی) پەروەردگاری ھەمیشە سپڵەیە

وَإِمَّا تُعۡرِضَنَّ عَنۡهُمُ ٱبۡتِغَآءَ رَحۡمَةٖ مِّن رَّبِّكَ تَرۡجُوهَا فَقُل لَّهُمۡ قَوۡلٗا مَّيۡسُورٗا﴿٢٨

28وە ئەگەر ڕووت وەرگێڕا لەوانە (لەبەر نەداری) چاوەڕوانی بەخششی و ڕۆزیەک بوویت لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوە قسەی جوان و نەرمیان لەگەڵدا بکە

وَلَا تَجۡعَلۡ يَدَكَ مَغۡلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبۡسُطۡهَا كُلَّ ٱلۡبَسۡطِ فَتَقۡعُدَ مَلُومٗا مَّحۡسُورًا﴿٢٩

29وە دەستت مەکە کۆت بە گەردنتدا (واتە دەست قووچاو مەبە لە خێرکردندا) وکراوە و بەرەڵاشی مەکە بەتەواوی (ھەرچیت ھەیە بیدەی بە خەڵکی) تا نەبیتە کەسێکی لۆمەکراوی ھیچ بەدەستەوە نەماو

إِنَّ رَبَّكَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا﴿٣٠

30بەڕاستی پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت و وەتەنگی دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت بەڕاستی ئەو ھەمیشە ئاگا و بینایە بە بەندەکانی

وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ خَشۡيَةَ إِمۡلَٰقٖۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُهُمۡ وَإِيَّاكُمۡۚ إِنَّ قَتۡلَهُمۡ كَانَ خِطۡـٔٗا كَبِيرٗا﴿٣١

31وە ڕۆڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری و نەداری ئێمە ڕۆزی ئەوانیش و ئێوەش دەدەین بەڕاستی کوشتنی ئەوانە (ئەو منداڵانەتان) ھەڵەو تاوانێکی گەورەیە

وَلَا تَقۡرَبُواْ ٱلزِّنَىٰٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةٗ وَسَآءَ سَبِيلٗا﴿٣٢

32و نزیکی زیناش مەکەونەوە بەڕاستی ئەوە کردەوەیەکی زۆر ناشرین و ڕێگەیەکی پیس و خراپە

وَلَا تَقۡتُلُواْ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَمَن قُتِلَ مَظۡلُومٗا فَقَدۡ جَعَلۡنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلۡطَٰنٗا فَلَا يُسۡرِف فِّي ٱلۡقَتۡلِۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا﴿٣٣

33وە کەسێک مەکوژن کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردوە مەگەر بە (ھۆیەکی) ڕاست و ڕەوا نەبێت (وەک ئەگەر ھاتوو کەسێکی کوشتبوو، یان لە ئاین پاشگەز ببوەوە، یان شووی کردبوو یان ژنی ھێنابوو زینایان کرد) جا ھەر کەسێک بەنا ھەق و ستەم لێکراوی کوژرا ئەوە دەسەڵاتمان داوە بەخاوەنەکەی (بەسەر بکوژەکەدا) جا با خاوەنەکەی زیادەڕۆیی نەکات لە تۆڵەسەندنەوەدا (ئەگەر عەفووی کرد پاش ئەوە نەچێت تۆڵەی لێ بسەنێتەوە، وە ئەگەر کوشتیشیەوە بە جوانترین شێوە بیکوژێتەوە و ڕازی بێت بە بڕیاری خوا ھەرچۆنێک بێت) چونکە بەڕاستی ئەو (خاوەنە) یارمەتیدراوە

وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ بِٱلۡعَهۡدِۖ إِنَّ ٱلۡعَهۡدَ كَانَ مَسۡـُٔولٗا﴿٣٤

34وە نزیکی ماڵی ھەتیو مەکەونەوە مەگەر بە چاکترین شێوە نەبێت (کە بریتیە لە پاراستن و وەبەرھێنانی) ھەتا (ھەتیوەکە) دەگاتە کەماڵی ژیری و لێزانی وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمانەکانتان بەڕاستی (خاوەن) بەڵێن و پەیمان لێپرسراوە بەرامبەر بەڵێنەکانی

وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ إِذَا كِلۡتُمۡ وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ وَأَحۡسَنُ تَأۡوِيلٗا﴿٣٥

35وە کاتێک کە پێوانە دەکەن (بۆ خەڵکی) بەڕێکوپێکی پێوانە بکەن و کێشانەش بکەن بە تەرازوی ڕاست و دروست ئەمە (بۆ ئێوە) چاکتر و ئاکامیشی باشترە ( لە دونیا و قیامەتیشدا)

وَلَا تَقۡفُ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۚ إِنَّ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡبَصَرَ وَٱلۡفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنۡهُ مَسۡـُٔولٗا﴿٣٦

36وە شوێن شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی گوێ و چاو و دڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان

وَلَا تَمۡشِ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَحًاۖ إِنَّكَ لَن تَخۡرِقَ ٱلۡأَرۡضَ وَلَن تَبۡلُغَ ٱلۡجِبَالَ طُولٗا﴿٣٧

37وە مەڕۆ بە زەویدا بە فیز زلی و شانازیەوە (چونکە) بەڕاستی تۆ نە دەتوانی زەوی کون کەیت وە نە دەگەیتە شاخەکان لە درێژیدا

كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكۡرُوهٗا﴿٣٨

38ھەموو ئەوەی باسکرا خراپەکانی لای پەروەردگارت نابەجێ و بێزراوە

ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوۡحَىٰٓ إِلَيۡكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلۡحِكۡمَةِۗ وَلَا تَجۡعَلۡ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلۡقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومٗا مَّدۡحُورًا﴿٣٩

39ئەوەی (کـەباس کرا) ھەندێکە لەو دانـایی و حیکمـەتەی کە پەروەردگارت نیگای کردووە بۆت وە ھـیچ پـەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا مەپەرستە ئەگینا فڕێ دەدرێیتە ناو دۆزەخەوە بە لۆمەکراوی و دوورخراوەی لە بەزەیی خوا

أَفَأَصۡفَىٰكُمۡ رَبُّكُم بِٱلۡبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًاۚ إِنَّكُمۡ لَتَقُولُونَ قَوۡلًا عَظِيمٗا﴿٤٠

40ئایا پەروەردگارتان ڕەگەزی کوڕی تایبەتی کردووە بە ئێوەوە لە فریشتەکانیشیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بەڕاستی ئێوە وتەیەکی زۆرگەورە (و نابەجێ) دەڵێن

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِيَذَّكَّرُواْ وَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا نُفُورٗا﴿٤١

41وە سوێند بە خوا بێگومان (مەبەستەکانمان) بە چەند جۆر ھێناوە لەم قورئانەدا بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ئامۆژگاری وەرگرن بەڵام (خوانەناسان) ھەر دوورکەوتنەوەیان زیاتر دەبێت (بەو باسکردنە)

قُل لَّوۡ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٞ كَمَا يَقُولُونَ إِذٗا لَّٱبۡتَغَوۡاْ إِلَىٰ ذِي ٱلۡعَرۡشِ سَبِيلٗا﴿٤٢

42(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر لەگەڵ خوادا پەرستراوانێکی تر ببوایە وەک ئەو (بت پەرستان) دەڵێن ئەو کاتە دەگەڕان بە دوای ڕێگایەکدا بۆلای خاوەنی عەرش (کە خوایە)

سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّٗا كَبِيرٗا﴿٤٣

43پاک و بێگەرد و بەرز و بڵندە ئەو (خوایە) لەوەی ئەو (بت پەرستانە) دەیڵێن (دەربارەی خوا) زۆر بەرز و بڵند ترە

تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبۡعُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفۡقَهُونَ تَسۡبِيحَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورٗا﴿٤٤

44ھەر حەوت ئاسمانەکان تەسبیحاتی خوا دەکەن و زەوی و ھەرچی لە ناویاندایه وە ھیچ شتێک نیە کە تەسبیحات و سوپاس و ستایشی ئەو نەکات بەڵام ئێوە تێناگەن لە تەسبیحاتەکەیان بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئارام و لەسەرخۆ و لێبوردەیە

وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ جَعَلۡنَا بَيۡنَكَ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ حِجَابٗا مَّسۡتُورٗا﴿٤٥

45وە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک قورئان دەخوێنیت (بەسەریاندا) دادەنێین لە نێوان تۆ و ئەوانەدا کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیه پەردەیەکی نادیار (داپۆشەر)

وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ وَإِذَا ذَكَرۡتَ رَبَّكَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِ وَحۡدَهُۥ وَلَّوۡاْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِمۡ نُفُورٗا﴿٤٦

46وە دەیدەین بەسەر دڵیاندا چەند پەردەیەکی زۆر ئەستوور بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن و گوێشیان کەڕ دەکەین (تانەبیستن) وە ھەر کاتێک ناوی پەروەردگارت دەبەیت (لای ئەو بێ باوەڕانەدا) لە قورئاندا بە تاک و تەنھایی بە بێزاری پشتت تێدەکەن

نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَسۡتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذۡ يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَ وَإِذۡ هُمۡ نَجۡوَىٰٓ إِذۡ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلٗا مَّسۡحُورًا﴿٤٧

47ئێمە چاک دەزانین بۆچی ئەوان گوێ دەگرن کاتێک گوێ دەگرن لە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەھا کاتێک پێکەوە چپە دەکەن کاتێ ستەمکارەکان دەڵێن ئێوە تەنھا شوێنی پیاوێکی جادولێکراو دەکەون

ٱنظُرۡ كَيۡفَ ضَرَبُواْ لَكَ ٱلۡأَمۡثَالَ فَضَلُّواْ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ سَبِيلٗا﴿٤٨

48سەرنج بدە چۆن نموونەی جۆرا و جۆرت بۆ دەھێننەوە سەرئەنجام گومڕا بوون ئیتر ناتوانن ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە

وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدٗا﴿٤٩

49دەشڵێن ئایا کاتێ بووینە ئێسک پروسکێکی ڕزیو و پتورکاو ئایا (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە و دەبینەوە بە دروسکراوێکی نوێ

۞ قُلۡ كُونُواْ حِجَارَةً أَوۡ حَدِيدًا﴿٥٠

50(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ ئێوە ببن بە بەرد یان بە ئاسن

أَوۡ خَلۡقٗا مِّمَّا يَكۡبُرُ فِي صُدُورِكُمۡۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَاۖ قُلِ ٱلَّذِي فَطَرَكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖۚ فَسَيُنۡغِضُونَ إِلَيۡكَ رُءُوسَهُمۡ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَۖ قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبٗا﴿٥١

51یان ھەر دروستکراوێکی ترلەوەی لە مێشک و دڵتاندا گەورەیە جابێگومان ئەوانە دەڵێن کێ زیندوومان دەکاتەوە بڵێ ئەو زاتە (زیندووتان دەکاتەوە) کە یەکەم جار دروستی کردوون جا (بە لاقرتیەوە) سەرت بۆ دەلەقێنن و دەڵێن ئەوەکەی دەبێت بڵێ لەوانەیە ئەو (ڕۆژە ھاتنی) نزیک بێت

يَوۡمَ يَدۡعُوكُمۡ فَتَسۡتَجِيبُونَ بِحَمۡدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا﴿٥٢

52ئەو ڕۆژەی کە بانگتان دەکەن (لە گۆڕەکانتانەوە) جا ئێوەش دەست بەجێ دێن بەدەم بانگ کردنەکەوە بە سوپاس و سەناکردنەوە و وا دەزانن نەماونەتەوە (لە دونیادا) ماوەیەکی کەم نەبێت

وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُواْ ٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُۚ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ يَنزَغُ بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٗا مُّبِينٗا﴿٥٣

53وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بە بەندەکانم قسەیەک بکەن کە جوانتر و باشترینی قسە بێت بەڕاستی شەیتان ناکۆکی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان بەڕاستی شەیتان ھەمیشە بۆ ئادەمی دووژمنێکی ڕون و ئاشکرایە

رَّبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِكُمۡۖ إِن يَشَأۡ يَرۡحَمۡكُمۡ أَوۡ إِن يَشَأۡ يُعَذِّبۡكُمۡۚ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ وَكِيلٗا﴿٥٤

54پەروەردگارتان زاناترە بە ئێوە ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات وە ئێمە تۆمان نەناردووە بەچاودێر و پارێزەر بە سەریانەوە

وَرَبُّكَ أَعۡلَمُ بِمَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَلَقَدۡ فَضَّلۡنَا بَعۡضَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ عَلَىٰ بَعۡضٖۖ وَءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ زَبُورٗا﴿٥٥

55وە پەروەردگارت زاناترە بەھەر چی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە سوێند بە خوا بێگومان فەزڵی ھەندێ لە پێغەمبەرانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا و زەبورمان بەخشی بە داود

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمۡلِكُونَ كَشۡفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمۡ وَلَا تَحۡوِيلًا﴿٥٦

56(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (بێ باوەڕان) ھاوار بکەن لە ئەوانەی کە ئێوە بە خواتان دەزانین بێجگە لە خوا جا ئەوانە دەسەڵاتیان نیە بەڵا و زیانتان لەسەر لابەن وە (دەسەڵاتی) گۆڕانیشیان نیە

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ يَبۡتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلۡوَسِيلَةَ أَيُّهُمۡ أَقۡرَبُ وَيَرۡجُونَ رَحۡمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحۡذُورٗا﴿٥٧

57ئەوانەی کە ئەو (نەفامانە) ھاواریان لێ دەکەن ئەوانە بەدوای ھۆکارێکدا دەگەڕێن کە نزیکیان کاتەوە لە پەروەدگاریان کامیان نزیک ترە (لە خواوە و پلەو پایەی بەرزترە) وە بە ھیوا و ئومێد و ڕەحمی ئەون و لە سزایشی دەترسن بەڕاستی سزای پەروەردگارت ھەمیشە مەترسی لێکراوە و خۆ لێ پارێزراوە

وَإِن مِّن قَرۡيَةٍ إِلَّا نَحۡنُ مُهۡلِكُوهَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَوۡ مُعَذِّبُوهَا عَذَابٗا شَدِيدٗاۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَسۡطُورٗا﴿٥٨

58وە (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێکمان کە ئێمە لە ناویان ببەین پێش (ھاتنی) ڕۆژی دوایی یان سزایان بدەین بە سزایەکی سەخت ئیللا ئەو (سزادانە یان لەناو بردنە) لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە

وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرۡسِلَ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلۡأَوَّلُونَۚ وَءَاتَيۡنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبۡصِرَةٗ فَظَلَمُواْ بِهَاۚ وَمَا نُرۡسِلُ بِٱلۡأٓيَٰتِ إِلَّا تَخۡوِيفٗا﴿٥٩

59وە ھیچ شتێک ڕێگری ئێمەی نەکردووە کە ئەو موعجیزانە بنێرین جگە لەوەی کە پێشینەکان بە درۆیان دەزانی ناردمان بۆ (ھۆزی) سەمود ئەو حوشترەی کە (موعجیزەیەکی) ئاشکرا بوو کەچی (باوەڕیان نەھێنا) و ستەمیان لێکرد و (سەریان بڕی) وە ئێمە موعجیزەکان نانێرین مەگەر بۆ ترساندنی (ئەو گەلە نەبێت)

وَإِذۡ قُلۡنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِۚ وَمَا جَعَلۡنَا ٱلرُّءۡيَا ٱلَّتِيٓ أَرَيۡنَٰكَ إِلَّا فِتۡنَةٗ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلۡمَلۡعُونَةَ فِي ٱلۡقُرۡءَانِۚ وَنُخَوِّفُهُمۡ فَمَا يَزِيدُهُمۡ إِلَّا طُغۡيَٰنٗا كَبِيرٗا﴿٦٠

60(بیربکەرەوە) کاتێ پێمان ووتی بەڕاستی پەروەردگارت دەوری ھەموو خەڵکی داوە (دەسەڵاتی ھەیە بەسەریاندا) وە ئەو خەو بینینەی کە پیشانی تۆماندا (لەو شەو ڕەویەدا) ھەرلەبەر تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو ھەروەھا ئەو درەختە نەفرەت لێکراوەش کە لە قورئاندا باسمان کردووە, وە ئێمە (بەو جۆرە بەڵگانە) ئەوانە دەترسێنین کەچی ئەو (ترساندنە) ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە یاخی بوون و سەرکەشی نەبێت

وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ قَالَ ءَأَسۡجُدُ لِمَنۡ خَلَقۡتَ طِينٗا﴿٦١

61وە باسی ئەو کاتەبکە کە ئێمە بەةفریشتەکانمان ووت سوژدەبەرن بۆ ئادەم ئەوانیش یەکسەر ھەموویان سوژدەیان برد بێجگە لە ئیبلیس (شەیتان نەبێت) ووتی ئایامن سوژدەبەرم بۆ کەسێک کە لە قوڕ دروستت کردووە

قَالَ أَرَءَيۡتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِي كَرَّمۡتَ عَلَيَّ لَئِنۡ أَخَّرۡتَنِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَأَحۡتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٗا﴿٦٢

62(ئیبلیس) ووتی پێم بڵێ و ھەواڵم بدەرێ لەبارەی ئەمەوە کە ڕێزی ئەوت داوە بەسەرمندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تاڕۆژی دوایی (نەمرم) بەڕاستی زاڵ ئەبم بەسەر نەوەکانیدا (بە گومڕاکردن) کەمێک لەوان نەبێت (کە بەندە تایبەتیەکانی خوان)

قَالَ ٱذۡهَبۡ فَمَن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمۡ جَزَآءٗ مَّوۡفُورٗا﴿٦٣

63(خوا بە شەیتانی) فەرموو بڕۆ جا ھەر کەس لەوان شوێنی تۆ کەوت ئەوە بەڕاستی تۆڵەی ھەمووتان دۆزەخە کە تۆڵەیەکی پڕ بە پڕە

وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ وَأَجۡلِبۡ عَلَيۡهِم بِخَيۡلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِ وَعِدۡهُمۡۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا﴿٦٤

64وە ھەرکەس لەوانە کە دەتوانی گومڕای بکە بە دەنگت و سەدای (ناھەقت) و بدە بە سەریاندا و تێـیان خوڕە بە سوار و پیادەی لەشکرەکەتەوە، وە ھاوبەشییان بکە لەماڵ و سامان و منداڵیاندا بەڵێنیشیان پێ بدە بەڵام شەیتان بەڵێنیان پێ نادات بە خەڵەتاندن نەبێت

إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٞۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلٗا﴿٦٥

65بێگومان بەندەکانی من دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە (و ناتوانیت گومڕایان بکەیت) وە پەروەردگارت بەسە پارێزەر و چاودێر بێت

رَّبُّكُمُ ٱلَّذِي يُزۡجِي لَكُمُ ٱلۡفُلۡكَ فِي ٱلۡبَحۡرِ لِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا﴿٦٦

66پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی لە دەریادا ھاتوچۆ پێدەکات بۆ ئێوە بۆ ئەوەی بگەڕێن بە دوای ھەندێک بەھرە و ڕۆزی ئەودا بەڕاستی ئەو (خوایە) ھەمیشەیی میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە

وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِي ٱلۡبَحۡرِ ضَلَّ مَن تَدۡعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ أَعۡرَضۡتُمۡۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ كَفُورًا﴿٦٧

67جا کاتێک لە دەریادا تووشی بەڵا و زیان بێن ھەموو ئەو (پەرستراوانەی) ھاواریان لێ دەکەن وون دەبن بێجگە لە خوا کە چی کاتێک کە (خوا) ڕزگارتان دەکات و دەگەنە ووشکانی ڕوو وەردەگێڕن (لە خوا) (چونکە) ئادەمی ھەمیشە سپڵە و ناسوپاسە

أَفَأَمِنتُمۡ أَن يَخۡسِفَ بِكُمۡ جَانِبَ ٱلۡبَرِّ أَوۡ يُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ حَاصِبٗا ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ وَكِيلًا﴿٦٨

68جا ئایا ئێوە ناترسن و بێباکن لەوەی کە لە ووشکانیدا (بوومەلەرزە) بتانبات بەناخی زەویدا؟ یان (ناترسن لەوەی) بای توندتان بنێرێتە سەر بەووردە زیخەوە پاشان پارێزەرێکیشتان دەست نەکەوێت

أَمۡ أَمِنتُمۡ أَن يُعِيدَكُمۡ فِيهِ تَارَةً أُخۡرَىٰ فَيُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ قَاصِفٗا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغۡرِقَكُم بِمَا كَفَرۡتُمۡ ثُمَّ لَا تَجِدُواْ لَكُمۡ عَلَيۡنَا بِهِۦ تَبِيعٗا﴿٦٩

69ئەی ئایا دڵنیا و بێباکن لەوەی بتان گێڕێتەوە ناو دەریا جارێکی تر ئەمجا بینێرێتە سەرتان بایەکی توند و تیژی وێرانکەر ئەوسا لە دەریاکەدا نقومتان بکات لەبەر ئەو بێ باوەڕ و سپڵە بوونـەتان پاشان دەستان ناکەوێت ھیچ کەسێک کە داوای تۆڵەی ئێوە لە ئێمە بکات

۞ وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ وَحَمَلۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّمَّنۡ خَلَقۡنَا تَفۡضِيلٗا﴿٧٠

70سوێند بە خوا بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت وە لە ووشکانی و لە دەریادا ھەڵمان گرتن (بەسواری و گەڕاندمانن) و ڕۆزی پاک و خاوێنمان پێداون وە فەزڵمان داون بەسەر زۆرێک لەو شتانەی کە دروستمان کردون بە فەزڵێکی گەورە

يَوۡمَ نَدۡعُواْ كُلَّ أُنَاسِۭ بِإِمَٰمِهِمۡۖ فَمَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَقۡرَءُونَ كِتَٰبَهُمۡ وَلَا يُظۡلَمُونَ فَتِيلٗا﴿٧١

71(بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە ئێمە ھەموو ئادەمیەک بانگ دەکەین بە ناوی پێغەمبەرەکەیانەوە (بەناوی پەیامەکەیانەوە) جا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکەی بدرێت بە دەستی ڕاستیەوە ئا ئەوانە نامەکەیان دەخوێننەوە, وە ستەمیان لێ ناکرێت بە ئەندازەی ئەو تاڵە باریکەی بە دەوری ناوکی خورمادایە

وَمَن كَانَ فِي هَٰذِهِۦٓ أَعۡمَىٰ فَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ أَعۡمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلٗا﴿٧٢

72بەڵام ھەر کەسێک لەم (دونیایە) دا کوێر بووبێت و (ڕێگەی ڕاستی نەبینی بێت) ئەوە ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایشدا کوێرە بگرە لە کوێریش گومڕاترە

وَإِن كَادُواْ لَيَفۡتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ لِتَفۡتَرِيَ عَلَيۡنَا غَيۡرَهُۥۖ وَإِذٗا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلٗا﴿٧٣

73وە بەڕاستی نزیک بوو ئەوانە لاتدەن و وەرتگێڕن لەوەی کە نیگامان کرد بۆت بۆ ئەوەی جگە لە قورئان شتێک بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستیت (ئەگەر گوێڕایەڵیان بوویتایە) ئەوە لەو کاتەدا دەیان کردیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆیان و (گومڕایان دەکردیت)

وَلَوۡلَآ أَن ثَبَّتۡنَٰكَ لَقَدۡ كِدتَّ تَرۡكَنُ إِلَيۡهِمۡ شَيۡـٔٗا قَلِيلًا﴿٧٤

74خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان دامەزراو نەکردایە بەڕاستی نزیک بوو تۆ کەمێک بەلایاندا بچیت

إِذٗا لَّأَذَقۡنَٰكَ ضِعۡفَ ٱلۡحَيَوٰةِ وَضِعۡفَ ٱلۡمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيۡنَا نَصِيرٗا﴿٧٥

75جا بێگومان ئەوکاتە پێمان دەچەشتی دوو بەرانبەر (سزای) ژیان دوو بەرانبەر (سزای) مردن پاشان دەستت نەدەکەوت یارمەتیدەرێک بەرانبەر بە ئێمە (کە بەرگری ئەو سزایەت لێ بکات)

وَإِن كَادُواْ لَيَسۡتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ لِيُخۡرِجُوكَ مِنۡهَاۖ وَإِذٗا لَّا يَلۡبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلٗا﴿٧٦

76وە بەڕاستی نزیک بوو ئەو (بێ باوەڕانە) (بە پیلان و دوژمنایەتی) نارەحەتت بکەن لە خاکی مەککە بۆ ئەوەی دەرت بکەن لێی جا ئەوکاتە ئەوانە نەدەمانەوە لە پاش تۆ کاتێکی کەم نەبێت (خوا لەناوی دەبردن)

سُنَّةَ مَن قَدۡ أَرۡسَلۡنَا قَبۡلَكَ مِن رُّسُلِنَاۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحۡوِيلًا﴿٧٧

77رێگا و نەریتێکە لە (ئێمەوە) بۆ ئەوانەی کە ناردومانن لە پێغەمبەرانمان پێش تۆ باو و یاسای ئێمەش گۆڕانی بەسەردا نایەت

أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمۡسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيۡلِ وَقُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِۖ إِنَّ قُرۡءَانَ ٱلۡفَجۡرِ كَانَ مَشۡهُودٗا﴿٧٨

78(ئەی موحەممەد ﷺ) نوێژ بەجێ بھێنە لەکاتی لادانی خۆر (لە ناوەڕاستی ئاسمان) ھەتا (ھاتنی) تاریکی شەو ھەروەھا نوێژی بەیانی (بەجێ بھێنە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَتَهَجَّدۡ بِهِۦ نَافِلَةٗ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبۡعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامٗا مَّحۡمُودٗا﴿٧٩

79وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە بەشێکی شەودا ھەستە شەو نوێژ بکە بەقورئان خوێندن تێیدا ئەوە زیادە نوێژی تایبەت بە تۆیە ئومێدەواربە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)

وَقُل رَّبِّ أَدۡخِلۡنِي مُدۡخَلَ صِدۡقٖ وَأَخۡرِجۡنِي مُخۡرَجَ صِدۡقٖ وَٱجۡعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلۡطَٰنٗا نَّصِيرٗا﴿٨٠

80وە بڵێ ئەی پەروەردگارم (لەھەر کارێکدا بووم) ڕاست و چاک پێم ئەنجام بدە ڕاست و چاکیش پێم کۆتایی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بۆم بسازێنە دەسەڵاتێکی یارمەتیدەر (کە زاڵ بم بەسەر ھەموو کۆسپێکدا)

وَقُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَزَهَقَ ٱلۡبَٰطِلُۚ إِنَّ ٱلۡبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقٗا﴿٨١

81وە بڵێ ئاینی ڕاست ھات وە ئاینی ناحەق و بەتاڵ نەما و ڕۆیشت بەڕاستی بەتاڵ ھەمیشە لە ناوچووە

وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٞ وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارٗا﴿٨٢

82وە لەم قورئانەدا دەنێرینە خوارەوە ئەوەی کە ھۆی شیفا و میھرەبانی یە بۆ بڕواداران بەڵام (ھاتنی ئەم قورئانە) بۆ ستەمکاران ھیچ زیاد ناکات جگە لە خەسارۆمەندی نەبێت

وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسٗا﴿٨٣

83وە کاتێک چاکە و نیعمەتی خۆمان بڕێژین بەسەر ئادەمی (بێ باوەڕدا) ڕوو وەردەگێڕێت (لە زیکری ویادی ئێمە) و دوور دەکەوێتەوە, وە کاتێک ناخۆشی و زیانی لێ بکەوێت زۆر نائومێد دەبێت

قُلۡ كُلّٞ يَعۡمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَنۡ هُوَ أَهۡدَىٰ سَبِيلٗا﴿٨٤

84(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەمووکەس کار دەکات لەسەر سرووشت و (ڕێبازی) خۆی جا پەروەردگارتان زاناترە بەو کەسەی کە ڕێبازەکەی ڕاسترە

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنۡ أَمۡرِ رَبِّي وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا﴿٨٥

85وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆحەوە (کە چیە) بڵێ ڕۆح لە کارو فەرمانی تایبەت بە پەروەردگارمە وە ئێوە تەنھا کەمێک لە زانیاریتان پێ بەخشراوە

وَلَئِن شِئۡنَا لَنَذۡهَبَنَّ بِٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيۡنَا وَكِيلًا﴿٨٦

86وە سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت بێگومان ئەو (قورئانەی) نیگامان کردووە بۆت نایھێڵین (لە دڵ و پەڕەکاندا) لە پاشان دەستت ناکەوێت لە بەرانبەر ئێمەدا کەسێک کە بەرگریت لێ بکات

إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّ فَضۡلَهُۥ كَانَ عَلَيۡكَ كَبِيرٗا﴿٨٧

87مەگەر میھرەبانیەک لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبێت بەڕاستی فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەرتەوە گەورەیە

قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا﴿٨٨

88(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی ئەو بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا﴿٨٩

89وە سوێند بە خوا ئێمە ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونەیەک کەچی زۆربەی خەڵکی نایانەوێت جگە لە سپڵەیی و بێ باوەڕی نەبێت

وَقَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفۡجُرَ لَنَا مِنَ ٱلۡأَرۡضِ يَنۢبُوعًا﴿٩٠

90ووتیان ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین ھەتا لەم زەویەدا کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵێنیت

أَوۡ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَعِنَبٖ فَتُفَجِّرَ ٱلۡأَنۡهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفۡجِيرًا﴿٩١

91یان باخێکت ببێت لە دارخورما و ترێ و چەند ڕوبارێک ھەڵقوڵێنیت لە نێوان درەختەکانیدا بە خوڕ بڕوات

أَوۡ تُسۡقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمۡتَ عَلَيۡنَا كِسَفًا أَوۡ تَأۡتِيَ بِٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا﴿٩٢

92یان ئاسمان بڕوخێنی بەسەرماندا ھەرچۆن لافت لێداوە کە بەپارچە پارچە دەکرێت یان خوا و فریشتەکان بھێنیت ڕوو بەڕوو (بیان بینین)

أَوۡ يَكُونَ لَكَ بَيۡتٞ مِّن زُخۡرُفٍ أَوۡ تَرۡقَىٰ فِي ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤۡمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيۡنَا كِتَٰبٗا نَّقۡرَؤُهُۥۗ قُلۡ سُبۡحَانَ رَبِّي هَلۡ كُنتُ إِلَّا بَشَرٗا رَّسُولٗا﴿٩٣

93ڕازاوە بە نەخش و نیگار یان بەرزببیتەوە بۆ ئاسمان وە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بە بەرز بونەوەکەشت ھەتا پەیامێکمان بۆ نەھێنیتە خوارەوە خۆمان بیخوێنینەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم ئایا من (شتێکی ترم) جگە لە ئادەمیەکی نێرراو و پێغەمبەر (واتە: من دەسەڵاتی ئەو شتانەم نیە بەڵکو من تەنھا مرۆڤێکم و خوا کردوومی بە پێغەمبەر)

وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرٗا رَّسُولٗا﴿٩٤

94ھیچ شتێک ڕێگری خەڵکی نەکرد لەوەی کە باوەڕ بھێنن کاتێک کە ڕێنمونی و ئاینی حەقیان بۆ ھات بێجگە لەوەی دەیانووت چۆن خوا ئادەمیەک بە پێغەمبەر دەنێرێت

قُل لَّوۡ كَانَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَلَٰٓئِكَةٞ يَمۡشُونَ مُطۡمَئِنِّينَ لَنَزَّلۡنَا عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكٗا رَّسُولٗا﴿٩٥

95بلێ ئەگەر لە زەویدا فریشتە ھەبوایە و بە دڵنیاییەوە (تیایدا) بگەڕانایە (بە وێنەی ئادەمی) بێگومان لە ئاسمانەوە دەمان ناردەخوارەوە بۆیان فریشتەیەکی پێغەمبەر

قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا﴿٩٦

96بڵێ پێیان خوا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادار و بینایە بە بەندەکانی

وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُمۡ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِهِۦۖ وَنَحۡشُرُهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ عُمۡيٗا وَبُكۡمٗا وَصُمّٗاۖ مَّأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ كُلَّمَا خَبَتۡ زِدۡنَٰهُمۡ سَعِيرٗا﴿٩٧

97ھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە (بەڕاستی) و ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز دەستت ناکەوێت بۆیان بێجگە لە خوا دۆست و یارمەتی دەرانێک وە لە ڕۆژی دواییدا حەشریان دەکەین بەسەر ڕوومەت و دەم و چاویاندا کە کوێر و لاڵ وکەڕن شوێنی نیشتەجێیان دۆزەخە ھەر جارێک (دۆزەخ) بڵێسەی بنیشێتەوە (دامرێتەوە) بڵێسەی ئاگرەکەیان بۆ زیاد دەکەین

ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمٗا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ خَلۡقٗا جَدِيدًا﴿٩٨

98ئەوە تۆڵەی ئەوانەیە چونکە بێگومان باوەڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی ئێمە و دەیانووت ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پروسکی پارە پارەی ڕزیو ئایا ئێمە جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بە دروست کردنێکی تازە

۞ أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخۡلُقَ مِثۡلَهُمۡ وَجَعَلَ لَهُمۡ أَجَلٗا لَّا رَيۡبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورٗا﴿٩٩

99ئایا ئەوانە نەیانزانیوە بێگومان ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە دەسەڵاتدار و بەتوانایە کەوێنەی ئەوانە دروست بکاتەوە، وە کات و ماوەیەکی دیاری کردووە بۆیان کە گومانی تێدا نیە بەڵام ستەمکاران ھیچیان ناوێت بێ باوەڕی نەبێت

قُل لَّوۡ أَنتُمۡ تَمۡلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحۡمَةِ رَبِّيٓ إِذٗا لَّأَمۡسَكۡتُمۡ خَشۡيَةَ ٱلۡإِنفَاقِۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ قَتُورٗا﴿١٠٠

100بڵێ ئەگەر ئێوە خاوەنی خەزێنەکانی چاکە و نیعمەتەکانی پەروەردگارم بن ئەوکاتە دەتانگرێتەوە (لە بەخشین) لە ترسی خەرج بوون و تەواو بوون وە ئادەمی ھەمیشە ڕژدە و چروکە

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ تِسۡعَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۖ فَسۡـَٔلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِذۡ جَآءَهُمۡ فَقَالَ لَهُۥ فِرۡعَوۡنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسۡحُورٗا﴿١٠١

101وە سوێند بە خوا بەڕاستی بەخشیمان بەموسا نۆ موعجیزەی ڕوون وئاشکرا (ئەی موحەممەد ﷺ) دەی پرسیار لە نەوەی ئیسرائیل بکە (سەبارەت بە ڕوداوی مووسا و فیرعەون) کاتێ (موسا) ھاتە لایان ئەمجا فیرعەون پێی ووت بەڕاستی ئەی موسا من واگومان دەبەم کە تۆ جادو لێکراو بیت

قَالَ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰفِرۡعَوۡنُ مَثۡبُورٗا﴿١٠٢

102(موسا علیە السلام) فەرمووی سوێند بە خوا بێگومان تۆ دەزانی ھیچ کەس ئەم موعجیزانەی نەناردۆتە خوارەوە جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی نەبێت کە ڕوونکەرەوەن (بۆ خەڵکی) وە بەڕاستی من دڵنیام کە تۆ ئەی فیرعەون لە ناو دەچیت

فَأَرَادَ أَن يَسۡتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ فَأَغۡرَقۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعٗا﴿١٠٣

103جا فیرعەون ویستی کەوا (موسا و کۆمەڵەکەی) دەرکات لە زەوی (میسر) دا ئیتر ئێمەش فیرعەون و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەموویانمان خنکاند لە دەریادا

وَقُلۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ لِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱسۡكُنُواْ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ ٱلۡأٓخِرَةِ جِئۡنَا بِكُمۡ لَفِيفٗا﴿١٠٤

104ئەوسا لە پاش خنکاندنیان ووتمان بە نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێ بن لەو زەویەی (کە فیرعەون ویستی دەرتان کات لێی) جا کاتێک بەڵێنی ڕۆژی دوایی ھات ئەوسا ھەمووتان پێکەوە (بۆ دادگای خوا) دەھێنین

وَبِٱلۡحَقِّ أَنزَلۡنَٰهُ وَبِٱلۡحَقِّ نَزَلَۗ وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا﴿١٠٥

105وە ئەم (قورئانە) مان بە ھەق ناردۆتە خوارەوە، وە بە ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە، وە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە موژدەدەر و ترسێنەر نەبێت

وَقُرۡءَانٗا فَرَقۡنَٰهُ لِتَقۡرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكۡثٖ وَنَزَّلۡنَٰهُ تَنزِيلٗا﴿١٠٦

106وە قورئانمان بەش بەش بۆت ناردووە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا بە لەسەر خۆیی و ھێواشی وە ئەم (قورئانە) مان بەو شێوە دابەزاند

قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ﴿١٠٧

107(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ باوەڕبھێنن بەم (قورئانە) یان باوەڕی پێ نەھێنن بەڕاستی ئەوانەی کە زانیارییان پێ بەخشراوە لە پێش ئەم (قورئانە) دا کاتێک (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بە خێرایی دەکەون بەڕودا بە سوژدە بردن

وَيَقُولُونَ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعۡدُ رَبِّنَا لَمَفۡعُولٗا﴿١٠٨

108وە دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارمان بەڕاستی ھەمیشە بەڵێنی پەروەردگارمان بەدی دێت

وَيَخِرُّونَ لِلۡأَذۡقَانِ يَبۡكُونَ وَيَزِيدُهُمۡ خُشُوعٗا۩﴿١٠٩

109وە دەکەون بەسەر ڕوودا و دەگرین و (قورئان) ھەمیشە ملکەچیان بۆ زیاد دەکات

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱللَّهَ أَوِ ٱدۡعُواْ ٱلرَّحۡمَٰنَۖ أَيّٗا مَّا تَدۡعُواْ فَلَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَلَا تَجۡهَرۡ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتۡ بِهَا وَٱبۡتَغِ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلٗا﴿١١٠

110بڵێ نزا و ھاوار لە خوا بکەن یان ھاوار لە ڕەحمان بکەن (یەکسانە) بەھەر کامیان نزاو ھاوار داوای لێ بکەن چونکە ھەر بۆ خوایە ھەموو ناوە زۆر جوانەکان لە نوێژکردنتدا دەنگ بەرزمەکەرەوە و بەنھێنیش مەیکە لەو نێوانەدا ڕێگایەک ھەڵبژێرە (بەشێوەیەک خۆت گوێت لە خۆت بێت)

وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَمۡ يَتَّخِذۡ وَلَدٗا وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٞ فِي ٱلۡمُلۡكِ وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ وَلِيّٞ مِّنَ ٱلذُّلِّۖ وَكَبِّرۡهُ تَكۡبِيرَۢا﴿١١١

111وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە بگرە

RELATED SURAHS