Al-Kahf

الكهف

The Cave110 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ﴿١

1ھەموو سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ناردوویەتیە خوارەوە قورئان بۆ سەر بەندکەی خۆی (موحەممەد ﷺ) و ھیچ جورە لاریەکی تێدا دانەناوە

قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرًا حَسَنٗا﴿٢

2(کتێبێکی) ڕاست و پایەدارە بۆ ئەوەی بە سزایەکی زۆر بەتین بترسێنێت (ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناھێنن) لە لایەن خۆیەوە و مژدەش بدات بەو باوەڕ دارانەی کە کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن بەمەی کە پاداشتێکی چاکیان بۆ ھەیە

مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدٗا﴿٣

3لەو (بەھەشتە) دا بێ بڕانەوە دەمێننەوە

وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗا﴿٤

4وە (بۆ ئەوەی) کەسانێک بترسێنێت کە دەیانووت خوا ڕۆڵەی بۆ خۆی بڕیار داوە

مَّا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٖ وَلَا لِأٓبَآئِهِمۡۚ كَبُرَتۡ كَلِمَةٗ تَخۡرُجُ مِنۡ أَفۡوَٰهِهِمۡۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبٗا﴿٥

5نەخۆیان زانابوون پێی نەباو و باپیرانیان چ قسەیەکی (بوختانێکی) گەورەیە کە لە دەمیان دەردەچێت جگە لە درۆ ھیچ شتێکی تر ناڵێن

فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ إِن لَّمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَسَفًا﴿٦

6جا لەوانەیە خۆت لە ناوبەری لەبەر کردەوەی ئەوان ئەگەر ئیمان نەھێنن بەم قورئانە لە داخ و خەفەتدا (بمریت)

إِنَّا جَعَلۡنَا مَا عَلَى ٱلۡأَرۡضِ زِينَةٗ لَّهَا لِنَبۡلُوَهُمۡ أَيُّهُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا﴿٧

7بەڕاستی ئێمە ھەرچی وا بەسەر زەویەوە کردوومانە بەزینەت و جوانی بۆ زەوی بۆ ئەوەی خەڵکی تاقی بکەینەوە کامیان کردەوەی جوانتر و چاکترە؟

وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيۡهَا صَعِيدٗا جُرُزًا﴿٨

8وە بەڕاستی ئەوەی وابەسەر زەویەوە ئێمە ھەمووی دەکەین بە زەویەکی تەختی ووشک و برنگ

أَمۡ حَسِبۡتَ أَنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡكَهۡفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُواْ مِنۡ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا﴿٩

9ئایا واتزانی کە ھاوەڵانی ئەشکەوت و تابلۆ (ئەو بەردەی ناویانی تیدا نوسرا بوو) ئەوان لەناو نیشانەکانی ئێمەدا شتێکی سەر سوڕھێنەر بوو؟

إِذۡ أَوَى ٱلۡفِتۡيَةُ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ فَقَالُواْ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةٗ وَهَيِّئۡ لَنَا مِنۡ أَمۡرِنَا رَشَدٗا﴿١٠

10کاتێک کۆمەڵە گەنجێک پەنایان بردەبەر ئەشکەوتەکە ووتیان ئەی پەروەردگارمان لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەتێکمان پێ ببەخشە وە فەراھەم بھێنە بۆمان لەم کارەی کەواین تیایدا ڕێی ڕاست و ڕزگاری

فَضَرَبۡنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمۡ فِي ٱلۡكَهۡفِ سِنِينَ عَدَدٗا﴿١١

11جا ئێمەش (دوعاکەیانمان گیرا کرد و) پەردەمان ھێنا بەسەر گوێیاندا لەو ئەشکەوتەدا چەند ساڵ (خەومان لێ خستن)

ثُمَّ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِنَعۡلَمَ أَيُّ ٱلۡحِزۡبَيۡنِ أَحۡصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓاْ أَمَدٗا﴿١٢

12لە پاشان خەبەرمان کردنەوە بۆ ئەوەی دەریخەین لەو دوو تاقمە کامیان چاکتر ماوەی خەوی خۆیان دەژمێرن (لە ئەشکەوتەکەدا)

نَّحۡنُ نَقُصُّ عَلَيۡكَ نَبَأَهُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى﴿١٣

13ئێمە بۆت دەگێڕینەوە ھەواڵی ئەوان بەڕێک و ڕاستی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنابوو بە پەروەردگاریان ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن

وَرَبَطۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ إِذۡ قَامُواْ فَقَالُواْ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَن نَّدۡعُوَاْ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهٗاۖ لَّقَدۡ قُلۡنَآ إِذٗا شَطَطًا﴿١٤

14و دڵیانمان بەھێز کرد (لەسەر ئەو باوەڕە) لە کاتێکدا ھەستان و ڕاپەڕین ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ئێمە ھەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکی تر ناپەرستین (ئەگەر جگە لە خوا شتێ تر بپەرستین) سوێند بە خوا ئەوکاتە درۆمان ووتووە

هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمُنَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ لَّوۡلَا يَأۡتُونَ عَلَيۡهِم بِسُلۡطَٰنِۭ بَيِّنٖۖ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا﴿١٥

15ئا ئەوانە گەلەکەی ئێمەن بێجگە لە خوا پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە دەی با بۆیان بیھێننەوە بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرا دەی کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە درۆ ھەڵبەستێ بە دەم خوداوە

وَإِذِ ٱعۡتَزَلۡتُمُوهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأۡوُۥٓاْ إِلَى ٱلۡكَهۡفِ يَنشُرۡ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَيُهَيِّئۡ لَكُم مِّنۡ أَمۡرِكُم مِّرۡفَقٗا﴿١٦

16(ئەی ھاوەڵانی ئەشکەوت) کاتێک ئێوە دوورە پەرێزیتان گرت لەوان (لەو بێ باوەڕانە) و لەو (پەرستراوانەش) بێجگە لە خودا دەیان پەرستن دەی کەوایە پەنا بەرنە ئەشکەوتەکە پەروەردگارتان بڵاوی دەکاتەوە بۆتان بەزەیی وڕەحمەتی خۆی وە بۆتان فەراھەم دەھێنێت لەم کارەتاندا ھۆی گوزەران و ژیانتان

۞ وَتَرَى ٱلشَّمۡسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهۡفِهِمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقۡرِضُهُمۡ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمۡ فِي فَجۡوَةٖ مِّنۡهُۚ ذَٰلِكَ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِۗ مَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيّٗا مُّرۡشِدٗا﴿١٧

17خۆر دەبینی کاتێک کە ھەڵدێت لەلای ڕاستی ئەشکەوتەکەیان دەدات کاتێکیش ئاوا دەبێت لای دەدات لێیان بەلای چەپدا لە کاتێکدا ئەوان لە ناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدان ئەوە ھەندێکە لە بەڵگە و نیشانەکانی خوا ھەر کەسێک خوا رێنمونی بکات تەنھا ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە و ھەر کەسیش گومڕا بکات ئەوە دەستت ناکەوێت بۆی ھیچ پشتیوان و ڕێ نیشاندەرێک

وَتَحۡسَبُهُمۡ أَيۡقَاظٗا وَهُمۡ رُقُودٞۚ وَنُقَلِّبُهُمۡ ذَاتَ ٱلۡيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِۖ وَكَلۡبُهُم بَٰسِطٞ ذِرَاعَيۡهِ بِٱلۡوَصِيدِۚ لَوِ ٱطَّلَعۡتَ عَلَيۡهِمۡ لَوَلَّيۡتَ مِنۡهُمۡ فِرَارٗا وَلَمُلِئۡتَ مِنۡهُمۡ رُعۡبٗا﴿١٨

18(ئەگەر بیان بینیت) وا دەزانیت بەخەبەرن کە چی خەوتوون وە ئەو (خەوتووانە) ئەم دیو و دیویان پێ دەکەین (بۆ ئەوەی لاشەیان تێک نەچێت) بەلای ڕاست و بە لای چەپدا و سەگەکەیان ھەردوو دەستی درێژ کرد بوو لەبەر دەرگای ئەشکەوتەکەدا ئەگەر سەیرێکت بکردنایە بێگومان بە ڕاکردن بەرە و دوا دەگەڕایتەوە و پڕ بە دڵ لێیان دەترسایت

وَكَذَٰلِكَ بَعَثۡنَٰهُمۡ لِيَتَسَآءَلُواْ بَيۡنَهُمۡۚ قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ كَمۡ لَبِثۡتُمۡۖ قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۚ قَالُواْ رَبُّكُمۡ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثۡتُمۡ فَٱبۡعَثُوٓاْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمۡ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ فَلۡيَنظُرۡ أَيُّهَآ أَزۡكَىٰ طَعَامٗا فَلۡيَأۡتِكُم بِرِزۡقٖ مِّنۡهُ وَلۡيَتَلَطَّفۡ وَلَا يُشۡعِرَنَّ بِكُمۡ أَحَدًا﴿١٩

19ئابەو شێوە (لە خەو) خەبەرمانکردنەوە بۆ ئەوەی پرسیار لە یەکتری بکەن یەکێکیان ووتی چەندە ماونەتەوە (بە خەوتوویی) (ھەندێکیان) ووتیان ڕۆژێک یا کەمتر لە رۆژێک ماوینەتەوە (ھەندێکی تریان) ووتیان پــەروەردگــارتان زاناترە بەماوەی مانەوەتان دە یەکێکتان بەم دراوە (زیوە) تا ن بنێرن بۆ ناو شار با سەیرکات کێ (لە خەڵکی شار) خۆراکی پاکترە ئەوە با لەوە خۆراکتان بۆ بھێنێت با نەرم و نیان و لەسەرخۆ بێت لە ھەڵسوکەوتیدا (تا نەناسرێتەوە) و کەس لە ئێوە ئاگادار نەکات

إِنَّهُمۡ إِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ يَرۡجُمُوكُمۡ أَوۡ يُعِيدُوكُمۡ فِي مِلَّتِهِمۡ وَلَن تُفۡلِحُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا﴿٢٠

20چونکە بێگومان ئەگەر ئەوان پێتان بزانن بەرد بارانتان دەکەن یان دەتان گێڕنەوە بۆ ناو ئاینەکەی خۆیان ئەو کاتە ئێوە ھەرگیز ڕزگارتان نابێت

وَكَذَٰلِكَ أَعۡثَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ لِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيۡبَ فِيهَآ إِذۡ يَتَنَٰزَعُونَ بَيۡنَهُمۡ أَمۡرَهُمۡۖ فَقَالُواْ ٱبۡنُواْ عَلَيۡهِم بُنۡيَٰنٗاۖ رَّبُّهُمۡ أَعۡلَمُ بِهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُواْ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِمۡ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيۡهِم مَّسۡجِدٗا﴿٢١

21(پاش سەدان ساڵ ) ئا بەو شێوە خەڵکمان ئاگادار کرد بەسەریاندا بۆ ئەوەی بزانن کە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە دڵنیابن کەلاڕۆژی دوایی گومانی تێدا نیە (خەڵکی مان ئاگادارکرد بەسەریاندا) لە کاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لە نێوان خۆیاندا دەربارەیان جا (ھەندێکیان) ووتیان چەند خانوویەکیان بەسەرەوە دروست بکەن پەروەردگاریان ئاگادارترە پێـیان ئەوانەی کەزاڵ بوون بەسەر کار و باری ئەوکۆمەڵەدا ووتیان بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین

سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٞ رَّابِعُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ وَيَقُولُونَ خَمۡسَةٞ سَادِسُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ رَجۡمَۢا بِٱلۡغَيۡبِۖ وَيَقُولُونَ سَبۡعَةٞ وَثَامِنُهُمۡ كَلۡبُهُمۡۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعۡلَمُهُمۡ إِلَّا قَلِيلٞۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمۡ إِلَّا مِرَآءٗ ظَٰهِرٗا وَلَا تَسۡتَفۡتِ فِيهِم مِّنۡهُمۡ أَحَدٗا﴿٢٢

22ئەوسا ھەندێکیان دەڵێن (ئەو لاوانە) سێ کەسن و چوارەمیان سەگەکەیانە وەھەندێکی تریان دەڵێن پێنج کەسن و شەشەمیان سەگەکەیانە ئەمانە قسەی بێ بەڵگەن (تفەنگ بە تاریکە شەوە دەنێن) ھەندێکی تریان دەڵێن ئەوانە حەوت کەسن ھەشتەمەکەیان سەگەکەیانە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کەمێک نەبێت لە خەڵکی کەس ژمارەیان نازانێت کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) لەبارەیانەوە دەمەقاڵێ مەکە جگە لە دەمەقاڵەیەکی ئاشکرا و ئاسان (تەنھا ئەوە بڵێ کە لە قورئاندا بۆت ھاتووە) وە لە بارەیانەوە پرسیار لە کەسیان (خاوەن نامەکان) مەکە

وَلَا تَقُولَنَّ لِشَاْيۡءٍ إِنِّي فَاعِلٞ ذَٰلِكَ غَدًا﴿٢٣

23بۆ (کردنی) ھیچ شتێک مەڵێ بێگومان من سبەینێ ئەو شتە دەکەم

إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ وَٱذۡكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَهۡدِيَنِ رَبِّي لِأَقۡرَبَ مِنۡ هَٰذَا رَشَدٗا﴿٢٤

24مەگەر (لەگەڵیدا بڵێیت) ئەگەر خوا بیەوێت ھەر کاتێک (إن شاء اللە) ت لە بیرچوو چ کاتێک بیرت ھاتەوە بیڵێ بڵێ ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنمونیم بکات بۆ ڕێگایەکی نزیکتر (لە ڕاستی) لەمە

وَلَبِثُواْ فِي كَهۡفِهِمۡ ثَلَٰثَ مِاْئَةٖ سِنِينَ وَٱزۡدَادُواْ تِسۡعٗا﴿٢٥

25(ئەو کۆمەڵە لاوە) مانەوە لە ناو ئەشکەوتەکەیاندا (بە خەوتوویی) ماوەی سێ سەد ساڵ (بە ساڵی ھەتاوی) نۆ ساڵی تریشیان زیادکرد (ئەگەر بە ساڵی مانگی عەرەبی حیساب بکرێت)

قُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثُواْۖ لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَبۡصِرۡ بِهِۦ وَأَسۡمِعۡۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدٗا﴿٢٦

26بڵێ خوا زاناترە بە ماوەی مانەوەیان تەنھا بۆ خوایە زانینی نھێنی ئاسمانەکان و زەوی ئای (خوا) چ بینا و بیسەرە بێجگە لە (خوا) ھیچ پشتیوانێکیان بۆنیە کەسیش ناکات بە ھاوبەشی خۆی لە فەرمانی دا

وَٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدٗا﴿٢٧

27بخوێنەرەوە ئەوەی کە وەحیت بۆکراوە لە قورئانی پەروەردگارت کەس نیە بتوانێت ووتەکانی ئەو بگۆڕێت ھەرگیز پەنایەکت دەست ناکەوێت بێجگە لە خوا پەنای بۆ بەریت

وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا﴿٢٨

28خۆت ڕاگرە لەگەڵ ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و یادی ئەو دەکەن (و دەیپەرستن) بەیانیان و ئێواران کە مەبەستیان ڕەزامەندی خوایە چاوەکانت لەوان لامەدە و وەرمەگێڕە (بۆ کەسانی بێ باوەڕی دەوڵەمەند) کە جوانی و رازاوەیی ژیانی ئەم دونیای دەوێت و بەگوێی کەسێک مەکە کە دڵیمان لە یادی خۆمان بێ ئاگا کردوە و شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە ھەموو کارەکانی خراپ و لە سنوور دەرچووە

وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمۡ سُرَادِقُهَاۚ وَإِن يَسۡتَغِيثُواْ يُغَاثُواْ بِمَآءٖ كَٱلۡمُهۡلِ يَشۡوِي ٱلۡوُجُوهَۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا﴿٢٩

29بڵێ ھەق (کە ئەم قورئانە یە) لە لایەن پەروەردگارتانەوە ھاتووە جا ھەرکەسێک دەیەوێت با باوەڕبھێنی و ھەرکەسیش دەیەوێت با بێ باوەڕ بێت ( ئەمەش جۆرێکە لە ھەڕەشە و سەرزەنشت) بە ڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ ستەمکاران (بێ باوەڕان) ئاگرێک کە بڵێسەکەی (وەکو ڕەشماڵ) دەوریان دەدات وە ئەگەر (لە تینوانا) ھاواری ئاو بکەن ئاوێکیان بۆ دەھێنرێت وەک مسی تواوە (یا وەک چڵک و چەپەڵی ڕۆن و زەیت وایە) روو دەم و چاوەکان دەبرژێنێ ئای چ خواردنەوەیەکی پیس و خراپە و ئای چ شوێن و جێگایەکی خراپە

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ مَنۡ أَحۡسَنَ عَمَلًا﴿٣٠

30بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردوەی چاکەیان کردووە بێگومان ئێمە پاداشتی ئەوانە وون ناکەین کە کردەوەی چاکیان کردوە

أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَيَلۡبَسُونَ ثِيَابًا خُضۡرٗا مِّن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۚ نِعۡمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتۡ مُرۡتَفَقٗا﴿٣١

31بۆ ئەوانە ھەیە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە ڕوبارەکان بە ژێریاندا دێن و دەچن دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی زۆری ئاڵتون وە پۆشاکی سەوز دەپۆشن لە ئاوریشمی تەنک و ئەستور پاڵ دەدەنەوە لەو (بەھەشتە) دا بە سەر کورسی و پاڵپشتەکانەوە ئای چەند پاداشتێکی چاک و جێگایەکی خۆشە

۞ وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلٗا رَّجُلَيۡنِ جَعَلۡنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيۡنِ مِنۡ أَعۡنَٰبٖ وَحَفَفۡنَٰهُمَا بِنَخۡلٖ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمَا زَرۡعٗا﴿٣٢

32(ئەی موحەممەد ﷺ) بۆیان بگێڕەرەوە نموونەی ئەو دوو پیاوە دابوومان بە یەکێکیان (کە بێ باوەڕ بوو) دوو باخ لە ھەموو جۆرە ترێیەک بە دار خورما دەوری ھەردوو باخەکەمان دابوو لە نێوان ئەو دوو باخەدا کشتوکاڵمان فەراھەم ھێنا بوو (بۆی)

كِلۡتَا ٱلۡجَنَّتَيۡنِ ءَاتَتۡ أُكُلَهَا وَلَمۡ تَظۡلِم مِّنۡهُ شَيۡـٔٗاۚ وَفَجَّرۡنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرٗا﴿٣٣

33ھەردوو باخەکە بەری چاکیان گرتبوو ھیچیان لێ خەسار نەبوو بوو و لە نێوان ئەو دوو باخەدا کانیاوێکمان ھەڵقوڵاندبوو (بۆ ئاودانیان)

وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٞ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكۡثَرُ مِنكَ مَالٗا وَأَعَزُّ نَفَرٗا﴿٣٤

34ھەروەھا (خاوەنی ئەو دوو باخە) ماڵ و سامانی زۆری ھەبوو (لە ئاڵتون و زیوو شتی تر) جا بە ھاوڕێ (ئیماندارە ھەژارە) کەی ووت لە کاتێکدا کە قسەی لەگەڵدا دەکرد من ماڵ و سامانم لە تۆ زۆرترە کوڕ و کاڵ و خزمەتکاریشم زیاترە

وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدٗا﴿٣٥

35(بێ باوەڕەکەیان) چووە ناو باخەکەیەوە لە کاتێکدا کە ستەمکاربوو لە خۆی ووتی باوەڕ ناکەم ھەرگیز ئەم باخەم لەناو بچێت

وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهَا مُنقَلَبٗا﴿٣٦

36باوەڕیش ناکەم ڕۆژی دوایی بێت و ڕوو بدات سوێند بێ خۆ ئەگەر (پاش مردن) بمگێڕنەوە بۆ لای پەروەردگارم بێگومان باشتر لەم باخەم دەست دەکەوێ

قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرۡتَ بِٱلَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٖ ثُمَّ مِن نُّطۡفَةٖ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلٗا﴿٣٧

37ھاوڕێ (ئیماندارە) کەی پێی ووت لە کاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد ئایا تۆ بێ باوەڕیت بەو زاتەی کە تۆی لە خاک دروستکردووە پاشان لە دڵۆپە ئاوێک پاشان کردویتی بە پیاو

لَّٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّي وَلَآ أُشۡرِكُ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا﴿٣٨

38بەڵام من ھەر (دەڵێم) ئەو خوا پەروەردگارمە و ھیچ کەسیش ناکەم بە ھاوبەشی پەروەردگارم

وَلَوۡلَآ إِذۡ دَخَلۡتَ جَنَّتَكَ قُلۡتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالٗا وَوَلَدٗا﴿٣٩

39وە با کاتێک چوویتە ناو باخەکەتەوە بتووتایە ھەرچی خوا بیەوێت (ھەر ئەوە دەبێت) ھەموو توانایەکیش ھەر بەدەس خوایە ئەگەر تۆ من دەبینی لە تۆ کەمتریش ماڵ و دارایی و مناڵم ھەیە

فَعَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يُؤۡتِيَنِ خَيۡرٗا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرۡسِلَ عَلَيۡهَا حُسۡبَانٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصۡبِحَ صَعِيدٗا زَلَقًا﴿٤٠

40ئومێدم وایە کە پەروەردگارم چاکتر لە باخەکەی تۆم پێ بدات و بەڵا و بروسکەیەکیش لە ئاسمانەوە بنێرێت بۆ باخەکەی تۆ جا (باخەکەت) ببێت بەزەویەکی ووشکی ساف و خلیسک

أَوۡ يُصۡبِحَ مَآؤُهَا غَوۡرٗا فَلَن تَسۡتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبٗا﴿٤١

41یان ئاوەکەی ڕۆبچێت بە ناخی زەویدا ئیتر ھەرگیز نەتوانی بیدۆزیتەوە

وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصۡبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيۡهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُشۡرِكۡ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا﴿٤٢

42سامان و بەر و بوومەکەی لە ناوبرا (بە ھەورە بروسکە سوتا و نەما) ئەمجا کابراش لە داخا دەسەکانی دەپرواند و دەیدان بە یەکدا لەسەر ئەو ماڵەی کە خەرجی کرد بوو (لە باخەکەیدا) لە کاتێکدا (کەپری) باخەکەی ھەموو کەوتوون بەسەر یەکدا (جا لە پاشە ڕۆژدا) دەڵێت: خۆزگە کەسم نەکردایە بەھاوەڵی پەروەردگارم

وَلَمۡ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٞ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا﴿٤٣

43کەسانێک نەبوو یارمەتی بدەن و بێن بەھانایەوە بێجگە لە خوا خۆیشی سەرکەوتوو نەبوو

هُنَالِكَ ٱلۡوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلۡحَقِّۚ هُوَ خَيۡرٞ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ عُقۡبٗا﴿٤٤

44لەو شوێنانەدا پشتیوانی تایبەتی خوای ڕاست و ھەقە ھەر ئەویش چاکترین پاداشت ئەداتەوه و سەرئەنجامی باشیش (بە ئیمانداران) دەدات

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقۡتَدِرًا﴿٤٥

45(ئەی موحەممەد ﷺ) بیھێنەرەوە بۆ ئەو (بێ باوەڕانە) نموونەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لە ئاسمانەوە دەیبارێنین ئەوسا جۆرەھا ڕواوی زەویی (پێ دەڕوێت) و دەڕۆن بەناو یەکدا ئەمجا دەبێتە پوش و پەڵاش و ھەوا پرش و بڵاوی دەکاتەوە، وە خوا ھەمیشە بە توانا و دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِينَةُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا﴿٤٦

46ماڵ و کوڕ و کاڵ جوانی و زینەتی ژیانی دونیان کردەوە چاکەکان کە (پاداشتیان) دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت و زیاتر جێگەی ئومێدن (لە ماڵی دونیا)

وَيَوۡمَ نُسَيِّرُ ٱلۡجِبَالَ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ بَارِزَةٗ وَحَشَرۡنَٰهُمۡ فَلَمۡ نُغَادِرۡ مِنۡهُمۡ أَحَدٗا﴿٤٧

47وە (یادیان خەرەوە) ڕۆژێک کە شاخەکان دەخەینە ڕێ و ڕووی زەوی بە ڕوونی و تەختی دەبینی و ھەموو (خەڵکی) کۆ دەکەینەوە و ھیچ کەسیان بەجێ ناھێڵین

وَعُرِضُواْ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفّٗا لَّقَدۡ جِئۡتُمُونَا كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةِۭۚ بَلۡ زَعَمۡتُمۡ أَلَّن نَّجۡعَلَ لَكُم مَّوۡعِدٗا﴿٤٨

48و ھەموو (ئادەمی) لە بەردەم پەروەردگارتدا ڕیز دەکرێن سوێند بە خوا دێنەوە بۆ لامان ھەر بەو شێوەیەی کە یەکەمجار دروستمان کردن (بە ڕووتی و بێ بەرگی) بەڵام ئێوە گومانتان وابوو کە ئێمە کاتێک دانانێین بۆ (لێپرسینەوە) تان

وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا﴿٤٩

49نامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت (دەدرێتە دەستی ڕاست چاکان و دەستی چەپی تاوانباران) ئەمجا تاوانباران دەبینیت زۆر دەترسن لەو (ھەموو تاوان و خراپەی) کە تێیدایە و دەڵێن ئای ھاوار بۆ ئێمە ئەم نامە و دەفتەرە چییە؟ ھیچ کردەوەیەکی بچووک و گەورەی بەجێ نەھێشتووە و تۆماری کردووە ھەر کردەوەیەکیان کردبێت (تیایدا) ئامادەیە و پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات

وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلٗا﴿٥٠

50(بیریان بھێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان ووت سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە لە پێڕی جنۆکەکان بوو بۆیە لە فەرمانی پەروەردگاری دەرچوو دەی ئایا ئێوە (ئەی ئادەمیزادەکان) ئەو و نەوەی ئەو دەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان لە جیاتی من لە کاتێکدا کە ئەوان دوژمنی ئێوەن ئای چ گۆڕینەوەیەکی خراپە بۆ ستەمکاران

۞ مَّآ أَشۡهَدتُّهُمۡ خَلۡقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَا خَلۡقَ أَنفُسِهِمۡ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلۡمُضِلِّينَ عَضُدٗا﴿٥١

51من ئەوان (شەیتان و نەوەکانیم) ئامادەی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی نەکردووە ھەروەھا لە (کاتی) دروستکردنی خۆشیاندا (ئامادەم نەکردوون) وە من ھەرگیز گومڕاکەرانم نەکردووە بە یارمەتیدەری خۆم

وَيَوۡمَ يَقُولُ نَادُواْ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُم مَّوۡبِقٗا﴿٥٢

52ڕۆژێک دەبێت کە خوا دەفەرموێت بانگی ئەو بتانە بکەن کە لاتان وابوو ھاوبەشی منن (با یارمەتیتان بدەن) ئەوانیش بانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە (و نایەن بە ھاواریانەوە) وە ئێمە لە نێوانیاندا شیوێکی پڕ ئازارمان داناوە

وَرَءَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمۡ يَجِدُواْ عَنۡهَا مَصۡرِفٗا﴿٥٣

53وە تاوانباران ئاگری دۆزەخ دەبینن و ھەموو دەزانن و دڵنیان کە دەچنە ناوی وتێی دەکەون و ڕێگایەکیان دەست ناکەوێت بۆ گەڕانەوە لەو (ئاگرە)

وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَكۡثَرَ شَيۡءٖ جَدَلٗا﴿٥٤

54سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە ھەموو جۆرە نموونەیەک بۆ خەڵکی بەڵام ھەمیشە ئادەمی لە ھەموو شتێ زیاتر موجادەلە و دەماقاڵێ دەکات

وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ وَيَسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّهُمۡ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمۡ سُنَّةُ ٱلۡأَوَّلِينَ أَوۡ يَأۡتِيَهُمُ ٱلۡعَذَابُ قُبُلٗا﴿٥٥

55ھیچ شتێک ڕێگری لە خەڵک نەکردووە کە باوەڕبھێنن کاتێک ھیدایەت و ڕێنمونیان بۆھات و داوای لێ بوردن بکەن لە پەروەردگاریان جگە لەوەی وەک ئوممەتانی پێشینانیان لێ بێت و (سـزای خودا لە ناویان ببات) یان سزا ڕوو بە ڕوویان بێتەوە (بە چاوی خۆیان بیبینن)

وَمَا نُرۡسِلُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ لِيُدۡحِضُواْ بِهِ ٱلۡحَقَّۖ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَمَآ أُنذِرُواْ هُزُوٗا﴿٥٦

56ئێمە پێغەمبەرانمان نە ناردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە دەر و ترسێنەر بن ئەوانەی کە بێباوەڕن بەناھەق و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن بۆ ئەوەی (ئاینی) ڕاستی پێ لە ناو بەرن ئایەتەکانی من (کە قورئانە) و ئەو ھەرەشانەی پێی ترسێنراون بە گاڵتەیان دەزانین

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعۡرَضَ عَنۡهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتۡ يَدَاهُۚ إِنَّا جَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۖ وَإِن تَدۡعُهُمۡ إِلَى ٱلۡهُدَىٰ فَلَن يَهۡتَدُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا﴿٥٧

57کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە ئامۆژگاری کرا بێت بە ئایەتەکانی پەروەردگاری بەڵام ئەو گوێ ی پێ نەداو و ئەو تاوانانەی کە کردویەتی لە بیری خۆی بباتەوە بەڕاستی ئێمە چەند پەردەیەکی ئەستورمان داوە بەسەر دڵیاندا تا تێنەگەن (لە ئایەتەکانی ئێمە) وە قورسی و کەڕیمان خستۆتە گوێیانەوە (تاڕاستی نەبیستن) جا ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ سەر رێگای ڕاست ئەوانە ھەرگیز ھیدایەت وەرناگرن

وَرَبُّكَ ٱلۡغَفُورُ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۖ لَوۡ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُواْ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلۡعَذَابَۚ بَل لَّهُم مَّوۡعِدٞ لَّن يَجِدُواْ مِن دُونِهِۦ مَوۡئِلٗا﴿٥٨

58پەروەردگارت لێبووردەی خاوەن بەزەییە ئەگەر تۆڵەیان لێ بسەنێ بەھۆی ئەو (تاوانانەوە) ی کە کردوویانە بێگومان بە پەلە سزای سەختی بۆ دەناردن بەڵام بۆ (سزادانی) ئەوان کاتێکی دیاری کراو ھەیە بێجگە لەو (خوایە) ھیچ پەنایەکیان دەست ناکەوێت (لەو سزایە)

وَتِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰٓ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَعَلۡنَا لِمَهۡلِكِهِم مَّوۡعِدٗا﴿٥٩

59و ئەو ھەمووە شار و گوندانەمان وێرانکرد و لەناومان بردن کاتێک (دانیشتوانیان) ستەمیان کرد و بۆ لەناو برد نیشیان کاتێکی دیاری کراومان دانا بوو

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا﴿٦٠

60(باسی ئەو کاتە بکە) کە موسا بەلاوە بەردەستەکەی خۆی ووت من ھەر دەڕۆم ھەتا دەگەمە شوێنی بە یەک گەیشتنی دوو دەریاکە یان ماوەیەکی دوور و درێژ دەڕۆم

فَلَمَّا بَلَغَا مَجۡمَعَ بَيۡنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ سَرَبٗا﴿٦١

61جا کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن ماسیەکەیان لەبیر چوو (کە وەک توێشوو بۆ سەفەرەکەیان پێـیان بوو) جا (ماسیەکە خۆی فڕێداو) ڕێگەی خۆی گرتە بەر لەناو دەریاکەدا و (ئاوەکە) لەت دەبوو وەک خۆی لێ نەدەھاتەوە

فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا﴿٦٢

62جا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنە) (موسا) فەرمووی بەلاوە بەردەستەکەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە سوێند بە خوا بەڕاستی لەم سەفەرەماندا دووچاری ماندوویی و زەحمەت بووین

قَالَ أَرَءَيۡتَ إِذۡ أَوَيۡنَآ إِلَى ٱلصَّخۡرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ ٱلۡحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيۡطَٰنُ أَنۡ أَذۡكُرَهُۥۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ عَجَبٗا﴿٦٣

63(لاوەکە) ووتی لە بیرتە کاتێک چووینە پەنا بەردە گەورەکە (بۆ پشوودان) جا بەڕاستی من (لەوێ) ماسیەکەم لە بیر چوو ھیچ شتێک ئەو (ماسیەی) لەبیر نەبردمەوە کە باسی بکەم بۆت بێجگە لە شەیتان (ماسیەکە زیندوو بویەوە) و بەشێوەیەکی سەیر رێگای خۆی لە دەریاکە گرتەبەر

قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبۡغِۚ فَٱرۡتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصٗا﴿٦٤

64(موسا) ووتی ئێمەش ئەوەمان دەویست ئەمجا بە شوێنی خۆیاندا گەڕانەوە بە سەرنجدان

فَوَجَدَا عَبۡدٗا مِّنۡ عِبَادِنَآ ءَاتَيۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَعَلَّمۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلۡمٗا﴿٦٥

65جا بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمەیان بینی کە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەتمان پێدابوو شارەزاشمان کردبوو لە زانیاری تایبەتی خۆمان

قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا﴿٦٦

66موسا بەو (بەندە صاڵحەی) ووت ئایا (ھاوڕێیەتیت بکەم) و شوێنت بکەوم بۆ ئەوەی فێرم بکەیت لەو زانیاریە ڕاستەی فێری بوویت

قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا﴿٦٧

67(بەندە صاڵحەکە) ووتی (بە موسا) بە ڕاستی تۆ ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆت بگری

وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا﴿٦٨

68تۆ چۆن خۆت دەگریت لەسەر شتێک کە لە ڕاز و نھێنی ئەو ئاگادار نیت

قَالَ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرٗا وَلَآ أَعۡصِي لَكَ أَمۡرٗا﴿٦٩

69(موسا) ووتی ئەگەر خوا بیەوێت بە خۆڕاگر دە مبینی و سەرپێچی لە ھیچ فەرمانێکت ناکەم

قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعۡتَنِي فَلَا تَسۡـَٔلۡنِي عَن شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ أُحۡدِثَ لَكَ مِنۡهُ ذِكۡرٗا﴿٧٠

70ووتی (بە موسا) جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیاری ھیچ شتێکم لێ مەکە ھەتا خۆم دەربارەی قسەت بۆ دەکەم (لە نھێنییەکەی ئاگادارت دەکەمەوە)

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِي ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَاۖ قَالَ أَخَرَقۡتَهَا لِتُغۡرِقَ أَهۡلَهَا لَقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـًٔا إِمۡرٗا﴿٧١

71ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا سواری کەشتیەک بوون (پیاو چاکەکە) کەشتێکەی کون کرد (موسا) ووتی کەشتییەکەت کون تێکرد بۆ ئەوەی سەرنشینەکانی (لە دەریادا) نوقم بکەیت سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناشایستەت کرد

قَالَ أَلَمۡ أَقُلۡ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا﴿٧٢

72(پیاو چاکەکە) ووتی ئایا من نەم ووت تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگریت لەگەڵ مندا

قَالَ لَا تُؤَاخِذۡنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرۡهِقۡنِي مِنۡ أَمۡرِي عُسۡرٗا﴿٧٣

73(موسا) ووتی لێم ببورە لەبەر ئەوەی (ئەو مەرجەی دامان نابوو) لەبیرم چوو ئەم زانیاری فێربوونەم لەسەر قورس مەکە

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمٗا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا زَكِيَّةَۢ بِغَيۡرِ نَفۡسٖ لَّقَدۡ جِئۡتَ شَيۡـٔٗا نُّكۡرٗا﴿٧٤

74ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا گەشتن بە تازە لاوێک یەکسەر (پیاو چاکەکە) ئەو (تازە لاوەی) کوشت (موسا) ووتی کەسێکی پاکی بێ گوناھت ھەروا کوشت بێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێ سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناڕەوات کرد

۞ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا﴿٧٥

75(بەندە چاکەکە) ووتی(بە موسا) پێم نەووتیت بێگومان تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگری لەگەڵمندا

قَالَ إِن سَأَلۡتُكَ عَن شَيۡءِۭ بَعۡدَهَا فَلَا تُصَٰحِبۡنِيۖ قَدۡ بَلَغۡتَ مِن لَّدُنِّي عُذۡرٗا﴿٧٦

76(موسا) ووتی ئەگەر دوای ئەم جارە پرسیاری ھەرشتێکم لێ کردیت (ڕەخنەم لێ گرتیت) ئیتر ھاوڕێیەتیم مەکە چونکە بەڕاستی لەلایەن منەوە بیانووت ھەیە (لەوەی وازم لێ بھێنیت)

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهۡلَ قَرۡيَةٍ ٱسۡتَطۡعَمَآ أَهۡلَهَا فَأَبَوۡاْ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارٗا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥۖ قَالَ لَوۡ شِئۡتَ لَتَّخَذۡتَ عَلَيۡهِ أَجۡرٗا﴿٧٧

77ئەمجا پێکەوە ھەردووکیان ڕۆیشتن ھەتا گەشتنە لای خەڵکی شارێک (لەو کاتەدا برسیان بوو) داوای خۆراکیان کرد لەخەڵکی شارەکە ئەوانیش (خەڵکی شارەکە) میوانداریان لێ نەکردن ئەمجا بینیان دیوارێک لەودا (لەوشارەدا) نزیک بوو بکەوێت (بەندە چاکەکە) دیوارەکەی ڕاستکردەوە وھەڵیچنیەوە، (موسا) ووتی ئەگەر بتویستایە کرێیەکت لەسەر وەردەگرت

قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيۡنِي وَبَيۡنِكَۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأۡوِيلِ مَا لَمۡ تَسۡتَطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرًا﴿٧٨

78ووتی ئا لێرەدا کاتی جیابوونەوەی من و تۆیە ئاگادارت دەکەم لەحیکمەتی ئەو شتانەی کە تۆ نەتوانی خۆت بگریت لەسەر (ڕوودان)یان

أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتۡ لِمَسَٰكِينَ يَعۡمَلُونَ فِي ٱلۡبَحۡرِ فَأَرَدتُّ أَنۡ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٞ يَأۡخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصۡبٗا﴿٧٩

79ھۆی (کوون کردنی) کەشتیەکە (ئەوە بوو) (ئەو کەشتیە) ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو ئیشیان دەکرد (بەو کەشتیە) لەو دەریایەدا بۆیە ویستم (بە کون کردنی) عەیبداری بکەم (تا پاشا دەستی بەسەردا نەگرێت) چونکە لەپێشیانەوە پاشایەک ھەبوو دەستی دەگرت بەسەر ھەموو کەشتیەکی (چاک)دا

وَأَمَّا ٱلۡغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤۡمِنَيۡنِ فَخَشِينَآ أَن يُرۡهِقَهُمَا طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗا﴿٨٠

80وە تازە لاوەکەش (کە کوشتم) ئەوە باوک و دایکی ئیماندار بوون جا ئێمەش ترساین (خۆشەویستی ئەولاوە) پاڵیان پێوە بنێت بۆ سەرکەشی و بێ باوەڕی

فَأَرَدۡنَآ أَن يُبۡدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيۡرٗا مِّنۡهُ زَكَوٰةٗ وَأَقۡرَبَ رُحۡمٗا﴿٨١

81جا (بەو کارە) ویستمان پەروەردگاریان (لەبری ئەوەدا) بۆیان بگۆڕێت (بەمنداڵێکی) چاکتر لەو پاکتر لە گوناهـ بەسۆزو بەزەیی تر بێت بۆیان

وَأَمَّا ٱلۡجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيۡنِ يَتِيمَيۡنِ فِي ٱلۡمَدِينَةِ وَكَانَ تَحۡتَهُۥ كَنزٞ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحٗا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبۡلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسۡتَخۡرِجَا كَنزَهُمَا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ وَمَا فَعَلۡتُهُۥ عَنۡ أَمۡرِيۚ ذَٰلِكَ تَأۡوِيلُ مَا لَمۡ تَسۡطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرٗا﴿٨٢

82وەھۆی (چاککردنەوەی) دیوارەکەش چونکە ھی دوو منداڵی ھەتیو بوو لە شارەکەدا لەژێریدا گەنجینەیەک ھەبوو کەھی ئەو دوو منداڵە بوو وە باوکی ئەودوو منداڵە چاک و خواناس بوو لەبەرئەوە پەروەردگارت ویستی ھەردووکیان گەورەو بەھێز ببن پاشان گەنجینەکەیان دەربھێنن ئەمە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر باوکیان) ئەو (شتانەی)کردم لە خۆمەوە نەبوو ئەوە نھێنی و ھۆی ئەو کردەوانە بوو کە تۆ توانای خۆ گرتنت نەبوو لەسەر (کردن) یان

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَن ذِي ٱلۡقَرۡنَيۡنِۖ قُلۡ سَأَتۡلُواْ عَلَيۡكُم مِّنۡهُ ذِكۡرًا﴿٨٣

83 ھەروەھا پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (ذو القرنین) (لە وەڵامیاندا) بڵێ لە بارەیەوە ھەندێک باسدەکەم بۆتان

إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِن كُلِّ شَيۡءٖ سَبَبٗا﴿٨٤

84بەڕاستی ئێمە ھێز و دەسەڵاتمان پێدا لە زەویدا وە ھۆکاری ھەموو شتێکمان پێ دابوو (کە پاشایەتی پێویستی بوو)

فَأَتۡبَعَ سَبَبًا﴿٨٥

85ئەویش کەڵکی لە ھۆکارەکان وەردەگرت (بۆ گەشتن بە مەبەست)

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِي عَيۡنٍ حَمِئَةٖ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمٗاۖ قُلۡنَا يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمۡ حُسۡنٗا﴿٨٦

86(خۆی و لەشکرەکەی ڕۆیشت) تا ئەوکاتەی گەیشتە شوێنی ئاوابوونی خۆر (لەو شوێنەدا) وا دیار بوو خۆرئاوا دەبێت لە کانیاوێکدا کە قوڕە ڕەشەی بە دەوردایە جا لەو جێگادا ڕێی کەوت لەگەلێکی (بێ باوەڕ) پێمان ووت ئەی (ذو القرنین) یان سزایان بدە (بە کوشتن گەر باوەڕیان نەھێنا) یان چاکەیان لەگەڵدا بکە (گەر باوەڕیان ھێنا)

قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوۡفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا نُّكۡرٗا﴿٨٧

87 (ذو القرنین) ووتی ئەوەی ستەم بکات (باوەڕ نەھێنێت) ئەوە بێگومان ئێمە سزای ئەدەین (بە کوشتن) پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری ئەویش سزای دەدات بە سزایەکی سەخت کە وێنەی نەبینراوە

وَأَمَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنۡ أَمۡرِنَا يُسۡرٗا﴿٨٨

88 بەڵام ئەوەی باوەڕ بھێنێت و کردەوەی چاکیش بکات ئەوە پاداشتی ھەرە چاک (لە دواڕۆژدا) بۆ ئەوە و کارو فەرمانی خۆمانی بۆ سووک و ئاسان دەکەین

ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا﴿٨٩

89پاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطۡلِعَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَطۡلُعُ عَلَىٰ قَوۡمٖ لَّمۡ نَجۡعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتۡرٗا﴿٩٠

90ھەتا کاتێک گەیشتە شوێنی ھەڵاتنی خۆر بینی خۆر ھەڵدێت لەسەر گەل و نەتەوەیەک کەھیچ پەردە و پەنایەکمان بۆ دانەنابوون (لەخۆر بیانشارێتەوە)

كَذَٰلِكَۖ وَقَدۡ أَحَطۡنَا بِمَا لَدَيۡهِ خُبۡرٗا﴿٩١

91ھەر بەو شێوە بوو (بەسەرھاتی ذو القرنین) بێگومان ئێمە بەوەی ھەیبوو (لەبیریدا بوو) ئاگادار بووین

ثُمَّ أَتۡبَعَ سَبَبًا﴿٩٢

92پاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيۡنَ ٱلسَّدَّيۡنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوۡمٗا لَّا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ قَوۡلٗا﴿٩٣

93ھەتا گەیشتە نێوانی دووبەربەست (نێوان دوو چیا) لەنزیک ئەو دوو بەربەستەدا گەلێکی دی لەھیچ ووتەیەک تێ نەدەگەیشتن (بەزمانی خۆیان نەبێت)

قَالُواْ يَٰذَا ٱلۡقَرۡنَيۡنِ إِنَّ يَأۡجُوجَ وَمَأۡجُوجَ مُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَهَلۡ نَجۡعَلُ لَكَ خَرۡجًا عَلَىٰٓ أَن تَجۡعَلَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَهُمۡ سَدّٗا﴿٩٤

94ووتیان ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی (یـأجوج و مأجوج) لەم خاکەدا خراپەکارن ئاخۆ خەرجیەکت پێ بدەین بۆ ئەوەی بەربەستێک لەنێوان ئێمەو ئەواندا دروست بکەیت

قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيۡرٞ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجۡعَلۡ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُمۡ رَدۡمًا﴿٩٥

95ووتی ئەو سامان و دەسەڵاتەی پەروەردگارم پێی داوم چاکترە (لەوەی ئێوە باسی دەکەن) جا ئێوە بە ھێز و بازوو یارمەتیم بدەن لەنێوان ئێوەو ئەواندا بەربەستێک دروست ئەکەم

ءَاتُونِي زُبَرَ ٱلۡحَدِيدِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيۡنَ ٱلصَّدَفَيۡنِ قَالَ ٱنفُخُواْۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارٗا قَالَ ءَاتُونِيٓ أُفۡرِغۡ عَلَيۡهِ قِطۡرٗا﴿٩٦

96پارچە ئاسنم بۆ بھێنن (لەسەر یەک دایبنێن) ھەتا نێوانی ھەردوو کێوەکەی پڕ کرد و ڕێکی یەک بوون ووتی: (بەموشەدەمە) فوو بکەن (لەو ئاگرەی لە ژێریدا کرا بوویەوە) ھەتا کاتێک ئەو (پارچە ئاسنانە)ی کرد بەئاگر (ذو القرنین) ووتی مسی تواوەم بۆ بھێنن بیکەم بەسەریدا

فَمَا ٱسۡطَٰعُوٓاْ أَن يَظۡهَرُوهُ وَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ لَهُۥ نَقۡبٗا﴿٩٧

97 ئەمجا (یأجوج و مأجوج) نەیاندەتوانی سەرکەون بەسەریدا (بەھۆی بەرزی و ساف و لوسی یەوە) وە نەیاندەتوانی کونی تێبکەن (لەبەر ڕەقی و ئەستووری)

قَالَ هَٰذَا رَحۡمَةٞ مِّن رَّبِّيۖ فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ رَبِّي جَعَلَهُۥ دَكَّآءَۖ وَكَانَ وَعۡدُ رَبِّي حَقّٗا﴿٩٨

98(ذو القرنین) ووتی ئەم (دروستکردنە) ڕەحمەتێکە لە لایەن پەروەردگارمەوە جا ھەرکات بەڵێنی پەروەردگارم ھات (بەدەرچوونی یأجوج و مأجوج) دەیکاتە زەویەکی تەخت وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم ھەق و ڕاستە

۞ وَتَرَكۡنَا بَعۡضَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ يَمُوجُ فِي بَعۡضٖۖ وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَجَمَعۡنَٰهُمۡ جَمۡعٗا﴿٩٩

99واز (لە خەڵکی) دههێنین لەو ڕۆژەدا دێن و دەچن بەناو یەکتردا (وەکو شەپۆلی دەریا) و فوو دەکرێت بەشەیپوردا ئەوسا ھەموویان کۆ دەکەینەوە سەراپا (کەسیان لێ جێ نامێنێت)

وَعَرَضۡنَا جَهَنَّمَ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡكَٰفِرِينَ عَرۡضًا﴿١٠٠

100وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین بەنیشان دانێکی تەواو

ٱلَّذِينَ كَانَتۡ أَعۡيُنُهُمۡ فِي غِطَآءٍ عَن ذِكۡرِي وَكَانُواْ لَا يَسۡتَطِيعُونَ سَمۡعًا﴿١٠١

101ئەوانەی کە(لەم دونیایەدا) چاویان پەردەی بەسەردا ھاتبوو لەیادی من وە ئەوانە نەیان دەتوانی (قورئان) ببیستن

أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن يَتَّخِذُواْ عِبَادِي مِن دُونِيٓ أَوۡلِيَآءَۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ نُزُلٗا﴿١٠٢

102ئایا ئەوانەی بێ باوەڕن وا گومان دەبەن (سوودی ھەبێت بۆیان) کە بەندەکانم (وەک فریشتە و عیسا) بکەن بە یار و یاوەر و پەرستراو جگە لە من بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بەجێگا و شوێن (میوانداری) بۆ بێ باوەڕان

قُلۡ هَلۡ نُنَبِّئُكُم بِٱلۡأَخۡسَرِينَ أَعۡمَٰلًا﴿١٠٣

103بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەینێ بە خەسارۆمەندترین (کەس) لەکاروکردەوەکانیاندا

ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعۡيُهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ يُحۡسِنُونَ صُنۡعًا﴿١٠٤

104(ئەوانە) ئەو کەسانەن کە کردەوە و کۆششیان بەفیڕۆ چوو لەژیانی دونیادا واشیان گومان دەبرد بەڕاستی ئەوان کارێکی زۆر چاک دەکەن

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَلَا نُقِيمُ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَزۡنٗا﴿١٠٥

105ئەوانە کەسانێکن بێ باوەڕ بوون بەنیشانەکانی پەروردگاریان و گەیشتن بەخزمەتی (لەدوارۆژدا) لەبەر ئەوە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێ پاداشت دەرچوو کەواتە لەڕۆژی دواییدا ھیچ نرخ و ڕێزێکیان بۆ دانانێین

ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمۡ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُواْ وَٱتَّخَذُوٓاْ ءَايَٰتِي وَرُسُلِي هُزُوًا﴿١٠٦

106ئەوە تۆڵە و سزایان دۆزەخە لەبەر ئەوە بێ باوەڕبوون و گاڵتەیان دەکرد بەنیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمە

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتۡ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلۡفِرۡدَوۡسِ نُزُلًا﴿١٠٧

107بەڕاستی ئەوانەی کەئیمان و باوڕیان ھێناوە وەکردەوەی چاکیان کردووە بەھەشتەکانی فیردەوس جێگای (میوانداری) ئەوانە

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبۡغُونَ عَنۡهَا حِوَلٗا﴿١٠٨

108بەبەردەوامی تێیدا دەمێننەوە داوای گواستنەوە ناکەن لەو(بەھەشتە) دا

قُل لَّوۡ كَانَ ٱلۡبَحۡرُ مِدَادٗا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّي لَنَفِدَ ٱلۡبَحۡرُ قَبۡلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّي وَلَوۡ جِئۡنَا بِمِثۡلِهِۦ مَدَدٗا﴿١٠٩

109(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر(ئاوی) دەریاکان ببوایە بەمرەکەب بۆ (نوسینی) زانیاری پەروەردگارم بێگومان (ئاوی) دەریاکان تەواو دەبوون پێش ئەوەی زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت ئەگەر چەند ئەوەندەی دەریاکانیش بھێنین و (بیکەین بە مرەکەب زانیاری خوا تەواو نابێت) بڵێ (بەو بێ باوەڕانە) بێگومان منیش تەنھا ئادەمیزادێکم وەک ئێوە

قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا﴿١١٠

110 بەڵام وەحیم بۆ دێت بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێکی تاک و تەنھایە جا ھەرکەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لەقیامەتدا) ئەوە با کردەوەی چاک بکات وە لەپەرستنی پەروەردگاریدا کەس نەکات بەھاوبەشی

RELATED SURAHS