Ta-Ha

طه

Ta-Ha135 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

طه﴿١

1بە (طا، ھا) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ﴿٢

2قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ بۆ ئەوەی دوو چاری ناڕەحەتی غەم و پەژارە ببیت

إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ﴿٣

3تەنھا ئامۆژگاری و بیر خستنەوەیە بۆ ئەو کەسەی (لەخوا) دەترسێت

تَنزِيلٗا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى﴿٤

4(ئەم قورئانە) بەبەش بەش نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن زاتێکەوە کەزەوی و ئاسمانە بەرزو بڵندەکانی دروستکردووە

ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ﴿٥

5کە (خوای) میھرەبانە کە بەرز بووە سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شیاوی بێت ئێمە چۆنیەتیەکەی نازانین)

لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ﴿٦

6تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وئەوەی لەزەویدایە وەئەوەی لەنێوانیاندایە وئەوەی لەژێر خاکدایە

وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى﴿٧

7ئەگەر تۆ بە ئاشکرا قسە بکەیت ئەوە بەڕاستی ئەو (خوا) نھێنی و لەنھێنی شاراوەتریش دەزانێت

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ﴿٨

8خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ﴿٩

9(ئەی موحەممەد ﷺ) ئایا ھەواڵ و دەنگوباسی موسا پێغەمبەرت پێ گەیشتووە

إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى﴿١٠

10کاتێ ئاگرێکی بینی (لەگەڕانەوەیدا بۆ میصر لەشەوێکی ساردا) جا (موسا) ووتی بەخێزانەکەی لێرە بمێننەوە بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە (ئەڕۆم بۆ لای) بەڵکو لەو ئاگرە چڵۆسکێکتان بۆ بێنم (خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە) یان لای ئەو ئاگرە ڕێگا نیشان دەرێکم دەست کەوێت

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ﴿١١

11جا کەگەشتە لای (ئاگرەکە) بانگی لێ کرا: ئەی موسا

إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى﴿١٢

12بەڕاستی من پەروەردگاری تۆم دەی پێڵاوەکانت داکەنە (لەبەر ڕێزی شوێنەکە) چونکە بێگومان تۆ لەشیوی پیرۆزو بەفەڕی (طووا) دایت

وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ﴿١٣

13من تۆم ھەڵبژاردووە (بۆ پێغەمبەرایەتی) کەواتە گوێ بگرە بۆ ئەوەی نیگا دەکرێ (بۆت)

إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ﴿١٤

14بەڕاستی ھەر من خوام ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە من کەواتە من بپەرستە بە چاکی نوێژ بەجێ بھێنە تامنت بێتەوە یاد

إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخۡفِيهَا لِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا تَسۡعَىٰ﴿١٥

15بێگومان ڕۆژی دوایی دێت نزیک بوو (کاتی ھاتنی لەخۆیشم) بشارمەوە، (چا جـای لەفریشتە وپێغەمبەران، کەواتە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی تەنھا پەروەردگار دەیزانێت) بۆ ئەوەی پاداشت بدرێتەوە ھەموو کەسێک بە گوێرەی ئەو کردەوەی کە دەیکات

فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنۡهَا مَن لَّا يُؤۡمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرۡدَىٰ﴿١٦

16جا بـاڕێگری نەکات لێی ئەو کەسەی باوەڕی نیە بەو (قیامەتە) و شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە ئەوسا تیا دەچێت

وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ﴿١٧

17(خوا فەرمووی) ئەی موسا ئەوە چیە بەدەستی ڕاستەوە

قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّؤُاْ عَلَيۡهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخۡرَىٰ﴿١٨

18(موسا) فەرمووی ئەوە گۆچانەکەمە خۆم دەدەم بەسەریدا (کاتی رۆیشتن) گەڵای درەختی پێ دەوەرێنم بۆ مەڕەکانم وە چەند کارو پێویستی تری پێ دەکەم

قَالَ أَلۡقِهَا يَٰمُوسَىٰ﴿١٩

19(خوا) فەرمووی ئەی موسا گۆچانەکەت فڕێ بدە

فَأَلۡقَىٰهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٞ تَسۡعَىٰ﴿٢٠

20جا ئەویش فڕێیدا دەست بەجێ گۆچانەکە بووە بە مارێک بەخێرایی دەڕۆیشت (موسا ترسا)

قَالَ خُذۡهَا وَلَا تَخَفۡۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلۡأُولَىٰ﴿٢١

21(خوای گەورە) فەرمووی بیگرە و مەترسە دڵنیابە دەی گێڕینەوە بۆ شێوەکەی یەکەمجاری (دەیکەینەوە بەگۆچان)

وَٱضۡمُمۡ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخۡرَىٰ﴿٢٢

22دەستت بخەرە بن باڵت (پاشان دەری بھێنە) کە دەردێت سپیە (وەک کافور دەدرەوشێتەوە) بێ ئەوەی بەڵەکی و نەخۆشی بێت (ئەمەش) موعجیزەیەکی ترە (جگە لە گۆچانەکەت)

لِنُرِيَكَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا ٱلۡكُبۡرَى﴿٢٣

23بۆ ئەوەی ھەندێک لەموعجیزە و بەڵگە گەورەکانی خۆمانت پیشان بدەین

ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ﴿٢٤

24بڕۆ بۆ لای فیرعەون چونکە بەڕاستی لەسنوور دەرچووە ویاخی بووە

قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي﴿٢٥

25(موسا) ووتی پەروەردگارم سنگم (دڵ و دەرونم) فراوان بکە

وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي﴿٢٦

26وە ئیش و کارم بۆ ئاسان بکە

وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةٗ مِّن لِّسَانِي﴿٢٧

27و گرێی زمانیشم بەرەڵا بکه

يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي﴿٢٨

28بۆ ئەوەی لە قسەکانم تێبگەن

وَٱجۡعَل لِّي وَزِيرٗا مِّنۡ أَهۡلِي﴿٢٩

29وە لەخزم و کەسی خۆم کەسێک بکەرە پشتیوانم

هَٰرُونَ أَخِي﴿٣٠

30كه هارونی برامه

ٱشۡدُدۡ بِهِۦٓ أَزۡرِي﴿٣١

31پشتمی پێ قایم و بەھێز بکە

وَأَشۡرِكۡهُ فِيٓ أَمۡرِي﴿٣٢

32بێکەرە ھاوبەشم لەکارەکەمدا (گەیاندنی پەیامی خوا)

كَيۡ نُسَبِّحَكَ كَثِيرٗا﴿٣٣

33بۆ ئەوەی زۆرستایشت بکەین

وَنَذۡكُرَكَ كَثِيرًا﴿٣٤

34وە یاد و زیکری زۆرت بکەین

إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرٗا﴿٣٥

35بەڕاستی تۆ بینای بە (ھەموو شتێکی) ئێمە

قَالَ قَدۡ أُوتِيتَ سُؤۡلَكَ يَٰمُوسَىٰ﴿٣٦

36(خوای گەورە) فەرمووی بەڕاستی ئەوەی داوات کرد پێت درا ئەی موسا

وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَيۡكَ مَرَّةً أُخۡرَىٰٓ﴿٣٧

37سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە جارێکی تر منەتمان ناوەتە سەرت

إِذۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ﴿٣٨

38کاتێک ئێمە ئاگاداری دایکتمان کرد ئەوەی پێویست بوو ئاگادار بکرێت

أَنِ ٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلتَّابُوتِ فَٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ فَلۡيُلۡقِهِ ٱلۡيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأۡخُذۡهُ عَدُوّٞ لِّي وَعَدُوّٞ لَّهُۥۚ وَأَلۡقَيۡتُ عَلَيۡكَ مَحَبَّةٗ مِّنِّي وَلِتُصۡنَعَ عَلَىٰ عَيۡنِيٓ﴿٣٩

39کە ئەو (موسای شیرەخۆرە) بخەرە ناو سندوقێکەوە ئەمجا فڕێیدەرە دەریاوە جا بادەریاش بیباتە کەناری ئاوەکە (لە ئاکامدا) دوژمنی من و دوژمنی ئەو (کەفیرعەونە) بیگرێتەوە لەلایەن خۆمەوە جۆرە خۆشەویستییەکم پێدایت بۆ ئەوەی پەروەردە بکرێیت لە پێش چاوی خۆم (بە چاودێری و پارێزگاری خۆم)

إِذۡ تَمۡشِيٓ أُخۡتُكَ فَتَقُولُ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ مَن يَكۡفُلُهُۥۖ فَرَجَعۡنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَۚ وَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا فَنَجَّيۡنَٰكَ مِنَ ٱلۡغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونٗاۚ فَلَبِثۡتَ سِنِينَ فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ ثُمَّ جِئۡتَ عَلَىٰ قَدَرٖ يَٰمُوسَىٰ﴿٤٠

40(لەبیرت بێت) کاتێک کە خوشکەکەت دەڕۆیشت و دەیووت (بە فیرعەون و دەستەکەی کە موسا دەگریا و شیری ھیچ ئافرەتێکی نەدەخوارد) کەسێکتان نیشان بدەم کە بەخێوی بکات وبیگرێتە ئەستۆ بەو ھۆیەوە تۆمان گێڕایەوە بۆ لای دایکت تا چاو ودڵی گەش بێتەوەو خەفەت نەخوات وە کەسێکت کوشت (لە تاقمی فیرعەون) بەڵام ئێمە ڕزگارمان کردیت لەو غەم وپەژارەیە وە دووچاری چەندەھا تاقی کردنەوەمان کردیت ئەمجا چەند ساڵێک مایتەوە لەناو خەڵکی مەدیەندا پاشان ئەی موسا لە کاتی دیاریکراودا (بۆ پێغەمبەرایەتی) ھاتوویتە ئێرە

وَٱصۡطَنَعۡتُكَ لِنَفۡسِي﴿٤١

41وە تۆم ھەڵبژارد بۆ خۆم (تاکو پێغەمبەر بیت و پەیامی من ڕاگەیەنیت)

ٱذۡهَبۡ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكۡرِي﴿٤٢

42بڕۆ خۆت و براکەت بە بەڵگە و موعجیزەکانمەوە سستی نەکەن لە زیکر و یادی مندا

ٱذۡهَبَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ﴿٤٣

43(پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە

فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلٗا لَّيِّنٗا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ﴿٤٤

44جا قسەی لەگەڵ بکەن بە نەرم و نیانی بەڵکو بیربکاتەوە یا بترسێت (لە سزای خوا)

قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفۡرُطَ عَلَيۡنَآ أَوۡ أَن يَطۡغَىٰ﴿٤٥

45ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە دەترسین دەس درێژی بکاتە سەرمان پێش ئەوەی ئێمە ھیچ بڵێین یان زیاتر یاخی و سەرکەش ببێت

قَالَ لَا تَخَافَآۖ إِنَّنِي مَعَكُمَآ أَسۡمَعُ وَأَرَىٰ﴿٤٦

46(خوا) فەرمووی مەترسن بەڕاستی من لەگەڵتانام دەبیستم و دەبینم

فَأۡتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبۡهُمۡۖ قَدۡ جِئۡنَٰكَ بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكَۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلۡهُدَىٰٓ﴿٤٧

47کەوابوو بچنە لای و (پێی) بڵێن بێگومان ئێمە ھەردووک نێرراوی پەروەردگاری تۆین (بۆ سەر تۆ) جا واز لە بەنی ئیسرائیل بھێنە (با بێن) لەگەڵ ئێمەدا وە ئازار و سزایان مەدە بەڕاستی ئێمە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڵگەو موعجیزەمان بۆ ھێناویت سڵاویش لەسەر کەسێک بێت کە شوێن ڕێگای ڕاستی دەکەوێت

إِنَّا قَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡنَآ أَنَّ ٱلۡعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ﴿٤٨

48بەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کراوە کە بێگومان سزا بۆ کەسێکە (پێغەمبەران) بەدرۆ دەزانێ و ڕوو وەردەگێرێت (وباوەڕ ناھێنێت)

قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ﴿٤٩

49(فیرعەون) ووتی باشە موسا پەروەردگاری ھەردووکتان کێیە؟

قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِيٓ أَعۡطَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ خَلۡقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ﴿٥٠

50(موسا) فەرمووی پەروەردگاری ئێمە ئەو زاتەیە کەھەموو شتێکی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وجوان دروستکردووە پاشان ڕێنمونیشی کردووە (بۆ کاری خۆی)

قَالَ فَمَا بَالُ ٱلۡقُرُونِ ٱلۡأُولَىٰ﴿٥١

51(فیرعەون) ووتی ئـەی خەڵکانی سەردەمە پێشووەکان حاڵیان چیەو چۆنە (لە پاشی مردنیان)

قَالَ عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَٰبٖۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى﴿٥٢

52(موسا) فەرمووی زانیاری ئەوە لای پەروەردگارمە لە پەراوێکدایە پەروەردگارم ھیچی لێ وون نابێت و ھیچی لەبیر ناچێت

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَسَلَكَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّن نَّبَاتٖ شَتَّىٰ﴿٥٣

53(پەروەردگارم) زاتێکە کە زەوی بۆ کردونەتە شوێنی حەسانەوە (وەکو بێشکە) وە لەناوییدا چەندەھا ڕێگای بۆ فەراھەم ھێناون وە لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت (بۆتان) جا بەو بارانەی ڕواندومانە زۆر جوتی جۆراو جۆر لەڕووەک (کە جیاوازن لە تام و بۆن و ڕەنگ و شێوەدا)

كُلُواْ وَٱرۡعَوۡاْ أَنۡعَٰمَكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ﴿٥٤

54(ئەی مرۆڤەکان) بخۆن و ئاژەڵ وماڵاتەکانیشتان بلەوەڕێنن بەڕاستی لەوەدا (کە باسکرا) بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین

۞ مِنۡهَا خَلَقۡنَٰكُمۡ وَفِيهَا نُعِيدُكُمۡ وَمِنۡهَا نُخۡرِجُكُمۡ تَارَةً أُخۡرَىٰ﴿٥٥

55لەم زەویە دروستمان کردون دووبارە دەتانگێڕینەوە ناو زەوی (بەمردوویی) جارێکی تر لەو زەویە دەرتان دەھێنینەوە (بەزیندوویی بۆ لێپرسینەوە)

وَلَقَدۡ أَرَيۡنَٰهُ ءَايَٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ﴿٥٦

56سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ھەموو بەڵگەو نیشانەکانی خۆمان نیشان فیرعەوندا کەچی باوەڕی نەھێناو سەرپێچی کرد

قَالَ أَجِئۡتَنَا لِتُخۡرِجَنَا مِنۡ أَرۡضِنَا بِسِحۡرِكَ يَٰمُوسَىٰ﴿٥٧

57(فیرعەون) ووتی ھاتوویت بۆ ناومان بۆ ئەوی دەرمان کەیت لەخاکەکەمان بەجادوگەریەکەت ئەی موسا

فَلَنَأۡتِيَنَّكَ بِسِحۡرٖ مِّثۡلِهِۦ فَٱجۡعَلۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكَ مَوۡعِدٗا لَّا نُخۡلِفُهُۥ نَحۡنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانٗا سُوٗى﴿٥٨

58سوێند بێت جادویەکت بۆ (بەکار) بھێنین وەک ئەو (جادوەی خۆت) جا شوێن و کاتێک لە نێوان ئێمە و خۆتدا دابنێ نە ئێمە و نەتۆ خۆمانی لێ نەبوێرین (با) جێگایەکی تەخت بێت

قَالَ مَوۡعِدُكُمۡ يَوۡمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحۡشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحٗى﴿٥٩

59(موسا) فەرمووی کاتی دیاریکراوتان ڕۆژی خۆڕازاندنەوە (ڕۆژی چەژن) بێت بەمەرجێک لە کاتی چێشتەنگاودا خەڵکی کۆبکرێنەوە

فَتَوَلَّىٰ فِرۡعَوۡنُ فَجَمَعَ كَيۡدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ﴿٦٠

60ئەمجا فیرعەون ڕۆیشت لەو جێگایە وھەمووجادوگەرەکانی کۆکردەوە پاشان ھات (بۆ شوێنی دیاریکراو)

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيۡلَكُمۡ لَا تَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا فَيُسۡحِتَكُم بِعَذَابٖۖ وَقَدۡ خَابَ مَنِ ٱفۡتَرَىٰ﴿٦١

61موسا بە جادوگەرانی ووت ھاوار بۆ ئێوە درۆ بەدەم خواوە نەکەن ئەگینا بەسزایەک لەناوتان دەبات بەڕاستی ھەر کەسێک درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە ڕەنجەڕۆ دەبێت

فَتَنَٰزَعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَىٰ﴿٦٢

62ئەمجا (جادوگەرەکان) سەبارەت بەکارەکەیان لە نێوانیان دا جیاوازی پەیدا بوو و بەنھێنی چرپەیان دەکرد

قَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخۡرِجَاكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِمَا وَيَذۡهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلۡمُثۡلَىٰ﴿٦٣

63ووتیان بەڕاستی ئەمانە دوو جادوگەرن دەیانەوێت دەرتان پەڕێنن لە خاک و ووڵاتەکەتان بە جادوەکەیان وە ڕێباز و نەریتە ھەرە باشەکەتان لەناو بەرن

فَأَجۡمِعُواْ كَيۡدَكُمۡ ثُمَّ ٱئۡتُواْ صَفّٗاۚ وَقَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡيَوۡمَ مَنِ ٱسۡتَعۡلَىٰ﴿٦٤

64جا کەواتە ھەموو جادو و پیلانێکتان کۆبکەنەوە پاشان بە یەک ڕیز بێنە (گۆڕەپانەوە) بەڕاستی ھەرکەسێک ئەمڕۆ سەربکەوێت ڕزگاری دەبێت و سەرفرازە

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَلۡقَىٰ﴿٦٥

65ساحیرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (چادوەکەت) فڕێ بدە یا ئێمە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین

قَالَ بَلۡ أَلۡقُواْۖ فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ﴿٦٦

66(موسا) فەرمووی نەخێر ئێوە (لەپێشەوە) فڕێی بدەن (ئەوانیش فڕێیاندا) جا لەناکاودا گوریس و دار دەستەکانیان وەھا ھاتە پێش چاوی (موسا) بەھۆی جادوەکەیانەوە کەبەڕاستی دەجوڵێن و دەڕۆن

فَأَوۡجَسَ فِي نَفۡسِهِۦ خِيفَةٗ مُّوسَىٰ﴿٦٧

67جا موسا لەدڵی خۆیدا کەمێک ترسا

قُلۡنَا لَا تَخَفۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡأَعۡلَىٰ﴿٦٨

68ووتمان پێی مەترسەو بێـباک بە بێگومان ھەر تۆ سەرکەوتوو دەبیت

وَأَلۡقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلۡقَفۡ مَا صَنَعُوٓاْۖ إِنَّمَا صَنَعُواْ كَيۡدُ سَٰحِرٖۖ وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَىٰ﴿٦٩

69ئەوەی لەدەستی ڕاستتدایە (کەگۆچانەکەتە) فرێی بدە ھەرچی (جادو) ئەوان کردوویانە قوتی دەدات (ھەڵی دەلوشێت) بێگومان ئەوەی ئەوانە کردوویانە تەنھا فڕوفێڵی جادوگەرە جادوگەریش سەرکەوتوو نابێت لەھەر کوێوە ھاتبێت و (ھەرچی بکات)

فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدٗا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ﴿٧٠

70ئەوسا جادوگەرەکان خران بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا) ووتیان بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری ھارون و موسا

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابٗا وَأَبۡقَىٰ﴿٧١

71فیرعەون) ووتی پێیان ئایا ئێوە بڕواتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم، بێگومان ئەو (موسا) گەورەتانە کەفێری جادوی کردوون جا سوێند بێت دەیبڕم (دەیقرتێنم) دەست و قاچتان بەپێچەوانەوە (ڕاست و چەپ) وەبێگومان بەقەدی دارخورمادا ھەڵتان دەواسم (دەتانکەم بە دارا) (ئەوسا) بەڕاستی دەزانن کاممان (من یان خواکەی موسا) سزامان سەخترو بەردەوامترە

قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ﴿٧٢

72(ساحیرەکان) ووتیان ئێمە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو نیشانە و موعجیزانەدا کەبۆمان ھاتووە (وە تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر) ئەو خوایەی کە لەنەبوون ئێمەی دروستکردووە جا ھەر چیت لەدەست دێت بیکە بێگومان تۆ تەنھا لەم ژیانی دونیایەدا دەستت دەڕوا و بڕیار دەدەیت

إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغۡفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكۡرَهۡتَنَا عَلَيۡهِ مِنَ ٱلسِّحۡرِۗ وَٱللَّهُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ﴿٧٣

73بەراستی ئێمە باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگارمان بۆ ئەوەی لەتاوانەکانمان خۆش ببێت ھەروەھا لەو جادوەش کە بەزۆر پێت دەکردین وەخوای گەورە (پاداشتی) چاکترەو بەردەوامترە

إِنَّهُۥ مَن يَأۡتِ رَبَّهُۥ مُجۡرِمٗا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ﴿٧٤

74بەڕاستی ھەر کەسێک بگەڕێتەوە لای پەروەردگاری بەتاوانباری ئەوە بێگومان دۆزەخ جێگایەتی نەدەمرێت تێیدا و نەدەژی (بەئاسوودەیی)

وَمَن يَأۡتِهِۦ مُؤۡمِنٗا قَدۡ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلۡعُلَىٰ﴿٧٥

75وە ئەو کەسەی بەباوەڕداری بگەڕێتەوە لای (خوای گەورە) بەڕاستی کردەوەی چاکیشی کرد بێت ئائەوانە پلەو پایەی بەرزو بڵندیان ھەیە

جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ﴿٧٦

76کە بەھەشتانێکە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە ڕوبارەکان دەڕۆن بە ژێریاندا بێ بڕانەوە دەمێننەوە تێیدا ئەوە پاداشتی کەسێکە خۆی پاک و خاوێن ڕابگرێت (لە کوفر و تاوان)

وَلَقَدۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِي فَٱضۡرِبۡ لَهُمۡ طَرِيقٗا فِي ٱلۡبَحۡرِ يَبَسٗا لَّا تَخَٰفُ دَرَكٗا وَلَا تَخۡشَىٰ﴿٧٧

77بەڕاستی نیگامان نارد بۆ موسا کە بەندەکانم بە شەو ببە (و لە میصر دەرچن) ڕێگەیەکی ووشکیان لە دەریای (سوور)دا بۆ بکەرەوە مەترسە (فیرعەون) پێت بگات وە مەترسە (لەخنکان لەدەریادا)

فَأَتۡبَعَهُمۡ فِرۡعَوۡنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلۡيَمِّ مَا غَشِيَهُمۡ﴿٧٨

78ئەمجا فیرعەون بە سەربازەکانیەوە شوێنیان کەوتن جا لە ناکاو دەریا ئەوانی (لەناو شەپۆلی خۆیدا) داپۆشی چ داپۆشینێک

وَأَضَلَّ فِرۡعَوۡنُ قَوۡمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ﴿٧٩

79فیرعەون گەلەکەی خۆی گومڕا کرد و ڕێنمونی نەکردن

يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ قَدۡ أَنجَيۡنَٰكُم مِّنۡ عَدُوِّكُمۡ وَوَٰعَدۡنَٰكُمۡ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنَ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰ﴿٨٠

80ئەی نەوەی ئیسرائیل بەڕاستی ڕزگارمان کردن لەدوژمنەکەتان وە بەڵێنمان پێدان (بەھاتنی موسا بۆ) لای ڕاستی کێوی طور و بۆمان ناردن گەزۆ و شێلاقە (باڵندەیەکە گۆشتی لە ھەموو باڵندەیەک خۆشترە)

كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَلَا تَطۡغَوۡاْ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبِيۖ وَمَن يَحۡلِلۡ عَلَيۡهِ غَضَبِي فَقَدۡ هَوَىٰ﴿٨١

81بخۆن لەو ڕۆزیە پاکانەی پێمانداون و زیادە ڕۆی تێدا مەکەن ئەگینا خەشم و قینی من دەتانگرێتەوە جا ھەر کەسێک خەشم وقینی من دایگرێت ئەوە بێگومان تیاچووەو ھەڵدێراوە

وَإِنِّي لَغَفَّارٞ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا ثُمَّ ٱهۡتَدَىٰ﴿٨٢

82وە بەڕاستی من زۆر لێبوردوم لەو کەسەی تەوبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت پاشان بەردەوام بوو بێت لەسەر ئەو رێبازە

۞ وَمَآ أَعۡجَلَكَ عَن قَوۡمِكَ يَٰمُوسَىٰ﴿٨٣

83(خوا فەرمووی) ئەی موسا بۆ چی پێش گەلەکەت کەوتی (بۆ گەیشتن بە کێوی طور)

قَالَ هُمۡ أُوْلَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِي وَعَجِلۡتُ إِلَيۡكَ رَبِّ لِتَرۡضَىٰ﴿٨٤

84(موسا) فەرمووی گەلەکەم ئەوانەن بە دوامەوەن بۆیە بەپەلە ھاتم بۆ لات ئەی پەروەردگارم بۆ ئەوەی لێم ڕازی بیت

قَالَ فَإِنَّا قَدۡ فَتَنَّا قَوۡمَكَ مِنۢ بَعۡدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِيُّ﴿٨٥

85(خوای گەورە) فەرمووی جا بەڕاستی ئێمە گەلەکەتمان تاقیکردەوە لەپاش (ھاتنی) تۆ وە سامیری گومڕای کردن

فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَمۡ يَعِدۡكُمۡ رَبُّكُمۡ وَعۡدًا حَسَنًاۚ أَفَطَالَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡعَهۡدُ أَمۡ أَرَدتُّمۡ أَن يَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبٞ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُم مَّوۡعِدِي﴿٨٦

86ئەمجا (پاش وەرگرتنی تەورات) موسا گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی بە تووڕەیی و خەشم وقینەوە ووتی ئەی گەلەکەم ئایا پەروەردگارتان بەڵێنی پێ نەدان بە بەڵێنی چاک بۆچی من زۆرم پێ چوو یان ھەر ویستتان وڕەیی وخەشم لەلایەن پەروەردگارتانەوە یەخەتان بگرێت بۆیە بەڵێنی منتان شکاند

قَالُواْ مَآ أَخۡلَفۡنَا مَوۡعِدَكَ بِمَلۡكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلۡنَآ أَوۡزَارٗا مِّن زِينَةِ ٱلۡقَوۡمِ فَقَذَفۡنَٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلۡقَى ٱلسَّامِرِيُّ﴿٨٧

87ووتیان ئێمە بەڵێنەکەی تۆمان نەشکاند بەویست و دەسەڵاتی خۆمان بەڵکو ئێمە چەند کۆڵ و بارێک درابوو بەکۆڵماندا لەخشڵی قیبتیەکان جا فڕێماندایە (ناو ئاگرەوە) ھەروەھا سامیریش فڕێیدا

فَأَخۡرَجَ لَهُمۡ عِجۡلٗا جَسَدٗا لَّهُۥ خُوَارٞ فَقَالُواْ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمۡ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ﴿٨٨

88ئیتر (سامیری لەو خشڵە تواوانە) پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروستکردن بۆڕەیەکی ھەبوو (وەک بۆڕەی گوێرەکە) ئەمجا ووتیان ئەمە خوای ئێوە و خوای موساشە ئەوە (موسا) لەبیری چووە (دەگەڕێت بەشوێن خوادا)

أَفَلَا يَرَوۡنَ أَلَّا يَرۡجِعُ إِلَيۡهِمۡ قَوۡلٗا وَلَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا﴿٨٩

89ئایا ئەوان نازانن (نابینن) (ئەو گوێرەکەیە) وەڵامی ھیچ ووتەیەکیان ناداتەوە وە خاوەنی ھیچ زیان و قازانجێک نیە بۆیان

وَلَقَدۡ قَالَ لَهُمۡ هَٰرُونُ مِن قَبۡلُ يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوٓاْ أَمۡرِي﴿٩٠

90سوێند بەخوا بەڕاستی ھارون پێی ووتن لەوەو پێش ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە بەم (گوێرەکەیە) تاقیکرانەوە (گومڕا بوون) بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە خوای میھرەبانە کەواتە شوێنی من بکەون گوێرایەڵی فەرمانی من بن

قَالُواْ لَن نَّبۡرَحَ عَلَيۡهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرۡجِعَ إِلَيۡنَا مُوسَىٰ﴿٩١

91ووتیان ھەرگیز واز ناھێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین ھەتا موسا دەگەڕێتەوە بۆ لامان

قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذۡ رَأَيۡتَهُمۡ ضَلُّوٓاْ﴿٩٢

92(موسا) ووتی ئەی ھارون چ شتێک بەرگری کردیت کاتێک بینیت ئەمانە گومڕا بوون

أَلَّا تَتَّبِعَنِۖ أَفَعَصَيۡتَ أَمۡرِي﴿٩٣

93(لەوەی) کەشوێن من بکەویت ئایا سەرپێچی فەرمانی منت کرد؟

قَالَ يَبۡنَؤُمَّ لَا تَأۡخُذۡ بِلِحۡيَتِي وَلَا بِرَأۡسِيٓۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقۡتَ بَيۡنَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَمۡ تَرۡقُبۡ قَوۡلِي﴿٩٤

94(ھارون) فەرمووی ئەی کوڕی دایکم موی ڕیش و سەرم مەگرە و ڕایمەکێشە بەڕاستی ترسام کە (ھاتیتەوە پێم) بڵێیت تۆ جیاوازیت خستە نێوان بەنی ئیسرائیلیەکانەوە و چاوەڕوانی فەرمانی منت نەکرد

قَالَ فَمَا خَطۡبُكَ يَٰسَٰمِرِيُّ﴿٩٥

95(موسا) ووتی ئەی سامیری تۆ ئەم کارە ترسناکە چی بوو کردت؟

قَالَ بَصُرۡتُ بِمَا لَمۡ يَبۡصُرُواْ بِهِۦ فَقَبَضۡتُ قَبۡضَةٗ مِّنۡ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذۡتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتۡ لِي نَفۡسِي﴿٩٦

96(سامیری) ووتی من شتێکم زانی ئەوان نەیانزانی (یامن شتێکم بینی ئەوان نەیان بینی) ئەمجا من مشتێکم لەشوێن پێی(ووڵاخەکەی) جوبرەیل ھەڵگرت وە پرژاندم (بەخشڵە تواوەکەدا) بەو جۆرە نەفسم ئەو کارەی بۆ جوان وشیرین کردم

قَالَ فَٱذۡهَبۡ فَإِنَّ لَكَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَۖ وَإِنَّ لَكَ مَوۡعِدٗا لَّن تُخۡلَفَهُۥۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِي ظَلۡتَ عَلَيۡهِ عَاكِفٗاۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِي ٱلۡيَمِّ نَسۡفًا﴿٩٧

97(موسا) ووتی دەبڕۆ ئەوسا بێگومان تاماوی لەم ژیانەدا (ھەر کەس لێت نزیک بویەوە) دەبێ بڵێیت: نزیکم مەکەوەرەوە، ودەستم لێ مەدە وەبێگومان بەڵێنێکیشت ھەیە (لەڕۆژی دواییدا) ھەرگیز ڕزگار نابیت لێی وەسەیری پەرستراوەکەشت کە کەبەردەوام دەتپەرست دڵنیابە چاک دەیسوتێنین پاشان بێگومان (خۆڵەمێشەکەش) پرژو بڵاو دەکەینەوە بەدەریادا بەپرژو بڵاوێکی وەھا (کە شوێنەواریشی نەمێنێت)

إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَسِعَ كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمٗا﴿٩٨

98پەرستراوی (ڕاستەقینەی) ئێوە تەنھا خوایە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە ئەو نەبێت زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتۆتەوە

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرٗا﴿٩٩

99(ئەی موحەممەد ﷺ) ئا بەو جۆرە دەیگێڕینەوە بۆت ھەندێک لەبەسەرھات و ھەواڵی ئەو (گەلانەی) ڕابوردون بێگومان پێمان داویت لەلایەن خۆمانەوە قورئان

مَّنۡ أَعۡرَضَ عَنۡهُ فَإِنَّهُۥ يَحۡمِلُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وِزۡرًا﴿١٠٠

100ھەر کەسێک پشتی تێ بکات ئەوە بەڕاستی ھەڵیدەگرێت لەڕۆژی دواییدا بارێکی قورس (لەتاوان)

خَٰلِدِينَ فِيهِۖ وَسَآءَ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ حِمۡلٗا﴿١٠١

101بێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە چ بارێکی خراپ و بێـفەڕیان بەکۆڵەوەیە لەرۆژی دواییدا

يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ زُرۡقٗا﴿١٠٢

102ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەشەیپوردا (بۆ جاری دووەم) ئەوسا تاوانباران کۆدەکەینەوە لەو ڕۆژەدا لەش و چاویان شین ھەڵگەڕاوە

يَتَخَٰفَتُونَ بَيۡنَهُمۡ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا عَشۡرٗا﴿١٠٣

103بەچرپەوە لەنێوان خۆیاندا دەڵێن ئێوە تەنھا دە (شەوو ڕۆژ لەدونیادا) ماونەتەوە

نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذۡ يَقُولُ أَمۡثَلُهُمۡ طَرِيقَةً إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا يَوۡمٗا﴿١٠٤

104ئێمە چاک دەزانین بەوەی ئەوان دەیڵێن کاتێک (ئەوەیان) کە ژیرتریانە و نزیک تریانە لەڕاستیەوە دەڵێ ئێوە تەنھا یەک ڕۆژ ماونەتەوە

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡجِبَالِ فَقُلۡ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسۡفٗا﴿١٠٥

105(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بەشاخەکان تۆش بڵێ پەروەردگار لەبێخیان دەھێنیت و وردو خاشیان دەکات ئەمجا ھەوا پرژو بڵاویان دەکاتەوە

فَيَذَرُهَا قَاعٗا صَفۡصَفٗا﴿١٠٦

106ئەمجا ڕێک و ساف بێ ئاوو گژوگیاو دەیھێڵێتەوە

لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجٗا وَلَآ أَمۡتٗا﴿١٠٧

107نابینی تێیدا ھیچ جۆرە لاری و بەرزی و نزمیەک

يَوۡمَئِذٖ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُۥۖ وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ فَلَا تَسۡمَعُ إِلَّا هَمۡسٗا﴿١٠٨

108لەو ڕۆژەدا ھەموو دەکەونە شوێن جاڕدەری (کۆکردنەوە) لارە جڵەوی ناکەن لەفەرمانی لەترسی خوای میھرەبان ھەموو دەنگەکان نزم دەبن چپەچپ نەبێت شتێک نابیستی

يَوۡمَئِذٖ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُۥ قَوۡلٗا﴿١٠٩

109ئا لەو ڕۆژەدا تکا کردن سوودی نیە مەگەر کەسێک خوای میھرەبان ڕێگای بدات و لەووتەکەشی ڕازی بێت

يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلۡمٗا﴿١١٠

110 (خوا) دەزانێت و ئاگادارە بەھەموو ئەو شتانەی لەپێشیانەوەیە (لەقیامەتدا چاوەڕێیانە) وە بەھەموو ئەو شتانە لەپاشیانەوەیە (لە دونیادا کردوویانە) بەڵام ئەوان دەربارەی خوا ھەموو شتێک نازانن

۞ وَعَنَتِ ٱلۡوُجُوهُ لِلۡحَيِّ ٱلۡقَيُّومِۖ وَقَدۡ خَابَ مَنۡ حَمَلَ ظُلۡمٗا﴿١١١

111ھەموو دەم و چاوەکان (لەڕۆژی قیامەتدا) ملکەچ و فەرمانبەردارن بۆ (خوای) ھەمیشە زیندوو و ڕاگری بوونەوەرە بێگومان زەرەرمەند بووە ئەوەی کەباری ستەمی ھەڵگرتبێ

وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا يَخَافُ ظُلۡمٗا وَلَا هَضۡمٗا﴿١١٢

112ئەوەش کردەوە چاکەکانی کردبێت باوەڕداریش بوو بێت ئەوە نەلە ستەم دەترسێت (لێی بکرێت) نەلە کەم کردنەوەی پاداشتی (دەترسێت)

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا وَصَرَّفۡنَا فِيهِ مِنَ ٱلۡوَعِيدِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ أَوۡ يُحۡدِثُ لَهُمۡ ذِكۡرٗا﴿١١٣

113ئابەو جۆرە قورئانێکی عەرەبیمان دابەزاندووە بە چەند جۆر و شێواز ھەڕەشەمان لەودا باسکردووە بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و خۆیان بپارێزن (لە تاوان) یان ببێت بەھۆی بیدارکردنەوەیان لەغەفڵەت وبێ ئاگایی (بەھۆی قورئانەوە)

فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۗ وَلَا تَعۡجَلۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مِن قَبۡلِ أَن يُقۡضَىٰٓ إِلَيۡكَ وَحۡيُهُۥۖ وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا﴿١١٤

114ئەمجا بەرزو بڵندە ئەو خوایە کەدەسەڵات دارێکی(پادشایەکی) حەق و ڕاستە پەلە مەکە لە(خوێندنی) قورئاندا لەپێش ئەوەی وەحی کردنەکەی بۆت تەواو بێت وەبڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە

وَلَقَدۡ عَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبۡلُ فَنَسِيَ وَلَمۡ نَجِدۡ لَهُۥ عَزۡمٗا﴿١١٥

115سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێشتر پەیمان و بەڵێنمان لەئادەم وەرگرت (لەدرەختی قەدەغەکراو نەخوات) بەڵام کاری پێ نەکرد (لەبیری چوو) وە ئێمە لەودا لێبڕانمان نەدی (کە بیەوێت بێ فەرمانی خودا بکات)

وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ﴿١١٦

116(باسی) ئەو کاتە بکە بەفریشتەکانمان ووت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لەشەیتان کەسەرپێچی کرد(و سوژدەی نەبرد)

فَقُلۡنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوّٞ لَّكَ وَلِزَوۡجِكَ فَلَا يُخۡرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلۡجَنَّةِ فَتَشۡقَىٰٓ﴿١١٧

117ئەمجا ووتمان ئەی ئادەم بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی تۆو ھاوسەرەکەتە کەواتە (ئاگاداربن) لە بەھەشت دەرتان نەکات چونکە دوو چاری ناخۆشی و زەحمەت دەبیت

إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعۡرَىٰ﴿١١٨

118بێگومان تۆ لەو (بەھەشتە) دا برسیت نابێت وڕووت و قوت نابیت

وَأَنَّكَ لَا تَظۡمَؤُاْ فِيهَا وَلَا تَضۡحَىٰ﴿١١٩

119وبێگومان لەوێدا تینووت نابێت وە ھەتاوی (خۆر) لێت نادات (ئازارت پێ ناگەیەنێ)

فَوَسۡوَسَ إِلَيۡهِ ٱلشَّيۡطَٰنُ قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ هَلۡ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلۡخُلۡدِ وَمُلۡكٖ لَّا يَبۡلَىٰ﴿١٢٠

120ئەمجا شەیتان نیازی خراپی خستە دڵیەوە ووتی: ئەی ئادەم ئایا نیشانت بدەم دەرەختی نەمری (ھەر کەس لێی بخوات ھەرگیز نامرێت) و موڵک و دەسەڵاتێ ھەر دوایی نەیەت

فَأَكَلَا مِنۡهَا فَبَدَتۡ لَهُمَا سَوۡءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخۡصِفَانِ عَلَيۡهِمَا مِن وَرَقِ ٱلۡجَنَّةِۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ﴿١٢١

121ئەمجا ھەردووکیان لەو (بەروبوومی درەختە) یان خوارد بەو ھۆیەوە (جل وبەرگیان داماڵدراو) دەرکەوت عەیب و عەورەتیان وە دەستیان کرد بە داپۆشینی لەشیان بەگەڵای (درەختەکانی) بەھەشت وەئادەم سەرپێچی فەرمانی پەروەردگاری کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست لایدا

ثُمَّ ٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيۡهِ وَهَدَىٰ﴿١٢٢

122پاشان پەروەردگاری ھەڵیبژارد (بۆ پێغەمبەرێتی) وتەوبەی لێ قبووڵ کردو ڕێنمونی کرد

قَالَ ٱهۡبِطَا مِنۡهَا جَمِيعَۢاۖ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوّٞۖ فَإِمَّا يَأۡتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدٗى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشۡقَىٰ﴿١٢٣

123(خوا) فەرمووی ھەردووکتان برۆِنە خوارەوە لەوێ (لەبەھەشت) بەیەکەوە (نەوەکانتان) دەبنە دوژمنی یەکتری جا ئەگەر (بەپێغەمبەراندا) پەیامتان بۆ ھات لەلایەن منەوە ئەوسا ئەوەی شوێنی ڕێنمونی من بکەوێت ئەوە (لەدونیادا) گومڕا نابێت و (لەڕۆژی دوایشدا) تووشی ناخۆشی و زەحمەت نابێت

وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ﴿١٢٤

124وە ھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەڕێبازو یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە گوزەرانێکی سەخت و تەنگی دەبێت (لەگۆڕدا) و لەڕۆژی دواییشدا حەشری دەکەین بەکوێری

قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرۡتَنِيٓ أَعۡمَىٰ وَقَدۡ كُنتُ بَصِيرٗا﴿١٢٥

125دەڵێ ئەی پەروەردگارم بۆچی بە کوێری حەشرت کردم خۆ من (لە دونیادا) چاو ساغ و بینا بووم

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ﴿١٢٦

126(خوا) دەفەرموێت ھەر بەو شێوەی ئایەتەکانی ئێمەت بۆ ھات و لەبیری خۆت بردەوە (و کوێر بوویت لەئاستیدا) بەھەمان شێوە تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێت و لەبیر دەکرێیت

وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَنۡ أَسۡرَفَ وَلَمۡ يُؤۡمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦۚ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ﴿١٢٧

127وەھەر بەو جۆرە تۆڵە دەستێنین لەوەی زیادەڕۆی کردبێت و باوەڕی نەھێنا بێت بەئایەتەکانی پەروردگاری وە سزای ڕۆژی دوایی بەتینترو بەردەوامترە (لەسزای دونیا)

أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ﴿١٢٨

128دەی ئایا (خوا) بۆی ڕوون نەکردوونەتەوە چەندمان لە ناو برد لەگەل و نەوەی چەرخەکانی پێش ئەمان کە(ئەم بێ باوەڕانە) دەگەڕێن و ھات و چۆ دەکەن بەجێ و شوێنەکانیاندا بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانەی ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەژیرن

وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامٗا وَأَجَلٞ مُّسَمّٗى﴿١٢٩

129 ئەگەر لەبەر بەڵێن و بڕیارێک نەبوایە لەپەروەردگارتەوە پێشتر دراوە (بۆ لەناوبردنیان) بێگومان (لەناو بردنی بێ باوەڕان) پێویست دەبوو ئەگەر ماوەی دیاری کراویش نەبوایە (کەقیامەتە)

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ﴿١٣٠

130کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەوانە دەیڵێن بەحەمد و سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی خودا بکە لەپێش ھەڵاتنی خۆر و لەپێش ئاوا بوونیـدا و لەھەندێ کات و ساتەکانی شەودا خوا بپەرستە ونوێژ بکە وە لە سەرەتاو کۆتایی ڕۆژدا بۆ ئەوەی (پاداشتێ بدرێیتەوە) کەپێی ڕازی بیت

وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ﴿١٣١

131تۆ چاوەکانت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتانەی داومانە بەتاقم و دەستەیەک لەوان (لەبێ باوەڕان) (چونکە ئەوە) زینەت و جوانی ئەم ژیانی دونیایە بۆ ئەوەیە تاقییان بکەینەوە تیایدا دڵنیابە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت (لەدوا رۆژدا) چاکترو بەردەوامترە

وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ﴿١٣٢

132 (ئەی موحەممەد ﷺ) فەرمان بدە بەئەندامانی خێزانەکەت بەنوێژ کردن، وە خۆیشت خۆڕاگرو بەردەوام بە لەسەر بەجێ ھێنانی ئێمە داوای ڕۆزیت لێ ناکەین بەڵکو ئێمە ڕزق و رۆزی تۆ دەدەین وسەرەنجامی چاک بۆ پارێزکاران و خواناسانە

وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ﴿١٣٣

133(بێ باوەڕان) ووتیان (ئەگەر ڕاستە پێغەمبەرە) دەی بۆ بۆمان ناھێنێت بەڵگەو موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئایا ئەوان بەڵگەی ئاشکرایان بۆ نەھاتووە کە لەپەڕاوە پێشووەکاندا ھەبوو (وەک تەورات و ئینجیل)

وَلَوۡ أَنَّآ أَهۡلَكۡنَٰهُم بِعَذَابٖ مِّن قَبۡلِهِۦ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبۡلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخۡزَىٰ﴿١٣٤

134ئەگەر ئێمە ئەوانمان لەناو ببردایە بەسزایەک پێش (ناردنی پێغەمبەر ﷺ) بێگومان (لەدوا ڕۆژدا) دەیانووت ئەی پەروەردگارمان بۆچی (لەدونیادا) پێغەمبەرێکت بۆ نەناردین تاشوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە پێش ئەوەی سەرشۆڕ و ڕیسوا ببین

قُلۡ كُلّٞ مُّتَرَبِّصٞ فَتَرَبَّصُواْۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ أَصۡحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِيِّ وَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ﴿١٣٥

135(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەموو چاوەڕوانین (چ لایەکمان سەردەکەوین) دە ئێوەش چاوەڕوان بن ئەوسا لە ئایندەدا دەزانن چ کەسێک خاوەنی ڕێگای ڕاستە وە چ کەسێک ھیدایەتی خوای وەرگرتووە

RELATED SURAHS