Maryam

مريم

Mary98 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

كٓهيعٓصٓ﴿١

1 بە (کاف، ھا، یا، عەین، صاد) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ﴿٢

2(ئەمەی دەخوێنرێتەوە بەسەرتدا) باس ویادی بەزەیی پەروەردگارتە بە بەندەی خۆی کە زەکەریایە

إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا﴿٣

3لەکاتێکدا پاڕایەوە لەپەروەردگاری بەپاڕانەوەیەکی نھێنی و پەنامەکی

قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا﴿٤

4ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ئێسکم لاواز بووە لەبەر پیری سەرم (بەمووی سپی) گڕی گرتووە ( ئەمە جۆرێکە لەڕەوانبیژی زمانی عەرەبی بەکاردێت بەمەبەستی ئەوەی کە مووی سپی لەکاتی پیریدا گڕی بەرداوە لە موو ڕەشەکانی سەردەمی گەنجێتی) پەروەردگارم ھەرگیز لەپاڕانەوەم لێت بێ ھیوا نەبووم

وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا﴿٥

5بەڕاستی من دەترسم کەس و کارەکەم (لەئاینی خوا لادەن) لەپاش (مردنی) خۆم (چونکە کەسێکیان تێدا نیە جێگرەوەی من بێت) وخێزانەکەشم نەزۆکە (منداڵی نابێت) سا تۆ لەلایەن خۆتەوە مناڵێکی چاکم پێ ببەخشە

يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيّٗا﴿٦

6میراتگری (پێغەمبەرێتی) من وبنەماڵەی یەعقوب بێت ئەی پەروەردگارم واشی لێ بکە کەخۆت لێی ڕازی بیت

يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا﴿٧

7(خوای گەورە فەرمووی) ئەی زەکەریا بەڕاستی موژدەت دەدەینێ بەمنداڵێک کەناوی یەحیایە پێشتر کەسمان بەو ناوە ناو نەناوە

قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا﴿٨

8ووتی ئەی پەروەردگارم چۆن منداڵم دەبێت لەکاتێکدا خێزانم نەزۆکە بێگومان خۆشم لە پیریدا گەیشتوومەتە ئەو پەڕی پیری

قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا﴿٩

9ووتی (بڕیار) بەو جۆرەیە پەروەردگاریشت فەرموویەتی ئەو (کارە) بەلای منەوە زۆر ئاسانە بێگومان پێشتریش تۆم دروستکردووە کەشتێک نەبوویت (پێش ئەو دروستکردنە)

قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا﴿١٠

10(زەکەریا) ووتی ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دابنێ (کاتێک ئەو مژدە ھاتە دی) (خوای گەورە) فەرمووی نیشانەی تۆ ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) ناتوانیت گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکدا بکەیت سێ شەو لەسەر یەک (بە رۆژەکانیەوە ھەر چەندە) ساغیت و لاڵ نیت

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا﴿١١

11پاشان زەکەریا لە پەرستگاکەی ھاتە دەر بۆ ناو گەلەکەی جا بەئیشارەت پێی ووتن کە بەیانیان و ئێواران تەسبیحاتی خوا بکەن

يَٰيَحۡيَىٰ خُذِ ٱلۡكِتَٰبَ بِقُوَّةٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحُكۡمَ صَبِيّٗا﴿١٢

12(خوا دەفەرموێت بە یەحیا پاش گەورە بوونی) ئەی یەحیا تەورات بەتووند و گرنگ بگرە تێگەیشتنی تەورات (یان حیکمەت و ژیری)مان پێبەخشی لەتەمەنی مناڵیدا

وَحَنَانٗا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةٗۖ وَكَانَ تَقِيّٗا﴿١٣

13لەگەڵ دڵسۆزی و پاک و خاوێنی لەلایەن خۆمانەوە وە ئەو (یەحیا) لەخوا ترس و پارێزکار بوو

وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَيۡهِ وَلَمۡ يَكُن جَبَّارًا عَصِيّٗا﴿١٤

14ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دایک و باوکیدا جوان بوو خۆ بەزلزان و سەر پێچیکەر نەبوو (لەفەرمانی خوا)

وَسَلَٰمٌ عَلَيۡهِ يَوۡمَ وُلِدَ وَيَوۡمَ يَمُوتُ وَيَوۡمَ يُبۡعَثُ حَيّٗا﴿١٥

15سەلامی خوای لەسەر بێت لەو ڕۆژەی لەدایک بوو وە لەو رۆژەی کە وەفات دەکات وە لەو ڕۆژەی کەزیندوو دەکرێتەوە

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَرۡيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا مَكَانٗا شَرۡقِيّٗا﴿١٦

16(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەسەرھاتی مەریەم بکە لە قورئاندا ئەو کاتەی کە کەنارگیری کرد لە کەسوکاری لە شوێنێکی رۆژھەڵاتی (مزگەوتی قودسدا خواپەرستی دەکرد)

فَٱتَّخَذَتۡ مِن دُونِهِمۡ حِجَابٗا فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا﴿١٧

17ئەمجا پەردەیەکی دانا لە نێوان خۆی و ئەوان (کەس و کاری)دا ئێمەیش جوبرەیلمان نارد بۆلای وەکو بەشەرێکی تەواو خۆی پیشانی (مەریەم) دا

قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا﴿١٨

18(مەریەم) ووتی من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لە تۆ ئەگەر تۆ لە خوا ترسیت (وازم لێ بھێنە و زیانم پێ مەگەیەنە)

قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمٗا زَكِيّٗا﴿١٩

19جوبرەیل ووتی (ترست نەبێت) من نێردراوی پەروەردگارتم بۆ ئەوەی منداڵێکی پاک و خاوێنت پێ ببەخشم

قَالَتۡ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞ وَلَمۡ أَكُ بَغِيّٗا﴿٢٠

20(مەریەم) ووتی من چۆن منداڵم دەبێت!! کە ھیچ بەشەرێک لێم نەکەوتووە (ڕەفاقەتی نەکردوم بەحەڵاڵی) وە داوێن پیسیش نەبووم

قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞۖ وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ وَرَحۡمَةٗ مِّنَّاۚ وَكَانَ أَمۡرٗا مَّقۡضِيّٗا﴿٢١

21(جوبرەیل) ووتی کارەکە بەو جۆرەیە (کە پێم ووتی) پەروەردگارت فەرموویەتی ئەو کارە لای من زۆر ئاسانە و بۆ ئەوەی بیکەین بەموعجیزە و نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتێکی تایبەتیش لەلایەن ئێمەوە ئەوە کارێکی بڕیاردراوە (لەلایەن خواوە)

۞ فَحَمَلَتۡهُ فَٱنتَبَذَتۡ بِهِۦ مَكَانٗا قَصِيّٗا﴿٢٢

22جا (مەریەم) سکی پڕ بوو بەو (کۆرپەلەوە) ئەمجا بە (سکەکە)وە دوور کەوتەوە بۆ شوێنێکی دوور (لە کەسوکاری)

فَأَجَآءَهَا ٱلۡمَخَاضُ إِلَىٰ جِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ قَالَتۡ يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسۡيٗا مَّنسِيّٗا﴿٢٣

23ئەوسا ئێشی پێش ژانی منداڵبوون ناچاری کردو بردی بۆ لای قەدی دار خورمایەک (تا لە کاتی منداڵ بوومەنەکەیدا خۆی پێوە بگرێت و پاڵی پێوە بدات) (مەریەم) ووتی ئای خۆزگە پێش ئەم (ڕوداوە) بمردمایە و من شتێکی لەبیرچووەی باس نەکراو بوومایە

فَنَادَىٰهَا مِن تَحۡتِهَآ أَلَّا تَحۡزَنِي قَدۡ جَعَلَ رَبُّكِ تَحۡتَكِ سَرِيّٗا﴿٢٤

24ئەمجا (جوبرەیل) بانگی مەریەمی کرد لەژێری (دار خورماکە) وە (ووتی) خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە بێگومان پەروەردگارت لەخوارتەوە جۆگەیەک ئاوی بۆ فەراھەم ھێناوی

وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا﴿٢٥

25قەدی ئەو دار خورمایەش بۆ لای خۆت ڕاوەشێنە خورمای تازە پێ گەیووت بەسەردا دەبارێت

فَكُلِي وَٱشۡرَبِي وَقَرِّي عَيۡنٗاۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلۡبَشَرِ أَحَدٗا فَقُولِيٓ إِنِّي نَذَرۡتُ لِلرَّحۡمَٰنِ صَوۡمٗا فَلَنۡ أُكَلِّمَ ٱلۡيَوۡمَ إِنسِيّٗا﴿٢٦

26ئەمجا (لەو خورما) بخۆ و (لەو ئاوەش) بخۆرەوە چاوو دڵ ڕۆشنبە جا ئەگەر ھەر کەسێکت بینی (پرسیاری ئەم منداڵەی لێ کردیت) بە (ئیشارەت) پێی بڵێ بەڕاستی من قسە نەکردنم لەسە خۆم نەزر کردووە بۆ (خوای) میھرەبان لەبەرئەوە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا ناکەم

فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡـٔٗا فَرِيّٗا﴿٢٧

27 جا بەو (منداڵەوە) ھاتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی ئەو (منداڵەی) گرتبوو بە باوەشیەوە (خزمەکانی) ووتیان ئەی مەریەم بەڕاستی شتێکی زۆر خراپ و ئابڕو بەرت کردووە

يَٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا﴿٢٨

28ئەی ئەوەی وەک خوشکی ھاروون وایت (لە تەقوا وخواناسیدا) نەباوکت پیاوێکی خراپ و داوێن پیس بووە نە دایکت داوێن پیس و زیناکار بووە

فَأَشَارَتۡ إِلَيۡهِۖ قَالُواْ كَيۡفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي ٱلۡمَهۡدِ صَبِيّٗا﴿٢٩

29جا(مەریەم) ئیشارەتی بۆ ئەو (منداڵە) کرد (خزمەکانی) ووتیان چۆن قسە بکەین لەگەڵ مناڵێکدا کە لە بێشکەدایە

قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا﴿٣٠

30(منداڵەکە ھاتە قسە و) ووتی بەڕاستی من بەندەی خوام پەڕاوی ئینجیلم پێ دەدات و دەمکات بە پێغەمبەر

وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا﴿٣١

31وە پیرۆز و فەڕداری کردووم لە ھەر جێگایەکدا بم و فەرمانی پێداوم بە نوێژ کردن و بە زەکاتدان ھەتا لە ژیاندام و زیندووم

وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا﴿٣٢

32و (کردومی) بە ڕۆڵەیەکی چاکەکارو گوێرایەڵ بۆ دایکم نەی کردووم بە ملھوڕێکی بەد ڕەفتار

وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا﴿٣٣

33سڵاوی خوام لەسەر بێت ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بووم وە ئەو ڕۆژەی کە دەمرم وە ئەو رۆژەشی کە زیندوو دەکرێمەوە

ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ قَوۡلَ ٱلۡحَقِّ ٱلَّذِي فِيهِ يَمۡتَرُونَ﴿٣٤

34ئەوە (کە باس کرا) عیسای کوڕی مەریەمە کە ووتەیەکی ڕاستە (دەربارەی عیسا) کە ئەوان (گاور و جولەکەکان) تێیدا دوو دڵن

مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٖۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ﴿٣٥

35ناگونجێت و شایەن نیە بۆ خوا منداڵی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆ خوا ھەرکاتێک بیەوێت کارێک ببێت ئەوە بێگومان تەنھا پێی دەڵێت ببە، یەکسەر (ئەویش) دەبێت

وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ﴿٣٦

36بێگومان خوا پەروەردگاری من و ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ئەمەیە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست

فَٱخۡتَلَفَ ٱلۡأَحۡزَابُ مِنۢ بَيۡنِهِمۡۖ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن مَّشۡهَدِ يَوۡمٍ عَظِيمٍ﴿٣٧

37بەڵام دەستەو تاقمی (گاور وجولەکە)کان لە نێو خۆیاندا ڕایان جیاواز بوو (لە بارەی عیساوە) جا سزاو لەناو چوون بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە بینینی ڕۆژە زۆر گەورەکە (کە ڕۆژی دواییە)

أَسۡمِعۡ بِهِمۡ وَأَبۡصِرۡ يَوۡمَ يَأۡتُونَنَا لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلۡيَوۡمَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ﴿٣٨

38ئای کە چەندە بیسەر و بینەرن (ئەو بێ باوەڕانە) لەڕۆژێکدا کە دێنەوە بۆ لامان (لە قیامەتدا) بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ (لە دونیادا) لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ وَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ﴿٣٩

39(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو(ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کارو باری (خەڵکی) کۆتایی پێ دەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن و باوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)

إِنَّا نَحۡنُ نَرِثُ ٱلۡأَرۡضَ وَمَنۡ عَلَيۡهَا وَإِلَيۡنَا يُرۡجَعُونَ﴿٤٠

40بەڕاستی ھەر ئێمە دەبینە میراتگری زەوی و ئەوەی لەسەریەتی وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِبۡرَٰهِيمَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيًّا﴿٤١

41وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە قورئاندا باسی ئیبراھیم بکە بەڕاستی ئەو (ئیبراھیم) زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعۡبُدُ مَا لَا يَسۡمَعُ وَلَا يُبۡصِرُ وَلَا يُغۡنِي عَنكَ شَيۡـٔٗا﴿٤٢

42کاتێک بە باوکی ووت ئەی باوکی خۆشەویستم بۆ دەپەرستی شتێک کە نابیستێ و نابینێت وە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنێت

يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَدۡ جَآءَنِي مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَمۡ يَأۡتِكَ فَٱتَّبِعۡنِيٓ أَهۡدِكَ صِرَٰطٗا سَوِيّٗا﴿٤٣

43ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دڵنیابە زانست و زانیارێکم بۆ ھاتووە کە بۆ تۆ نەھاتووە (وپێت نەدراوە) کەواتە شوێنم کەوە و گوێرایەڵیم بکە ڕێنمونیت دەکەم بۆ رێبازی ڕاست

يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا﴿٤٤

44ئەی باوکی خۆشەویستم شەیتان مەپەرستە بەڕاستی شەیتان ھەمیشە سەرپێچیکەر و یاخیە لە خوای میھرەبان

يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا﴿٤٥

45ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دەترسم (گەر بەکافری بمریت) تووشی سزایەک ببیت لە لایەن خوای میھرەبانەوە ئیتر ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان (لەدۆزەخدا)

قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنۡ ءَالِهَتِي يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ لَأَرۡجُمَنَّكَۖ وَٱهۡجُرۡنِي مَلِيّٗا﴿٤٦

46(باوکی) ووتی تۆ واز لە پەرستراوەکانی من دەھێنیت (ونایانپەرستی)؟! ئەی ئیبراھیم سوێند بێت ئەگەر واز نەھێنیت (لەقسە ووتن بە پەرستراوەکانم) دڵنیا بە بەرد بارانت دەکەم (دەی) بڕۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوەرەوە لێم

قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكَۖ سَأَسۡتَغۡفِرُ لَكَ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِي حَفِيّٗا﴿٤٧

47(ئیبراھیم) فەرمووی سەلامت لێ بێت لە مەودوا داوای لێ خۆشبوونت بۆ دەکەم لە پەروەردگارم (چونکە) بەڕاستی ئەو (پەروەردگار) لەگەڵمدا میھرەبانە (و دوعام گیرا دەکات)

وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا﴿٤٨

48وە دوورە پەرێز دەبم لە ئێوە و لەو شتانەش کە دەیپەرستن جگە لە خوا تەنھا پەروردگارم دەپەرستم ئومێدەوارم لە پەرستن و نزای پەروەردگارم دا بێ ھیوا و نائومێد نەبم (وەکو ئێوە)

فَلَمَّا ٱعۡتَزَلَهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا نَبِيّٗا﴿٤٩

49 جا کاتێک (ئیبراھیم) دوورکەوتەوە لێیان (لە گەلە بت پەرستەکەی) ولەو شتانەش ئەوان دەیانپەرست جگە لە خوای گەورە ئێمە ئیسحاق و(لە ئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی و ھەریەک لەوانیشمان کرد بە پێغەمبەر

وَوَهَبۡنَا لَهُم مِّن رَّحۡمَتِنَا وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ لِسَانَ صِدۡقٍ عَلِيّٗا﴿٥٠

50لە ڕەحمەتی خۆمان ئەوانمان بەھرەمەند کرد باسی چاکەی ئەوانمان خستە سەر زمانی (خەڵکی)

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مُوسَىٰٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخۡلَصٗا وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا﴿٥١

51لە قورئاندا باسی موسا بکە بەڕاستی ئەو (کەسێکی) ھەڵبژاردە بوو (بێ گەردبوو لە ناتەواوی) و نێرراو و پێغەمبەر بوو (بۆ خەڵکی)

وَنَٰدَيۡنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنِ وَقَرَّبۡنَٰهُ نَجِيّٗا﴿٥٢

52وە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا) مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین

وَوَهَبۡنَا لَهُۥ مِن رَّحۡمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيّٗا﴿٥٣

53وە لەبەزەیی و بەخشندەیی خۆمان بەخشیمان بەو (موسا) بە ھارونی برای کە پێغەمبەر بوو

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِسۡمَٰعِيلَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلۡوَعۡدِ وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا﴿٥٤

54وە لە قورئاندا باسی ئیسماعیل بکە بێگومان ئەو لە پەیمان و بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆ بوو و ئەو نێرراوو پێغەمبەری خوا بوو

وَكَانَ يَأۡمُرُ أَهۡلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرۡضِيّٗا﴿٥٥

55وە ھەمیشە فەرمانی دەدا بە خێزان و کەسوکاری بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ھەمیشە لای پەروەردگاری جێگەی ڕەزامەندی بوو

وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِدۡرِيسَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيّٗا﴿٥٦

56 وە باسی ئیدریس بکە لە قورئاندا بەڕاستی ئەو زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

وَرَفَعۡنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا﴿٥٧

57و پایە و پلەیمان بڵند و بەرز کردەوە

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنۡ حَمَلۡنَا مَعَ نُوحٖ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنۡ هَدَيۡنَا وَٱجۡتَبَيۡنَآۚ إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُ ٱلرَّحۡمَٰنِ خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَبُكِيّٗا۩﴿٥٨

58ئەوانەی (کە باسکران) کەسانێکن کە خوا نیعمەت و چاکەی خۆی ڕشت بەسەریاندا لەو پێغەمبەرانەی کە لە نەوەی ئادەمن (وەک ئیدریس) وە لە (نەوەی) ئەوانەیش (کە لە کەشتییەکەدا) لەگەڵ نوح دا ھەڵمان گرتن (وەک ئیبراھیم) وە لە نەوەی ئیبراھیم و یەعقوب (وەک ئیسماعیل و یوسف) وە ئەوانەی ھیدایەتمان داون ھەڵمان بژاردوون ئا ئەوانە ھەر کاتێک ئایەتەکانی خوای بە بەزەییان بۆ بخوێنرێتەوە دەست بەجێ دەکەون بە ڕوودا بەسوژدە و گریانەوە

۞ فَخَلَفَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ خَلۡفٌ أَضَاعُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُواْ ٱلشَّهَوَٰتِۖ فَسَوۡفَ يَلۡقَوۡنَ غَيًّا﴿٥٩

59ئەمجا لە پاش ئەوان کەسانێک (لە نەوەکانیان) بوونە جێنشینیان کە نوێژیان دەفەوتاند و شوێن ھەواو ئارەزوو کەوتن جا ئەوانە لە داھاتوودا تووشی (سزای) گومڕاییان دەبن

إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدۡخُلُونَ ٱلۡجَنَّةَ وَلَا يُظۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا﴿٦٠

60 جگە لەوەی کە تۆبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کارو کردەوەی چاکی کردبێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت (لەپاداشتی کردەوە چاکەکانیان کەم ناکرێتەوە)

جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَأۡتِيّٗا﴿٦١

61 بەھەشتانی جێی مانەوەی ھەمیشەییە کەخوای میھرەبان بەڵێنی داوە بە بەندەکانی کە نادیارو پەنھانە وبەچاو نەیانبینیوە بەڕاستی خوا بەڵێنی بەدی دێت

لَّا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوًا إِلَّا سَلَٰمٗاۖ وَلَهُمۡ رِزۡقُهُمۡ فِيهَا بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا﴿٦٢

62(بەھەشتییەکان) لە بەھەشتدا ھیچ ووتە و قسەیەکی بێ سوود نابیستن تەنھا سەلام کردن دەبیستن لەوێدا ڕزق و ڕۆزی ئامادەیە بۆیان بە بەیانیان و ئێواراندا

تِلۡكَ ٱلۡجَنَّةُ ٱلَّتِي نُورِثُ مِنۡ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيّٗا﴿٦٣

63ئەو بەھەشتەی باسی کرا ئەوەیە کەدەیبەخشین بەو کەسانەی کە (لە دونیادا) پارێزکار و لەخوا ترس بوون لە بەندەکانمان

وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمۡرِ رَبِّكَۖ لَهُۥ مَا بَيۡنَ أَيۡدِينَا وَمَا خَلۡفَنَا وَمَا بَيۡنَ ذَٰلِكَۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيّٗا﴿٦٤

64 ئێمە (فریشتەکان) لە ئاسمانەوە دانابەزین بە فەرمانی پەروەردگارت نەبێت تەنھا بۆ خوایە (و خوا دەزانێت) ھەموو کاروباری داھاتوو ڕابووردوو و ئێستامان وە پەروەردگارت (کردەوەی بەندەکانی) لەبیر نەکردووە

رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا فَٱعۡبُدۡهُ وَٱصۡطَبِرۡ لِعِبَٰدَتِهِۦۚ هَلۡ تَعۡلَمُ لَهُۥ سَمِيّٗا﴿٦٥

65کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت

وَيَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوۡفَ أُخۡرَجُ حَيًّا﴿٦٦

66ئادەمی(بێ بڕوا) دەڵێ ئایا کە مردم لە داھاتوودا بە زیندوویی (لە گۆڕ) دەردەھێنرێم

أَوَلَا يَذۡكُرُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ يَكُ شَيۡـٔٗا﴿٦٧

67 ئەوە ئادەمیزاد بۆ بیرناکاتەوە کە بێگومان ئێمە لە سەرەتاوە ئەومان دروستکردووە کە ئەو شتێک نەبوو

فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا﴿٦٨

68ئەمجا سوێند بە پەروەردگارت ئەو (بێ بڕوایانە) کۆ دەکەینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) (لەگەڵ) ئەو شەیتانانەی (کە گومڕایان کردن) پاشان بەڕاستی ھەموویان ئامادە دەکەین بەدەوری دۆزەخدا بەسەر ئەژنۆیاندا کەوتوون (لەبەر ترسناکی ئەو رۆژە)

ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا﴿٦٩

69پاشان بێگومان دەری دەھێنین (و دەیخەینە دۆزەخەوە) لە ھەر پێڕو دەستەیەک کامەیان تاوانبارتر (یاخیتر) بووە لە بەرانبەر خوای میھرەباندا

ثُمَّ لَنَحۡنُ أَعۡلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمۡ أَوۡلَىٰ بِهَا صِلِيّٗا﴿٧٠

70ئەمجا بێگومان ئێمە زاناترین بەوانەی کە شیاوترن بخرێنە دۆزەخ و بسوتێن پێی

وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمٗا مَّقۡضِيّٗا﴿٧١

71کەس نیە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە

ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا﴿٧٢

72دواتر ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکار ولەخواترس بوون و ستەمکاران لەسەرچۆک لەناو (دۆزەخ) دا دەھێڵینەوە

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا﴿٧٣

73 ھەر کاتێک ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمە بەسـەریاندا بخوێنرایەتەوە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو کام لـەم دوو کۆمەڵە جێ و شـوێنی (خانوو بەرەی) خۆشـترە و کۆڕو مەجلیسی چاکترە

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَحۡسَنُ أَثَٰثٗا وَرِءۡيٗا﴿٧٤

74وەپێش ئەمان چەندینمان لەناو برد لەگەلە (بێ باوەڕەکان) کەل و پەلی ناوماڵ ولاشە وقیافەتیشیان لەمان جوانتر بوو

قُلۡ مَن كَانَ فِي ٱلضَّلَٰلَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَدًّاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلۡعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضۡعَفُ جُندٗا﴿٧٥

75(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوەی لەگومڕاییدایە باخوای میھرەبان موڵـەتی پێ بدات و تەمەنی درێژ بکات (تازیاتر تاوان بکەن) ھەتا کاتێک ئەو ھەڕەشانەی کراوە لێیان دەبینن (دێتە دی) (ئەوەش) یان سزایە (لە دونیادا) یان (ھاتنی) ڕۆژی دواییە جا لـە داھاتوودا دەزانن کێ جێگاو شـوێنی (خانوو بەرەی) خراپ و ناخۆشـە وەکێ سەرباز و لەشکری بێ ھێزترە (کافران یان باوەڕداران)

وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ هُدٗىۗ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٞ مَّرَدًّا﴿٧٦

76ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ھیدایەت بوون خوا ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات ئەو کردەوە چاکانەی لـە (ڕۆژی دواییدا) دەمێننەوە لای پەروەردگارت پاداشـتی چاکترە وئاکامیشی باشترە

أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالٗا وَوَلَدًا﴿٧٧

77ئایا ئەو کەسەت دیوە بێ باوەڕ بوو بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە ووتی (لە ڕۆژی دواییشدا) ماڵ و کوڕم پێ دەدرێت

أَطَّلَعَ ٱلۡغَيۡبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا﴿٧٨

78ئایا بەنھێنیەکان ئاگادارە یا بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە

كَلَّاۚ سَنَكۡتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلۡعَذَابِ مَدّٗا﴿٧٩

79نەخێر (وانیە) لەمەوپاش ئەوەی دەیڵێت دەینوسین (لەسەری) ماوەی سزای بۆ درێژ دەکەینەوە

وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأۡتِينَا فَرۡدٗا﴿٨٠

80ئەوەی ئەو دەیڵێت (لەماڵ و منداڵ) بەمیرات لێی وەردەگرینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) بەتەنھا دێتەوە لامان

وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لِّيَكُونُواْ لَهُمۡ عِزّٗا﴿٨١

81ئەوانە بێجگە لە خوا بڕیاریانداوە بۆ خۆیان چەند پەرستراوێک بۆ ئەوەی ئەو پەرستراوانە ببنە یارمەتیدەر (و تکا کار) بۆیان

كَلَّاۚ سَيَكۡفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمۡ وَيَكُونُونَ عَلَيۡهِمۡ ضِدًّا﴿٨٢

82 نەخێر (وا نیە) بەڵکو پەرستراوەکان (لە قیامەتدا) ئینکاری پەرستنەکەی ئەوان دەکەن وە دەبنە دژیان و بەرپەرچیان دەدەنەوە

أَلَمۡ تَرَ أَنَّآ أَرۡسَلۡنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمۡ أَزّٗا﴿٨٣

83ئایا نەتدیوە (سەرنجت نەداوە) کە بێگومان ئێمە شەیتانەکانمان زاڵ کردووە بەسەر بێ باوەڕاندا چاک ھانیان دەدەن (بۆ کوفر و تاوان)

فَلَا تَعۡجَلۡ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمۡ عَدّٗا﴿٨٤

84جا (ئەی موحەممەد ﷺ) پەلەیان لێ مەکە بێگومان ئێمە بەژماردنێکی ورد (ڕۆژانی تەمەنیان) دەژمێرین

يَوۡمَ نَحۡشُرُ ٱلۡمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ وَفۡدٗا﴿٨٥

85 باسی ئەو ڕۆژە بکە کە پارێزکاران ولەخواترسان کۆ دەکەینەوە دەستە دەستە وکۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێز وحورمەتەوە دەیانبەن بۆ لای خوای میھرەبان

وَنَسُوقُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرۡدٗا﴿٨٦

86تاوانباریش دەدەینە بەر بۆ دۆزەخ بە تینویەتی (بەوێنەی گەلە ئاژەڵ)

لَّا يَمۡلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحۡمَٰنِ عَهۡدٗا﴿٨٧

87 دەسەڵاتی تکاو لاڵەیان نیە جگە لەو کەسەی بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە (وەک پێغەمبەران و شەھیدان)

وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَلَدٗا﴿٨٨

88(گاور وجولەکەکان) دەیانووت خوا منداڵی بۆخۆی داناوە

لَّقَدۡ جِئۡتُمۡ شَيۡـًٔا إِدّٗا﴿٨٩

89سوێند بەخوا بەڕاستی شتێکی زۆر نابەجێ و سەیر دەڵێن

تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرۡنَ مِنۡهُ وَتَنشَقُّ ٱلۡأَرۡضُ وَتَخِرُّ ٱلۡجِبَالُ هَدًّا﴿٩٠

90نزیکە ئاسمانەکان لەت لەت و پارە پارە ببن لەبەر ئەو (قسەیە) و (نزیکە) زەویش شەق بەرێت و بقڵیشێ و(نزیکە) چیاکان بە یەکجار بڕوخێن

أَن دَعَوۡاْ لِلرَّحۡمَٰنِ وَلَدٗا﴿٩١

91 لەبەر ئەوەی (بێ باوەڕان) منداڵ دەدەنە پاڵ خوای میھرەبان

وَمَا يَنۢبَغِي لِلرَّحۡمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا﴿٩٢

92 بۆ خوای میھرەبان شیاو نیە کە منداڵی ھەبێت

إِن كُلُّ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّآ ءَاتِي ٱلرَّحۡمَٰنِ عَبۡدٗا﴿٩٣

93ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدان بەبەندەیی دێنە لای خوای میھرەبان (ھیچ کەسێک لەوانە نیە بەندەی خوای میھرەبان نەبێت)

لَّقَدۡ أَحۡصَىٰهُمۡ وَعَدَّهُمۡ عَدّٗا﴿٩٤

94سوێند بەخوا بەڕاستی ھەموویانی سەرژمێری کردووە بە ژماردن

وَكُلُّهُمۡ ءَاتِيهِ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَرۡدًا﴿٩٥

95ھەر ھەموویان بە تاک و تەنھا دێنەوە بۆ لای (خوا) لە ڕۆژی قیامەتدا

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجۡعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وُدّٗا﴿٩٦

96 بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیشیان کردووە بێگومان خوای میھرەبان خۆشەویستیان دەکات (لەدڵی باوەڕداراندا)

فَإِنَّمَا يَسَّرۡنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلۡمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوۡمٗا لُّدّٗا﴿٩٧

97جا بەڕاستی ئێمە قورئانمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە تا مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکاران و لەخواترسان ئەو کەسانەشی پێ بترسێنێت کەبە سەختی دژایەتیت دەکەن

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هَلۡ تُحِسُّ مِنۡهُم مِّنۡ أَحَدٍ أَوۡ تَسۡمَعُ لَهُمۡ رِكۡزَۢا﴿٩٨

98گەل و کۆمەڵی زۆرمان پێش ئەمان (لەبەر خراپیان) لـەنـاوبرد ئایا ھەست ئەکەیت بەھیچ کەسێک لەوانە مابێت؟ یان ھیچ وورتە و سرتەیەکیان دەبیستیت

RELATED SURAHS