القيامة
The Resurrection • 40 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت
2وە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە)
3ئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە
4بەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی
5بەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات
6دەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟
7کاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟
8وە مانگ گیرا وتاریك بوو
9وە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە
10ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا)
11نەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە
12لەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە
13لەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە)
14بەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی
15با بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە
16زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت
17بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی
18ئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە
19لە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە
20(زیندوو کردنەوە ھەر دەبێت) بەڵکو ئێوە ھەر دونیاتان خۆش دەوێت
21گوێ بە ڕۆژی دوایی نادەن!
22زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەشاوەن
23تەماشای پەروەردگاریان دەکەن
24وە زۆر ڕوخساریش لەو ڕۆژەدا گرژ وتاڵن
25دەزانن کە سزای پشت شکێن دەدرێن
26نەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا)
27ئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟
28(ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە
29وە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا
30ڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە
31جا (کافر) نەبڕوای ھێناو نە نوێژی کرد
32بەڵکو ئاینی بەدرۆ دەزانی وپشتی تێ دەکرد
33لە پاشان بە کەشخە وفیزەوە گەڕایەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵی
34تیاچوون بۆ تۆ (ئەی ئادەمی بێ بڕوا)، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ
35دووبارە تیاچوون بۆ تۆ، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ
36ئایا مرۆڤ وا دادەنێت کە ھەروا بەرەڵا دەکرێت (وپشت گوێ دەخرێت)
37ئایا ئەو دڵۆپە ئاوێك نەبوو لەتۆو کە دەڕژێنرایە (منداڵدانەوە)؟!
38لە پاشان بوو بە پارچە خوێنێك، ئەمجا دروستیكرد وڕێکی خست
39ئەمجا لەو تۆوە دوو جۆری دروستكرد نێر و مێ
40ئایا ئەو زاتە توانای نیە بەسەر ئەوەدا کە مردووان زیندوو بکاتەوە