Al-Jathiyah

الجاثية

The Kneeling37 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

حمٓ﴿١

1بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ﴿٢

2ھێنانە خوارەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵادەست وکاردروستەوەیە

إِنَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٣

3بێگومان لە ئاسمانەکان وزەویدا چەندەھا بەڵگە ھەیە بۆ باوەڕداران

وَفِي خَلۡقِكُمۡ وَمَا يَبُثُّ مِن دَآبَّةٍ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ﴿٤

4وە لە دروستکردنی خۆتاندا وە لەو گیان لەبەرانەی بڵاودەبنەوە چەند بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕی بتەویان ھەبێت

وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزۡقٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ﴿٥

5وە لە جیاوازی شەو وڕۆژدا وە لەو بارانەی کەخوا لەئاسمانەوە دەیبارێنێت (کە ھۆی ڕزق وڕۆزیە) کە بەھۆیەوە زەوی زیندوودەکاتەوە (ودەبووژێنێتەوە) وە لەگۆڕانی بایەکاندا چەند بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێك کەتێـدەگەن

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَ ٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ يُؤۡمِنُونَ﴿٦

6ئائەمانە بەڵگەکانی خوان دەیخوێنینەوە بۆت بەڕاستی ودروستی، جا بە چی قسە وگوفتارێك دوای خوا وبەڵگەکانی باوەڕ دەھێنن

وَيۡلٞ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ﴿٧

7سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو درۆزنێکی گوناھبار

يَسۡمَعُ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٖ﴿٨

8کە بەڵگەکانی خوا دەبیستێت وبۆی دەخوێنرێتەوە لەپاشان (لەسەر کافری) بەردەوامە چونکە خۆبەزل زانە ئەڵێی ھەر نەیبیستووە، دەی مژدەی پێبدە بەسزایەکی سەخت

وَإِذَا عَلِمَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا شَيۡـًٔا ٱتَّخَذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ﴿٩

9وە ھەرکاتێك شتێك لەبەڵگەکانمان ئاگاداربێت بەگاڵتەی دەگرێت، ئەوانە سزای ڕیسواکەریان بۆ ھەیە

مِّن وَرَآئِهِمۡ جَهَنَّمُۖ وَلَا يُغۡنِي عَنۡهُم مَّا كَسَبُواْ شَيۡـٔٗا وَلَا مَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴿١٠

10لە پێشیانەوە ئاگری دۆزەخە، ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت ئەوەی لە(دونیا)دا کردوویانە وە ئەو پشتیوانانەی جگە لەخوا ھەڵیان بژاردون (سوودی نیە) وە سزایەکی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە

هَٰذَا هُدٗىۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٌ﴿١١

11ئەم قورئانە ھۆی ڕێنمونیە وە ئەوانەی بێ باوەڕن بە ئایەت وبەڵگەکانی پەروەردگاریان، بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی پڕ ئازاری سەخت

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَكُمُ ٱلۡبَحۡرَ لِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ فِيهِ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ﴿١٢

12خوا ئەو زاتەیە دەریای بۆ ڕام ھێناون تا بەفەرمانی خوا کەشتی تیایدا بگەڕێت وە تا لەھەندێك بەخششی خوا بەھرەمەند ببن وە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن

وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا مِّنۡهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ﴿١٣

13وە ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بۆ ئێوەی ژێربار کردووە (وخستویەتیە خزمەتتانەوە) ھەمووی لەلایەن خواوەیە، بێگومان لـەو شـتانـەدا چـەنـد بـەڵگـە ھـەیـە بـۆ کەسـانێك بیر بکەنەوە

قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَغۡفِرُواْ لِلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجۡزِيَ قَوۡمَۢا بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ﴿١٤

14بڵێ بەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە چاو پۆشی بکەن لەو کەسانەی ھیوایان بە پاداشت وسزای خوا نیە، بۆ ئەوەی پاداشتی خەڵکانێك بداتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویانە

مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَسَآءَ فَعَلَيۡهَاۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ﴿١٥

15ھەرکەسێك چاکەی کرد ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی وە ھەرکەسێکیش خراپەی کرد ئەوە (زیانەکەی) ھەر بۆ خۆیەتی لەپاشان بۆلای پەروەردگارتان دەگەرێنرێنەوە

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٦

16سوێند بەخوا بێگومان بە نەوەی ئیسرائیلمان بەخشی پەیام وحوکمڕانی وپێغەمبەرایەتی وە ڕۆزیمان پێـدان لە شتە حەڵاڵ وپاکەکان وە ڕێزماندان بەسەر جیھانیاندا

وَءَاتَيۡنَٰهُم بَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِۖ فَمَا ٱخۡتَلَفُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ﴿١٧

17وە بەڵگە ڕوونەكانمان پێدان لە بارەی شەریعەتەوە، جا جیاواز نەبوون لە نێو خۆیاندا دوای ئەوە نەبێت زانستیان بۆهات، لەبەر دوژمنایەتی وحەسادەتی نێوان خۆیان، بێگومان پەروەردگارت لە ڕۆژی هەستانەوەدا لە نیاونیاندا دادوەری دەكات لەو شتانەی جیاوازیان تێدا دەكرد

ثُمَّ جَعَلۡنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ فَٱتَّبِعۡهَا وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ﴿١٨

18لە پاشان تۆمان خستەسەر شەریعەتێك لە بارەی ئاینەوە تۆش شوێنی بكەوە وە شوێن هەواو ئارەزووی ئەوانە مەكەوە كە نازانن

إِنَّهُمۡ لَن يُغۡنُواْ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۚ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۖ وَٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿١٩

19بێگومان ئەوانە لەلایەن خواوە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنن وە بەڕاستی ستەمکاران ھەندێکیان دۆست وپیشتیوانی ھەندێکیانن وەخوا دۆست وپشتیوانی پارێزکاران ولەخواترسانە

هَٰذَا بَصَٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ﴿٢٠

20ئەم قورئانە بیناییە وھۆی چاوڕشنیە بۆ مەردومان وە ڕێنمونی ومیھرەبانیە بۆ گەلێك کەباوەڕی پتەویان ھەیە

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجۡتَرَحُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجۡعَلَهُمۡ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءٗ مَّحۡيَاهُمۡ وَمَمَاتُهُمۡۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ﴿٢١

21ئایا ئەوانەی کە خراپەکانیان کردووە وا گومان دەبەن ئێمە ئەوانە وەکو کەسانێك دادەنێین کەبڕوایان ھێناوە وچاکەکانیان کردووە وەکو یەك بێت ژیانیان ومردنیان، ئای چەند خراپ دادوەری دەکەن

وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَلِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ﴿٢٢

22وەخوا ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی دروستکردووە بۆ ئەوەی ھەموو کەسێك پاداشت بدرێتەوە بەگوێرەی ئەو کار وکردەوانەی کە کردوویەتی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێناکرێت

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ﴿٢٣

23ئاخۆ بینیوتە ئەو کەسەی ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە پەرستراوی خۆی، خواش بەزانایی گومڕای کرد وە مۆری ناوە بەسەر گوێ ودڵیدا وە پەردەی داوە بەسەرچاویدا دەی جگە لە خوا کێ ڕێنمونی دەکات دەی بۆچی بیر ناکەنەوە

وَقَالُواْ مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا يُهۡلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهۡرُۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ﴿٢٤

24وە ووتیان ھیچ نیە جگە لە ژیانی دونیامان وە دەمرین ودەژین وە جگە لە ڕۆژگار ھیچ شتێك ئێمە لەناو نابات وە ئەوانە بەو قسانە ھیچ زانیاریان نیە تەنھا گومان دەبەن

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿٢٥

25وە کاتێك بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بەڵگە ڕوونەکانمان ھیچ بەڵگەیەکیان نیە جگە ئەوە کە دەڵێن باووباپیرانمان زیندووبکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

قُلِ ٱللَّهُ يُحۡيِيكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يَجۡمَعُكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٢٦

26بڵێ: خوا زیندووتان دەکاتەوە لەپاشان دەتان مرێنێت پاشان کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھیچ گومانی تێدا نیە، بەڵام زۆربەی مەردوومان نازانن

وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَخۡسَرُ ٱلۡمُبۡطِلُونَ﴿٢٧

27وە بۆ خوایە موڵکدارێتی ئاسمانەکان وزەوی، ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ، لەو ڕۆژەدا بەتاڵ خوازەکان خەسارۆمەندن

وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ كُلُّ أُمَّةٖ تُدۡعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٢٨

28ھەموو گەلێك دەبینی کۆمەڵ کۆمەڵ کەوتوون بەسەر ئەژنۆدا، ھەموو گەلێك بانگ دەکرێت بۆلای پەڕاوەکەی، ئەمڕۆ سزاو پاداشت دەدرێنەوە بە گوێرەی ئەو کردەوانەی کە دەتانکرد

هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيۡكُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّا كُنَّا نَسۡتَنسِخُ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٢٩

29ئەمە پەڕاوەکەمانە بەڕاستی لەسەرتان دەدوێت بەڕاستی ئێمە وەك خۆی نوسیومانەتەوە (وێنەمان گرتووە) ئەوەی کە ئێوە دەتانکرد

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدۡخِلُهُمۡ رَبُّهُمۡ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡمُبِينُ﴿٣٠

30جا ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوە پەروەردگاریان دەیانخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی ئاشکرا

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَفَلَمۡ تَكُنۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ وَكُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ﴿٣١

31وە ئەوانەی بێ بڕوابوون (پێیان دەڵێن) ئاخۆ بەڵگەکانی ئێمەتان بەسەردا نەدەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بە گەورە دەزانی وە ئێوە گەلێکی تاوانبار بوون

وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيۡبَ فِيهَا قُلۡتُم مَّا نَدۡرِي مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنّٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُسۡتَيۡقِنِينَ﴿٣٢

32وە ھەر کاتێك بووترایە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە ڕۆژی دوای ھیچ گومانی تێدا نیە، دەتانووت نازانین ڕۆژی دوایی چیە، ئێمە تەنیا گومان دەبەین وە ئێمە دڵنیانین

وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٣٣

33وە دەردەكەوێت بۆیان ئەو خراپانەی كە كردویانە وە دەوریان دەدا تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەكرد

وَقِيلَ ٱلۡيَوۡمَ نَنسَىٰكُمۡ كَمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ﴿٣٤

34پێیان دەووترێت ئەمڕۆ لەبیرتان دەکەین ھەر چۆنێك ئێوە ئەم ڕۆژەتان لەبیر چوو بوو وە جێگای مانەوەی ئێوە دۆزەخە وھیچ یارمەتیدەرێکتان نیە

ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗا وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ فَٱلۡيَوۡمَ لَا يُخۡرَجُونَ مِنۡهَا وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ﴿٣٥

35ئەمە لەبەر ئەوەیە بێگومان ئێوە بەڵگەکانی خواتان بەگاڵتە دانا بوو وە ژیانی دونیا فریوی دان، جا ئەمڕۆ لەو دۆزەخەدا دەرناھێنرێن وەڕێگە نادرێن داوای لێبوردنیش بکەن

فَلِلَّهِ ٱلۡحَمۡدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٣٦

36جا ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوای پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری جیھانیانە

وَلَهُ ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٣٧

37وە دەسەڵات وگەورەی تەنھا بۆ ئەوە لەھەموو ئاسمانەکان وزەویدا وە ھەر ئەو زاڵ وباڵادەست ودانا وکار سازە

RELATED SURAHS