Al-Ahqaf

الأحقاف

The Wind-Curved Sandhills35 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

حمٓ﴿١

1بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ﴿٢

2ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای زاڵ وباڵادەست وکاربەجێوە

مَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَمَّآ أُنذِرُواْ مُعۡرِضُونَ﴿٣

3ئاسمانەکان وزەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە مەگەر بە ھەق وڕاستی و بۆ کاتێکی دیاری کراو نەبێت، کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەوەی کە پێی ترسێنرابوون ڕوو وەردەگێڕن

قُلۡ أَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِۖ ٱئۡتُونِي بِكِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ هَٰذَآ أَوۡ أَثَٰرَةٖ مِّنۡ عِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿٤

4(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خوا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە(دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ﴿٥

5کێ گومڕاترە لەو کەسەی کە ھاوار لەغەیری خوا بکات کە وەڵامی ناداتەوە تا ڕۆژی دوایی وە ئەو (ھاوار لێکراو)انە لە ھاواری ئەوان بێئاگان

وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُواْ لَهُمۡ أَعۡدَآءٗ وَكَانُواْ بِعِبَادَتِهِمۡ كَٰفِرِينَ﴿٦

6کاتێکیش خەڵك کۆدەکرێنەوە (لەقیامەت)دا پەرستراوەکان دەبنە دوژمنیان وە(پەرستراوەکان) بەپەرستنەکەیان باوەڕ ناکەن

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٌ﴿٧

7کاتێکیش ئایەتە ڕوونەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە ئەوانەی بێ باوەڕبوون دەڵێن بەو قورئانەی بۆیان دێت ئەمە جادوویەکی ئاشکرا ودیارە

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَلَا تَمۡلِكُونَ لِي مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِۚ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ﴿٨

8یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵم بەستبێت (خوا سزای بەتینم دەدات) ئەوسا ئێوەش لەبەرانبەر خوادا بۆ من ھیچتان لە دەست نایەت، خوا چاك دەزانێت بەو توانجانەی دەیدەن لە قورئان، ئەو خوایە بەسە کەشایەت بێت لە نێوان من وئێوەدا، ھەر ئەوە لێبوردە ومیھرەبان

قُلۡ مَا كُنتُ بِدۡعٗا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدۡرِي مَا يُفۡعَلُ بِي وَلَا بِكُمۡۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ﴿٩

9بڵێ من یەکەم پێغەمبەر نیم (نێررابم) ناشزانم چی بەسەر من و ئێوەش دەھێنرێت تەنھا پەیڕەوی ئەوە دەکەم کە وەحی دەکرێت بۆم وەمن تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام وبەس

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرۡتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثۡلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿١٠

10(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر (ئەم قورئانە) لەلایەن خواوە بێت ئێوەش باوەڕتان پێ نەھێنابێت وە کەسێك لە نەوەی ئیسرائیل شایەتی دابێت لەسەر وێنەی (ئەوەی وا لە) قورئاندا ھەیە جا باوەڕی ھێنابێت، کەچی ئێوە خۆتان بە گەورەزانی، بێگومان خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِۚ وَإِذۡ لَمۡ يَهۡتَدُواْ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفۡكٞ قَدِيمٞ﴿١١

11ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن دەربارەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئەگەر (ئیسلام و باوەڕ ھێنان) چاك بوایە ئەوانە پێش ئێمە نەدەکەوتن بۆ ئەو (باوەڕ ھێنانە) چونکە خۆیان بەو (قورئانە) ڕێنموون نەبوون، جا دواتر دەڵێن ئەمە دەس ھەڵبەسێکی کۆنە

وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةٗۚ وَهَٰذَا كِتَٰبٞ مُّصَدِّقٞ لِّسَانًا عَرَبِيّٗا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُحۡسِنِينَ﴿١٢

12وە لەپێش ئەم (قورئانە)دا تەوراتی موسا پێشەوا وڕەحمەت بوو، ئەم قورئانەش (کتێبەکانی پێش خۆی) بەڕاست دادەنێت کە بەزمانی عەرەبیە تاستەمکاران بترسینێت وە بۆ چاکەکاران مژدە بێت

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ﴿١٣

13بەڕاستی ئەوانەی کە دەڵێن پەروەردگارمان (اللە) یە پاشان بەردەوام بوون (لەسەر باوەڕەکەیان) ئەوە نەترسیان لەسەرە ونەخەفەتیش دەخۆن

أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿١٤

14ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە لەپاداشتی ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد (لەدونیادا)

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ﴿١٥

15وە ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە وە بەئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوون (ی دایك) پێیەوە و لە شیر بڕینەوەی سی مانگە تا دەگاتە تافی لاوی (پێگەیشتوی لاشەیی و ژیری) و دەگاتە چل ساڵی، دەڵێ ئەی پەروەردگار ڕام بھێنە تا شوکرانە بژێری ئەو بەھرە ونیعمەتانەت بکەم کە ڕشتوتە بەسەر من و دایك وباوکمدا وە (ڕام بھێنە) کردەوەی چاك بکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت، نەوەکانیشم چاك و صاڵح بکە، بێگومان بۆلای تۆ گەڕاومەتەوە وە بەڕاستی من لەموسوڵمانی گەردن کەچم

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنۡهُمۡ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمۡ فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَعۡدَ ٱلصِّدۡقِ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ﴿١٦

16ئەوانە کەسانێکن کە ئێمە کردەوە چاکەکانیان لێ وەردەگرین وە چاوپۆشی دەکەین لە خراپەکانیان لە ڕیزی بەھەشتیاندان، ئەمە ئەو بەڵێنە ڕاستەیە کە بەڵێنیان پێدرابوو لەدونیادا

وَٱلَّذِي قَالَ لِوَٰلِدَيۡهِ أُفّٖ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِيٓ أَنۡ أُخۡرَجَ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلۡقُرُونُ مِن قَبۡلِي وَهُمَا يَسۡتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيۡلَكَ ءَامِنۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿١٧

17ئەو کەسەش کە بەباوك ودایکی بڵێت ئۆف لە دەس ئێوە، ئایا ھەڕەشەم لێ دەکەن کە (زیندوو دەکرێمەوە و لە گۆڕ) دێمە دەرەوە لەکاتێکدا چەند چین خەڵك پێش من ڕۆیشتوون (و زیندوو نەبوونەتەوە) وە (دایکی و باوکی) ھەردووکیان ھانا بۆ خوا دەبەن، (دەڵێن) ھاوار بۆ تۆ باوەڕبھێنە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە کەچی ئەو دەڵێت ئەمە تەنھا ئەفسانەی پێشینانە وھیچی تر

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ فِيٓ أُمَمٖ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِم مِّنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ خَٰسِرِينَ﴿١٨

18 ئەوانە ئەو کەسانەن بڕیار(ی خوا)یان بەسەردا چەسپا لە ڕیزی ئەو ئوممەتانەدا کە پێش ئەمان ڕابوردوون لە جنۆکە وئادەمیی بێگومان ئەوانە خۆیان زەرەرمەندن

وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۖ وَلِيُوَفِّيَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ﴿١٩

19وە بۆ ھەریەك لەوانە پلە وپایە ھەیە بە گوێرەی کردەوەکانیان تا خوا پاداشت وسزای کردەوەکانیان بە تەواوی بداتەوە وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت

وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَذۡهَبۡتُمۡ طَيِّبَٰتِكُمۡ فِي حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنۡيَا وَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِهَا فَٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَسۡتَكۡبِرُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَبِمَا كُنتُمۡ تَفۡسُقُونَ﴿٢٠

20وە (بیریان بخەرەوە) ئەو ڕۆژەی ئەوانەی کە بێ باوەڕن بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەووترێت) ھەرچی خۆشیتان بوو بەسەرتان برد لە ژیانی دونیاتاندا وەلەزەتتان لێ برد و(ڕاتان بوارد) بۆیە ئەمڕۆ تۆڵەتان لێ دەسەنرێت بەسزایەکی ڕیسواکەر، لەبەر ئەوەی کە ئێوە بە ناھەق خۆتان بە زل دەزانی لە زەویدا وە لەبەر ئەوەی لە فەرمانی خوا دەردەچوو بوون

۞ وَٱذۡكُرۡ أَخَا عَادٍ إِذۡ أَنذَرَ قَوۡمَهُۥ بِٱلۡأَحۡقَافِ وَقَدۡ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦٓ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ﴿٢١

21(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی (ھودی ) برای گەلی عاد بکە کاتێك گەلەکەی ترساند لە (ووڵاتی) ئەحقاف بێگومان پێغەمبەرانی زۆر ڕابوردوون لە پێش ودوای ئەویشەوە (ووتوویانە) جگە لەخوا ھیچی تر نەپەرستن، بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی گەورە بۆ ئێوە (پێش بێت)

قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَأۡفِكَنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿٢٢

22(گەلەکەی) ووتیان ئایا تۆ (ئەی ھود) ھاتوویت ھەتا لامان بدەیت لە(پەرستنی) پەرستراوەکانمان دەی بۆمان بھێنە ئەو (سزایەی) بەڵێنت پێ داووین ئەگەر لە ڕاست گۆیانیت

قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ﴿٢٣

23(ھود) ووتی بێگومان زانیاری (ئەو سزا) لای خوایەوە وبەس وەمن تەنھا ئەوەی پێی نێردراوم پێتان ڕادەگەیەنم بەڵام من دەبینم ئێوە گەلێکی نەزان ونەفامن

فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٢٤

24جا کاتێك ئەو (سزایە)یان بینی پەڵە ھەورێك بوو بەرەو شیوەکانیان دێت (دڵخۆش بوون) ووتیان ئەمە ھەورێکە بارانی پێیە بۆمان (ھود ووتی نەخێر) بەڵکو ئەوە ئەو (سزایە)یە بەپەلە داواتان دەکرد، بایەکی بەھێزە سزای سەختی پێیە

تُدَمِّرُ كُلَّ شَيۡءِۭ بِأَمۡرِ رَبِّهَا فَأَصۡبَحُواْ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمۡۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ﴿٢٥

25 بەفەرمانی پەروەردگاری ھەموو شتێك دەڕوخێنێت، ئیتر وایان بەسەرھات تەنھا شوێنی خانووەکانیان دەبینرا ھەر بەو جۆرە سزای ھۆزی تاونباران دەدەین

وَلَقَدۡ مَكَّنَّٰهُمۡ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمۡ فِيهِ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ سَمۡعٗا وَأَبۡصَٰرٗا وَأَفۡـِٔدَةٗ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُمۡ سَمۡعُهُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُهُمۡ وَلَآ أَفۡـِٔدَتُهُم مِّن شَيۡءٍ إِذۡ كَانُواْ يَجۡحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٢٦

26 سوێند بەخوا ئەوەی بەوان (گەلی عاد) مان دابوو (لەسامان ودەسەڵات) بە ئێوەمان نەدابوو وە گوێ وچاو ودڵمان پێدابوون، بەڵام سوود وکەڵکی پێ نەگەیاندن نە گوێ و نە چاو و نە دڵیان، ھیچ شتێك، چونکە ئەوان باوەڕیان بەنیشانەکانی خوا نەبوو وە دەوری دان ئەو سزای گاڵتەیان پێ دەکرد

وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا مَا حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡقُرَىٰ وَصَرَّفۡنَا ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ﴿٢٧

27 وە بێگومان لەناومان برد (دانیشتووانی) ئەو شار ودێھاتانەی کە بەدەور وبەرتان دابوون وە بەڵگەو نیشانەی جۆراو جۆرمان نیشان دان تا (لەبێ باوەڕی) بگەڕێنەوە

فَلَوۡلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرۡبَانًا ءَالِهَةَۢۖ بَلۡ ضَلُّواْ عَنۡهُمۡۚ وَذَٰلِكَ إِفۡكُهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ﴿٢٨

28دەی بۆچی یارمەتی نەدان ئەوانەی جگە لەخوا بۆ نزیك بوونەوە لەخوا کردبوونیانە پەرستراوی (خۆیان) (نەك یارمەتیان نەدان) بـەڵـکو گومیش بوون لێیان، ئەوە بوو (بەرھەمی پەرستراوە) درۆکەیان و ئەو درۆیانەی ھەڵیان دەبەستن

وَإِذۡ صَرَفۡنَآ إِلَيۡكَ نَفَرٗا مِّنَ ٱلۡجِنِّ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓاْ أَنصِتُواْۖ فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوۡاْ إِلَىٰ قَوۡمِهِم مُّنذِرِينَ﴿٢٩

29وە (بیریان خەرەوە) کاتێك چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات تا گوێ لەقورئان بگرن جا کاتێك ئامادەی گوێ گرتن لە قورئان بوون ووتیان (بەیەکتری) بێ دەنگ بن (و گوێ بگرن) جا کە (قورئان خوێندنەکە) تەواو بوو ھەموویان گەڕانەوە بۆلای قەوم وھۆزەکەیان بەترسێنەر

قَالُواْ يَٰقَوۡمَنَآ إِنَّا سَمِعۡنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلۡحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿٣٠

30ووتیان ئەی ھۆز وقەومەکەمان بەڕاستی ئیمە گوێ بیستی کتێبێك بووین کە لەپاش موسا نێردراوەتە خوارەوە پەڕاوەکانی پێش خۆی بەڕاست دادەنێت (خەڵك) ڕێنموونی دەکات بۆ ھەق وڕێبازی ڕاستی

يَٰقَوۡمَنَآ أَجِيبُواْ دَاعِيَ ٱللَّهِ وَءَامِنُواْ بِهِۦ يَغۡفِرۡ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُجِرۡكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ﴿٣١

31ئەی قەومەکەمان وەڵامی بانگخوازی خوا (موحەممەدﷺ)بدەنەوە وباوەڕی پێ بهێنن (خوا) لە تاوانەکانتان خۆش دەبێت ودەیسڕێتەوە وە لەسزای سەخت دەتان پارێزێت

وَمَن لَّا يُجِبۡ دَاعِيَ ٱللَّهِ فَلَيۡسَ بِمُعۡجِزٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَيۡسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءُۚ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ﴿٣٢

32ھەرکەسیش وەڵامی بانگخوازی خوا (کە موحەممەدە ﷺ) نەداتەوە، ئەو بەھیچ جۆرێك ناتوانێ لە زەویدا لە دەست خوا دەرچێ وخۆی قوتار کات وە جگە لەخوا یارمەتیدەر وپشتیوانێکی نیە، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَلَمۡ يَعۡيَ بِخَلۡقِهِنَّ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰۚ بَلَىٰٓۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ﴿٣٣

33 ئایا ئەوانە نەیان زانیوە بەڕاستی ئەو خوایەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە وە لەدروستکردنیاندا ناتوانا ودەستە پاچە نەبووە، وە بەتوانایە مردووانیش زیندوو بکاتەوە، بەڵێ بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

وَيَوۡمَ يُعۡرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيۡسَ هَٰذَا بِٱلۡحَقِّۖ قَالُواْ بَلَىٰ وَرَبِّنَاۚ قَالَ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ﴿٣٤

34 وە ڕۆژێك بێ باوەڕان بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەڵێن) ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ دەڵێن: بەڵێ سوێند بەپەروەردگارمان ڕاستە، (خوا) دەفەرموێت: دەی ئەو سزایە بچەژن چونکە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۭۚ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ﴿٣٥

35کەواتە خۆگربە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەکو پێغەمبەرانی خۆڕاگری بەھێز دانیان بەخۆداگرت وە پەلە مەکە بۆ (سزادان)یان ئەو ڕۆژەی کە (سزای) بەڵێن پێدراویان دەبینن وا دەزانن تەنھا ساتێك لەرۆژ لە دونیادا ماونەتەوە، (ئەم قورئانە) ئاگادارییە، جا ئایا کەس لەناو دەچێت جگە لە گەلی لەسنوور دەرچوو نەبێت

RELATED SURAHS