An-Naml

النمل

The Ant93 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

طسٓۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡقُرۡءَانِ وَكِتَابٖ مُّبِينٍ﴿١

1 بە (طا، سین) دەخوێنریتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمە ئایەتەکانی قورئان و کتێبی ئاشکرایە

هُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٢

2(ھۆی) ڕێنمونی و مژدەدانە بۆ بڕواداران

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ﴿٣

3ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن وە ئەوانەی بڕوای بتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُمۡ يَعۡمَهُونَ﴿٤

4بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناھێنن بەڕۆژی دوایی کردەوە (خراپە) کانیانمان ڕازاندوەتەوە بۆیان بۆیە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمۡ سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ وَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡأَخۡسَرُونَ﴿٥

5 ئەوانە کەسانێکن سزای بەدیان بۆ ھەیە وە ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەندترین کەسن

وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلۡقُرۡءَانَ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ عَلِيمٍ﴿٦

6 بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) قورئانت پێدەدرێ (فێر دەکرێیت) لەلایەن خوای کار دروست و زاناوە

إِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهۡلِهِۦٓ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا سَـَٔاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ ءَاتِيكُم بِشِهَابٖ قَبَسٖ لَّعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ﴿٧

7(بیریان خەرەوە) کاتێ موسا بەخێزانەکەی ووت بێگومان من ئاگرێك بەدیدەکەم (ئێوە لێرەدا بن) من دەڕۆم بۆ لای ئەو ئاگرە بەزووی ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم یا گڕو بزوسکێ (لەو ئاگرە) تان بۆ دەھێنم تا ئێوە خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە

فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِيَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِي ٱلنَّارِ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٨

8ئەمجا کاتێك (موسا علیە السلام) گەیشتە لای ئاگرەکە بانگی لێکرا کە پیرۆز بووە ئەو کەسەی لەناو ئاگرەکە (ڕووناکیەکە) دایە و ئەوەش بەدەوریدایە وە پاك و بێگەردە خوای پەوەردگاری جیھانیان

يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٩

9ئەی موسا بەڕاستی ئەوەی (بانگی کردی) منم خوای بەدەسەڵات وکار دروست

وَأَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰ لَا تَخَفۡ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ ٱلۡمُرۡسَلُونَ﴿١٠

10دە گۆچانەکەت فڕێدە (ئەویش فڕێیدا) ئەمجا کاتێك بینی وەك تیرەمار دەجوڵێت (موسا) ھەڵھات و ئاوڕی نەدایەوە. (خودا فەرمووی) ئەی موسا مەترسە بێگومان پێغەمبەران لای من ناترسن

إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسۡنَۢا بَعۡدَ سُوٓءٖ فَإِنِّي غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿١١

11 بێجگە لەکەسێك کەستەمی کردبێت پاشان خراپەکەی گۆڕیبێت بەچاکە ئەوە بەڕاستی من لێبوردە وبەبەزەیم

وَأَدۡخِلۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖۖ فِي تِسۡعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَقَوۡمِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ﴿١٢

12 وە دەستت بکە بەباخەڵتدا (کە دەرت ھێنا) بەسپێتی و پرشنگداری دێتە دەرەوە بەبێ بەڵەکی (ئەمە دوو موعجیزەیە) لەنۆ موعجیزە بۆ فیرعەون و گەلەکەی بەڕاستی ئەوانە گەلێکی لەسنوور دەرچوون

فَلَمَّا جَآءَتۡهُمۡ ءَايَٰتُنَا مُبۡصِرَةٗ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٞ﴿١٣

13ئەمجا کاتێك موعجیزە ئاشکراو ڕوونەکانی ئێمەیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادویەکی ئاشکرایە

وَجَحَدُواْ بِهَا وَٱسۡتَيۡقَنَتۡهَآ أَنفُسُهُمۡ ظُلۡمٗا وَعُلُوّٗاۚ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ﴿١٤

14ئەو موعجیزانەیان دان پێدا نەدەنا وئینکاریان دەکرد کەچی لەدڵی خۆیان دا بەڕاستیان دەزانیلەبەر ستەمکاری و خۆ بە زل زانینیان (ئینکاریان دەکرد) ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ عِلۡمٗاۖ وَقَالَا ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّنۡ عِبَادِهِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١٥

15سوێند بە خوا زانستمان بە داود و سولەیمان بەخشی ھەردووکیان ووتیان: ھەموو سوپاس و سەنایە بۆ ئەو خوایەی کە ڕێزی داوین بەسەر زۆر لە بەندە باوەڕدارەکانیدا

وَوَرِثَ سُلَيۡمَٰنُ دَاوُۥدَۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمۡنَا مَنطِقَ ٱلطَّيۡرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيۡءٍۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡمُبِينُ﴿١٦

16وە سولەیمان بووە میراتگری داود (لە پێغەمبەرێتی و پاشایەتی و زانیاریدا) (سولەیمان) ووتی ئەی خەڵکینە فێری زمانی باڵندەکان کراوین وە لە ھەموو شتێکمان پێدراوە بەڕاستی ئەمە (بە من دراوە) فەزڵ و چاکەیەکی ئاشکرایە

وَحُشِرَ لِسُلَيۡمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ وَٱلطَّيۡرِ فَهُمۡ يُوزَعُونَ﴿١٧

17وە کۆ کرایەوە بۆ سولەیمان ھەموو سەربازەکانی لە جنۆکەو ئادەمی و باڵندەکان ئەمجا ئەوان (لە پێش و دواکەوتن) بەرگیری دەکران (و بەڕیز دەڕۆشتن)

حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوۡاْ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمۡلِ قَالَتۡ نَمۡلَةٞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمۡلُ ٱدۡخُلُواْ مَسَٰكِنَكُمۡ لَا يَحۡطِمَنَّكُمۡ سُلَيۡمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ﴿١٨

18ھەتا کاتێك گەشتنە سەر شیوی مێروولە (شوێنێک بوو مێروولەی زۆر بوو) مێروولەیەك ووتی: ئەی مێروولەکان بڕۆنە ناو ماڵەکانی خۆتان ( ناوکونەکانتان) با سولەیمان و لەشکرەکەی نەتان پلیشێنن(لە ژێر پێیاندا) لە کاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

فَتَبَسَّمَ ضَاحِكٗا مِّن قَوۡلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَدۡخِلۡنِي بِرَحۡمَتِكَ فِي عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ﴿١٩

19ئەمجا (سولەیمان بەسەر سوڕمانەوە) زەردەخەنەی کرد لەقسەی ئەو مێروولە یە و ووتی ئەی پەروەردگارم وام ڕابھێنە کە سوپاسی ئەو چاکە و نیعمەتەتانەت بکەم کە ڕشتووتە بەسەر من و دایک باوکمدا وە (ڕام بھێنە) کە کار و کردەوەی چاکە بکەم کە تۆ پێی ڕازی بێت وە بە بەزەیی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانت

وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيۡرَ فَقَالَ مَالِيَ لَآ أَرَى ٱلۡهُدۡهُدَ أَمۡ كَانَ مِنَ ٱلۡغَآئِبِينَ﴿٢٠

20جا (سولەیمان) چاوی بە باڵندەکان دا گێڕا ووتی ئەوە چی یە بۆ پەپوو سلێمانە نابینم یاخود لە ئامادەنەبوانە؟ (خۆی دزیوەتەوە)

لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابٗا شَدِيدًا أَوۡ لَأَاْذۡبَحَنَّهُۥٓ أَوۡ لَيَأۡتِيَنِّي بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ﴿٢١

21سوێند بە خوا سزایەکی بەتینی دەدەم یا سەری دەبڕم یا بەڵگەیەکی ڕوونم بۆ دەھێنێت (لەسەر ئامادە نەبوونی)

فَمَكَثَ غَيۡرَ بَعِيدٖ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ وَجِئۡتُكَ مِن سَبَإِۭ بِنَبَإٖ يَقِينٍ﴿٢٢

22ئەمجا (پەپوو) ماوەیەکی کورت مایەوە جا (ھاتەوە و بەسولەیمانی) ووت ئاگادار بووم لە شتێك کە تۆ ئاگادار نیت لێی لە(ووڵاتی) سەبەئەوە ھەواڵێکی ڕاستەقینەم بۆ ھێناوی

إِنِّي وَجَدتُّ ٱمۡرَأَةٗ تَمۡلِكُهُمۡ وَأُوتِيَتۡ مِن كُلِّ شَيۡءٖ وَلَهَا عَرۡشٌ عَظِيمٞ﴿٢٣

23بەڕاستی من بینیم ئافرەتێك پادشای ئەوانە (بەناوی بەڵقیس) کەھەموو شتێکی (پادشایەتی) پێدراوە و تەختێکی (پادشایەتی) زۆر گەورەی ھەیە

وَجَدتُّهَا وَقَوۡمَهَا يَسۡجُدُونَ لِلشَّمۡسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمۡ لَا يَهۡتَدُونَ﴿٢٤

24خۆی و گەلەکەیم بینی لەجیاتی خوا سوژدە بۆ ڕۆژ دەبەن و شەیتان کردەوە (خراپە) کانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە بەو ھۆیەوە ڕێگری کردون لەڕێگەی ڕاست بۆیە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە

أَلَّاۤ يَسۡجُدُواْۤ لِلَّهِ ٱلَّذِي يُخۡرِجُ ٱلۡخَبۡءَ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُخۡفُونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ﴿٢٥

25بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کەئەوەی شاراوە بێت لەئاسمانەکان و زەویدا دەری دەخات (دەریدەھێنێت) ئەوەش دەی شارنەوەو ئەوەی دەری دەخەن دەیزانێت

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ۩﴿٢٦

26خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ﴿٢٧

27(سولەیمان بەپەپووەکەی) ووت ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین (سەیر دەکەین) (تا بزانین) ڕاست دەکەیت (لەو ھەواڵەدا) یا لە درۆزنانیت

ٱذۡهَب بِّكِتَٰبِي هَٰذَا فَأَلۡقِهۡ إِلَيۡهِمۡ ثُمَّ تَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَٱنظُرۡ مَاذَا يَرۡجِعُونَ﴿٢٨

28ئەم نامەیەی منیان بۆ بەرە و فڕێیدە بۆیان پاشان دوور کەوەرەوە لێیان ئەمجا سەرنج بدە چ وەڵامێك دەگەڕێننەوە

قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ إِنِّيٓ أُلۡقِيَ إِلَيَّ كِتَٰبٞ كَرِيمٌ﴿٢٩

29 (بەڵقیس) ووتی ئەی پیاو ماقوڵ و سەرۆکەکان بەڕاستی من نامەیەکی گرنگم بۆ ھاوێژراوە

إِنَّهُۥ مِن سُلَيۡمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴿٣٠

30کەبێگومان لە سولەیمانەوە (ھاتووە) بەڕاستی ئەو (نامە دەست پێدەکات): بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

أَلَّا تَعۡلُواْ عَلَيَّ وَأۡتُونِي مُسۡلِمِينَ﴿٣١

31خۆتان بەگەورە مەزانن بەسەرمداو بەموسڵمانی (گەردن کەچی) وەرن بۆ لام

قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَفۡتُونِي فِيٓ أَمۡرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمۡرًا حَتَّىٰ تَشۡهَدُونِ﴿٣٢

32بەڵقیس وتی ئەی سەرۆك و ئەشرافەکان دەربارەی ئەم کارەم ڕای خۆتانم پێ بڵێن چونکە من ھیچ بڕیارێك نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم

قَالُواْ نَحۡنُ أُوْلُواْ قُوَّةٖ وَأُوْلُواْ بَأۡسٖ شَدِيدٖ وَٱلۡأَمۡرُ إِلَيۡكِ فَٱنظُرِي مَاذَا تَأۡمُرِينَ﴿٣٣

33ووتیان: ئێمە خاوەنی ھێزین (لە چەك و سەرباز) وە (لەجەنگدا) خاوەنی ئازایەتیەکی زۆرین وە فەرمان وبڕیاریش بەدەستی تۆیە کەواتە سەرنج بدە (بیربکەرەوە) چ فەرمانێک دەدەیت

قَالَتۡ إِنَّ ٱلۡمُلُوكَ إِذَا دَخَلُواْ قَرۡيَةً أَفۡسَدُوهَا وَجَعَلُوٓاْ أَعِزَّةَ أَهۡلِهَآ أَذِلَّةٗۚ وَكَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ﴿٣٤

34ووتی بەڕاستی پادشایان ھەر کاتێك (بەزۆر) چوونە شارێکەوە خراپ و وێرانی دەکەن وە دەسەڵاتدارەکانی ئەو (شارە) ڕیسواو سەرشۆڕ دەکەن وە (کاتێ زاڵ بوون) ھەر بەو جۆرە دەکەن

وَإِنِّي مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡهِم بِهَدِيَّةٖ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ﴿٣٥

35 جا من دیارییەکی بەنرخ و گەورەیان بۆ دەنێرم ئەمجا چاوەڕوان دەکەم کەنێردراوەکان بەچیەوە دەگەڕێنەوە

فَلَمَّا جَآءَ سُلَيۡمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٖ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيۡرٞ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُمۚ بَلۡ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمۡ تَفۡرَحُونَ﴿٣٦

36ئەمجا کاتێك (نێراوەکە) ھاتە لای سولەیمان (سولەیمان) ووتی: ئێوە ماڵ و سامان بەمن دەدەن؟! دەی ئەوەی خوا بەمنی داوە چاکترە لەوەی داویەتی بەئێوە بەڵکو ئێوە بەدیاریەکەتان دڵخۆش دەبن

ٱرۡجِعۡ إِلَيۡهِمۡ فَلَنَأۡتِيَنَّهُم بِجُنُودٖ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخۡرِجَنَّهُم مِّنۡهَآ أَذِلَّةٗ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ﴿٣٧

37(بە دیاریەکەوە) بگەڕێرەوە بۆلایان سوێند بەخوا بۆیان دەھێین بە لەشکرێکەوە کەتوانای ڕوو بەڕوو بوونەوەیان نیە لەگەڵیدا وە سوێند بەخوا بەزەلیلی و ژێردەستی لەووڵاتەکەیان دەریان دەکەین لەکاتێکدا ئەوان ڕیسواو سەرشۆڕن

قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَيُّكُمۡ يَأۡتِينِي بِعَرۡشِهَا قَبۡلَ أَن يَأۡتُونِي مُسۡلِمِينَ﴿٣٨

38(سولەیمان) ووتی ئەی دەستەی پیاوماقوڵ و ئەشرافەکان کامتان تەختە (پادشاییە)کەیم بۆ دەھێنێت پێش ئەوەی بە ملکەچی بێن بۆلام

قَالَ عِفۡرِيتٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَۖ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٞ﴿٣٩

39جنۆکەیەکی گەورەی بەھێز لە جنۆکەکان ووتی من ئەو (تەختەیت) بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەجێگەی خۆت ھەستیت وە بێگومان من بەتوانام بەسەر ئەو (ھێنانەدا) و دەسپاکیشم

قَالَ ٱلَّذِي عِندَهُۥ عِلۡمٞ مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبۡلَ أَن يَرۡتَدَّ إِلَيۡكَ طَرۡفُكَۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّي لِيَبۡلُوَنِيٓ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيّٞ كَرِيمٞ﴿٤٠

40 ئەوەی زانستی لەکتێبی (ئاسمانی) لا بوو ووتی من بۆت دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنیت (تەختەکەی ھێنا) جا کاتێک سولەیمان تەختەتەکەی (بەڵقیسی) لای خۆیدا بینی ووتی ئەمە لە فەزڵی پەروەردگارمەوەیە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری (ئەم نیعمەتە) دەکەم یان پێ نەزان و سپڵە دەبم وە ھەر کەسێك سوپاسی خوا بکات ئەوە بێگومان سوپاس بۆ خۆی دەکات (چونکە سوپاسکردنی خوای گەورە نیعمەتەکانی پێ زیاد دەبێت) وە ھەر کەسیش ناسوپاسی بکات (زیانی بۆ خۆیەتی) چونکە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە

قَالَ نَكِّرُواْ لَهَا عَرۡشَهَا نَنظُرۡ أَتَهۡتَدِيٓ أَمۡ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهۡتَدُونَ﴿٤١

41(سولەیمان) ووتی تەختەکەی بگوڕن سەرنج دەین (بزانین) دەیناسێتەوە (کە تەختەکەی خۆیەتی) یان نایناسێتەوە

فَلَمَّا جَآءَتۡ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرۡشُكِۖ قَالَتۡ كَأَنَّهُۥ هُوَۚ وَأُوتِينَا ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهَا وَكُنَّا مُسۡلِمِينَ﴿٤٢

42ئەمجا کاتێك (بەڵقیس) ھات پێی ووترا تەختەکەی تۆ وەک ئەمە وابوو (بەڵقیس) ووتی وەك ئەو وایە (ھەر ئەڵێی ئەوە) (سولەیمان) ووتی: پێش ئەم (بەڵقیسە) زانستمان پێدرابوو وە ئێمە ملکەچ و موسڵمان بووین

وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعۡبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ إِنَّهَا كَانَتۡ مِن قَوۡمٖ كَٰفِرِينَ﴿٤٣

43 وە ئەوەی بێجگە لەخوا دەیپەرست ڕێگری کرد (لەباوەڕ ھێنان بەخوا) بێگومان ئەو (بەڵقیس) لەگەلی بێ باوەڕان بوو

قِيلَ لَهَا ٱدۡخُلِي ٱلصَّرۡحَۖ فَلَمَّا رَأَتۡهُ حَسِبَتۡهُ لُجَّةٗ وَكَشَفَتۡ عَن سَاقَيۡهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرۡحٞ مُّمَرَّدٞ مِّن قَوَارِيرَۗ قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي وَأَسۡلَمۡتُ مَعَ سُلَيۡمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٤٤

44ووترا بە (بەڵقیس) بچۆرە ناو کۆشکەکەوە ئەمجا کاتێك کەبینی بەدەریای زانی و ھەر دوو قاچی ھەڵکرد (بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت) (سولەیمان) پێی ووت ئەوە (تۆ بە دەریای دەزانی) کۆشکێکە لەشوشە (بەڵقیس) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لە خۆم کردو لەگەڵ سولەیمان دا منیش ملکەچ بووم بۆ پەروەردگاری جیھانیان

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمۡ فَرِيقَانِ يَخۡتَصِمُونَ﴿٤٥

45سوێند بەخوا ناردمان بۆ گەلی سەمود صاڵح پێغەمبەری برایان (علیە السلام) (پێی ووتن) کەخوا ببپەرستن کەچی ئەوان بوونە دوو کۆمەڵی دژ بەیەك

قَالَ يَٰقَوۡمِ لِمَ تَسۡتَعۡجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبۡلَ ٱلۡحَسَنَةِۖ لَوۡلَا تَسۡتَغۡفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ﴿٤٦

46 ووتی ئەی گەلەکەم بۆچی پەلە دەکەن (بەھاتنی) سزا و تۆڵە پێش (ھاتنی) ڕەحمەت و چاکە بۆچی (ناگەڕێنەوە) داوای لێخۆشبوون ناکەن لەخوا تا ڕەحمتان پێ بکرێت

قَالُواْ ٱطَّيَّرۡنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمۡ عِندَ ٱللَّهِۖ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تُفۡتَنُونَ﴿٤٧

47ووتیان ئێمە تووشی شومی و نەگبەتی بووین بەھۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان (باوەڕداران) (صاڵح) ووتی ھۆی ئەو نەگبەتیەی ئێوە لەلای خوایە (کەبێ باوەڕیتانە) نەخێر بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە

وَكَانَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ تِسۡعَةُ رَهۡطٖ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ﴿٤٨

48لەو شارەی (صاڵح)دا نۆ کەس ھەبوون لەزەویدا خراپەکاریان دەکرد بەھیچ جۆر چاکەیان نەدەکرد

قَالُواْ تَقَاسَمُواْ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهۡلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدۡنَا مَهۡلِكَ أَهۡلِهِۦ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ﴿٤٩

49ووتیان (بەیەکتری) سوێند بخۆن بەخوا کەبەشەودا ھێرش دەکەینە سەر ماڵ و خێزانی (صاڵح و ھەموویان لەناو دەبەین) لەپاشان دەڵێین بەکەسوکاری (صاڵح) ئێمە ئاگامان لەکوشتن و تیاچوونی خێزانی ئەو نیەوبێگومان ڕاستیش دەکەین

وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا وَمَكَرۡنَا مَكۡرٗا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ﴿٥٠

50ئەوان پیلانی نەخشەیان داڕشت بەپیلاندانێکی خراپ (بۆ کوشتنی صاڵح) ئێمەش (لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) پیلانمان گێڕا (بۆ لەناو بردنیان) بە پیلانگێڕانێکی بەھێز لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ مَكۡرِهِمۡ أَنَّا دَمَّرۡنَٰهُمۡ وَقَوۡمَهُمۡ أَجۡمَعِينَ﴿٥١

51ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی پیلانی ئەوان چی لێھات چۆن ئێمە ئەوان و گەلەکەیانمان ھەموو پێکەوە لەناو برد

فَتِلۡكَ بُيُوتُهُمۡ خَاوِيَةَۢ بِمَا ظَلَمُوٓاْۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ﴿٥٢

52 ئەمجا ئەوە (جێ) خانووەکانیانە چۆڵ و خاڵی یە لەبەر ئەوەی ستەمیان کرد بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا پەندو ئامۆژگاری وبەڵگە ھەیە بۆ کۆمەڵێک کە دەزانن (چیمان بەسەر ئەوانە ھێناوە)

وَأَنجَيۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ﴿٥٣

53وە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کەبڕوایان ھێنابوو و لەخوا دەترسان

وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ﴿٥٤

54وە باسی لوط بکە کاتێك ووتی بەگەلەکەی ئایا ئێوە ئەو کارە زۆر خراپ و ناشیرینە دەکەن کەئێوە دەبینن و دەزانن (چەند پیس وناشیرینە)

أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهۡوَةٗ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ﴿٥٥

55چۆن!! ئایا بەڕاستی ئێوە دەچنە لای پیاوان لەجیاتی ئافرەتان بۆ بەجێھێنانی ئارەزووەکانتان؟ دیارە ئێوە گەل وکۆمەڵێکی نەفام و نەزانن

۞ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَخۡرِجُوٓاْ ءَالَ لُوطٖ مِّن قَرۡيَتِكُمۡۖ إِنَّهُمۡ أُنَاسٞ يَتَطَهَّرُونَ﴿٥٦

56 ئەمجا وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو جگە لەوەی کەووتیان لوط و کەسوکار و(شوێن کەوتوانی) لەشارەکەتان دەرکەن بەڕاستی ئەوان کەسانێکن خۆیان پاك ڕادەگرن (لەم کردەوەی ئێمە)

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ قَدَّرۡنَٰهَا مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ﴿٥٧

57ئەمجا ئێمە لوط و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد جگە لەھاوسەرەکەی کەبڕیارمان دا ئەو(ھاوسەرەکەی) لەجێماوان بێت لەسزادائەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ﴿٥٨

58 وەبارانێکمان (لەبەرد) بەسەریان دا باراند ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان

قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ وَسَلَٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصۡطَفَىٰٓۗ ءَآللَّهُ خَيۡرٌ أَمَّا يُشۡرِكُونَ﴿٥٩

59(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش بۆ خوا وە سەلام و درود لەسەر ئەو بەندانەی خوا ھەڵیبژاردون (بۆ پێغەمبەرایەتی) ئایا خوا باشترە یا ئەو بتانەی دەیکەنە ھاوبەشی خوا

أَمَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهۡجَةٖ مَّا كَانَ لَكُمۡ أَن تُنۢبِتُواْ شَجَرَهَآۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ يَعۡدِلُونَ﴿٦٠

60ئایا زاتێك کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئەمجا بەو(بارانە) چەند باخچەیەکی خاوەن جوانیمان ڕواند کە ئێوە نەتان دەتوانی درەخت و ڕواوی ئەو (باخچە) بڕوێنن ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ھەیە (نەخێر نیە) بەڵام ئەوانە گەلێکن لادەدەن لەڕێگای ڕاست

أَمَّن جَعَلَ ٱلۡأَرۡضَ قَرَارٗا وَجَعَلَ خِلَٰلَهَآ أَنۡهَٰرٗا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِيَ وَجَعَلَ بَيۡنَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ حَاجِزًاۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٦١

61ئایا زاتێك کەزەوی کردوەتە جێگای ئارامی و نیشتەجێ بوون وە لەناو (زەوی)دا چەند ڕوباری بەدی ھێناوە وە چەند چیای گەورەی بۆ زەوی داناوە وە لە نێوان دوو ئاودا (شیرین و سوێر) بەربەستی داناوە (بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبن) ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا نەخێر نیە بەڵام زۆربەیان نازانن

أَمَّن يُجِيبُ ٱلۡمُضۡطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكۡشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجۡعَلُكُمۡ خُلَفَآءَ ٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ﴿٦٢

62 ئایا زاتێك کەدێت بەھاواری ناچار و داماوەوە کاتێك ھاواری لێ دەکات وە ناخۆشی و بەڵاکان لادەبات (لەسەری) وە دەتان کاتە جێنشینی گەلانی تری سەر زەوی ئایا پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) بەڵام زۆر کەم بیر دەکەنەوە

أَمَّن يَهۡدِيكُمۡ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَمَن يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦٓۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشۡرِكُونَ﴿٦٣

63ئایا زاتێ کە ڕێنموونیی ئێوە دەکات (بە ئەستێرەو شتی تر) لە تاریکی یەکانی وشکانی و دەریادا (لە شەودا) و زاتێك کە با دەنێرێت بە موژدەدەر پێش بارانی ڕەحمەتی ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا خوا بەرزو بڵندترە لەوەی بت پەرستان دەیکەنە ھاوبەشی

أَمَّن يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿٦٤

64ئایا زاتێك کە لەسەرەتاوە بونەوەر بەدی دەھێنێت پاشان (دوای مردنی) جارێکی تر دروستی دەکاتەوە وە زاتێك کە لەئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

قُل لَّا يَعۡلَمُ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلۡغَيۡبَ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ﴿٦٥

65 بڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لەخوا (تەنھا ئەو دەیزانێت) و ئەوان ھەست ناکەن چ کاتێک زیندوو دەکرێنەوە

بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلۡمُهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّنۡهَاۖ بَلۡ هُم مِّنۡهَا عَمُونَ﴿٦٦

66بەڵکو زانیاری ئەوان دەربـارەی ڕۆژی دوایی کورتـە وبڕ ناکات (زانیاریەکی وایان نیە) بەڵکو لەبارەی (ڕۆژی دوای) یەوە ئەوان لەگومان و دوودڵیدان بەڵکو ئەوان لەو بارەیەوە کوێرن

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبٗا وَءَابَآؤُنَآ أَئِنَّا لَمُخۡرَجُونَ﴿٦٧

67ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئایا کاتێك ئێمەو باوو باپیرانمان بووین بەخاك ئایا ئێمە دەر دەرھێنرێین (لە گۆڕەکانمان و زیندوو دەبینەوە)

لَقَدۡ وُعِدۡنَا هَٰذَا نَحۡنُ وَءَابَآؤُنَا مِن قَبۡلُ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿٦٨

68سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمەو باوو باپیرانمان لەمەو پێش بەڵێنی ئەم (زیندوو کردنەوە)مان پێدرا بوو ئەم (ھەڕەشەی موحەممەد ﷺ لێمان دەکات) تەنھا درۆ و دەلەسەی گەلە پێشووەکانە (کەنوسراوەتەوە)

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ﴿٦٩

69(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەوی و وڵاتاندا ئەمجا سەرنج بدەن بزانن سەرئەنجامی تاوانباران چۆن بووە (چییان بەسەر ھاتووە)

وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُن فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ﴿٧٠

70خەفەت مەخۆ بۆ ئەوانە (کەبڕوا ناھێنن) و سینگ و دڵت تەنگ نەبێت لەو پیلان و خراپانەی دەیکەن (دژ بەتۆ)

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿٧١

71دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي تَسۡتَعۡجِلُونَ﴿٧٢

72(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەیە زۆر لێتانەوە نزیک بووبێتەوە ھەندێک لەو سزایەی بەپەلە داوای ھاتنی دەکەن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَشۡكُرُونَ﴿٧٣

73وەبەڕاستی پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەیە بەسەرخەڵکەوە بەڵام زۆر بەیان سوپاسی(پەروەردگار) ناکەن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ﴿٧٤

74وە بەڕاستی پەوەردگارت ئاگادارەو دەزانێت بەو (دوژمنایەتی و کینەی) لە دەرونیاندا دەیشارنەوە وبەوەش دەری دەبڕن (نایشارنەوە)

وَمَا مِنۡ غَآئِبَةٖ فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٍ﴿٧٥

75وە ھیچ شتێکی نادیار نیە لەئاسمان و زەویدا مەگەر لەکتێبی ڕوون (لوح المحفوظ) دایە

إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَكۡثَرَ ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ﴿٧٦

76بەڕاستی ئەم قورئانە دەیگێرێتەوە بۆ نەوەی ئیسرائیل زۆربەی ئەو مەسەلانەی کە ئەوان تێیدا جیاوازن

وَإِنَّهُۥ لَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٧٧

77وە بەڕاستی ئەم (قورئانە) ڕێنمونی میھرەبانی یە بۆ ئیمانداران

إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُم بِحُكۡمِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٧٨

78بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لەنێوانیاندا بەبڕیاری خۆی وە خوا بەدەسەڵاتی زانایە

فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلۡحَقِّ ٱلۡمُبِينِ﴿٧٩

79 کەوا بوو پشت ھەر بەخوا ببەستە بەڕاستی تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاست و ڕوونی

إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ﴿٨٠

80بەڕاستی تۆ ناتوانی(بانگەوازت) بەمردووەکان ببیستێنیت وە ناتوانی بانگەوازت بەوانەی کەڕن بژنەوێنیت کاتێ پشت ھەڵدەکەن و دەڕۆن

وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِي ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ﴿٨١

81وە تۆ ناتوانی کوێران ڕزگار کەیت لەگومڕاییەکەیان (ڕێنمونیان بکەیت) تۆ تەنھا دەتوانیت (ڕێنمونی) کەسێك بکەیت و ئایەتەکانی ئێمەی پێ بژنەوێنیت کەبڕوا بە نیشانەکانی ئێمە دەکات چونکە ئەوانە ھەمیشە ملکەچن (بۆ ھەق)

۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِمۡ أَخۡرَجۡنَا لَهُمۡ دَآبَّةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ تُكَلِّمُهُمۡ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ﴿٨٢

82وە کاتێك ئەو بەڵێنی (سزایەی پێیان دراوە) بەسەریاندا ھات (کەمێك پێش ڕودانی قیامەت) گیان لەبەرێک لەزەوی دەردە ھێنین بۆیان قسەیان لەگەڵدا دەکات (ئەم ئاژەڵە دەڵێت) بەڕاستی ئەم خەڵکە باوەڕی ڕاستەقینەیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە

وَيَوۡمَ نَحۡشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٖ فَوۡجٗا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمۡ يُوزَعُونَ﴿٨٣

83(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە لەھەموو میللەتێك پۆلێکی زۆر کۆدەکەینەوە لەوانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی ئەمجا ئەوان بەرو ودوا ھەموویان کۆدەکرێنەوە ودەدرێن بەر (بۆ لێپرسینەوە)

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبۡتُم بِـَٔايَٰتِي وَلَمۡ تُحِيطُواْ بِهَا عِلۡمًا أَمَّاذَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٨٤

84ھەتا کاتێك دێن (بۆ شوێنی کۆکردنەوەیان) (خوا) ئەفەرموێ ئایا ئێوە ئایەتەکانی منتان بەدرۆ دەزانی (باوەڕتان پێ نەھێنا) لەکاتێکدا ھیچ زانیاریەکتان دەربارەیان نەبوو یان ئێوە چیتان دەکرد (لەدونیا)

وَوَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِم بِمَا ظَلَمُواْ فَهُمۡ لَا يَنطِقُونَ﴿٨٥

85وە بڕیاری (سزادانیان) بەسەرا دەسەپێ بەھۆی ستەمکاریانەوە ئەمجا ئەوان ھیچ قسە ناکەن

أَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِيَسۡكُنُواْ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبۡصِرًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴿٨٦

86ئایا (بێ بڕوایان) نەیان زانیوە و نابینن ئێمە شەومان سازاندووە بۆ ئەوەی ئەوان ئارامی تیا بگرن وە ڕۆژمان ڕووناك کردووە (ئیش و کاری تیا دەکەن) بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕ دەھێنن (بەخوا)

وَيَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۚ وَكُلٌّ أَتَوۡهُ دَٰخِرِينَ﴿٨٧

87 (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە فوو دەکرێ بەشەیپوردا جا ھەرچی کەس لەئاسمانەکان و زەویدایە دەترسێ وڕادەچڵەکێت (ھەموو دەمرن) جگە لەو کەسانەی خوا بیەوێت (بەئارام بن و نەمرن) وە ھەموو بەملکەچی و سەر شۆڕی دێنەوە لای خوا

وَتَرَى ٱلۡجِبَالَ تَحۡسَبُهَا جَامِدَةٗ وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِۚ صُنۡعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ أَتۡقَنَ كُلَّ شَيۡءٍۚ إِنَّهُۥ خَبِيرُۢ بِمَا تَفۡعَلُونَ﴿٨٨

88 وە ئەو کێوو چیانە دەبینیت وا دەزانیت دامەزراون (لەشوێنی خۆیاندا) (کاتێك فووکرا بەشەیپوردا) چیاکان وەکو ڕۆشتنی ھەور دەڕۆن ئەمە دروستکراوی ئەو خوایە کەھەموو شتێکی بەو پەڕی ڕێك و پێکی دروستکردووە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەر کردەوەیەك ئێوە دەیکەن

مَن جَآءَ بِٱلۡحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيۡرٞ مِّنۡهَا وَهُم مِّن فَزَعٖ يَوۡمَئِذٍ ءَامِنُونَ﴿٨٩

89ھەرکەس کردەوەی چاکی کردبێت (لەڕۆژی دواییدا) پاداشتی چاکتری لەو (کردەوەی) بۆ ھەیە وە ئەوانە دڵنیان لەترس و داچڵەکانی گەورەی ئەو ڕۆژە

وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَكُبَّتۡ وُجُوهُهُمۡ فِي ٱلنَّارِ هَلۡ تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٩٠

90 وە ھەرکەس خراپەی کردبێت (لەو ڕۆژەدا) بەسەر ڕوومەت ودەموچاویاندا دەخرێنە ناو ئاگری(دۆزەخ) ئایا سزا دەدرێن جگە لەوەی دەتانکرد

إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ ٱلۡبَلۡدَةِ ٱلَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَيۡءٖۖ وَأُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ﴿٩١

91(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ) بێگومان من فەرمانم پێدراوە کەتەنھا پەروەردگاری ئەم شارە (مەککە) بپەرستم ئەو (خوایە) ی (ڕێز شکاندی) ئەم شارەی حەرام کردووە و ھەموو شتێك تەنھا ھی ئەو (خوایە) وە فەرمانم پێدراوە لەموسڵمانان بم

وَأَنۡ أَتۡلُوَاْ ٱلۡقُرۡءَانَۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ﴿٩٢

92 وە (فەرمانم پێدراوە کە) قورئان بخوێنم (بەسەر خەڵکیدا) جا ھەر کەس ھیدایەتی وەرگرت ئەو بێگومان تەنھا بۆ خۆی ھیدایەت وەردەگرێت (قازانجەکەی بۆ خۆیەتی) ھەرکەسیش گومڕا بێت (زیانی بۆ خۆیەتی) وە بڵێ: بەڕاستی من تەنھا یەکێکم لەترسێنەران

وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ فَتَعۡرِفُونَهَاۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ﴿٩٣

93وە بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك بۆ خوایە ئەو (خوایە) بەزوویی ئایەت و نیشانەکانی نیشانی ئێوە دادەت ئێوەش دەیانناسن (کەئایەتی خوان) وە پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کەئێوە دەیکەن

RELATED SURAHS