Sad

ص

Sad88 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

صٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ذِي ٱلذِّكۡرِ﴿١

1بە (صاد) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیر سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە سوێند بە قورئانی خاوەن ڕێز و پەند و ئامۆژگاری

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي عِزَّةٖ وَشِقَاقٖ﴿٢

2بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕن ڕۆ چوون، لە خۆبەگەورە زانین و دژایەتیدا (بەرانبەر ئیسلام و شوێن کەوتووانی)

كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ فَنَادَواْ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٖ﴿٣

3چەندەھا گەلمان پێش ئەوان ( پێش کافرانی مەککە) لەناو برد ئەمجا ھاواریان کرد لە حاڵێکدا کاتی ڕزگار بوون نەمابوو

وَعَجِبُوٓاْ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٞ مِّنۡهُمۡۖ وَقَالَ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٞ كَذَّابٌ﴿٤

4سەریان سوڕدەما کە ترسێنەرێکیان لە خۆیان بۆ ھاتووە وە بێ باوەڕان دەیانووت ئەم (پێغەمبەرە) جادوگەرێکی زۆر درۆزنە

أَجَعَلَ ٱلۡأٓلِهَةَ إِلَٰهٗا وَٰحِدًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عُجَابٞ﴿٥

5ئایا ئەو (پێغەمبەرە) ھەموو خواکانی کردوەتە یەك خوا بەڕِاستی ئەمە (کەیەك خوا ببێت) شتێکی زۆر سەرسوڕھێنەرە

وَٱنطَلَقَ ٱلۡمَلَأُ مِنۡهُمۡ أَنِ ٱمۡشُواْ وَٱصۡبِرُواْ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٞ يُرَادُ﴿٦

6وە گەورەکانی (قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەر قسەیان کرد و ھەڵسان) بە پەلە دەرچوون (بەخەڵکیان ووت) بڕۆن و خۆگربن لەسەر (پەرستنی) خواکانتان بەڕاستی ئەمەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت) شتێکە لە ئێوە داوا کراوە (ھەتا ببێتە گەورەی ھەموو عەرەب)

مَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِي ٱلۡمِلَّةِ ٱلۡأٓخِرَةِ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا ٱخۡتِلَٰقٌ﴿٧

7ئەمەمان نەبیستووە لە کۆتا ئایندا (کە نەسرانیە) ئەمە تەنھا شتێکی ھەڵبەستراوە

أَءُنزِلَ عَلَيۡهِ ٱلذِّكۡرُ مِنۢ بَيۡنِنَاۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّن ذِكۡرِيۚ بَل لَّمَّا يَذُوقُواْ عَذَابِ﴿٨

8ئایا چۆن وەحی لە ناو ھەموومان دا بۆ ئەو (موحەممەد ﷺ) دابەزێنراوە (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئەوانە لە گوماندان لە قورئانەکەی من (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھێشتا سزای منیان نەچەشتووە (بۆیە باوەڕناھێنن)

أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَحۡمَةِ رَبِّكَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡوَهَّابِ﴿٩

9یان خەزێنەکانی بەزەیی پەروەردگاری زاڵ و باڵادەست و بەخشندەت لای ئەوانە؟

أَمۡ لَهُم مُّلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَاۖ فَلۡيَرۡتَقُواْ فِي ٱلۡأَسۡبَٰبِ﴿١٠

10یان دەسەڵات و پاشایی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە (ئەگەر وایە) دەبا بەرز ببنەوە لە ناو ھۆکارەکانی بەرز بوونەوەدا (تا دەگەنە عەرش ئەمجا وەحی دابەزێنن بۆ ھەر کەسێك خۆیان دەیانەوێت)

جُندٞ مَّا هُنَالِكَ مَهۡزُومٞ مِّنَ ٱلۡأَحۡزَابِ﴿١١

11(بێ بڕوایانی قوڕەیش) لەشکر و کۆمەڵێکی بێ نرخن لەو کۆمەڵانەی (دژی پێغەمبەرانن بەزوویی) دەشکێنرێن و سەر شۆڕ دەبن

كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ ذُو ٱلۡأَوۡتَادِ﴿١٢

12پێش ئەوان گەلی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەن مێخەکان باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا

وَثَمُودُ وَقَوۡمُ لُوطٖ وَأَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡأَحۡزَابُ﴿١٣

13وە (گەلی) سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخە چڕو پڕەکان ئەوانە تاقم و کۆمەڵانێك بوون

إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ﴿١٤

14ھەر ھەموویان باوەڕیان بە پێغەمبەران نەھێنا بۆیە سزای منیان بەسەرا چەسپا (و لە ناو چوون)

وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٖ﴿١٥

15ئەمانە تەنھا چاوەڕوانی دەنگێکی زۆر گەورە دەکەن ئەو دەنگە (فوو کردن بە کەڕەنادا) کەمترین ماوە دواخستنی نیە

وَقَالُواْ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبۡلَ يَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ﴿١٦

16(بەگاڵتە پێکردنێکەوە) وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان پێش ڕۆژی لێپرسینەوە بەشەکەمان (لە سزا، یان پاداشت) پێبدە

ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ﴿١٧

17(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیکەن بیری بەندەمان (داود) ی خاوەن ھێز و توانا بکەرەوە بێگومان ئەو ھەمیشە گەڕاوە بوو بۆ لای خوا

إِنَّا سَخَّرۡنَا ٱلۡجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحۡنَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِشۡرَاقِ﴿١٨

18بەڕاستی ئێمە چیاکانمان رام ھێنا بوو تەسبیحاتی خوایان دەکرد لەگەڵ ئەو (لەگەڵ داوددا) بەئێواران و بەیانیاندا

وَٱلطَّيۡرَ مَحۡشُورَةٗۖ كُلّٞ لَّهُۥٓ أَوَّابٞ﴿١٩

19وە باڵندەکان کە لەدەوری ئەو (داود) کۆدەکرانەوە ھەموو(بۆ تەسبیحات) بۆلای ئەو دەگەڕانەو(تا لەگەڵ داود یادی خوا بکەن)

وَشَدَدۡنَا مُلۡكَهُۥ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ﴿٢٠

20وە پاشایەتیەکەی ئەومان بەھێز کرد دانایی و گوفتاری جیاکەرەوەمان پێ بەخشی

۞ وَهَلۡ أَتَىٰكَ نَبَؤُاْ ٱلۡخَصۡمِ إِذۡ تَسَوَّرُواْ ٱلۡمِحۡرَابَ﴿٢١

21وە ئایا ھەواڵی داوا چیەکانت پێ گەیشتووە کاتێك بەدیواری خەڵوەتگاکەدا سەرکەوتن

إِذۡ دَخَلُواْ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنۡهُمۡۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ خَصۡمَانِ بَغَىٰ بَعۡضُنَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فَٱحۡكُم بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَلَا تُشۡطِطۡ وَٱهۡدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ﴿٢٢

22لە ناکاودا چوونە ژوورەوە بۆ لای داود ئەویش داچڵەکا و ترسا لێیان ووتیان: مەترسە (ئێمە) دوو داواچین یەکێکمان ستەمی لەوی تر کردووە جا لە نێوانماندا بەھەق وڕاستی بڕیاربدە ولە ڕاستی لامەدە (لە بڕیارەکەتدا) وە ڕێنمونیمان بکە بۆ رێگای ڕاست

إِنَّ هَٰذَآ أَخِي لَهُۥ تِسۡعٞ وَتِسۡعُونَ نَعۡجَةٗ وَلِيَ نَعۡجَةٞ وَٰحِدَةٞ فَقَالَ أَكۡفِلۡنِيهَا وَعَزَّنِي فِي ٱلۡخِطَابِ﴿٢٣

23(یەکیان ووتی) بێگومان ئەمە برامە، نەوەدو نۆ سەر مەڕی ھەیە و منیش یەك مەڕم ھەیە کەچی دەڵێت ئەو مەڕەش بدە بەمن (بیسپێرە بەمن) و لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا

قَالَ لَقَدۡ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعۡجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦۖ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩﴿٢٤

24(ئەمجا داود علیە السلام بەبێ ئەوەی گوێ لەبراکەی تریان بگرێت وبەپەلە ئەم حوکمەی دا) ووتی: سوێند بەخوا بەڕاستی ستەمی لێکردوی کە داوات لێدەکات تاقە مەڕەکەت بخاتە ناو مەڕەکانی خۆیەوە و بێگومان زۆر لەشەریك و ھاوبەشەکان ستەم لەیەکتری دەکەن بێجگە لەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە، ئەوانەش زۆر کەمن، داود زانی کە ئێمە تەنھا تاقیمان کردوەتەوە بۆیە داوای لێبوردنی کرد لە پەروەردگاری وکەوت بە ڕوودا بە سوژدە بردنەوە و تۆبەی کرد (لەوەی نەدەبوو بەبێ گوێگرتن لەکەسی بەرامبەر حوکم بدات وپەلەش بکات لەبڕیارداندا)

فَغَفَرۡنَا لَهُۥ ذَٰلِكَۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ﴿٢٥

25ئێمەش لەو ھەڵەی ئەو خۆش بووین بەڕاستی ئەو (داود) پلە و پایەی بەرزە و نزیکە لە ئێمەوە ودواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە

يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ﴿٢٦

26ئەی داود بێگومان ئێمە تۆمان کرد بەجێنشینی(پێغەمبەرانی پێش خۆت) لە زەویدا کەوابوو تۆش لە نێوان خەڵکدا بەڕاستی فەرمانڕەوایی بکە شوێن ھەوا و ئارەزوو مەکەوە با لەڕێگای خوا لات نەدات بێگومان ئەوانەی لەڕێگای خوا لادەدەن و گومڕادەبن، سزای سـەخـتـیـان بۆ ھـەیە چـونکە ڕۆژی لێپرسینـەوەیـان لەبیرکردبوو

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا بَٰطِلٗاۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنَ ٱلنَّارِ﴿٢٧

27ئێمە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێھودە دروستمان نەکردووە ئەوە گومانی ئەو کەسانەیە کە بێ باوەڕبوون سا ھاوار بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون بەئاگری دۆزەخ

أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلۡمُفۡسِدِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ نَجۡعَلُ ٱلۡمُتَّقِينَ كَٱلۡفُجَّارِ﴿٢٨

28ئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ خراپەکاران لە زەویدا وەك یەکیان دانێین (لە دوا رۆژدا، نەخێر وانیە) یان پارێزکاران ولەخواترسان وەك بەدکرداران لێ بکەین؟!

كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ إِلَيۡكَ مُبَٰرَكٞ لِّيَدَّبَّرُوٓاْ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ﴿٢٩

29(ئەم قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە لەئایەتەکانی، وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن

وَوَهَبۡنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيۡمَٰنَۚ نِعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ﴿٣٠

30ئێمە سولەیمانمان بەخشی بە داود (علیھما السلام) ئەو (سولەیمان) بەندەیەکی چاك بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لەخوا بوو

إِذۡ عُرِضَ عَلَيۡهِ بِٱلۡعَشِيِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلۡجِيَادُ﴿٣١

31سەر لە ئێوارە کاتێك ئەسپانی ڕەسەن و خێرا نیشانی سولەیمان درا

فَقَالَ إِنِّيٓ أَحۡبَبۡتُ حُبَّ ٱلۡخَيۡرِ عَن ذِكۡرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتۡ بِٱلۡحِجَابِ﴿٣٢

32جا (سولەیمان) ووتی خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم باودا بەسەر یاد و عیبادەتی پەروەردگارمدا (کە نوێژی عەسر بوو) (سەیری ئەسپەکانی دەکرد) ھەتا لەچاوو گوم بوون

رُدُّوهَا عَلَيَّۖ فَطَفِقَ مَسۡحَۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلۡأَعۡنَاقِ﴿٣٣

33 (ووتی) جارێکی تر ئەو ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە ئەمجا دەستی ھێنا بە دەست و قاچ و گەردن و یاڵی (ئەو ئەسپانەدا)

وَلَقَدۡ فَتَنَّا سُلَيۡمَٰنَ وَأَلۡقَيۡنَا عَلَىٰ كُرۡسِيِّهِۦ جَسَدٗا ثُمَّ أَنَابَ﴿٣٤

34سوێند بەخوا بەڕاستی سولەیمانمان تاقیکردەوە و لاشەی (لەتە کوڕێك) مان فڕێدا بەسەر تەختەکەیدا (چونکە پێشتر سوێندی خواردبوو، کە بەسەر تەواوی خێزانەکانیدا ئەسوڕێتەوە وکۆ ئەبێتەوە لەگەڵیاندا، وھەریەکەشیان کوڕێکی ببێت ولەپێناو خوادا جیھاد بکەن بەبێ ئەوەی (ان شاء اللە) بکات لەدواییدا لەھەر ھەموو خێزانەکانی تەنھا کوڕێکی نوقسانی ناتەواوی بوو، خوای گەورەش بەمە تاقیکردەوە) پاشان تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوا

قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ﴿٣٥

35(سولەیمان) ووتی ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و دەسەڵات و پاشایەتێکم پێ ببەخشە کەدوای من دەس نەدا بۆ کەسی تر بێگومان تەنھا تۆی بەخشندەی (ھەموو شتێکی)

فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ﴿٣٦

36(دوای نزاکەی) (با) مان بۆ ڕام ھێنا وخستمانە خزمەتیەوە بەفەرمانی ئەو بەنەرمی دەڕۆیی بۆ ھەر جێگایەك بیویستایە

وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٖ وَغَوَّاصٖ﴿٣٧

37وە ھەموو (جنۆکەو) شەیتانەکانمان بۆ ڕام ھێنا بوو کە بینا سازو مەلەوانی ژێر دەریا بوون

وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ﴿٣٨

38وە ھەندێکی تریان (کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو ڕاممان ھێنان بۆی) بە پێکەوە بەستراوی لە کۆت زنجیردا

هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمۡنُنۡ أَوۡ أَمۡسِكۡ بِغَيۡرِ حِسَابٖ﴿٣٩

39ئەمەی (کە باسکرا) بەخششی ئێمەیە (بۆ تۆ)، ئەمجا بەویستی خۆت بیبەخشە، یان بیگرەوە و مەیبەخشە بەبێ پرسینەوە (لێت)

وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ﴿٤٠

40وە بەڕاستی ئەو (سولەیمان) پلەی بەرزی ھەیە لای ئێمە وە سەرئەنجامی چاکی ھەیە

وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَآ أَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلشَّيۡطَٰنُ بِنُصۡبٖ وَعَذَابٍ﴿٤١

41وە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەندەی ئێمە ئەیوب بکە کاتێك ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی شەیتان تووشی زەحمەت و ناڕەحەتی و ئازاری کردووم

ٱرۡكُضۡ بِرِجۡلِكَۖ هَٰذَا مُغۡتَسَلُۢ بَارِدٞ وَشَرَابٞ﴿٤٢

42(پێی وترا) پێت بدە بە زەویدا ئەوە کانیاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە (پێی دا بەزەویدا و ئاو ھەڵقوڵی ولەو ئاوە خۆی شت و ئاوی خواردەوە ولە نەخۆشیەکەیشی چاك بوویەوە)

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ﴿٤٣

43وە ژن و مناڵەکانی و ئەوەندەی تریشمان لەگەڵیاندا بە (ئەیوب) بەخشی بەڕەحم ومیھرەبانی لە لایەن خۆمانەوە (بۆ ئەیوب) وە بۆ پەند و ئامۆژگاری بۆ خاوەنانی ژیری و بیرو ھۆش

وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ﴿٤٤

44(پێمان ووت) چەپکێ شووڵ (داری زۆر باریك) بە دەستەوە بگرە و پێی بدە (لەخێزانت یەکجار) و سوێندەکەت مەشکێنە (کە لە خێزانت خوارد بوو سەد داری لێ بدەی) بەڕاستی ئێمە ئەو (ئەیوب)مان بەخۆگری بینی چ بەندەیەکی چاك بوو بەڕاستی ئەو زۆر گوێڕایەڵ و ڕوو لە خوا بوو

وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ﴿٤٥

45وە باسی بەندەکانی ئێمە بکە ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب کە خاوەنی ھێزو توانا و بینایی بوون

إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ﴿٤٦

46بەڕاستی لەبەر ئەوەی ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیردابوو ئێمە (بە بەندەی تایبەتی خۆمان) ھەڵمان بژاردن

وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ﴿٤٧

47وە بەڕاستی ئەوانە (ھەر سیانیان) لای ئێمە لەبەند ھەڵبژێردراوە چاکەکانن

وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ﴿٤٨

48وە باسی (بەندەکانی ئێمە) ئیسماعیل و ئەلیەسەع و ذولکیفل بکە کەھەموویان لە چاکەکارانن

هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ﴿٤٩

49ئەم (باسی پێغەمبەرانە) باس و ناوبانگی چاکیانە لە دونیادا و بێگومان پارێزکاران سەرئەنجامێکی چاکیان ھەیە

جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ﴿٥٠

50(کە بریتیە لە) بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی، کەدەرگاکانی کراوەتەوە بۆیان

مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدۡعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ وَشَرَابٖ﴿٥١

51لەوێدا (لەسەر کورسی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە تێیدا داوای میوەھاتی زۆر و جۆرەھا خواردنەوە دەکەن

۞ وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ أَتۡرَابٌ﴿٥٢

52و حۆریانی ھاوتەمەنیان لایە (خێزانیانن) کەچاویان بڕیوەتە مێردەکانیان

هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ﴿٥٣

53ئەمە ئەو (نازو نیعمەتانە)یە کە بەڵێنتان پێـدرا بوو بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)

إِنَّ هَٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ﴿٥٤

54بەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە ھەرگیز تەواو بوونی بۆ نیە

هَٰذَاۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٖ﴿٥٥

55ئا ئەمە (پاداشتی پارێزکارانە) و بێگومان سەرکەشانیش خراپترین پاشە ڕۆژیان ھەیە

جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَا فَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ﴿٥٦

56دۆزەخە کەدەچنە ناویەوە، ئای چ جێگایەکی بەدو خراپە

هَٰذَا فَلۡيَذُوقُوهُ حَمِيمٞ وَغَسَّاقٞ﴿٥٧

57ئەمە و ئاوی لەکوڵ و کێم وزووخاوە، دەبا بیچەژن

وَءَاخَرُ مِن شَكۡلِهِۦٓ أَزۡوَٰجٌ﴿٥٨

58وە چەند جۆری تر سزایان ھەیە لەو شێوە

هَٰذَا فَوۡجٞ مُّقۡتَحِمٞ مَّعَكُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِهِمۡۚ إِنَّهُمۡ صَالُواْ ٱلنَّارِ﴿٥٩

59(بە گومڕاکەرەکان دەوترێت) ئەمە کۆمەڵێکە لەگەڵ ئێوەدا دێنە دۆزەخ (گومڕاکەرەکانیش دەڵێن) بەخێر نەیەن بێگومان ئەوانە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ

قَالُواْ بَلۡ أَنتُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِكُمۡۖ أَنتُمۡ قَدَّمۡتُمُوهُ لَنَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ﴿٦٠

60ئەوان (بە گومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڵکو ئێوە بەخێر نەیەن ئێوە (لەدونیا گومـڕاتان کردین)و ئەم سزاتان پێش ھێنا بۆمان ئای چ جێگاو مەنزڵێکی خراپە

قَالُواْ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدۡهُ عَذَابٗا ضِعۡفٗا فِي ٱلنَّارِ﴿٦١

61دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەس (ھۆی) پێش ھێنانی ئەم سزایە بوو بۆ ئێمە ئەوە سزای ئەو کەسە لەدۆزەخدا چەند قات بکەرەوە

وَقَالُواْ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالٗا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلۡأَشۡرَارِ﴿٦٢

62وە (گومڕاکەرەکان) دەڵێن ئەوە چیمانە بۆچ پیاوانێك نابینین کە ئێمە لە خراپەرکارانمان دەژماردن

أَتَّخَذۡنَٰهُمۡ سِخۡرِيًّا أَمۡ زَاغَتۡ عَنۡهُمُ ٱلۡأَبۡصَٰرُ﴿٦٣

63ئایا ئەوانەن کە گاڵتەمان پێدەکردن؟ یان (لێرەن بەڵام) چاوەکان لێیان کەلا بووە (و نایان بینن)

إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقّٞ تَخَاصُمُ أَهۡلِ ٱلنَّارِ﴿٦٤

64بێگومان ئەوە (کە باسکرا) ئاژاوە و شەڕە قسەی دۆزەخیانە، وڕاستە (و دێتەدی)

قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٞۖ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلۡوَٰحِدُ ٱلۡقَهَّارُ﴿٦٥

65(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من تەنھا ترسێنەرێکم و ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوای تەنھای بەدەسەڵات

رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفَّٰرُ﴿٦٦

66پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە زاڵ و باڵادەست و لێبوردەیە

قُلۡ هُوَ نَبَؤٌاْ عَظِيمٌ﴿٦٧

67(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوە ھەواڵێکی زۆر گەورەیە

أَنتُمۡ عَنۡهُ مُعۡرِضُونَ﴿٦٨

68کە ئێوە گوێی پێ نادەن

مَا كَانَ لِيَ مِنۡ عِلۡمِۭ بِٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰٓ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ﴿٦٩

69(بڵێ ئەگەر وەحیم بۆ نەھاتایە) من ھیچ ئاگام لەکۆمەڵی ھەرە بڵند (فریشتەکان) نەبووە کاتێك دەمەقاڵێیان دەکرد (دەربارەی ئادەم)

إِن يُوحَىٰٓ إِلَيَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ﴿٧٠

70نیگا بۆ من ناکرێت جگە لەوە نەبێت کە من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

إِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي خَٰلِقُۢ بَشَرٗا مِّن طِينٖ﴿٧١

71ئەو کاتەی (دەمەقاڵێیان بوو) پەروەردگارت بەفریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من مرۆڤێك لە قوڕ دروست دەکەم

فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ﴿٧٢

72ئەمجا کاتێك شێوەکەیم ڕێکخست و فوم پێدا کرد وگیانم کرد بە بەریدا لە گیانێك کە خۆم دروستم کردووە ئەوسا ھەموو بە سوژدە بردن بۆی بکەون بە ڕوودا

فَسَجَدَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ﴿٧٣

73جا فریشتەکان ھەر ھەموویان سوژدەیان برد

إِلَّآ إِبۡلِيسَ ٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٧٤

74بێجگە لە شەیتان کە خۆی بە گەورە دانا و لە بێ باوەڕان بوو

قَالَ يَٰٓإِبۡلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسۡجُدَ لِمَا خَلَقۡتُ بِيَدَيَّۖ أَسۡتَكۡبَرۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡعَالِينَ﴿٧٥

75(خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس چی شتێك ڕێگری کردیت (لەوەی) کە سوژدە ببەیت بۆ کەسێ کە بە ھەردوو دەستی خۆم دروستم کردووە ئایا خۆت بەگەورە زانی، یاخو لەبەرزو بڵندەکانی؟

قَالَ أَنَا۠ خَيۡرٞ مِّنۡهُ خَلَقۡتَنِي مِن نَّارٖ وَخَلَقۡتَهُۥ مِن طِينٖ﴿٧٦

76(شەیتان) ووتی من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لەئاگر دروستکردووە، بەڵام ئەوت لەقوڕ درەستکردووە

قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ﴿٧٧

77(خوا) فەرمووی کەواتە لەو (بەھەشتە) دەرچۆ و بڕۆ، چونکە بێگومان تۆ دەرکراوی لەڕەحمەتی من

وَإِنَّ عَلَيۡكَ لَعۡنَتِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ﴿٧٨

78وە بەڕاستی نەفرینی منت لەسەر بێ تا ڕۆژی (پاداشت و تۆڵە)

قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ﴿٧٩

79(شەیتان) ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە (نەمرم) تا رۆژێ (مردوان) زیندوو دەکرێنەوە

قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ﴿٨٠

80 (خوا) فەرمووی: دەی بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی

إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ﴿٨١

81تاڕۆژی کاتی دیاریکراو

قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ﴿٨٢

82(شەیتان) ووتی ئەمجا سوێند بەعیزەتت ھەر ھەموویان گومڕا دەکەم

إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ﴿٨٣

83ئەوانەیان نەبێت کەبەندەی پاك و ھەڵبژاردەی تۆن

قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ﴿٨٤

84(خوا) فەرمووی: من ھەقم ھەر ھەقیش دەڵێم

لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ أَجۡمَعِينَ﴿٨٥

85بەڕاستی دۆزەخ پڕ دەکەم لە تۆ و ئەوانەی (لە ئادەمییان) شوێنت دەکەون بەتێکڕا

قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُتَكَلِّفِينَ﴿٨٦

86(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داواناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ﴿٨٧

87ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

وَلَتَعۡلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعۡدَ حِينِۭ﴿٨٨

88بەڕاستی پاش ماوەیەك لە ھەواڵی ئەو (قورئانە) دەزانن

RELATED SURAHS