Saba

سبأ

Sheba54 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ﴿١

1ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوایە کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنیا ھی ئەوە وە لەو دواڕۆژیشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە وە ئەو( خوا) دروست کاری ووردبینە

يَعۡلَمُ مَا يَلِجُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا يَخۡرُجُ مِنۡهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعۡرُجُ فِيهَاۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلۡغَفُورُ﴿٢

2خوا دەزانێ چی دەچێ بە ناو زەویدا و چی لێ دەردەچێ و چی دێتە خوارەوە لە ئاسمان و چی بۆ سەر دەکەوێ وەخوا میھرەبانی لێبوەردەیە

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَأۡتِينَا ٱلسَّاعَةُۖ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأۡتِيَنَّكُمۡ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِۖ لَا يَعۡزُبُ عَنۡهُ مِثۡقَالُ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَآ أَصۡغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡبَرُ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ﴿٣

3بێ باوەڕان وتیان: ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت (ئەی موحەممەد(ێلی اللە علیە وسلم)) بڵێ (وانیە) سوێند بە پەروەردگارم ئەو (قیامەتە) تان بۆ دێ (خوا) زانای ھەموو پەنھانەکانە لەخوا گوم نابێ قورسایی گەردیلەیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بچوکتر و گەورەتر لەوە نییە ئیللا لە کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایە

لِّيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ﴿٤

4بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە بداتەوە بۆ ئەوانە هەیە لێبوردنی (پەروەدگار) و پاداشت و ڕۆزییەکی چاك

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مِّن رِّجۡزٍ أَلِيمٞ﴿٥

5وە کەسانێك کەھەوڵ دەدەن باوەڕ بە نیشانەکانی ئێمە نەکرێ، دەستە پاچەن وهیچیان پێ ناكرێت، بۆ ئەوانەیە سزای زۆر خراپ و سەخت

وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ﴿٦

6ئەوانە زانیاریان پێ دراوە دەزانن ئەوەی لە پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە تەنھا ئەوە ڕاستە و ڕێنموونی (خەڵك) دەکات بۆ ڕێگای خوای زاڵی ستایش کراو

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هَلۡ نَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ يُنَبِّئُكُمۡ إِذَا مُزِّقۡتُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمۡ لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍ﴿٧

7وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان وت ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کە ھەواڵتان پێ دەدات کاتێك (مردن و) بەتەواوی ڕزین و پارە پارە بوون، بەڕاستی ئێوە سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە

أَفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةُۢۗ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ فِي ٱلۡعَذَابِ وَٱلضَّلَٰلِ ٱلۡبَعِيدِ﴿٨

8ئایا ئەو (پێغەمبەر ﷺ) بەدەم خواوە درۆ دەکات یان شێتە (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕن بەدواڕۆژ لەناو سزاو گومڕاییەکی دوور (لەڕاستی)دان

أَفَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَىٰ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِن نَّشَأۡ نَخۡسِفۡ بِهِمُ ٱلۡأَرۡضَ أَوۡ نُسۡقِطۡ عَلَيۡهِمۡ كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ﴿٩

9 دەی ئایا سەرنج نادەن بۆ ئەوەی لەبەردەم و لەپشتیانەوەیە لەئاسمان و زەویدا ئەگەر بمانەوێت دەیان بەین بەناخی زەویدا یان دەیخەینە خوار بەسەریاندا چەند پارچەیەك لەئاسمان بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو پەند ھەیە بۆ ھەر بەندەیەك ڕوو لەخوا بێت

۞ وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضۡلٗاۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُۥ وَٱلطَّيۡرَۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلۡحَدِيدَ﴿١٠

10سوێند بەخوا بەڕاستی لەلایەن خۆمانەوە فەزڵ و بەھرەیەکی گەورەمان بەداود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکرو تەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو

أَنِ ٱعۡمَلۡ سَٰبِغَٰتٖ وَقَدِّرۡ فِي ٱلسَّرۡدِۖ وَٱعۡمَلُواْ صَٰلِحًاۖ إِنِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ﴿١١

11(فەرمانمان پێ کرد) قەڵغان وزرێی جەنگیان لێ دروست بکە و لەچنینی زرێدا بائەندازەیی ئەڵقەکان وەك یەك بن وکردەوەی چاك بکەن بەڕاستی من بەوەی کەدەیکەن بینام

وَلِسُلَيۡمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهۡرٞ وَرَوَاحُهَا شَهۡرٞۖ وَأَسَلۡنَا لَهُۥ عَيۡنَ ٱلۡقِطۡرِۖ وَمِنَ ٱلۡجِنِّ مَن يَعۡمَلُ بَيۡنَ يَدَيۡهِ بِإِذۡنِ رَبِّهِۦۖ وَمَن يَزِغۡ مِنۡهُمۡ عَنۡ أَمۡرِنَا نُذِقۡهُ مِنۡ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ﴿١٢

12وە بۆ سولەیمان (با، ھەوا)مان ڕام ھێنا بەیانیان تا نێوەڕۆ ( با) بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە (نێوەڕوان تا) ئێوارانیش بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە مسمان بۆ تواندەوە وەك کانیا و (دەڕۆی) و ھەندێك لەجنۆکەکانمان ڕام ھێنابوو لەبەر دەستیدا کاریان دەکرد بەفەرمانی پەروەردگاری وە ئەگەر ھەرکام لەوان (خوای گەورە ڕامی ھێنا بوونن) لەفەرمانی ئێمە لابدەن سزای ئاگری ھەڵگیرساوی پێ دەچێژین

يَعۡمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٖ كَٱلۡجَوَابِ وَقُدُورٖ رَّاسِيَٰتٍۚ ٱعۡمَلُوٓاْ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكۡرٗاۚ وَقَلِيلٞ مِّنۡ عِبَادِيَ ٱلشَّكُورُ﴿١٣

13(سولەیمان) ھەرچی بوویستایە بۆیان دروست دەکرد لەپەرستگاو پەیکەرو چەندین قاپی (نان خواردن) وەك حەوزی گەورەو چەند قازان و مەنجەڵی دامەزراو (نەدەجوڵان لەبەر گەورەییان) ئەی ئالی داود شوکرانە بژێری خوا بکەن بەڵام کەمێك لەبەندەکانم (بۆ خوا) سوپاسگوزارن

فَلَمَّا قَضَيۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَوۡتَ مَا دَلَّهُمۡ عَلَىٰ مَوۡتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلۡأَرۡضِ تَأۡكُلُ مِنسَأَتَهُۥۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلۡجِنُّ أَن لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ ٱلۡغَيۡبَ مَا لَبِثُواْ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ﴿١٤

14ئەمجا کاتێك سولەیمانمان مراند ھیچ شتێك مردنی سولەیمانی نیشان (جنۆکەکان) نەدا بێجگە لەخۆرەو مۆریانەی زەوی کە داردەستەکەی (سولەیمان) یان دەخوارد (کەسولەیمان خۆی دابوو بەسەریدا) ئەمجا کاتێك (سولەیمان) کەوت بۆ جنۆکەکان ڕوون بویەوە ە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە

لَقَدۡ كَانَ لِسَبَإٖ فِي مَسۡكَنِهِمۡ ءَايَةٞۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٖ وَشِمَالٖۖ كُلُواْ مِن رِّزۡقِ رَبِّكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥۚ بَلۡدَةٞ طَيِّبَةٞ وَرَبٌّ غَفُورٞ﴿١٥

15سوێند بەخوا بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەو شوێنی ژیانەیاندا نیشانەیەك (لەسەر دەسەڵاتی خوا) ھەبوو دوو باخات لای ڕاست و لای چەپی (شوێنەکەیانەوە) ھەبوو (پێیان وترا) لەڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و سوپاسی ئەو بکەن وڵاتێکی پاك و خۆش و پەروەردگارێکی لێبوردە(یان ھەیە)

فَأَعۡرَضُواْ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سَيۡلَ ٱلۡعَرِمِ وَبَدَّلۡنَٰهُم بِجَنَّتَيۡهِمۡ جَنَّتَيۡنِ ذَوَاتَيۡ أُكُلٍ خَمۡطٖ وَأَثۡلٖ وَشَيۡءٖ مِّن سِدۡرٖ قَلِيلٖ﴿١٦

16ئەمجا ڕوویان وەرگێڕا بەو ھۆیەوە لافاوی وێرانکارمان بۆ ناردن دوو باخاتی (چاکی بەروو بوومدار) ئەوانمان گۆڕی بەدوو باخاتی (خراپی) خاوەن بەرێکی تفت و تاڵ و دارگەز و کەمێك لەداری نەبگ (تاوگ، سیدر)

ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِمَا كَفَرُواْۖ وَهَلۡ نُجَٰزِيٓ إِلَّا ٱلۡكَفُورَ﴿١٧

17ئا بەو جۆرە تۆڵەمان لێ سەندن بەھۆی نا سوپاسیانەوە و ئایا جگە لەوانەی زۆر سپڵەن تۆڵە لەکەس ئەسێنین؟!

وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ ٱلۡقُرَى ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا قُرٗى ظَٰهِرَةٗ وَقَدَّرۡنَا فِيهَا ٱلسَّيۡرَۖ سِيرُواْ فِيهَا لَيَالِيَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ﴿١٨

18وە لەنێوان (ڕێگای) ئەوان و ئەو شارانەی پیتو بەرەکەتمان تێخستبوون (لەشام) سازاندبوومان چەند شارۆچکە و دێھاتی نزیك ولەیەکەوە دیار و ڕێگەی نزیکمان بۆ ڕۆشتن لەنێوان (ئەو دێھاتانە)دا دانابوو (ووتمان پێیان)چەند شەوو ڕۆژ بەو (رێگایانە)دا بڕۆن بەئارامی و بێ ترس

فَقَالُواْ رَبَّنَا بَٰعِدۡ بَيۡنَ أَسۡفَارِنَا وَظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَ وَمَزَّقۡنَٰهُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ﴿١٩

19کەچی (خەڵکی سەبەء) ووتیان ئەی پەروەردگارمان ماوەی (ڕێگەی) سەفەرەکانمان دور بخەرەوە وستەمیان لەخۆیان کرد ئێمەش کردمانن بەداستانێك لەناو خەڵکدا بیگێڕنەوە پرژ و بڵاومان کردن (بەوڵاتاندا) بەو پەڕی پرژو بڵاوکردن، بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا چەند نیشانە ھەیە بۆ ھەموو زۆر خۆگری شوکرانە بژێر

وَلَقَدۡ صَدَّقَ عَلَيۡهِمۡ إِبۡلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقٗا مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٢٠

20سوێند بەخوا بەڕاستی شەیتان گومانی خۆی لەواندا بەدی ھێنا بۆیە ئیمانداران نەبێت ھەموویان شوێنی شەیتان کەوتن

وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيۡهِم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن يُؤۡمِنُ بِٱلۡأٓخِرَةِ مِمَّنۡ هُوَ مِنۡهَا فِي شَكّٖۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ﴿٢١

21وە شەیتان ھیچ دەسەڵاتی بەسەر ئیمانداران دا نەبوو تەنھا بۆ ئەوەی بزانرێت کێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەیە وەکێ لەوان دەربارەی (دواڕۆژ) لەگوماندایە وە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا لَهُمۡ فِيهِمَا مِن شِرۡكٖ وَمَا لَهُۥ مِنۡهُم مِّن ظَهِيرٖ﴿٢٢

22(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھاوار بکەن لەوانەی کەبێجگە لەخوا بەپەرستراوتان دەزانین بەقەدەر ھەرە وردیلەیەکیان بەدەست نیە نە لە ئاسمانەکان و نە لەزەویدا وە ئەو پەرستراوانە ھاوبەشی (خوا) نەبوون (لە دروستکردنی) ئاسمانەکان و زەویدا و ھیچ یەك لەوان یارمەتیدەری خوا نەبوون

وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنۡ أَذِنَ لَهُۥۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ﴿٢٣

23وە تکا کردن لای خوا سوودی نیە مەگەر بۆ کەسێك ئەو (خوا) رێگە بدات ھەتا کاتێك ترس و بیم لەدڵی (تکاکاران) لادەبرێ (بەھۆی رێگەپێدانی شەفاعەت) (بە یەکتر) دەڵێن: پەروەردگارتان چی بڕیارێکی فەرموو دەڵێن: ووتە ڕاستەکەی فەرموو (کەرێگە دانە بەتکا کردن) وە تەنھا (خوا) بەرزو بڵندو گەورەیە

۞ قُلۡ مَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُلِ ٱللَّهُۖ وَإِنَّآ أَوۡ إِيَّاكُمۡ لَعَلَىٰ هُدًى أَوۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ﴿٢٤

24بڵێ کێ ڕۆزیتان دەدات لەئاسمانەکان و زەویدا بڵێ خوا (ڕۆزیمان دەدات) بێگومان ئێمە یان ئێوە (یەکێکمان) لەسەر ڕێنمونین یان لەگومڕاییەکی ئاشکراداین

قُل لَّا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّآ أَجۡرَمۡنَا وَلَا نُسۡـَٔلُ عَمَّا تَعۡمَلُونَ﴿٢٥

25(بڵێ) پرسیارتان لێ ناکرێت لەتاوانێ کەئێمە کردوومانە ئێمەش پرسیارمان لێ ناکرێت لەوەی ئێوە دەیکەن

قُلۡ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفۡتَحُ بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَهُوَ ٱلۡفَتَّاحُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٢٦

26بڵێ پەروەردگارمان ئێمەو ئێوە کۆدەکاتەوە لەپاشان بڕیار دەدات لەنێواناماندا بەھەق و ڕاستی وە ھەر ئەوە دادوەری زانا

قُلۡ أَرُونِيَ ٱلَّذِينَ أَلۡحَقۡتُم بِهِۦ شُرَكَآءَۖ كَلَّاۚ بَلۡ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٢٧

27بڵێ ئادەی نیشانم دەن ئەو ھاوبەشانەی بردوبووتاننە ڕێزی خواوە وانیە بەڵکو زاتی خوایە زاڵ و دانا وکار دروست

وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٢٨

28وە ئێمە تۆمان نەناردوە بۆ ھەموو ئادەمی بەمژدەدەر و ترسێنەر نەبێت بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿٢٩

29وە دەڵێن ئەم بەڵێنی (ڕۆژی دواییە)کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوۡمٖ لَّا تَسۡتَـٔۡخِرُونَ عَنۡهُ سَاعَةٗ وَلَا تَسۡتَقۡدِمُونَ﴿٣٠

30بڵێ بەڵێنی ئێوە ڕۆژێکە نەساتێك دوا دەکەون لێی و نەپێشیش دەکەون

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ بِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَلَا بِٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوۡقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمۡ يَرۡجِعُ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ ٱلۡقَوۡلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لَوۡلَآ أَنتُمۡ لَكُنَّا مُؤۡمِنِينَ﴿٣١

31وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ووتیان ئێمە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بەم قورئانە و بەو کتێبانەش پێش ئەم (قورئانە) ھاتوون خۆزگە دەتبینی کاتێك ئەو ستەمکارانە ڕادەگیرێن لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسەو تاوان ئاڕاستەی یەکتر دەکەن لاوازو ژێردەستە کراوان دەڵێن بەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی (بە دەسەڵاتدارەکان) ئەگەر ئێوە نەبوونایە بێگومان ئێمە باوەڕدار دەبووین

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُوٓاْ أَنَحۡنُ صَدَدۡنَٰكُمۡ عَنِ ٱلۡهُدَىٰ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَكُمۖ بَلۡ كُنتُم مُّجۡرِمِينَ﴿٣٢

32ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنا دەڵێن بەوانەی ژێردەستە و لاواز کرابوون ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەڕێنمونی دوای ئەوە بۆتان ھات (نەخێر وانیە) بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ بَلۡ مَكۡرُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ إِذۡ تَأۡمُرُونَنَآ أَن نَّكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجۡعَلَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ وَجَعَلۡنَا ٱلۡأَغۡلَٰلَ فِيٓ أَعۡنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ هَلۡ يُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿٣٣

33 ژێر دەستەو چەوساوەکان دەڵێن بەوانەی خۆ بەزل زان بوون (نەخێر وانیە) بەڵکو پیلانی (ئێوە) بەشەو و بەڕۆژ (چەواشەی کردین) کاتێك فەرمانتان پێ دەداین کە بێ بڕوا بین بەخوا وە وێنە وھاوبەشانی بۆ دابنێین ھەموویان پەشیمانی دەشارنەوە کاتێك کەسزای دۆزەخ دەبینن وە زنجیرو تەوقمان کردە گەردنی بێ باوەڕان ئایا تۆڵەیان لێ ئەسەنرێت جگە لەسزای ئەوەی دەیانکرد

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ﴿٣٤

34وە لەھیچ شارێکدا پێغەمبەری ترسێنەرمان نەناردووە مەگەر خاوەن نازو نیعمەتەکانی (دەوڵەمەندەکانی) ووتوویانە بەڕاستی ئێمە باوەڕمان نیە بەو (ئاینە)ی ئێوەی پێ نێردراون

وَقَالُواْ نَحۡنُ أَكۡثَرُ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ﴿٣٥

35 وە ووتیان ئێمە سامان و منداڵمان زۆرترە (لەئێوە) وە ئێمە قەت سزا نادرێین

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٣٦

36بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم ڕۆزی فراوان دەکات ودەیگرێتەوە بۆ ھەر کەسێك بیەوێ بەڵام زۆر بەی خەڵك نازانن

وَمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُم بِٱلَّتِي تُقَرِّبُكُمۡ عِندَنَا زُلۡفَىٰٓ إِلَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ جَزَآءُ ٱلضِّعۡفِ بِمَا عَمِلُواْ وَهُمۡ فِي ٱلۡغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ﴿٣٧

37وە سامان و منداڵتان شتێك نین لای ئێمە پلەو پایەتان نزیك بکەنەوە مەگەر ئەوەی باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت بۆ ئەوانە پاداشتی دوو بەرامبەر ھەیە بەھۆی ئەو چاکانەی کەکردویانە ئەوان لەکۆشکە بەرزەکانی (بەھەشتدا) لە ئارامی وئاسایشدان

وَٱلَّذِينَ يَسۡعَوۡنَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡعَذَابِ مُحۡضَرُونَ﴿٣٨

38وە ئەوانەی ھەوڵی پوچەڵ کردنەوەی نیشانەکانی ئێمە دەدەن دەستە پاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت ئەوانە لەسزای دۆزەخدا ئامادە کراو دەبن

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُ لَهُۥۚ وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَهُوَ يُخۡلِفُهُۥۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ﴿٣٩

39بڵێ بێگومان پەروەردگارم ڕۆزی ھەرکام لەبەندەکانی بیەوێت فراوان یان کەمی دەکات بۆی وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە

وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا ثُمَّ يَقُولُ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمۡ كَانُواْ يَعۡبُدُونَ﴿٤٠

40وە ڕۆژێك (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە پاشان بەفریشتەکان دەفەرموێ ئایا ئەوانە (لەدونیا) ئێوەیان دەپەرست

قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِمۖ بَلۡ كَانُواْ يَعۡبُدُونَ ٱلۡجِنَّۖ أَكۡثَرُهُم بِهِم مُّؤۡمِنُونَ﴿٤١

41(فریشتەکان) دەڵێن پاك و بێگەردی بۆ تۆ تەنھا تۆ گەورە وپشتیوانیی ئێمەی نەك ئەوان بەڵکو ئەوان جنۆکەیان دەپەرست زۆربەیان باوەڕیان بەوان (جنۆکە) ھەبوو

فَٱلۡيَوۡمَ لَا يَمۡلِكُ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٖ نَّفۡعٗا وَلَا ضَرّٗا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ﴿٤٢

42ئەمجا ئەمڕۆ ناتوانن ھیچ سوودو زیانێك بەیەکتری بگەیەنن وە بەستەمکاران دەڵێین: سزای ئاگری دۆزەخ بچەژن ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٞ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمۡ عَمَّا كَانَ يَعۡبُدُ ءَابَآؤُكُمۡ وَقَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفۡكٞ مُّفۡتَرٗىۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ﴿٤٣

43کاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا نیشانە ڕوونەکانی ئێمە دەڵێن: ئەمە (پێغەمبەر ﷺ) ھیچ نیە جگە لەپیاوێك دەیەوێت ڕێگریتان بکات لەوەی کەباوو باپیرانتان دەیانپەرست وە دەڵێن: ئەمە (قورئان) شتێك نیە بێجگە لە درۆیەکی ھەڵبەستراو بەناوی خواوە وە بێباوەڕان بەڕاستی بە (قورئان) یان دەووت کەبۆیان ھاتبوو ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە

وَمَآ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّن كُتُبٖ يَدۡرُسُونَهَاۖ وَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ قَبۡلَكَ مِن نَّذِيرٖ﴿٤٤

44(خۆ ئێمە) پێشتر چەند کتێبێکمان پێ نەدابوون کە بیانخوێننەوە و بۆمان نەناردبوون پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکی ترسێنەر

وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَمَا بَلَغُواْ مِعۡشَارَ مَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ فَكَذَّبُواْ رُسُلِيۖ فَكَيۡفَ كَانَ نَكِيرِ﴿٤٥

45وە کەسانێك پێش ئەمان (قوڕەیشیەکان) باوەڕیان بەپێغەمبەرانیان نەھێنا ئەمان (قوڕەیش) نەگەیشتبوونە دەیەکی ئەوەی بەوانمان دابوو ئەمجا ئەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرانی من نەھێنا جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)

۞ قُلۡ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثۡنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا نَذِيرٞ لَّكُم بَيۡنَ يَدَيۡ عَذَابٖ شَدِيدٖ﴿٤٦

46بڵێ من تەنھا بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم کەدوو دوو، یەك یەك، لەبەر خوا ھەڵسن ( وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن) پاشان بیر بکەنەوە ھاوڕێکەتان(پێغەمبەر ﷺ) شێت نیە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا ترسێنەرە بۆ ئێوە لەپێش ھاتنی سزای سەختی (قیامەت)

قُلۡ مَا سَأَلۡتُكُم مِّنۡ أَجۡرٖ فَهُوَ لَكُمۡۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٞ﴿٤٧

47بڵێ ھەرکرێ و پاداشتێکم لێ داوا کردوون ئەوە بۆ خۆتان پاداشتی من تەنھا لەسەر خوایە وە ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ﴿٤٨

48بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم بەتوندی ھەق دەدات بەسەر (بەتاڵدا) (خوا) زانایە بە نھێنی و شاراوەکان

قُلۡ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَمَا يُبۡدِئُ ٱلۡبَٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ﴿٤٩

49(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (ئاینی) ڕاست ھات و بەتاڵ (نەما) و دروست نابێتەو دووبارە ناگەڕێتەوە

قُلۡ إِن ضَلَلۡتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفۡسِيۖ وَإِنِ ٱهۡتَدَيۡتُ فَبِمَا يُوحِيٓ إِلَيَّ رَبِّيٓۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٞ قَرِيبٞ﴿٥٠

50بڵێ ئەگەر من گومڕابم ئەوە زیانەکەی تەنھا بۆ خۆمە وە ئەگەر ڕێنمونبم ئەوە بەھۆی ئەو(قورئانە) وەیە کەپەروەردگارم بۆی ناردووم بەڕاستی خوا بیسەرو نزیکە

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ فَزِعُواْ فَلَا فَوۡتَ وَأُخِذُواْ مِن مَّكَانٖ قَرِيبٖ﴿٥١

51(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەگەر دەبینیت کاتێك (بێ باوەڕان) زۆر دەترسن ئەمجا بەھیچ جۆرێک ڕزگار بوونیان نیە وە لەشوێنێکی نزیك (دۆزەخەوە) دەبرێن بۆ ناوی

وَقَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ﴿٥٢

52لەو کاتەدا دەڵێن باوەڕمان ھێنا بەو (قورئانە) چۆن (باوەڕیان) دەست دەکەوێ لەشوێنێکی دوورەوە

وَقَدۡ كَفَرُواْ بِهِۦ مِن قَبۡلُۖ وَيَقۡذِفُونَ بِٱلۡغَيۡبِ مِن مَّكَانِۭ بَعِيدٖ﴿٥٣

53کەبەڕاستی ئەوان لەدونیادا بێ باوەڕ بوون پێی وە بە نەزانی قسەیان لەپەنھانیەکان دەکرد لەشوێنێکی دورەوە (کەدونیایە)

وَحِيلَ بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ مَا يَشۡتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشۡيَاعِهِم مِّن قَبۡلُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ فِي شَكّٖ مُّرِيبِۭ﴿٥٤

54بەر بەست دەخرێتە نێوان ئەوان و ئەوەی ئارەزووی دەکەن (کەبڕوا ھێنان و تەوبە کردنە) ھەر وەکو بەھاوشێوەکانیان کرا لەپێش ئەماندا بەڕاستی ئەوان لەگومانێکی دوو دڵ کەردان

RELATED SURAHS