Ash-Shu'ara

الشعراء

The Poets227 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

طسٓمٓ﴿١

1بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ﴿٢

2ئەم (سورەتە) لەئایەتەکانی قورئانی ڕوونکەرەوەیە

لَعَلَّكَ بَٰخِعٞ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ﴿٣

3خەریکە خۆت لەناو دەبەی (دەکوژی) بەخەفەت لەبەر ئەوەی ئەوان (خەڵکی مەککە) باوەڕ ناھێنن

إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةٗ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ﴿٤

4ئەگەر بمانەوێت دەھێنینە خوارەوە بۆیان نیشانەو بەڵگەیەک لەئاسمانەوە کەبەردەوام گەردنیانی بۆ دانەوێنن (ناچاریان بکات باوەڕ بھێنن)

وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ﴿٥

5ھەر بێت بۆیان پەیامێکی تازە دابەزێنراو (کەقورئانە) لەخوای میھرەبانەوە ئەوان بەردەوام پشت تێکەرو ڕوو وەڕگێڕن لێی

فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٦

6جا بێگومان ئەوانە بەدرۆیان زانی و باوەڕیان پێ نەکرد (ئەوەی ناردبومان) جا بەزوویی بۆیان دێت ھەواڵەکانی ئەوەی ئەوان گاڵتەو لاقرتیان پێ دەکرد

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ﴿٧

7ئایا سەیری زەوی ناکەن چەندمان ڕواندووە تیایدا لەھەموو جۆرێکی چاکی بەکەڵک

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿٨

8بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿٩

9 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿١٠

10(باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بەپێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە

قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ﴿١١

11کە گەلەکەی فیرعەونە ئایا ئەوان ناترسن (بێ فەرمانی خوادەکەن)

قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ﴿١٢

12(موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من دەترسم بڕوام پێ نەکەن

وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ﴿١٣

13وەسینگم (دڵم) تەنگ ببێ وە(دەترسم) بەچاکی قسەم بۆ نەکرێت و زمانم بەر نەبێت (لەو گرێیەی ھەیەتی) کەواتە (خوایە جوبرەیل) بنێرە بۆ لای ھاروون (و بیکە بەپێغەمبەر بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات)

وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبٞ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ﴿١٤

14وەئەوان (گەلی فیرعەون) تۆڵەی تاوانێکیان لەسەرمە بۆیە دەترسم کەبمکوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە)

قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ﴿١٥

15(خوا) فەرمووی نەخێر (ئەوەی باست کرد ھیچی روونادات) کەواتە ھەردووکتان بەموعجیزەکانمانەوە بڕۆن (بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی) ئێمە لەگەڵتان گوێ دەگرین

فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٦

16ئەوسا برۆنە لای فیرعەون و ھەردووکتان بڵێن بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری پەروەردگاری جیھانیانین

أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ﴿١٧

17(نێراوین) کەتۆ بەنو ئیسرائیل (لەژێر دەستەیی خۆت) بەڕەڵا کەیت لەگەڵ ئێمەدا (بڕۆین بۆ شام)

قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدٗا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ﴿١٨

18(فیرعەون) ووتی ئایا ئێمە پێمان نەگەیاندی لەناو (ماڵی) خۆماندا بەمنداڵی وە تۆ چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناو ئێمەدا نەمایتەوە

وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿١٩

19وە ئەو کردەوە (خراپە)شت کرد کەکردت (کەکوشتنی قیبتیەک بوو) وە تۆ لەوانەی سپڵە و ناشوکرن

قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذٗا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ﴿٢٠

20(موسا) ووتی ئەوکارەم کرد (ئەو پیاوەم کوشت) کاتێک کەمن لەڕیزی نەزاناندا بووم

فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمٗا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿٢١

21ئەمجا رام کرد و ھەڵھاتم لەئێوە کاتێک ترسام لێتان (تۆڵەم لێ بسێنن) ئەوسا پەروەردگارم حیکمەتی (پێغەمبەریەتی) پێ بەخشیم منی خستە ریزی پێغەمبەرانەوە (کردمی بەپێغەمبەر)

وَتِلۡكَ نِعۡمَةٞ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ﴿٢٢

22وە ئەو (بەخێو کردنە) کە تۆ دەیکەیت بەمنەت بەسەرمەوە بەھۆی ئەوەوە بووە کەتۆ نەوەی ئیسرائیلت کردبووە کۆیلە و ژێردەستەی خۆت (لەترسا دایکی موسا موسای بەخێو نەکرد)

قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٢٣

23(ئەمجا) فیرعەون ووتی پەروەردگاری جیھانیان کێیە

قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ﴿٢٤

24(موسا) ووتی پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە ئەگەر ئێوە دڵنیان

قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ﴿٢٥

25 (فیرعەون) ووتی بەوانەی بەدەوری دابوون (لەشوێنکەوتوانی) ئایا گوێتان لێیە (چی دەڵێت)

قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿٢٦

26(موسا) ووتی پەرەوەردگاری ئێوەو پەروەردگاری باوک وباپیرە پێشووەکانتانە

قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونٞ﴿٢٧

27(فیرعەون) ووتی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە کەنێرراوە بۆ ئێوە شێـتە

قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ﴿٢٨

28(موسا) ووتی پەروەردگاری رۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوایە و ئەوەی لەنێوانیادایە ئەگەر ئێوە بیربکەنەوە وژیربن

قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ﴿٢٩

29(فیرعەون) ووتی سوێند بێت ئەگەر پەرستراوێکی تر جگە لەمن دابنێیت بێگومان دەتخەمە ریزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم

قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءٖ مُّبِينٖ﴿٣٠

30(موسا) ووتی ئایا ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر شتێکی (موعجیزەیەکی) ڕوون و ئاشکرات بۆ بھێنم (کەڕاستە پێغەمبەرم)

قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿٣١

31(فیرعەون) ووتی دەی ئەو شتە بھێنە (بینوێنە) ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی

فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ﴿٣٢

32ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا دەست بەجێ بوو بەئەژدیھایەکی دیارو ئاشکرا

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ﴿٣٣

33وە دەستی دەرھێنا (لەبن باڵیدا) یەکسەر دەستی سپی وپرشنگدار بوو بۆ بینەران

قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ﴿٣٤

34(فیرعەون) ووتی بەو پیاوە گەورانەی لەدەورەی بوون بێگومان ئەمە جادوگەرێکی زۆر زانایە

يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ﴿٣٥

35دەیەوێت دەرتان بکات لەووڵات و خاکی خۆتان بەجادوەکەی جا فەرمانی چی دەدەن (لەدژی بیکەم)

قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ﴿٣٦

36ووتیان جارێ موسا و براکەی واز لێ بھێنە (دوایانخە) سەربازەکانت کۆ بکەرەوە وبیانێرە بۆ ھەموو شارەکان

يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٖ﴿٣٧

37تاھەموو جادوگەرێکی زۆر زانات بۆ بھێنن

فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ﴿٣٨

38ئەمجا ئەو جادوگەرانە کۆکرانەوە لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا

وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ﴿٣٩

39و بەخەڵکیش وترا ئێوەش کۆدەبنەوە؟

لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ﴿٤٠

40تا شوێن جادوگەران بکەوین ئەگەر ئەوان زاڵ و سەرکەوتوو بوون

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ﴿٤١

41ئەمجا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن ووتیان بەفیرعەون ئایا بەڕاستی پاداشتمان ھەیە ئەگەر ئێمە زاڵ و سەرکەوتوو بین

قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ﴿٤٢

42(فیرعەون) ووتی بەڵێ وەبێگومان ئێوە ئەو کاتە لەنزیکانی خۆم دەبن

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ﴿٤٣

43موسا بەساحیرەکانی ووت بیھاوێژن ئەوەی ئێوە ھاوێژەریانن (لەجادو)

فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ﴿٤٤

44ئەوانیش گوریس و حەبل و دار دەستەکانیان فڕێدا وە ووتیان سوێند بەگەورەیی فیرعەون بەڕاستی ھەر ئێمە زاڵ و سەرکەتووین

فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ﴿٤٥

45ئەمجا موسا داردەستەکەی فرێدا (و بوو بەمارێکی گەورە) جا کوت و پڕ ئەو (مارە گەورە) ھەرچی جادویان کردبوو ھەڵی لوشی

فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ﴿٤٦

46 ئەمجا جادوگەرەکان خران (کەوتن) بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا)

قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٤٧

47ووتیان ئەوا باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ﴿٤٨

48 کەپەروەردگاری موسا و ھارونە

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ﴿٤٩

49(فیرعەون) ووتی ئایا باوەڕتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم بەڕاستی ئەو (موسا) جادوگەرە گەورەکەتانە کە فێری جادوی کردون جا بێگومان لەمەودوا دەزانن (چیتان لێ دەکەم) بەڕاستی دەست و قاچتان ڕاست و چەپ دەبڕم وە بێگومان ھەمووتان ھەڵ دەواسم (بەدارا)

قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ﴿٥٠

50(جادوگەرەکان) ووتیان ھیچ زیانی نیە (بۆ ئێمە ئەوەی تۆ ئەتەوێ بیکەی) (چونکە) بەڕاستی ئێمە گەڕانەوەمان بۆ لای پەروەردگارمانە

إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٥١

51 بەڕاستی ئێمە بەتەماین و ئومێد دەکەین کەپەروەردگارمان لە گوناھو تاوانەکانمان ببورێت چونکە ئێمە یەکەمی باوەڕداران بووین (لەگەلەکەماندا)

۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ﴿٥٢

52وەحیمان نارد بۆ موسا کە بەشەو بەندە (باوەڕدارە)کانم ببە (و میصر بەجێ بھێڵن) بێگومان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی) دواتان دەکەون

فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ﴿٥٣

53ئەوسا فیرعەون پیاوانی کۆ کەرەوەی نارد بەشارەکاندا (بۆکۆکردنەوەی لەشکرو ھێز)

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ﴿٥٤

54(فیرعەون ووتی) بەڕاستی ئەوانە (موسا و شوێنکەوتوانی) کۆمەڵێکی کەمی بێ نرخن

وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ﴿٥٥

55وە بەڕاستی ئەوانە ڕقی ئێمە ھەڵدەسێنن (بەووتارو کرداریان)

وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ﴿٥٦

56وە بێگومان ئێمە کۆمەڵێکین بێدار و ئاگادارین (بەپیلانەکانیان)

فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ﴿٥٧

57ئەمجا ئەوان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی)مان دەرکرد لە باخات و کانیاوەکان

وَكُنُوزٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ﴿٥٨

58وە (دەرمان کردن) لەو ھەموو گەنج و خەزێنە و کۆشکە زۆر جوان و چاکانە

كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ﴿٥٩

59ئا بەو جۆرە (لەناومان بردن) نەوەکانی یەعقوب (جولەکە)مان لەجێگایان دانا

فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ﴿٦٠

60ئەمجا (فیرعەون و لەشکرەکەی) کاتێک خۆر ھەڵھاتن شوێنیان کەوتن

فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ﴿٦١

61ئەمجا کاتێک دوو کۆمەڵەکە چاویان بەیەکتر کەوت ھاوەڵەکانی موسا ووتیان بێگومان ئێمە گیراوین، (پێمان دەگەن)

قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ﴿٦٢

62(موسا) ووتی نەخێر پێتان ناگەن بێگومان من پەروردگارم لەگەڵە دڵنیابن ڕێگای (ڕزگار بوونم) نیشان دەدات

فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقٖ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ﴿٦٣

63ئەمجا سرووشمان کرد بۆ موسا کە بە گۆچانەکەت بدە لەدەریاکە (ئەویش لێیداو) جا دەریاکە لەت بوو کە ھەر لەتێکی وەک شاخێکی زۆر گەورە وابوو

وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ﴿٦٤

64وە ئەوانی تر (فیرعەون و لەشکرەکەی)مان نزیک کردەوە لەوێ (لەدەریاکە)

وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ﴿٦٥

65جا موساو ھەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون رزگارمان کردن

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ﴿٦٦

66پاشان ئەوانی ترمان نوقم کرد (لەدەریادا)

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿٦٧

67بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿٦٨

68 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ﴿٦٩

69(ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئیبراھیم

إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ﴿٧٠

70کاتێک ووتی بەباوکی و گەلەکەی چی دەپەرستن

قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامٗا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ﴿٧١

71ووتیان بتانێک دەپەرستین ئەمجا بەردەوام بەندایەتیان دەکەین

قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ﴿٧٢

72(ئیبراھیم) ووتی ئایا ئەوانە گوێیان لێتانە کاتێک ھاوار ونزایان لێ دەکەن

أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ﴿٧٣

73یان ئایا ئەوان سوود یازیانتان پێ دەگەیەنن

قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ﴿٧٤

74ووتیان (نەخێر ھیچیان پێ ناکرێت) بەڵکو ئێمە باوو باپیرانمان دیوە ئابەو شێوەی (ئێمە)یان کردووە

قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ﴿٧٥

75ووتی ئایا ئێوە دەزانن چی دەپەرستن

أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ﴿٧٦

76ئێوە و باوو باپیرە پێشووەکانتان

فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٧٧

77جا بەڕاستی ھەموو ئەوانە دوژمنی منن جگە لەپەروەردگاری جیھانیان

ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ﴿٧٨

78کە ئەو منی دروستکردووە پاشان ھەر ئەویش ڕێنموونیم دەکات

وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ﴿٧٩

79وە ھەر ئەو زاتە خۆراکم پێدەدات و تێراوم دەکات

وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ﴿٨٠

80وە کاتێک نەخۆش بکەوم ھەر ئەو شیفام دەدات (چاکم دەکاتەوە)

وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ﴿٨١

81وە زاتێکە کەمن دەمرێنێ و پاشان زیندووم دەکاتەوە

وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ﴿٨٢

82وە (پەروەردگارم) زاتێکە بەتەمام و ئومێد دەکەم لە ڕۆژی پاداشتدا (لە قیامەتدا) ببورێت لەھەڵەکانم و بیانسڕێتەوە

رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ﴿٨٣

83ئەی پەروەردگارم دانایم پێ ببەخشە بمبەرە ڕیزی پیاوچاکانەوە

وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ﴿٨٤

84وە باس کردنم بەچاکە لەناوگەلە داھاتووەکاندا پێ ببەخشە

وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ﴿٨٥

85وە بم گێڕی لەوەرگرانی بەھەشتی پڕ نازو نیعمەت

وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ﴿٨٦

86وە لەباوکم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لەگومڕایانە

وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ﴿٨٧

87وە شەرمەزارو ڕیسوام مەکە لەڕۆژێکدا کە (خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە

يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالٞ وَلَا بَنُونَ﴿٨٨

88ڕۆژێک کەماڵ و سامان و منداڵ و نەوە سوود ناگەیەنن

إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبٖ سَلِيمٖ﴿٨٩

89بێجگە لەکەسێک بێتە خزمەتی خوا بەدڵێکی ساغ و پاک و خاوێنەوە

وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ﴿٩٠

90وە (لەڕۆژی دواییدا) بەھەشت نزیک دەخرێتەوە بۆ پارێزکاران و لەخوا ترسان

وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ﴿٩١

91 دۆزەخیش دەردەخرێت (و ئاشکرا دەکرێت) بۆ گومڕایان

وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ﴿٩٢

92وە پێیان دەوترێت کوان ئەوانەی کەئێوە دەتان پەرستن

مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ﴿٩٣

93لەجیاتی خوا ئایا یارمەتیتان دەدەن، یان یارمەتی خۆیان دەدەن

فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ﴿٩٤

94ئەمجا ھەموو ئەوانە (پەرستراوان) و گومڕایان سەر بەرو خوار فڕێ دەدرێنە دۆزەخەوە

وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ﴿٩٥

95ھەروەھا ھەموو سەربازانی شەیتان

قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ﴿٩٦

96(بت پەرستان) لەکاتێکدا لەدۆزەخ دا شەڕە قسەو ئاژاوەیانە (لەگەڵ پەرستراوەکانیان دا) دەڵێن

تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ﴿٩٧

97سوێند بەخوا ئێمە لەگومڕاییەکی ئاشکرادا بووین

إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٩٨

98کاتێک ئێوەمان دەبردە ریزی پەروەردگاری جیھانیانەوە

وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ﴿٩٩

99کەس ئێمەی گومڕا نەکرد تاوانباران نەبێت

فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ﴿١٠٠

100وەھیچ تکاکارێ بۆ ئێمە نیە

وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ﴿١٠١

101وە ھیچ ھاورێیەکی دڵسۆزمان نیە

فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةٗ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١٠٢

102خۆزگە جارێکی تر بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەباوەڕداران دەبووین

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٠٣

103بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٠٤

104 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿١٠٥

105گەلی نوح پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا (بڕوایان پێ نەکردن)

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ﴿١٠٦

106کاتێک کەنوحی برایان پێی ووتن ئایا ناترسن لەخوا (خۆتان ناپارێزن)

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ﴿١٠٧

107بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٠٨

108کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٠٩

109وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١١٠

110کەواتە لەخوا بترسن و گوێ رایەڵی من بکەن

۞ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ﴿١١١

111ووتیان ئایا (چۆن) باوەڕ بەتۆ بھێنین لەکاتێکـدا ئـەوانـەی شـوێنت کـەوتون پەسترین کەسن (ھەژارو داماو ونەفامن)

قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿١١٢

112(نوح علیە السلام) ووتی من چوزانم ئەوانە چی کردەوەیەک دەکەن

إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ﴿١١٣

113پرسینەوەیان تەنھا لەسەر پەروەردگارمە ئەگەر ئێوە ھەست بکەن (بزانن)

وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١١٤

114وه من دەرکەری باوەڕداران نیم

إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ مُّبِينٞ﴿١١٥

115من تەنیا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ﴿١١٦

116ووتیان ئەی نوح ئەگەر کۆتایی نەھێنیت (لەم کاری بانگەوازەت) بێگومان لەبەرد باران کراوان دەبیت

قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ﴿١١٧

117(نوح) ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بڕوایان پێ نەکردم

فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحٗا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١١٨

118کەواتە لەنێوان من و ئەواندا حوکم بدە، بەحوکم دانێکی یەکجاری و من و ئەو باوڕدارانەی لەگەڵمدان ڕزگار بکە

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ﴿١١٩

119ئێمەش نوح و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوو ڕزگارمان کردن (لەخنکان) لەو کەشتیەی کەپڕ کراو بوو (لەمرۆڤ و ھەموو جۆرە گیاندارێک)

ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ﴿١٢٠

120لەپاشان لەدوا (ڕزگار کردنی ئیمانداران) ئەوانەی کەمانەوە نوقممان کردن (لە ئاوی تۆفانەکەدا)

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٢١

121بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٢٢

122 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿١٢٣

123گەلی عاد پێغەمبەرانی (خوا)یان بە درۆزن دانا (باوەڕیان پێ نەکردن)

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ﴿١٢٤

124کاتێک ھود (علیە السلام)ی برایان پێی ووتن ئایا خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا)

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ﴿١٢٥

125بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٢٦

126کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٢٧

127وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةٗ تَعۡبَثُونَ﴿١٢٨

128ئایا ئێوە لەھەموو شوێنێکی بەرزی (سەرە رێگا) بورجێک دروست دەکەن بەبێ ھودە

وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ﴿١٢٩

129وە چەند کۆشک و قەڵای بەھێز (کارگە) دروست دەکەن بەو ئومێدەی ھەر بمێننەوە ونەمرن

وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ﴿١٣٠

130وە ھەر کاتێک دەست بوەشێنن ستەمکارانە دەست دەوەشێنن

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٣١

131کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ﴿١٣٢

132وە لە (سزای) ئەو خوایە بترسن وخۆتان بپارێزن کەخۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون

أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمٖ وَبَنِينَ﴿١٣٣

133ئاژەڵ و ماڵات و منداڵ

وَجَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ﴿١٣٤

134وه باخ و کانیاوی زۆری پێداون

إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ﴿١٣٥

135 بەڕاستی من دەترسم دووچارتان ببێت سزای ڕۆژێکی زۆر گەورەی (دژوارو پڕ لەسزا)

قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ﴿١٣٦

136ووتیان (بەھود علیە السلام) لای ئێمە یەکسانە ئامۆژگاری بکەیت یا ئامۆژگاری نەکەیت

إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿١٣٧

137ئەمەی(تۆ ھێناوتە) تەنھا درۆو دەلەسەی پێشینانە

وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ﴿١٣٨

138وە ئێمە سزا نادرێین

فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٣٩

139ئیتر باوەڕیان پێ نەھێنا بۆیە ئێمەش لەناومان بردن بێگومان لەوەدا (باسکرا) نیشانەی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٤٠

140 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿١٤١

141گەلی سەمود پێغەمبەرانیان بەدرۆزن زانی

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ﴿١٤٢

142کاتێ صاڵح ( علیە السلام )ی برایان پێی ووتن ئایا (لەسزای خوا) خۆتان ناپارێزن

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ﴿١٤٣

143بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٤٤

144کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٤٥

145وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ﴿١٤٦

146(وا دەزانن) وازتان لێ دەھێنرێ لەدونیادا بەھێمنی (دەژین)

فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ﴿١٤٧

147لەناو باخات و کانیاوی زۆردا

وَزُرُوعٖ وَنَخۡلٖ طَلۡعُهَا هَضِيمٞ﴿١٤٨

148وە لەناو کشتوکاڵی زۆرو باخاتی دار خورمای میوە گەییودا

وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا فَٰرِهِينَ﴿١٤٩

149وە لەچیاکان دا خانوو دادەتاشن زۆر بەلێزانانە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٥٠

150کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ﴿١٥١

151وە گوێڕایەڵی زیادە ڕەوان مەکەن

ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ﴿١٥٢

152ئەوانەی خراپەکاری دەکەن لەزەویدا وە کردەوەی چاک ناکەن

قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ﴿١٥٣

153ووتیان (بە صاڵح علیە السلام) تۆ تەنھا یەکێکی لە جادو لێکراوان

مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿١٥٤

154 تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەک ئێمە دەی ئایەت و موعجیزەیەکمان بۆ بھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی

قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةٞ لَّهَا شِرۡبٞ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ﴿١٥٥

155(صاڵح علیە السلام) ووتی ئەم وشترە مێینە (موعجیزە) یە ئاو خواردنەوە ڕۆژێک بۆ ئەوە و ڕۆژێکیش بۆ ئێوەیە

وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمٖ﴿١٥٦

156دەستی بۆ مەبەن بەخراپە ئەگینا سزای تۆڵەی ڕۆژێکی گەورە تووشتان دێت

فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ﴿١٥٧

157کەچی ئەوان سەریان بڕی ئەوسا پەشیمان بوونەوە (لەترسی تۆڵەی خوا)

فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٥٨

158ئەمجا سزای (خراپەکەیان) ئەوانی گرت بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) نیشانەیەکی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان باوەڕدار نەبوون

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٥٩

159 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿١٦٠

160 گەلی لوط پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ﴿١٦١

161کاتێ لوطی برایان (علیە السلام) ووتی پێیان ئایا ئێوە لەخوا ناترسن خۆ ناپارێزن

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ﴿١٦٢

162بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٦٣

163کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٦٤

164وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٦٥

165ئایا لەناو (ھەموو خەڵکی) جیھانیاندا ئێوە نێربازی دەکەن

وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ﴿١٦٦

166وە وازدێنن لەو ھاوسەرانەتان کەپەروەردگارتان بۆی دروست کردون نەخێر بەڵکو ئێوە کۆمەڵێکن دەرچوو لەسنوری ئارەزوو

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ﴿١٦٧

167ووتیان: بەڕاستی ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت (لەم کارەت) بێگومان لەدەرکراوان دەبیت (لەم خاکە)

قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ﴿١٦٨

168(لوط) ووتی بێگومان من زۆر قەڵس و بێزارم لەو کردەوەتان (لە نێربازی)

رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ﴿١٦٩

169ئەی پەروەردگارم خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکە لە (تۆڵەی) ئەو کردەوەی ئەوان دەیکەن

فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ﴿١٧٠

170ئەمجا ئێمەش لوط و ھەموو خێزانەکەیمان رزگار کرد

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ﴿١٧١

171بێجگە لەپیرەژنێک (ژنەکەی لوط) کە لەجێماوان و(تیاچوان) بوو

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ﴿١٧٢

172پاشان ئەوانی ترمان لەناو برد

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ﴿١٧٣

173وە بارانێکمان (لەبەرد) بەسەریاندا باراند ئەمجا ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٧٤

174بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٧٥

175بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە

كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿١٧٦

176خاوەنی باخاتە چڕو پڕەکانیش پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ﴿١٧٧

177کاتێ شوعەیب (علیە السلام) پێی ووتن: ئایا خۆتان ناپارێزن و لەخوا ناترسن

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ﴿١٧٨

178 بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴿١٧٩

179کەوابوو لەخوا بترسن و گوێرایەڵی من بکەن

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٨٠

180 وە من ھیچ کرێ و پاداشتێ لەئێوە داوا ناکەم لەسەر پێغەمبەرایەتیەکەم پاداشتی من تەنھا لای پەروەردگای جیھانیانە

۞ أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ﴿١٨١

181ڕێك وڕاست پێوانە بکەن وە لەزیان دەران مەبن (لەپێوانەدا ناتەواو بیپێون)

وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ﴿١٨٢

182 وە بەتەرازوویەکی ڕاست و رێك کێشانە بکەن

وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ﴿١٨٣

183و کەم و کوڕی مەکەن لەشتەکانی خەڵکیدا (ھیچ مافێکیان ژێر پێ مەخەن) وە ڕۆمەچن لەزەویدا بەخراپەکاریتان

وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿١٨٤

184وە بترسن لەو زاتەی کە ئێوە و خەڵکانی پێشوویشی دروستکردووە

قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ﴿١٨٥

185ووتیان تۆ تەنھا لەجادو لێکراوانی

وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ﴿١٨٦

186وە تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەك ئێمەی و بەڕاستی ئێمە واگومانت پێ دەبەین لەدرۆزنان بیت

فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿١٨٧

187دەی چەند پارچەیەك لەئاسمان بخەرە خوارەوە بەسەرماندا ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی

قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ﴿١٨٨

188(شوعەیب) ووتی پەروەردگارم چاك دەزانێت بەھەر کردەوەیەك کەدەیکەن

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ﴿١٨٩

189ئەمجا شوعەیبیان بەدرۆزن زانی بەو ھۆیەوە سزای ڕۆژی سێبەری (ھەور) گرتنی بەڕاستی ئەو سزایە سزای رۆژێکی زۆر گەورە بوو

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٩٠

190بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٩١

191بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە

وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٩٢

192و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە

نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ﴿١٩٣

193جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە

عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ﴿١٩٤

194بۆ سەردڵی تۆ بۆ ئەوەی لەترسێنەران بیت

بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ﴿١٩٥

195بەزمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو

وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ﴿١٩٦

196وە بەڕاستی (باسی قورئان) لەکتێبی پێغەمبەرە پێشووەکاندا ھەیە

أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ﴿١٩٧

197 ئایا ئەمە بەڵگەیەکی ڕوون نەبوو بۆیان (بۆ بێ باوەڕانی قوڕەیش) کەزانایانی بەنی ئیسرائیل ئەو (دەنگ و باسی قورئانە) دەزانن

وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ﴿١٩٨

198ئەگەر ئێمە ئەو (قورئانە)مان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر کەسێکی عەجەمی

فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ﴿١٩٩

199 ئەمجا بیخوێندایەتەوە بەسەریاندا (بەسەر بێ باوەڕانی مەککەدا) باوەڕیان پێ نەدەھێنا

كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ﴿٢٠٠

200ئا بەو جۆرە ئەو (قورئان)مان خستۆتە ناو دڵی تاوانبارانەوە

لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ﴿٢٠١

201کەچی ھەر باوەڕی پێ ناھێنن ھەتا سزای سەخت بەچاوی خۆیان دەبینن (جا باوەڕ دەھێنن)

فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ﴿٢٠٢

202 ئەویش لە ناکاودا دێت بۆیان کەئەوان ھەستی پێ ناکەن

فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ﴿٢٠٣

203ئەوسا ئەڵێن ئا خۆ مۆڵەتمان پێ دەدرێت

أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ﴿٢٠٤

204دەی ئایا ئەوان پەلەی سزای ئێمەیانە

أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ﴿٢٠٥

205تۆ پێم بڵێ ئەگەر چەند ساڵێك بەخۆشی بیانژێنین

ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ﴿٢٠٦

206لە پاشان ئەو سزایەی کە لێی ترسێنرا بوون بێت بۆیان

مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ﴿٢٠٧

207سوودیان پێ ناگەیەنێت ئەو ھەموو خۆشی و ڕابواردنەی بەوان درابوو

وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ﴿٢٠٨

208ھیچ شارو گوندێکمان لەناو نەبردووە دڵنیابە ترسێنەرانێکی ھەبووە

ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ﴿٢٠٩

209بۆ ئەوەی بیربکەنەوە، وە ئێمە ستەمکار نەبووین (لەسزادانیاندا)

وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ﴿٢١٠

210شەیتانەکان ئەو (قورئانە)یان نەھێناوەتە خوارەوە

وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ﴿٢١١

211 نەشیاوی ئەوەن و نەدەشتوانن

إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ﴿٢١٢

212بەڕاستی شەیتانەکان لەگوێگرتنی(ھەواڵی ئاسمان) ڕێگری کراون

فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ﴿٢١٣

213کەواتە ھیچ پەرستراوێکی تر نەپەرستی لەگەڵ خوادا ئەگینا لەسزا دراوان دەبیت

وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ﴿٢١٤

214خزم و کەسە زۆر نزیکەکانت بترسێنە

وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٢١٥

215و باڵی بەزەیی و نەرم و نیانیت ڕاخە بۆ ئەو باوەڕدارانەی کەشوێنت کەوتوون

فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ﴿٢١٦

216ئەمجا ئەگەر سەرپێچیان کردیت ئەوسا پێیان بڵێ: بەڕاستی من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەن

وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ﴿٢١٧

217وە پشت بەو خوایە ببەستە کەزاڵ و بە بەزەییە

ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ﴿٢١٨

218ئەو (خوایە) کە دەتبینێت کاتێ بەتەنیا نوێژ دەکەی

وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ﴿٢١٩

219وە (دەبینێ) نوێژ کردنت لەناو نوێژگەراندا (کەپێش نوێژیان بۆ دەکەیت)

إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٢٢٠

220بەڕاستی تەنھا ئەوە بیسەر و ئاگادار

هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ﴿٢٢١

221ھەواڵتان بدەمێ کە شەیتانەکان دادەبەزنە سەرکێ؟

تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ﴿٢٢٢

222 دادەبەزنە سەر ھەموو (کەسێکی) زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار

يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ﴿٢٢٣

223باش گوێ دەگرن (بۆ شەیتانەکان) وە زۆربەیان درۆزنن (لەو ھەواڵانەدا دەیدەن بەخەڵکی)

وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ﴿٢٢٤

224(پێغەمبەر ﷺ شاعیر نیە) (چونکە) شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون

أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادٖ يَهِيمُونَ﴿٢٢٥

225 ئایا نابینیت کەئەوانە بەھەموو دۆڵ و شیوێکدا بەسەر لێشێواوی دەڕۆن (شیعر دەڵێن)

وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ﴿٢٢٦

226وە بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ﴿٢٢٧

227جگە لەوانەیان بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە وە یادو زیکری خوایان زۆر کردووە وە تۆڵەیان سەندووە لەپاش ئەوە ستەمیان لێکراوە وە ئەوانەی ستەمیان کردووە لەمەودوا دەزانن کەچۆن گەڕانەوەیەك دەگەڕێنەوە(بۆ لای خوا دوای مردن)

RELATED SURAHS