Hud

هود

Hud123 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

الٓرۚ كِتَٰبٌ أُحۡكِمَتۡ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتۡ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ﴿١

1بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمە کتێبێکە بتەو داڕێژراوە ئایەتەکانی پاشان ڕوون کراونەتەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و زاناوە

أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۚ إِنَّنِي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ﴿٢

2بۆ ئەوەی ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لەخوا بەڕاستی من لەلایەن ئەو (خوا) وە بۆ ئێوە ترسێنەر و موژدەدەرم

وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ﴿٣

3ھەروەھا بۆ ئەوەی داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان پاشان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک و خۆش تاماوەی دیاریکراو (بۆتان) وە دەبەخشێت بەھەموو خاوەن چاکە و بەھرەیەک (پاداشتی) چاکە و بەھرەی خۆی وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و سەرپێچی بکەن ئەوە بەڕاستی من مەترسی دەکەم یەخەتان بگرێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ﴿٤

4ھەر بۆلای خوایە گەڕانەوەتان وە ئەو (خوایە) دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

أَلَآ إِنَّهُمۡ يَثۡنُونَ صُدُورَهُمۡ لِيَسۡتَخۡفُواْ مِنۡهُۚ أَلَا حِينَ يَسۡتَغۡشُونَ ثِيَابَهُمۡ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ﴿٥

5ئاگادار بن بێگومان ئەوان سنگیان دەپێچنەوە (لەسەر کینە و دژایەتی) بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لە خوا بێداربن کاتێک ئەوانە خۆیان دادەپۆشن بە پۆشاکەکانیان (بۆ ئەوەی پیلانەکانیان دەرنەکەون) (خوا) دەزانێت بەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بێگومان ئەو (خوایە) بە ئاگا و زانایە بەو (نھێنیانەی) لە سینە و دڵەکاندایە

۞ وَمَا مِن دَآبَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزۡقُهَا وَيَعۡلَمُ مُسۡتَقَرَّهَا وَمُسۡتَوۡدَعَهَاۚ كُلّٞ فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ﴿٦

6ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەزەویدا ئیلا لەسەر خوایە ڕزق و ڕۆزیەکەی وە (خوا) دەزانێت شوێنی مانەوەی وە شوێنی لێ دەرچوونی ھەمووی نوسراوە لەکتێبی ڕوون کەرەوە (لوح المحفوظ)دا

وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَكَانَ عَرۡشُهُۥ عَلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۗ وَلَئِن قُلۡتَ إِنَّكُم مَّبۡعُوثُونَ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡمَوۡتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ﴿٧

7ئەو (خوایە) زاتێکە کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردوە لە شەش ڕۆژدا و عەرشەکەی لەسەر ئاو بوو بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە کامتان کردەوەی چاکتر (دەکەن) سوێندبێ ئەگەر بڵێیت (بەوانە) بەڕاستی ئێوە زیندوو دەکرێنەوە لەپاش مردن بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوان دەڵێن ئەمە ھیچ نیە بێجگە لە جادویەکی ڕوون و دیارنەبێت

وَلَئِنۡ أَخَّرۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٖ مَّعۡدُودَةٖ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحۡبِسُهُۥٓۗ أَلَا يَوۡمَ يَأۡتِيهِمۡ لَيۡسَ مَصۡرُوفًا عَنۡهُمۡ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٨

8وە سوێند بەخوا ئەگەر ئەو سزایان دوا بخەین تاماوەیەکی کەمی دیاریکراو ئەوە بەڕاستی دەڵێن چی ئەو سزای ڕاگرتووە (بۆچی بۆمان نایەت) بێدار بن ڕۆژێ ئەو سزایەیان بۆ دێت لێیان لا نادرێت وە دەوریان دەدات ئەوەی کە ئەوانە گاڵتە و لاقرتیان پێدەکرد

وَلَئِنۡ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ ثُمَّ نَزَعۡنَٰهَا مِنۡهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٞ كَفُورٞ﴿٩

9سوێند بەخوا ئەگەر ئێمە بچێژین بە ئادەمی چاکە و فەزڵ و بەھرەیەک لای خۆمانەوە پاشان ئەو (چاکەو بەھرەیەی) لێ بگرینەوە بێگومان ئەو زۆر نائومێد و سپڵەیە (لەو کاتەدا کوفری نیعمتەکانی خوا دەکات)

وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ نَعۡمَآءَ بَعۡدَ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّيٓۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٞ فَخُورٌ﴿١٠

10سوێند بەخوا ئەگەر پێی بچێژین وبیدەینێ بەھرە و چاکە دوای ئەو سەختی و ناڕەحتیانەی تووشی بووە بێگومان دەڵێت گشت سەختی و زیانەکانم لە مل بوویەوە (بەرۆکی بەردام) بێـگومان (لەوکاتەدا) زۆر دڵخۆش و لوت بەرزو خۆ بەزلزانە

إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ﴿١١

11جگە لەوانەی کە بائارام و خۆگر بوون و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێنا ئەوانە بۆیان ھەیە لێبوردن و پاداشتی گەورە

فَلَعَلَّكَ تَارِكُۢ بَعۡضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَضَآئِقُۢ بِهِۦ صَدۡرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ كَنزٌ أَوۡ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٞۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٌ﴿١٢

12ئایا تۆ وازھێنەری لە (ڕاگەیاندنی) ھەندێک لەوەی نیگات بۆ کراوە و دڵ تەنگ دەبیت پێی لەبەر ئەوەی کە دەڵێن بۆچی گەنج و خەزێنەی بۆ نانێردرێتە خوارەوە یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا نەھاتووە بێگومان تۆ تەنھا ترسێنەری و خـوا بۆ ھەموو شتێک سەرپەرشتیکارو چاودێرە

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ فَأۡتُواْ بِعَشۡرِ سُوَرٖ مِّثۡلِهِۦ مُفۡتَرَيَٰتٖ وَٱدۡعُواْ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿١٣

13یان ئەوانە دەڵێن پێغەمبەر ﷺ ئەو (قورئانە) ی ھەڵبەستووە بڵێ دەی ئێوەش دە سورەتی وەکو ئەو (قورئانە) بھێنن ھەڵبەستراوبن وەبانگ بکەن (بۆ پشتیوانیتان) ھەرکەس دەتوانن بێجگە لە خوائەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

فَإِلَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلۡمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَهَلۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ﴿١٤

14جا ئەگەر وەڵامیان نەدانەوە ئەوە بزانن کەبێگومان ئەم (قورئانە) نێردراوەتە خوارەوە بەئاگاداری وزانینی خوا ھەروەھا بزانن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەئەو دەی ئایا ئێوە ملکەچ و موسڵمانن؟

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيۡهِمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فِيهَا وَهُمۡ فِيهَا لَا يُبۡخَسُونَ﴿١٥

15ھەرکەس دەیەوێت ژیانی دونیا و ڕازاوە و جوانی ئەو ئێمە (بەرھەمی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدەین تیایدا وە ئەوان لەم ژیانەدا کەموکوڕیان لەگەڵ ناکرێت

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيۡسَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُواْ فِيهَا وَبَٰطِلٞ مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿١٦

16ئەوانە کەسانێکن بۆیان نیە لەڕۆژی دواییدا جگە لەئاگر وە ئەوەی کردیان تێیدا پوچ و بێ بەرھەم بووە وە ھەرچیان کرد بەردەوام بوو بەھیچ

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتۡلُوهُ شَاهِدٞ مِّنۡهُ وَمِن قَبۡلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامٗا وَرَحۡمَةًۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِهِۦ مِنَ ٱلۡأَحۡزَابِ فَٱلنَّارُ مَوۡعِدُهُۥۚ فَلَا تَكُ فِي مِرۡيَةٖ مِّنۡهُۚ إِنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤۡمِنُونَ﴿١٧

17جا ئایا کەسێک بەڵگەیەکی ئاشکرای ببێ لەلایەن پەروەردگاریەوە و شایەتێک لای ئەوەوە بۆی بخوێنێتەوە, وە لەپێش ئەم (شایەتیەی خۆیەوە) پەڕاوی موساش (شایەتە بۆی) کەپەیڕەو پێشەواو میھرەبانیە ئەوانە بڕوایان ھەیە بەو (شایەتە کەقورئانە) وە ھەرکەس باوەڕی پێی نەبێت لەو کۆمەڵ و تاقمانە (ئەوانەی کۆبونەوە لەسەر دژایەتی ئیسلام) ئەوە ئاگر جێگایەتی کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دوو دڵیەکت نەبێت لەو (قورئانە) بەڕاستی ئەو قورئانە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارتەوە ھاتووە بەڵام زۆرێک لەخەڵکی بڕواناھێنن

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُعۡرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمۡ وَيَقُولُ ٱلۡأَشۡهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَىٰ رَبِّهِمۡۚ أَلَا لَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ﴿١٨

18وەئایا کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کەدرۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە؟ ئەوانە دەبرێنە حوزوری پەروەردگاریان (ووتەکانیان دەخرێتە ڕوو) وە شایەتەکان (لەپێغەمبەران وفریشتەکان) دەڵێن ئا ئەوانە ئەو کەسانەن (لەدونیادا) درۆیان ھەڵدەبەست بەدەم پەروەردگاریانەوە بێداربن نەفرەتی خوا بۆ ستەمکارانە

ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ﴿١٩

19ئەوانەی بەرھەڵستی ڕێگەی خوا دەکەن و دەیانەوێ بەلارو چەوتی نیشاندەن لەکاتێکدا ئەوان بەڕۆژی دوایی بێ باوەڕن

أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يَكُونُواْ مُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَۘ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ مَا كَانُواْ يَسۡتَطِيعُونَ ٱلسَّمۡعَ وَمَا كَانُواْ يُبۡصِرُونَ﴿٢٠

20ئەو (نەفرەت لێکراوانە) ناتوانن (لەدەستی خوا) خۆیان قوتار بکەن لەوڵات و زەویدا و نیانە بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوان و دۆستێک بۆیان دووقات دەکرێتەوە سزا توانای بیستنی (ئەو قورئانە) یان نەبوو (ھەقیشیان) نەدەبینی

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ﴿٢١

21ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان دۆڕاند وە لێیان وون بوو ئەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا دەیان کرد

لَا جَرَمَ أَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡأَخۡسَرُونَ﴿٢٢

22بەڕاستی و بێگومان ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەند ترین کەس خۆیانن

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخۡبَتُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ﴿٢٣

23بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێناوە و گەردن کەچ و دڵ ئارام بوون بۆ (فەرمانەکانی) پەروەردگاریان ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

۞ مَثَلُ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ كَٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡأَصَمِّ وَٱلۡبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِۚ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ﴿٢٤

24وێنەی ئەو دوو دەستەیە وەک کوێر و کەڕ و بیسەر و بیناوان ئایا ئەودوو دەستەیە یەکسانن دە بۆ بیرناکەنەوە

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦٓ إِنِّي لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٌ﴿٢٥

25سوێند بە خوا بێـگومان ناردمان نوح بۆ لای گەلەکەی (پێی ووتن) دڵنیابن من ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆتان

أَن لَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۖ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ أَلِيمٖ﴿٢٦

26کە جگە لە خوا نەپەرستن (چونکە) بەڕاستی من دەترسم یەخەتان بگرێ سزای ڕۆژێکی سەخت و بەئازار

فَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرٗا مِّثۡلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمۡ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ ٱلرَّأۡيِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمۡ عَلَيۡنَا مِن فَضۡلِۭ بَلۡ نَظُنُّكُمۡ كَٰذِبِينَ﴿٢٧

27جا کاربەدەست ودەسەڵاتدارەکان ووتیان ئەوانەی کەبڕوایان نەھێنا بوو لە گەلەکەی (نوح) ئێمە تۆ نابینین جگە لەئادەمیەکی وەک خۆمان وە نابینین تۆ ھیچ کەسێک شوێنت کەوتبێت جگە لەوانەی کە ھەژار و ڕیسوا و پەستەکانمانن بێ ئاوەزا و ساویلکەن (ڕواڵەت بینن) وە نابینن ئێوە ھیچ شتێکتان لە ئێمە زیادبێت بەڵکو بەدرۆزنتان دەزانین

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَءَاتَىٰنِي رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتۡ عَلَيۡكُمۡ أَنُلۡزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمۡ لَهَا كَٰرِهُونَ﴿٢٨

28(نوح) ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەی ئاشکرام ھەبێت لەلای پەروەردگارمەوە و ڕەحمەتێکی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە بەڵام ئەوە لەئێوە شاردرابێتەوە ئایا بەزۆر پابەندتان بکەین پێیەوە لە کاتێکدا ئێوە حەزی لێ ناکەن و پێتان ناخۆشە

وَيَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مَالًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ﴿٢٩

29وە ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ ماڵ و سامانێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر خوایە وە من ئەوانە دەرناکەم بڕوایان ھێناوە بەڕاستی ئەوانە بەدیداری پەروەردگاریان دەگەن (لەڕۆژی دواییدا) بەڵام من ئێوە دەبینم کە کۆمەڵێکی نەزانن

وَيَٰقَوۡمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمۡۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ﴿٣٠

30ئەی گەلەکەم کێ یارمەتیم دەدات لەبەرانبەر خوادا ئەگەر ئەوانە بتارێنم و (دەریان بکەم) دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە؟

وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٞ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزۡدَرِيٓ أَعۡيُنُكُمۡ لَن يُؤۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيۡرًاۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا فِيٓ أَنفُسِهِمۡ إِنِّيٓ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿٣١

31من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی خوا لای منە وە ناشڵێم غەیب و شتە نادیارەکان دەزانم ھەروەھا ناڵێم من فریشتەم بەوانەش ناڵێم کە لەبەر چاوی ئێوە سووک و بێ ڕێزن خوا ھیچ چاکەیەکیان ناداتێ خوا چاک دەزانێ

قَالُواْ يَٰنُوحُ قَدۡ جَٰدَلۡتَنَا فَأَكۡثَرۡتَ جِدَٰلَنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿٣٢

32ووتیان ئەی نوح بێگومان دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا زۆریش دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا دەی ئەوەی بەڵێنمان پێ دەدەیت (لەسزا) بۆمان بھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت

قَالَ إِنَّمَا يَأۡتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ﴿٣٣

33ووتی بێگومان خوا بۆتان دەھێنێت ئەگەر بیەوێت وە ئێوە ناتوانن (لەسزای خوا) خۆتان قوتار بکەن

وَلَا يَنفَعُكُمۡ نُصۡحِيٓ إِنۡ أَرَدتُّ أَنۡ أَنصَحَ لَكُمۡ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغۡوِيَكُمۡۚ هُوَ رَبُّكُمۡ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ﴿٣٤

34وە ئامۆژگاری من سوودتان پێ ناگەیەنێت گەر بمەوێت ئامۆژگاریتان بکەم ئەگەر خوا بیەوێت گومڕاتان بکات ئەو پەروەردگارتانە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَعَلَيَّ إِجۡرَامِي وَأَنَا۠ بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُجۡرِمُونَ﴿٣٥

35یان ئەوانە دەڵێن موحەممەد ﷺ ئەم (قورئانەی) بەناوی خواوە ھەڵبەستووە بڵێ ئەگەر من ھەڵم بەستبێت ئەوە گوناھو تاوانەکەی تەنھا لەسەر خۆمە وە منیش بەریم لەتاوانی ئێوە

وَأُوحِيَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤۡمِنَ مِن قَوۡمِكَ إِلَّا مَن قَدۡ ءَامَنَ فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَفۡعَلُونَ﴿٣٦

36وەحی کرا بۆ نوح (علیە السلام) کەوا کەسی تر بڕوا ناھێنێت لەگەلەکەت بێجگە لەوەی پێشتر بڕوای ھێناوە کەواتە ناڕەحەت وغەمبار مەبە بەوەی ئەوان دەیکەن

وَٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ﴿٣٧

37وە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین، وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە ھیچ قسەم لەگەڵدا مەکە لە بارەی ئەوانەی ستەمیان کردووە (وبێ باوەڕ بوون) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن

وَيَصۡنَعُ ٱلۡفُلۡكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيۡهِ مَلَأٞ مِّن قَوۡمِهِۦ سَخِرُواْ مِنۡهُۚ قَالَ إِن تَسۡخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسۡخَرُ مِنكُمۡ كَمَا تَسۡخَرُونَ﴿٣٨

38وە دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتیەکە ھەر کاتێک تێ پەڕینایە بەلایدا کۆمەڵێک لەگەلەکەی گاڵتەیان پێدەکرد (نوح) دەیووت ئەگەر ئێوە ئێستە گاڵتە و لاقرتی بەئێمە دەکەن ئەوە بێگومان ئێمەش لاقرتی بەئێوە دەکەین ھەر چۆن ئێوە لاقرتی بەئێمە دەکەن

فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيۡهِ عَذَابٞ مُّقِيمٌ﴿٣٩

39جا لەمەوپاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت سەر شۆڕی دەکات (لەدونیاداو لەقیامەتیشدا) سزای ھەمیشەیی بەسەردادێت

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلۡنَا ٱحۡمِلۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ وَمَنۡ ءَامَنَۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٞ﴿٤٠

40(نوح) (کەشتیەکەی دروستکرد) ھەتا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) و تەنورەکە ئاوی لێ ھەڵقوڵا ووتمان (بەنوح) لەو (کەشتیە) دا ھەڵی بگرە لەھەموو نێرو مێیەک دووان ژن و منداڵەکانیشت ھەڵبگرە ئەوەیان نەبێت بڕیاری خوای لەسەر دراوە (بەخنکاندن) ھەر ئەوانەش (ھەڵ بگرە کە) بڕوایان ھێنا (لەگەلەکەت) وە خەڵکێکی کەم نەبێت بڕوایان نەھێنا لەگەڵیدا

۞ وَقَالَ ٱرۡكَبُواْ فِيهَا بِسۡمِ ٱللَّهِ مَجۡر۪ىٰهَا وَمُرۡسَىٰهَآۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٤١

41(نوح) ووتی ھەمووتان سواربن لەو (کەشتیە) دا بەناوی خواوە لەکاتی ڕۆیشتن و وەستانیدا بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێ بوردە و میھرەبانە

وَهِيَ تَجۡرِي بِهِمۡ فِي مَوۡجٖ كَٱلۡجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبۡنَهُۥ وَكَانَ فِي مَعۡزِلٖ يَٰبُنَيَّ ٱرۡكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٤٢

42کەشتییەکە دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک کێو و شاخدا نوحیش (علیە السلام) کوڕەکەی بانگ کرد (کەناوی کەنعان بوو) کە لەشوێنێکی کەناردا بوو (ووتی) ئەی کوڕی خۆشەویستم لەگەڵمان دا سواربە و لەگەڵ بێ بڕوایان مەبە

قَالَ سَـَٔاوِيٓ إِلَىٰ جَبَلٖ يَعۡصِمُنِي مِنَ ٱلۡمَآءِۚ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلۡيَوۡمَ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَۚ وَحَالَ بَيۡنَهُمَا ٱلۡمَوۡجُ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُغۡرَقِينَ﴿٤٣

43(کوڕەکەی) ووتی پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێت لەم لافاوە (نوح) ووتی: ئەمڕۆ ھیچ پارێزەرێک (پەنادەرێک) نیە لەفەرمانی خوا (کەخنکاندنە) مەگەر کەسێک خوا ڕەحمی پێ بکات (و باوەڕدار بێت) لەوکاتەدا شەپۆلی لافاو کەوتە نێوانیان جا ئەو (کوڕە خنکاو) لەخنکاوان بوو

وَقِيلَ يَٰٓأَرۡضُ ٱبۡلَعِي مَآءَكِ وَيَٰسَمَآءُ أَقۡلِعِي وَغِيضَ ٱلۡمَآءُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَٱسۡتَوَتۡ عَلَى ٱلۡجُودِيِّۖ وَقِيلَ بُعۡدٗا لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿٤٤

44ئەوسا ووترا ئەی زەوی ئاوەکەت ھەڵمژە و ئەی ئاسمان باران مەبارێنە ئیتر لافاوەکە رۆچوو بەناخی زەویدا کارەکە (خنکانیان) تەواو کرا و (کەشتیەکە) وەستا بەسەر (کێوی) جودیەوە ووترا دووری لەڕەحمی خوا بۆ گەلی ستەمکاران

وَنَادَىٰ نُوحٞ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبۡنِي مِنۡ أَهۡلِي وَإِنَّ وَعۡدَكَ ٱلۡحَقُّ وَأَنتَ أَحۡكَمُ ٱلۡحَٰكِمِينَ﴿٤٥

45نوح ھاواری کردە پەروەردگاری ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی کوڕەکەم لە کەس و کاری منە و بێگومان بەڵێنی تۆش ڕاستە وە تۆش دادوەرترینی ھەموو فەرمان ڕەوایانی

قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيۡسَ مِنۡ أَهۡلِكَۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيۡرُ صَٰلِحٖۖ فَلَا تَسۡـَٔلۡنِ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۖ إِنِّيٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ﴿٤٦

46(خوا) فەرمووی ئەی نوح بەڕاستی ئەو (کەنعان) لەکەس و کاری تۆ نیە بێگومان ئەو (کوڕە) کردەوەی خراپ و ناپەسەند بوو جا کەواتە داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم تا لەنەفامان نەبیت

قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِكَ أَنۡ أَسۡـَٔلَكَ مَا لَيۡسَ لِي بِهِۦ عِلۡمٞۖ وَإِلَّا تَغۡفِرۡ لِي وَتَرۡحَمۡنِيٓ أَكُن مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ﴿٤٧

47(نوح) ووتی پەروەردگارم بەڕاستی من پەنات پێ دەگرم (لەوەی) داوای شتێکت لێ بکەم کەنایزانم وە ئەگەر نەبوریت لێم وڕەحمم پێ نەکەی لەزیان لێکەوتوان دەبم

قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهۡبِطۡ بِسَلَٰمٖ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيۡكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٖ مِّمَّن مَّعَكَۚ وَأُمَمٞ سَنُمَتِّعُهُمۡ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٤٨

48ووترا ئەی نوح دابەزە (لەکەشتیەکە) بەھێمنی و بێوەی لەلایەن ئێمەوە, وە بەپیت و فەڕی زۆر بەسەرخۆتەوە, وەبەسەر گەلانێک کەپەیدا ئەبن لەوانەی کە لەگەڵ تۆ دان (یا بەسەر ئەو خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان) چەند نەتەوە و گەل دواتر دێن خۆشی و نازو نیعمەتیان پێ دەدەین پاشان لەلایەن ئێمەوە دووچاریان دەبێت سزای سەختی ئازاردەر

تِلۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهَآ إِلَيۡكَۖ مَا كُنتَ تَعۡلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوۡمُكَ مِن قَبۡلِ هَٰذَاۖ فَٱصۡبِرۡۖ إِنَّ ٱلۡعَٰقِبَةَ لِلۡمُتَّقِينَ﴿٤٩

49ئەمانەی (باسکران) لەھەواڵە گرنگە نادیارەکانە بە نیگا بۆمان ناردی نەتۆ و نەگەلەکەت نەتان دەزانین لەپێش ئەم (نیگای ئێمە) کەواتە خۆڕاگربە بەڕاستی سەرئەنجام بۆ لەخوا ترسانە

وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمۡ هُودٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۖ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا مُفۡتَرُونَ﴿٥٠

50وە بۆلای (گەلی) عاد ھودی برایانمان نارد ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە جگە لە ئەو ئێوە تەنھا درۆ ھەڵئەبەستن

يَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِي فَطَرَنِيٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ﴿٥١

51ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر ئەو (خوا) یە کەدروستی کردوم دەی ئایا ژیر نابن

وَيَٰقَوۡمِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا وَيَزِدۡكُمۡ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمۡ وَلَا تَتَوَلَّوۡاْ مُجۡرِمِينَ﴿٥٢

52وە ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبون لەپەروەردگارتان بکەن دواتر بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (ئەگەر وابکەن خوا) لەئاسمانەوە (باران) دەبارێنێت بەسەرتاندا بەلێزەمە و ھێزی تر زیاد دەکات بۆ ھێزەکەتان وەڕوو وەرمەگێڕن (لەبانگەوازەکەم) بەتاوان باری

قَالُواْ يَٰهُودُ مَا جِئۡتَنَا بِبَيِّنَةٖ وَمَا نَحۡنُ بِتَارِكِيٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوۡلِكَ وَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ﴿٥٣

53ووتیان ئەی ھود تۆ ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونت بۆ نەھێناوین بۆیە ئێمەش واز لەپەرستراوەکان (خواکان) مان ناھێنین لەبەر قسەی تۆ وە ئێمە باوەڕت پێ ناکەین

إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعۡتَرَىٰكَ بَعۡضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٖۗ قَالَ إِنِّيٓ أُشۡهِدُ ٱللَّهَ وَٱشۡهَدُوٓاْ أَنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ﴿٥٤

54ئێمە تەنھا (ئەوە بەتۆ) دەڵێین ھەندێک لە پەرستراوەکانمان تووشیان کردووی بەشێتی ووتی بەڕاستی من خوا دەکەم بەشایەت و ئێوەش شایەت بن کەبەڕاستی من بەریم و دوورم لەوەی کەئێوە دەیکەنە ھاوبەش بۆخوا

مِن دُونِهِۦۖ فَكِيدُونِي جَمِيعٗا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ﴿٥٥

55جگە لەخوا جا ھەمووتان پیلانم لێ بگێڕن لەپاشان مۆڵەتیشم مەدەن (و لێم مەوەستن)

إِنِّي تَوَكَّلۡتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذُۢ بِنَاصِيَتِهَآۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿٥٦

56بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە کەپەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەژێر ڕکێفی خوای گەورەدا نەبێت (بگری پێشە سەریەتی) بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستە

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقَدۡ أَبۡلَغۡتُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَيَسۡتَخۡلِفُ رَبِّي قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَفِيظٞ﴿٥٧

57ئەوسا ئەگەر ئێوە ڕوو وەرگێڕن ئەوە بێگومان من پێم ڕاگەیاندون ئەوەی بەمندا نێردراوە بۆتان وە پەروەردگارم کۆمەڵێکی تر لەشوێنی ئێوە دادەنێت ئێوەش ھیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن بەڕاستی پەروەردگارم بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرو پارێزەرە

وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا هُودٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَنَجَّيۡنَٰهُم مِّنۡ عَذَابٍ غَلِيظٖ﴿٥٨

58وە کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ھودمان ڕزگار کرد ئەوانەش باوەڕیان ھێنابوو لەگەڵیدا بەمیھرەبانی خۆمان وە ئەوانمان لەسزایەکی توند و بەھێز ڕزگار کرد

وَتِلۡكَ عَادٞۖ جَحَدُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَعَصَوۡاْ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ﴿٥٩

59ئەوەش گەلی عاد بوو باوەڕیان نەھێنا بە بەڵگە و موعجیزەکانی پەروەردگاریان و سەرپێچی نێرراوەکانی خوایان کرد و شوێن فەرمانی ھەموو زۆردارێکی سەرکەش کەوتن

وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ عَادٗا كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّعَادٖ قَوۡمِ هُودٖ﴿٦٠

60بەشوێنیاندا نێررا نەفرەت لەم دونیایەدا و لەڕۆژی دواییشدا بێدار بن بەڕاستی گەلی عاد بڕوایان بەپەروەردگاریان نەھێنا بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ عادی گەلی ھود

۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَٱسۡتَعۡمَرَكُمۡ فِيهَا فَٱسۡتَغۡفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٞ مُّجِيبٞ﴿٦١

61بۆ گەلی سەمودیش ناردمان صاڵح پێغەمبەر (علیە السلام) ی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لە ئەو ئەو دروستی کردوون لەزەویدا و کردونی بەئاوەدانکەرەوە تێیدا کەواتە داوای لێبوردنی لێ بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم زۆر نزیک و نزا ودوعا وەرگرە

قَالُواْ يَٰصَٰلِحُ قَدۡ كُنتَ فِينَا مَرۡجُوّٗا قَبۡلَ هَٰذَآۖ أَتَنۡهَىٰنَآ أَن نَّعۡبُدَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكّٖ مِّمَّا تَدۡعُونَآ إِلَيۡهِ مُرِيبٖ﴿٦٢

62ووتیان ئەی صاڵح بەڕاستی تۆ لەناوماندا جێی ئومێد بووی پێش ئەمە ئایا ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنی ئەوەی کەباو و باپیرانمان پەرستوویانە و بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی تۆ بانگمان دەکەیت بۆلای و دوو دڵین

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَءَاتَىٰنِي مِنۡهُ رَحۡمَةٗ فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ ٱللَّهِ إِنۡ عَصَيۡتُهُۥۖ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيۡرَ تَخۡسِيرٖ﴿٦٣

63صاڵح ووتی ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئەگەر من بەڵگەیەکی ئاشکرام ھەبێ لەلایەن پەروەردگارمەوە, وە لەلایەن خۆیەوە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیبم جا کێ یارمەتیم دەدات لەبەرامبەر خوادا ئەگەر سەرپێچی ئەو بکەم کەواتە ئێوە ھیچ بۆمن زیاد ناکەن زەرەرو زیان نەبێت

وَيَٰقَوۡمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٞ قَرِيبٞ﴿٦٤

64ئەی گەلەکەم ئەمە ووشترەکەی خوایە کە موعجیزەیەکی ڕوونە بۆ ئێوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتیەکەم) جا ئێوەش وازی لێ بھێنن با لە زەوی خوا بخوات (بلەوەڕێت) بەخراپە دەستی بۆ مەبەن ئەگینا سزایەکی نزیک تووشتان دەبێت

فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمۡ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٖۖ ذَٰلِكَ وَعۡدٌ غَيۡرُ مَكۡذُوبٖ﴿٦٥

65کەچی ئەوان ووشترەکەیان سەربڕی جا (صاڵح) ووتی ڕابوێرن لەماڵی خۆتاندا سێ ڕۆژ ئەوە بەڵێنێکە درۆ نیە

فَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا صَٰلِحٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَمِنۡ خِزۡيِ يَوۡمِئِذٍۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ﴿٦٦

66جا کاتێک فەرمانمان ھات (بۆ لەناو بردنیان) صاڵحمان ڕزگار کرد ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا بە بەزەییەک لەلایەن خۆمانەوە لە سەرشۆڕی و ڕیسوایی ئەو ڕۆژە (پەناماندان) بەڕاستی پەروەردگارت ھەر خۆی بەتواناو بەدەسەڵاتە

وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ﴿٦٧

67ئەوانەش کەستەمیان کرد شریخەیەک گرتنی ئیتر لەناو ماڵەکانیاندا کەوتن بەڕووداو جووڵەیان لێ بڕا (مردن)

كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَاْ كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّثَمُودَ﴿٦٨

68وەک ئەوەی لەوێدا نەبووبن بێدار بن بەڕاستی گەلی سەمود بێ بڕوابوون بەپەروەردگاریان بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ گەلی سەمود

وَلَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجۡلٍ حَنِيذٖ﴿٦٩

69سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانمان ھاتن بۆلای ئیبراھیم بە مژدەوە ووتیان سەلامی خوات لێ بێت (ئەویش) ووتی سەلامی خوا لەئێوەش بێت ئەمجا ئەوەندەی نەبرد (ئیبراھیم) خێرا گوێرەکەیەکی برژاوی ھێنا بۆیان

فَلَمَّا رَءَآ أَيۡدِيَهُمۡ لَا تَصِلُ إِلَيۡهِ نَكِرَهُمۡ وَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۚ قَالُواْ لَا تَخَفۡ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ﴿٧٠

70جا کاتێک بینی دەستیان درێژ ناکەن بۆی (و لێی ناخۆن) نائاسایی ھاتنە بەرچاوی و لەدەروونی خۆیدا مەترسی لێکردن (کەنیازی خراپیان ھەبێت) ووتیان مەترسە بەڕاستی ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی لوط

وَٱمۡرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٞ فَضَحِكَتۡ فَبَشَّرۡنَٰهَا بِإِسۡحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسۡحَٰقَ يَعۡقُوبَ﴿٧١

71لەوکاتەدا خێزانەکەی وەستابوو و پێکەنی ئێمەش مژدەمان پێ دا بەئیسحاق وە لەپاش ئیسحاق (مژدەمان پێدا) بەیەعقوب (کە کوڕی ئیسحاقە)

قَالَتۡ يَٰوَيۡلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٞ وَهَٰذَا بَعۡلِي شَيۡخًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عَجِيبٞ﴿٧٢

72(خێزانی ئیبراھیم) ووتی وەیڕۆ (وای) چۆن منداڵم دەبێت کەمن پیرە ژنێکم ئەوەش مێردەکەمە کە پیربووە بەڕاستی ئەمە شتێکی سەیرە

قَالُوٓاْ أَتَعۡجَبِينَ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۖ رَحۡمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيۡكُمۡ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٞ مَّجِيدٞ﴿٧٣

73(فریشتەکان) ووتیان تۆ سەرت سوڕدەمێنێت؟ لەکار و فەرمانی خوا رەحمەت و بەرەکەتی زۆری خواتان لەسەربێت ئەی ئال و بەیتی ئیبراھیم بەڕاستی خوا سوپاسکراوی چاکە فراوانە

فَلَمَّا ذَهَبَ عَنۡ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلرَّوۡعُ وَجَآءَتۡهُ ٱلۡبُشۡرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِي قَوۡمِ لُوطٍ﴿٧٤

74ئەمجا کاتێک ترس و بیمی ئیبراھیم لاچوو نەما وە مژدەکەشی بۆ ھات لەبارەی گەلەکەی لوط گفتوگۆی لەگەڵ دەکردین

إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٞ مُّنِيبٞ﴿٧٥

75(چونکە) بەڕاستی ئیبراھیم لەسەرخۆو دڵنەرم و ڕوو لەخوابوو

يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ أَعۡرِضۡ عَنۡ هَٰذَآۖ إِنَّهُۥ قَدۡ جَآءَ أَمۡرُ رَبِّكَۖ وَإِنَّهُمۡ ءَاتِيهِمۡ عَذَابٌ غَيۡرُ مَرۡدُودٖ﴿٧٦

76ئەی ئیبراھیم وازبھێنە لەم کارە بەڕاستی بێگومان دەرچووە (بۆ ئەوکارە) فەرمانی پەروەردگارت وە بەڕاستی بۆ ئەوانە دێت سزایەکی نەگەڕاوە

وَلَمَّا جَآءَتۡ رُسُلُنَا لُوطٗا سِيٓءَ بِهِمۡ وَضَاقَ بِهِمۡ ذَرۡعٗا وَقَالَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَصِيبٞ﴿٧٧

77کاتێک کە ھاتن فریشتەکانمان بۆلای لوط ھاتنیانی پێ ناخۆش بوو وە دڵگران بوو پێیان وە ووتی ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە

وَجَآءَهُۥ قَوۡمُهُۥ يُهۡرَعُونَ إِلَيۡهِ وَمِن قَبۡلُ كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطۡهَرُ لَكُمۡۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ فِي ضَيۡفِيٓۖ أَلَيۡسَ مِنكُمۡ رَجُلٞ رَّشِيدٞ﴿٧٨

78وە گەلەکەی ھاتن بۆلای پەلەیان دەکرد (لەھاتن) بۆ لای لەکاتێکدا ئەوان لەوەو پێش ھەمیشە کردەوە بەدەکانیان ئەنجام دەدا (کە نێربازی بوو) ووتی ئەی گەلەکەم ئەوانە کچەکانی منن (مەبەستی کچەکانی ھۆزەکەی بوو) ئەوانە پاک وحەڵاڵن بۆتان دەی لەخوا بترسن و سەرشۆڕم مەکەن لەوەی دەتانەوێت بەرامبەر میوانەکانم بیکەن ئاخۆ پیاوێکی ژیرو تێگەیشتووتان تێدا نیە

قَالُواْ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنۡ حَقّٖ وَإِنَّكَ لَتَعۡلَمُ مَا نُرِيدُ﴿٧٩

79ووتیان سوێندبێت بێگومان تۆ دەزانیت ئێمە ھیچ ھەق (و ئارەزوو) ێکمان لەکچەکانتدا نیە وە بەڕاستی تۆ دەزانی ئێمە چیمان دەوێت

قَالَ لَوۡ أَنَّ لِي بِكُمۡ قُوَّةً أَوۡ ءَاوِيٓ إِلَىٰ رُكۡنٖ شَدِيدٖ﴿٨٠

80ووتی ئای خۆزگە لەبەرانبەر ئێوەدا ھێزێکم ببوایە یان پەنایەکی قایم ببوایە پەنام پێ ببردایە (ڕێگریم دەکردن)

قَالُواْ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓاْ إِلَيۡكَۖ فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٌ إِلَّا ٱمۡرَأَتَكَۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمۡۚ إِنَّ مَوۡعِدَهُمُ ٱلصُّبۡحُۚ أَلَيۡسَ ٱلصُّبۡحُ بِقَرِيبٖ﴿٨١

81(فریشتەکان) ووتیان ئەی لوط بەڕاستی ئێمە نێرراوی پەروەردگاری تۆین ھەرگیز ناگەنەلای تۆ جا تۆ وماڵ ومنداڵت و ئەوەی باوەڕی پێ ھێناویت لەبەشێکی شەودا بڕۆن (وئەم شارە بەجێ بھێڵن) وە ھیچ کەس لەئێوە لانەکاتەوە بەدوای خۆیدا جگە لەژنەکەت بەڕاستی ئەو تووشی دەبێت ئەوەی کەتووشی ئەوان (گەلەکەت) دەبێت (چونکە بێ باوەڕ بوو) بێگومان وەختی لەناو بردنیان بەرەبەیانە ئایا بەرەبەیان نزیک نیە

فَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا جَعَلۡنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهَا حِجَارَةٗ مِّن سِجِّيلٖ مَّنضُودٖ﴿٨٢

82جا کە فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ئەو (شوێنە) مان سەرو ژێر کرد و باراندمان بەسەریاندا ووردەزیخـی گڵین بەدوای یەکداو بێ بچڕِان (دەباری)

مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَۖ وَمَا هِيَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ بِبَعِيدٖ﴿٨٣

83ھەموو ئەو (ووردە زیخانە) دیاری کرابوون لای پەروەردگارتەوە, وە ئەو (سزایە) دوور نیە لەستەمکارانەوە

۞ وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ وَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ مُّحِيطٖ﴿٨٤

84وە (ناردمان) بۆ (خەڵکی) مەدیەنیش شوعەیبی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە ئەو وە کەم و کوڕی مەکەن لەپێوانە و کێشانەدا بەڕاستی من دەتان بینم بەماڵ و سامانی زۆرەوە, وە بەڕاستی من دەترسم لێتان سزایەک گەمارۆتان بدات و لێی رزگار نەبن

وَيَٰقَوۡمِ أَوۡفُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ﴿٨٥

85جا ئەی گەلەکەم پێوانەو کێشانە ڕاست و دروست ئەنجام بدەن وە کەم و کوڕی مەکەن لەشت ومەکی خەڵکیدا و خراپەکاری مەکەن (یاخراپە بڵاومەکەنەوە) لەزەویدا

بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِحَفِيظٖ﴿٨٦

86ئەوەی خوا دەیھێڵتەوە (لەقازانجی حەڵاڵ) چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بڕوادارن و من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە

قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ﴿٨٧

87ووتیان ئەی شوعەیب ئایا نوێژەکەت فەرمانت پێ دەدات کەئێمە وازبھێنین لەوەی باوو باپیرانمان پەرستوویانە یان وازبھێنین لەوەی بەویستی خۆمان لەماڵ و سامانماندا دەیکەن بەڕاستی تۆ پەلەنەکەری لێزان و ھۆشمەندیت

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنۡهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أُخَالِفَكُمۡ إِلَىٰ مَآ أَنۡهَىٰكُمۡ عَنۡهُۚ إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ﴿٨٨

88ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەیەکی ڕوونم لەلایەن پەروەردگـارمـەوە پێ بێت وە ڕۆزیەکی زۆرو باشی پێدابم لەلایەن خۆیەوە (چ مەبەستێکم ھەیە درۆ بکەم) وە من ھەرگیز نامەوێت پێچەوانەی ئێوە بکەم لەو (کارەی) ڕێگری ئێوەی لێ دەکەم (خۆم بیکەم) من ھیچ مەبەستێکم نیە بێجگە لەچاککردن وچاکسازی نەبێت ئەوەندەی بتوانم ولەتوانامدا بێت سەرکەوتنیشیم تەنھا بە (پشتیوانی) خوایە پشتم ھەر بەو بەستووە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێمەوە

وَيَٰقَوۡمِ لَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شِقَاقِيٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثۡلُ مَآ أَصَابَ قَوۡمَ نُوحٍ أَوۡ قَوۡمَ هُودٍ أَوۡ قَوۡمَ صَٰلِحٖۚ وَمَا قَوۡمُ لُوطٖ مِّنكُم بِبَعِيدٖ﴿٨٩

89ئەی گەلەکەم دژایەتیتان لەگەڵم نەبێتە ھۆی ئەوەی تووشتان ببێت وێنەی ئەو (سزایەی) تووشی گەلی نوح یان گەلی ھود یان گەلی صاڵح بوو خۆ گەلەکەی لوط دوور نیە لێتانەوە (چییان بەسەر ھات)

وَٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٞ وَدُودٞ﴿٩٠

90وە داوای لێخۆش بونیش لەپەروەردگارتان بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبان و دڵسۆزە

قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ مَا نَفۡقَهُ كَثِيرٗا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفٗاۖ وَلَوۡلَا رَهۡطُكَ لَرَجَمۡنَٰكَۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡنَا بِعَزِيزٖ﴿٩١

91ووتیان ئەی شوعەیب ئێمە تێناگەین لەزۆرێک لەوەی تۆ دەیڵێیت بەڕاستی ئێمە تۆ بە لاواز دەبینین لەناوماندا خۆ ئەگەر (لەبەر) خزمەکانت نەبوایە دڵنیابە بەرد بارانمان دەکردیت (چونکە) تۆ خۆت ھیچ دەسەڵاتێکت نیە لەبەرامبەر ئێمەدا

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَهۡطِيٓ أَعَزُّ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذۡتُمُوهُ وَرَآءَكُمۡ ظِهۡرِيًّاۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ﴿٩٢

92ووتی ئەی گەلەکەم ئایا خزمەکانم بەدەسەڵات ترن لەبەرامبەر ئێوەدا لە خوا لەکاتێکدا فەرمانی ئەو (خوا) تان پشت گوێ خستووە بەڕاستی پەروەردگارم ئاگادارە بەھەرچی ئێوە دەیکەن

وَيَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَمَنۡ هُوَ كَٰذِبٞۖ وَٱرۡتَقِبُوٓاْ إِنِّي مَعَكُمۡ رَقِيبٞ﴿٩٣

93ئەی گەلەکەم کردەوە بکەن لەسەر بار و حاڵەتی خۆتان بەڕاستی منیش کارو کردەوە دەکەم لەمەودوا دەزانن کێ سزای بۆ دێت ڕیسوا و سەر شۆڕی دەکات وەکێش درۆزنە جا چاوەڕوانی بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵتان چاوەڕوانم

وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا شُعَيۡبٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ﴿٩٤

94کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) شوعەیبمان ڕزگار کرد و ئەوانەش بڕوایان ھێنا بوو لەگەڵیدا بە بەزەیی لەلایەن خۆمانەوە, وە ئەوانەی ستەمیان کرد بوو ناڵە و شریخە کە (نەعرەتەکە) گرتنی ئیتر ھەموویان لەماڵ و جێگاکانیاندا دەمەو ڕووکەوتن و جووڵەیان نەما (مردن)

كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّمَدۡيَنَ كَمَا بَعِدَتۡ ثَمُودُ﴿٩٥

95(وایان لێھات) وەک ھەر تێیدا نەبووبن بێداربن دووری و تیاچوون بۆ خەڵکی مەدیەن وەک چۆن گەلی سەمود تیاچوون و دوور بوون لەڕەحمی خوا

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ﴿٩٦

96سوێند بەخوا بێگومان ناردمان موسا بە موعجیزەکانمانەوە, وە بەڕابەرو بەڵگەی ڕوونەوە

إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ فِرۡعَوۡنَۖ وَمَآ أَمۡرُ فِرۡعَوۡنَ بِرَشِيدٖ﴿٩٧

97بۆ لای فیرعەون و دەست وپێوەندەکەی بەڵام ئەوان شوێن فەرمانی فیرعەون کەوتن لەکاتێکدا فەرمانی فیرعەون ڕاست و ڕەوا نەبوو

يَقۡدُمُ قَوۡمَهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَأَوۡرَدَهُمُ ٱلنَّارَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡوِرۡدُ ٱلۡمَوۡرُودُ﴿٩٨

98پێش گەلەکەی دەکەوێت لەڕۆژی دواییدا ئەمجا ھەموویان دەباتە ناو ئاگری دۆزەخ ئای چەند خراپە ئەو شوێنەی ئەوانی بۆ دەبرێت

وَأُتۡبِعُواْ فِي هَٰذِهِۦ لَعۡنَةٗ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ بِئۡسَ ٱلرِّفۡدُ ٱلۡمَرۡفُودُ﴿٩٩

99وە لەم (دونیا) دا نەفرەتیان بەشوێندا نێرراوە ھەروەھا لەڕۆژی دواییشدا ئای چەند خراپە ئەو بەخشراوەی پێیان بەخشرا

ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيۡكَۖ مِنۡهَا قَآئِمٞ وَحَصِيدٞ﴿١٠٠

100ئەوەی (باسکرا بۆت چەند ھەواڵێکە) لە ھەواڵی شارەکانی ڕابوردوو دەیگێڕینەوە بۆت (لەم سورەتەدا) ھەندێکیان ماون وھەندێکی تریان نەماون (وێران بوون)

وَمَا ظَلَمۡنَٰهُمۡ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡۖ فَمَآ أَغۡنَتۡ عَنۡهُمۡ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِي يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖ لَّمَّا جَآءَ أَمۡرُ رَبِّكَۖ وَمَا زَادُوهُمۡ غَيۡرَ تَتۡبِيبٖ﴿١٠١

101وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان کرد لەخۆیان جا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن ئەو پەرستراوانەیان کەدەیان پەرستن و ھاواریان لێکردن لەجیاتی خوا بە ھیچ شتێک (سودیان پێ نەگەیاندن) کاتێ فەرمانی پەروەردگارت ھات (بۆ لەناو بردنیان) ئەوانە (ئەو بتانە) ھیچیان زیاد نەکرد بۆ ئەوانەی (دەیان پەرستن) بێجگە زیان و لەناوچوون نەبێت

وَكَذَٰلِكَ أَخۡذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلۡقُرَىٰ وَهِيَ ظَٰلِمَةٌۚ إِنَّ أَخۡذَهُۥٓ أَلِيمٞ شَدِيدٌ﴿١٠٢

102ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵە سەندنی ئەو ئازار دەر و بەتینە

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّمَنۡ خَافَ عَذَابَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّجۡمُوعٞ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوۡمٞ مَّشۡهُودٞ﴿١٠٣

103بەڕاستی لەوەی (باسکرا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێک بترسێت لەسزای دوا ڕۆژ ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کەئادەمی بۆ کۆدەکرێتەوە و ئەوە ڕۆژێکی دیارو بەرچاوە (ھەموان ئامادەن تێیدا)

وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٖ مَّعۡدُودٖ﴿١٠٤

104وە ئێمە دوای ناخەین مەگەر بۆ کاتێکی دیارو بەرچاو نەبێت

يَوۡمَ يَأۡتِ لَا تَكَلَّمُ نَفۡسٌ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ فَمِنۡهُمۡ شَقِيّٞ وَسَعِيدٞ﴿١٠٥

105ئەو ڕۆژە کەدێت ھیچ کەس قسە ناکات بەمۆڵەتی خوا نەبێت ئەوسا لەناویاندا ھەیە بێ بەخت (وچارە ڕەش) و ھەیە بەختەوەر (وئاسوودە)

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُواْ فَفِي ٱلنَّارِ لَهُمۡ فِيهَا زَفِيرٞ وَشَهِيقٌ﴿١٠٦

106جا ئەوانەی بێ بەخت وچارە ڕەش بوون ئەوە لەناو ئاگردان لەناو ئەو (ئاگرە) دا ھەر ئاخ وئۆف و ھەنیسکیانە

خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ﴿١٠٧

107تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی تا ئاسمانەکان و زەوی بمێنێت (مەبەست پێی ئاسمان وزەویە لە قیامەتدا کە ئەوانیش ھەر دەمێنن) مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت (ڕزگاری بکات) بەڕاستی پەروەردگارت ئەوەی کەبیەوێت دەیکات

۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُواْ فَفِي ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۖ عَطَآءً غَيۡرَ مَجۡذُوذٖ﴿١٠٨

108بەڵام ئەوانەی کەبەختەوەر و ئاسوودەکراون ئەوە لەبەھەشتدان بەھەمیشەیی دەمێننەوە تیایدا تا ئاسمان و زەوی بمێنێت مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت ئەوە بەخشینێکە بێ بڕانەوە

فَلَا تَكُ فِي مِرۡيَةٖ مِّمَّا يَعۡبُدُ هَٰٓؤُلَآءِۚ مَا يَعۡبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبۡلُۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمۡ نَصِيبَهُمۡ غَيۡرَ مَنقُوصٖ﴿١٠٩

109کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دودڵیەکت نەبێت لە (ناڕاستی) ئەوەی ئەوانە دەیپەرستن تەنھا ئەوە دەپەرستن کەباوو باپیرانیان دەیان پەرستن لەوەو پێش بەڕاستی ئێمە پێیان دەدەین بەتەواوی بەشی خۆیان (لەسزا) بەبێ لێ کەمکردنەوە (پڕاوپڕ)

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ﴿١١٠

110سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەخشیمان بەموسا پەڕاوی (تەورات) ئەمجا جیاوازی تێداکرا ئەگەر لەبەر بڕیارێک نەبوایە کەپێشتر دراوە لەلایەنی پەروەردگارتەوە دادوەری دەکرا لەنێوانیاندا و بەڕاستی ئەوانە لەگومان و دوو دڵیدان لەو (قورئانە)

وَإِنَّ كُلّٗا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمۡ رَبُّكَ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ﴿١١١

111بێگومان ھەموو (ئەوانەی جیاوازن) پەروەردگارت (پاداشتی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدات بەڕاستی ئەو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن

فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطۡغَوۡاْۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ﴿١١٢

112کەواتە ڕاستبە بەو شێوەی فەرمانت پێدراوە, وە ئەوانەش تۆبەیان کردوە لەگەل تۆدا و (گەڕاونەتەوە) زیادە ڕەوی مەکەن بەڕاستی ئەو (خوایە) بینایە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن

وَلَا تَرۡكَنُوٓاْ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنۡ أَوۡلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ﴿١١٣

113پاڵ مەدەن بەوانەوە کەستەمیان کردوە چونکە دووچاری ئاگری دۆزەخ دەبن و بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوانێکتان نابێت پاشانیش یارمەتی نادرێن

وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَيِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِۚ إِنَّ ٱلۡحَسَنَٰتِ يُذۡهِبۡنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِۚ ذَٰلِكَ ذِكۡرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ﴿١١٤

114وە نوێژ ئەنجام بدە لەم سەرو ئەوسەری ڕۆژدا (لەبەیانیان و ئێواراندا) و لە بەشێک لەشەودا چونکە بەڕاستی (کردەوە) چاکەکان (کردەوە) خراپەکان لادەبەن ودەیانسڕنەوە ئەوە پەند و ئامۆژگاریە بۆ پەند وەرگران

وَٱصۡبِرۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ﴿١١٥

115وە خۆڕاگر بە چونکە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکە کاران وون ناکات

فَلَوۡلَا كَانَ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مِن قَبۡلِكُمۡ أُوْلُواْ بَقِيَّةٖ يَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡفَسَادِ فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّنۡ أَنجَيۡنَا مِنۡهُمۡۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَآ أُتۡرِفُواْ فِيهِ وَكَانُواْ مُجۡرِمِينَ﴿١١٦

116دەی باببوایە لەناو ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە دابوون کەسانی خاوەن ئاین و ژیری کە ڕێگریان بکردایە لەخراپەکاری لەزەویدا مەگەر کەمێک لەوانەی ڕزگارمان کردن لەو گەلانەدا وە ئەوانەی کەستەمیان کرد شوێنی ژیان خۆشی و ڕابواردن کەوتن و بەردەوام بوون لە خراپەکاری

وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ بِظُلۡمٖ وَأَهۡلُهَا مُصۡلِحُونَ﴿١١٧

117ھەرگیز پەروەردگارت بەستەم خەڵکی شارو گوندەکان لەناو نابات (واتە خوای گەورە ستەمکار نیە) لە کاتێکدا دانیشتوانی (ئەو شارانە) موصڵح و چاکەکاربووبن

وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخۡتَلِفِينَ﴿١١٨

118گەر پەروەردگارت بیویستایە گشت خەڵکی دەکرد بە (پەیڕەوی) یەک ئاین بەڵام ئەوان بەردەوام جیاوازدەبن

إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمۡۗ وَتَمَّتۡ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ﴿١١٩

119مەگەر کەسێک پەروەردگارت میھرەبانی لەگەڵ کردبێت وە ھەر لەبەر ئەوەش دروستی کردوون بڕیاری پەروەردگارت دەرچوو (کۆتایی ھات) کە سوێند بەخوا دۆزەخ پڕ دەکەم لە جنۆکە و لە ئادەمی ھەموو پێکەوە

وَكُلّٗا نَّقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَۚ وَجَآءَكَ فِي هَٰذِهِ ٱلۡحَقُّ وَمَوۡعِظَةٞ وَذِكۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١٢٠

120ھەمووت بۆ دەگێڕینەوە لە ھەواڵی پێغەمبەران (علیھم السلام) بۆ ئەوە کە دڵی تۆی پێ دامەزراو بکەین وە لەم (سورەتە) دا حەق و ڕاستیت بۆ ھاتووە, وە ئامۆژگاری و پەندیشی تیایە بۆ بڕواداران

وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنَّا عَٰمِلُونَ﴿١٢١

121وە بڵێ بەوانەی کەبڕوا ناھێنن ئێوە کار وکردەوە بکەن لەسەر ئەو شێوەی خۆتان (کە ئەوەتان لەسەری) بێگومان ئێمەش کردەوە دەکەین (بەگوێرەی ئەوەی کە خودا فەرمانی پێ کردووین)

وَٱنتَظِرُوٓاْ إِنَّا مُنتَظِرُونَ﴿١٢٢

122ئەوسا چاوەڕوانی بکەن (بۆ بەسەرھاتی خراپ) بەڕاستی ئێمەش چاوەڕوانین

وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ يُرۡجَعُ ٱلۡأَمۡرُ كُلُّهُۥ فَٱعۡبُدۡهُ وَتَوَكَّلۡ عَلَيۡهِۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ﴿١٢٣

123وە تەنھا بۆ خوایە (زانینی) نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وتەنھا ھەر ئەویش پێی ئاگادارە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێتەوە ھەموو کار و بارێک کەواتە ئەو بپەرستە و ھەرپشت بەو ببەستە وە بێگومان پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەھەر کردەوەیەک ئێوە دەیکەن

RELATED SURAHS