Muhammad

محمد

Muhammad38 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ﴿١

1ئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ڕێگری (خەڵک)یان کرد لەڕێبازی خوا، (خوا) کردەوەکانیان پوچەڵ دەکاتەوە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُواْ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٖ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡ كَفَّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَأَصۡلَحَ بَالَهُمۡ﴿٢

2ئەوانەش باوەڕیان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردو باوەڕیشیان ھێنا بەو (قورئانە)ی کە نێردراوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (ﷺ) تەنھا ئەویش ڕاستەو لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووە، خوا لە گوناھەکانیان خۆش بووە، دڵ وھۆشیانی ڕێك وچاك کردوە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡبَٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبَعُواْ ٱلۡحَقَّ مِن رَّبِّهِمۡۚ كَذَٰلِكَ يَضۡرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمۡثَٰلَهُمۡ﴿٣

3ئەوەش لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون شوێن بەتاڵ و پڕو پووچ کەوتن، وەبێگومان ئەوانەش ئیمانیان ھێنا بوو شوێن ئەو ھەقە کەوتبوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووە، ئابەو شێوە خوا نموونەی (کردەوەی) خۆیانیان بۆ دەھێنێتەوە

فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَضَرۡبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثۡخَنتُمُوهُمۡ فَشُدُّواْ ٱلۡوَثَاقَ فَإِمَّا مَنَّۢا بَعۡدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلۡحَرۡبُ أَوۡزَارَهَاۚ ذَٰلِكَۖ وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ﴿٤

4ئەمجا ئەگەر (لە جەنگدا) گەشتن بەوانەی بێ باوەڕن ئەوە بدەن لە گەردنیان وبیانکوژن ھەتا کاتێك کوشتاری زۆریان لێ دەکەن ئەمجا (دیلەکانیان) قایم ببەستەنەوە جا دواتر یان بەمنەت وچاکە (بەرەڵایان کەن) یان بە فیدیە وبریتی وەرگرتن، ھەتا جەنگ چەکەکان (بە بێ باوەڕان) دادەنێت (یان تا جەنگ کۆتایی دێت بە نەمانی بت پەرستان)، فەرمان ئەوەیە ئەگەر خوا بیوویستایە خۆی تۆڵەی لێ دەسەندن بەڵام (فەرمانی پێدان بە جەنگ) تا بەیەکتری تاقیتان بکاتەوە، ئەو کەسانەش لە پێناو ڕێبازی خوادا کوژران ئەوە خوا ھەرگیز (پاداشتی) کردەوەکانیان وون ناکات

سَيَهۡدِيهِمۡ وَيُصۡلِحُ بَالَهُمۡ﴿٥

5بێگومان ڕێنموونیان دەکات ودڵ وبیریان پاك ساف دەکات

وَيُدۡخِلُهُمُ ٱلۡجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمۡ﴿٦

6وە دەیانخاتە ئەوبەھەشتەی بۆی باسکردون

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ﴿٧

7 ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە یارمەتی (ئاینی) خوا بدەن خواش ئێوە زاڵ وسەرکەوتوو دەکات (بەسەر کافراندا) وە پێیەکانتان جێگیر دەکات (لە جەنگدا خۆڕاگرتان دەکات)

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَتَعۡسٗا لَّهُمۡ وَأَضَلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ﴿٨

8ئەوانەش کە بێ باوەڕبوون ئەوە نەگبەتی وسەرشۆڕی بەشیانە وە (خوا) کردەوەکانیان پووچ و بێ مایە دەکات

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ﴿٩

9ئەو تۆڵەیان لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە ڕقیان لەو قورئانە بوو کە خوا ناردوویەتیە خوارەوە، بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچ کردنەوە

۞ أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡۖ وَلِلۡكَٰفِرِينَ أَمۡثَٰلُهَا﴿١٠

10ئاخۆ ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا ببینن ئەوانەی پێش خۆیان سەرەنجامیان چۆن بووە, خوا لە ناوی بردن (دەی بێگومان بن) بۆ بێ باوەڕانیش سەرئەنجامی ئاوا ھەیە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَأَنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ﴿١١

11چونکە بێگومان خوا پشتیوانی ئەوانەیە کـە بـاوەڕیان ھێناوە وە بێگومان بێ باوەڕانیش ھیچ پشتیوانێکیان نیة

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ﴿١٢

12بێگومان خوا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی باشیان کردوە دەیانخاتە باخاتی بەھەشتەوە کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕوات, ئەوانەش بێ باوەڕ بوون (لە دونیادا) رادەبوێرن و وەك ئاژەڵ دەخۆن ودەلەوەڕێن وە دۆزەخ شوێنی مانەوەیانە

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةٗ مِّن قَرۡيَتِكَ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَتۡكَ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ فَلَا نَاصِرَ لَهُمۡ﴿١٣

13وە(خەڵکی) زۆر شار ھەبوون کە بەھێزتر بوون لەو(خەڵکی) مەککەیە کە تۆیان دەرکرد لە ناومان بردن وھیچ پشتیوانێکیان نەبوو

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم﴿١٤

14ئا خۆ ئەو کەسەی بەڵگەی ڕوونی لە پەروەردگاریەوە بۆ ھاتبێت (کە قورئانە) وەك ئەو کەسة وایە کە کرداری خراپی بۆ جوان کرابێ و ڕازێنرابێتەوە, شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتبن

مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ كَمَنۡ هُوَ خَٰلِدٞ فِي ٱلنَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيمٗا فَقَطَّعَ أَمۡعَآءَهُمۡ﴿١٥

15شێوەی نایابی ئەو بەھەشتە وایە کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وە چەندەھا ڕووبار لەشیر کە تامی نەگۆڕاوە وە چەندەھا ڕووبار لەشەرابی نایابی بەلەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وە چەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە وە لەوێ ھەموو جۆرە میوەھاتێکیان بۆ ئامادەیە، لەگەڵ لێبوردن لە پەروەردگاریانەوە (ئایا ئەو بەھەشتیانە) وەکو کەسانێك وان کە لە ئاگری دۆزەخ دابن بەھەمیشەیی ئاوی کوڵا وکوڵیان دەرخوارد بدرێت کە ڕیخۆڵەکانیان پارچە پارچە بکات

وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُ إِلَيۡكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُواْ مِنۡ عِندِكَ قَالُواْ لِلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡ﴿١٦

16(ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێ لەوانە گوێت لێدەگرن بەڵام کاتێك لای تۆ دەردەچن دەڵێن بەوانەی زانیاریان پێدراوە (لە ھاوەڵان) ئەوە ئێستا موحەممەد (ﷺ) ووتی چی؟ ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە شوێن ھەوا وئارەزووی خۆیان کەوتوون

وَٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ زَادَهُمۡ هُدٗى وَءَاتَىٰهُمۡ تَقۡوَىٰهُمۡ﴿١٧

17ئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە (خوا) شارەزاییان زیاد دەکات وە تەقوا وپارێزکاری وخواناسیان پێ دەبەخشێت

فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗۖ فَقَدۡ جَآءَ أَشۡرَاطُهَاۚ فَأَنَّىٰ لَهُمۡ إِذَا جَآءَتۡهُمۡ ذِكۡرَىٰهُمۡ﴿١٨

18دەی ئایا ئەو (ناپاکانە) چاوەڕوانی چی دەکەی جگە لە قیامەت کە کتوپڕ یەخەیان بگرێت دەی بێگومان ھەندێك لەنیشانەکانی ھاتۆتە دی، کاتێك (ڕۆژی دوایی) یەخەیان بگرێت ئیتر کەی بیردەکەنەوە

فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مُتَقَلَّبَكُمۡ وَمَثۡوَىٰكُمۡ﴿١٩

19کەواتە دڵنیابە وبزانە بێجگە لە (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە وە داوای لێبوردن بکە (لەخوا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار وە بێگومان خوا دەزانێت بە جم وجوڵتان (لە ڕۆژدا) وئارام گرتنتان (لە شەودا)

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡلَا نُزِّلَتۡ سُورَةٞۖ فَإِذَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ مُّحۡكَمَةٞ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلۡقِتَالُ رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ نَظَرَ ٱلۡمَغۡشِيِّ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَأَوۡلَىٰ لَهُمۡ﴿٢٠

20ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دەڵێن بۆچی سورەتێك (لەقورئان) نانێردرێتە خوارەوە؟ (دەربارەی جەنگ وجیھاد) کەچی کاتێك سورەتێکی ڕوون ودامەزراو نێرابێتە خوارەوە وتیایدا باسی جەنگ کرا بێت، دەبینی ئەو کەسانەی کە لەدڵیاندا نەخۆشی (دوو ڕوویی) ھەیە، تەماشای تۆ دەکەن وەك تەماشا کردنی کەسێك کە لە ترسی مردن لە ھۆشی خۆی چووبێت بۆ ئەوان واچاکتر بوو

طَاعَةٞ وَقَوۡلٞ مَّعۡرُوفٞۚ فَإِذَا عَزَمَ ٱلۡأَمۡرُ فَلَوۡ صَدَقُواْ ٱللَّهَ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ﴿٢١

21فەرمان بەردار بوونایە وقسەی جوان وچاکیان بکردایە ھەر کاتێکیش فەرمانی (جەنگ) درا (جێ بەجێی ناکەن) خۆ ئەگەر لەگەڵ خوا ڕاستیان بکردایە ئەوە باشتر بوو بۆیان

فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ﴿٢٢

22جا ئایا ئێوە بەتەمان (ئەی ناپاکان) ئەگەر پشت ھەڵکەن (لە ئیسلام وجیھاد) لە زەویدا ئاژاوە وخراپە بەرپابکەن وە ھەرچی پەیوەندی خزمایەتیە بیبچڕێنن

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمۡ وَأَعۡمَىٰٓ أَبۡصَٰرَهُمۡ﴿٢٣

23ئا ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا نەفرەتی لێكردوون وە کەڕی کردوون وچاویانی کوێر کردووە

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَآ﴿٢٤

24ئاخۆ ئەوانە وورد نابنەوە لە قورئان (و تێی ناگەن)؟! (وانیە) بەڵکو دڵیان قوفلـَی لێدراوە

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَى ٱلشَّيۡطَٰنُ سَوَّلَ لَهُمۡ وَأَمۡلَىٰ لَهُمۡ﴿٢٥

25بێگومان ئەو کەسانەی پاشە و پاش گەڕانەوە لە ئایینەکەیان له پاش ئەوەی ھەقیان بۆ ڕوون بوویەوە شەیتان خراپەکانیانی بۆ جوان وڕازاوە کردبوون وە بەھیوا وئومێد فریوی دابوون

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لِلَّذِينَ كَرِهُواْ مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ سَنُطِيعُكُمۡ فِي بَعۡضِ ٱلۡأَمۡرِۖ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِسۡرَارَهُمۡ﴿٢٦

26چونکە ئەوان دەیانووت بەو کەسانەی کەڕقیان بوو لەو قورئانەی خوا ناردبووی، ئێمە لە مەولا لەھەندێ کاردا گوێڕایەڵیتان دەکەین وە خوا بە نھێنیەکانیان دەزانێت

فَكَيۡفَ إِذَا تَوَفَّتۡهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ﴿٢٧

27ئاخۆ چۆن بێ (حاڵی ئەو ناپاکانە) کاتێك فریشتەکان گیانیان دەکێشن و لە ڕوخسار وپاشیان دەدەن

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُواْ مَآ أَسۡخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُواْ رِضۡوَٰنَهُۥ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ﴿٢٨

28ئەو (جۆرە گیان کێشانە) لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە شوێن شتانێك کەوتبوون کە خوای توڕە کردبوو، ڕەزامەندی خواشیان پێناخۆش بوو، بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچەڵ کردەوە

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخۡرِجَ ٱللَّهُ أَضۡغَٰنَهُمۡ﴿٢٩

29ئایا وا دەزانن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکی) لە دڵیان دایە کە خوا ھەرگیز ڕق وکینەیان دەرناخات وئاشکرای ناکات

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ أَعۡمَٰلَكُمۡ﴿٣٠

30ئەگەر بمانویستایە ئەوانەمان نیشان دەدایت (کە دووڕوون) ئەوسا ھەر بەشێوە ودیمەنیاندا دەتناسین وە بێگومان بە شێوازی قسەشیاندا دەیانناسیت وە دڵنیابن خوا بە ھەموو کردەوەکانتان دەزانێت

وَلَنَبۡلُوَنَّكُمۡ حَتَّىٰ نَعۡلَمَ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبۡلُوَاْ أَخۡبَارَكُمۡ﴿٣١

31سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە تا دەری بخەین ودیاربێت موجاھیدان وخۆڕاگرانتان وە تا ھەواڵتان چیە ئاشکرای کەین

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّواْ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗا وَسَيُحۡبِطُ أَعۡمَٰلَهُمۡ﴿٣٢

32بێگومان کەسانێ کە بێ باوەڕبوون وەڕێگری (خەڵك)یان دەکرد لە ڕێبازی خوا دژایەتی پێغەمبەریشیان دەکرد پاش ئەوەی ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون بۆتەوە، ھیچ زیانێك بەخوا ناگەیەنن وە بە زوویی (خوا پیلان) وکردەوەکـانیـان پـووچەڵ دەکـاتەوە

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبۡطِلُوٓاْ أَعۡمَٰلَكُمۡ﴿٣٣

33ئەی ئەوکەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەربن وە کردەوە (چاکە)کانتان ھەڵمەوەشێننەوە

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٞ فَلَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡ﴿٣٤

34بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون وەڕێگری (خەڵک)یان دەکرد لە ڕێبازی خوا، پاشان بەبێ باوەڕی مردن ئەوە ھەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت

فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمۡ وَلَن يَتِرَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ﴿٣٥

35جا (باوەڕداران) لاواز وسست مەبن وداوای ئاشتی (و شەڕ وەستان) مەکەن چونکە ھەر ئێوە زاڵ وبەھێزترن، (یارمەتی) خواش لەگەڵ ئێوەدایە وە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە

إِنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ﴿٣٦

36بێگومان ژیانی دونیا تەنھا گاڵتە وگەپێکە (ودەبڕێتەوە) خۆ ئەگەر باوەڕ بھێنن ولەخواترس بن (خوا) پاداشتی خۆتان پێ دەدات وە داوای بەخشینی ھەموو دارایی وماڵتان لێ ناکات

إِن يَسۡـَٔلۡكُمُوهَا فَيُحۡفِكُمۡ تَبۡخَلُواْ وَيُخۡرِجۡ أَضۡغَٰنَكُمۡ﴿٣٧

37ئەگەر (خوا) داوای بەخشینی ھەموو سامانتان لێ بکات، زۆریش داکۆکی بکات لێتان، ئێوە چرووکی وڕەزیلی دەکەن و ڕق وکینەی دەروونتان دەردەخات

هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم﴿٣٨

38بێداربن ئێوە ئەو کەسانەن کە بانگ دەکرێن تا لە پێناوی خوا ماڵ ببەخشن کەچی ھەندێکتان ڕژدی دەکەن، ھەر کەسیش ڕژدیی و ڕەزیلی بکات ئەوە بێگومان تەنھا ڕژدیی لە (دژی) خۆی دەکات، چونکە خوا (دەوڵەمەندە) و بێ نیازە، ھەر ئێوەن ھەژار و بێ نەوا، جا ئەگەر ئێوە پشت ھەڵکەن (لەئاینەکەتان) (خوای گەورە) ئێوە دەگۆڕێت بەکەسانێکی تری(زۆر چاك) پاشان (ئەوان) وەکو ئێوە نابن (ڕاستگۆن لەگەڵ پەروەردگاریاندا)

RELATED SURAHS