Al-Munafiqun

المنافقون

The Hypocrites11 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ قَالُواْ نَشۡهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَكَٰذِبُونَ﴿١

1کاتێك کە دووڕوان بێنە لات دەڵێن شایەتی دەدەین کە بەڕاستی تۆ پێغەمبەری خوایت وە دیارە خوایش دەزانێت کە تۆ ڕەوانەکراوی ئەوی وەخوا شایەتی دەدات کە بێگومان دووڕوان درۆزنن

ٱتَّخَذُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ جُنَّةٗ فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿٢

2سوێندە (درۆ)کانی خۆیان کرد بەقەڵغان (بۆ خۆیان) ئەمجا ڕێگری (خەڵك)یان دەکرد لەڕێی خوا، بەڕاستی ئەوان کارێکی خراپیان دەکرد

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَفۡقَهُونَ﴿٣

3ئەوەی (کەووترا) لەبەر ئەوە بوو کە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان ھێنا ولەپاشان بێ باوەڕبوون، ئەمجا مۆر نرا بەسەر دڵیاندا، ئیتر ئەوان ھیچ تێ ناگەن

۞ وَإِذَا رَأَيۡتَهُمۡ تُعۡجِبُكَ أَجۡسَامُهُمۡۖ وَإِن يَقُولُواْ تَسۡمَعۡ لِقَوۡلِهِمۡۖ كَأَنَّهُمۡ خُشُبٞ مُّسَنَّدَةٞۖ يَحۡسَبُونَ كُلَّ صَيۡحَةٍ عَلَيۡهِمۡۚ هُمُ ٱلۡعَدُوُّ فَٱحۡذَرۡهُمۡۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ﴿٤

4ھەر کاتێك دەیان بینیت لەش وقەڵافەتیان سەرسامت دەکات وە ئەگەر قسە بکەن گوێ لە قسەکەیان دەگرییت، (دوو ڕووان) ھەروەك داری ھەڵسپێردراو وان، وا گومان دەبەن ھەموو ھاوار وقیڕەیەك بۆ سەر ئەوانە، ھەر ئەوانن دوژمنی (ئێوە)، کەواتە خۆتیان لێ بپارێزە، خوا بیانکوژێت (یان خوا لەناویان بەرێت) چۆن وەردەگێڕرێن (لەحەق)

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ يَسۡتَغۡفِرۡ لَكُمۡ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوۡاْ رُءُوسَهُمۡ وَرَأَيۡتَهُمۡ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسۡتَكۡبِرُونَ﴿٥

5کاتێك پێیان بووترێت وەرن بۆ لای پێغەمبەری خوا تا داوای لێخۆشبوونتان بۆ بکات (سەرپێچی دەکەن) سەریان با دەدەن وە دەیان بینیت ڕوو وەرئەگێڕن لەکاتێکدا کە ئەوان خۆیان بەگەورە دەزانن

سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ أَسۡتَغۡفَرۡتَ لَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تَسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ لَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ﴿٦

6بۆ ئەوان یەکسانە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان داوای لێخۆشبوونیان بۆ نەکەیت ھەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت، بەڕاستی خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ لادەران ناکات

هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُواْ عَلَىٰ مَنۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّواْۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَفۡقَهُونَ﴿٧

7ئەوان ئەو کەسانەن کە دەڵێن: (ھیچ) مەبەخشن بە ئەوانەی کە لەگەڵ پێغەمبەردان تا بڵاوەی لێ بکەن ( و ئەم دینە بفەوتێت) لە کاتێکدا ھەرچی گەنجینەکانی ئاسمانەکان وزەویی ھەیە ھەمووی ھی خوایە، بەڵام دوو ڕووەکان نازانن

يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعۡنَآ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ لَيُخۡرِجَنَّ ٱلۡأَعَزُّ مِنۡهَا ٱلۡأَذَلَّۚ وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٨

8(دووڕوەکان) دەڵێن سوێندبێت ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە، بێگومان دەسەڵاتدار وبەڕێزەکان (مەبەست پێی خۆیان بوو) لات وبێ ڕێزەکان لە مەدینە دەردەکەن (مەبەست پێی بڕواداران بوو) (خوای گەورەش بەرپەرچیان دەداتەوە ودەفەرموێت): ڕێز وگەورەیی تەنھا بۆ خوا وبۆ پێغەمبەری خوا وباوەڕدارانە بەڵام دووڕووان نازانن

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُلۡهِكُمۡ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ﴿٩

9ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ماڵ ومناڵانتان بێ ئاگاتان نەکەن لەیادی خوا، ھەر کەسێك وابکات ئا ئەوانە خۆیان خەسارۆمەندن

وَأَنفِقُواْ مِن مَّا رَزَقۡنَٰكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ﴿١٠

10ببەخشن لەوەی ڕزق و ڕۆزیمان داوون، پێش ئەوەی مردن یەخە بە یەکێکتان بگرێت ئەوسا بڵێت: خوایە خۆزگە مردنی منت دوابخستایە بۆ ماوەیەکی نزیك جا ماڵم ببەخشیایە وە لە چاکەکاران بوومایە

وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَاۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ﴿١١

11ھەرگیز خوا ھیچ کەسێك دوا ناخات (لەمردن) کاتێك کەوەختی (مردنی) ھات وەخوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن

RELATED SURAHS