At-Taghabun

التغابن

The Mutual Disillusion18 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ﴿١

1تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، دەسەڵاتی تەواو بۆ ئەوە وە ھەرچی ستایش ھەیە ھەمووی بۆ ئەوە وە ئەوە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە

هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ فَمِنكُمۡ كَافِرٞ وَمِنكُم مُّؤۡمِنٞۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ﴿٢

2خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستكردووە ئەمجا ھەندێکتان بێ باوەڕ وھەندێکی تریشتان باوەڕدارن وە خوا بینایە بەھەر شتێك کە ئەنجامی دەدەن

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ﴿٣

3خوا ئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە بەحەق وڕاستی لەجوانترین شێوەشدا وێنەی کێشاون وە سەرئەنجامیش ھەر بۆلای ئەوە (گەڕانەوە)

يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعۡلِنُونَۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ﴿٤

4ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە خوا دەیزانێت وە شارەزایە بەوەی دەیشارنەوە، وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن وە خوا زانایە بەوەی لەناو دڵ ودەروندایە

أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ نَبَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُ فَذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٥

5ئایا پێتان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەمەو پێش، بۆیە چەشتیان تۆڵەی کاری خۆیان وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُۥ كَانَت تَّأۡتِيهِمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٞ يَهۡدُونَنَا فَكَفَرُواْ وَتَوَلَّواْۖ وَّٱسۡتَغۡنَى ٱللَّهُۚ وَٱللَّهُ غَنِيٌّ حَمِيدٞ﴿٦

6ئەو (سزایە) بێگومان بەھۆی ئەوەوەبوو کە پێغەمبەرەکانیان بۆھات بەبەڵگەی ئاشکراوە، کە چی دەیانووت چۆن ئەبێت ئادەمییەك لە خۆمان ڕێنمونیمان بکات، ئەمجا بێ بڕوا بوون وڕوویان وەرگێڕا، وە خواش بێ نیازیی نواند (لە باوەڕھێنانیان) وەخوا دەوڵەمەندە وشایستەی ستایشە

زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ﴿٧

7بێ باوەڕان وایان دەزانی کە (لە ڕۆژی دواییدا) زیندوو ناکرێنەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان زیندوو دەکرێنەوە دڵنیابن پاشان ھەواڵتان پێ دەدرێت بەوەی کە کردووتانە وە ئەمە بۆ خوا (زۆر) ئاسانە

فَـَٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلۡنَاۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ﴿٨

8کەواتە باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وبەو ڕووناکیەی دامان بەزاندووە (کە قورئانە) وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن

يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ﴿٩

9(پاداشتان دەداتەوە) لەڕۆژێکدا کە کۆتان دەکاتەوە بۆ ڕۆژی کۆکردنەوە، ئەوڕۆژە ڕۆژی زیانباریە وە ھەرکەسێك بڕوا بھێنێت بەخوا وە کردەوەی چاك بکات، خوا چاوپۆشی دەکات لەگوناھەکانی ودەیانسڕێتەوە وەدەیخاتە ناو بەھەشتانێکەوە کە جۆگە ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی، ئەوەیە بردنەوە وسەرکەوتنی گەورە

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ﴿١٠

10ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون ونیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وە سەر ئەنجامێکی زۆر خراپە

مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ يَهۡدِ قَلۡبَهُۥۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ﴿١١

11ھیچ ناڕەحەتیەك تووشی (خەڵك) نابێت مەگەر بەفەرمانی خوا نەبێت، ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوا، خوا ڕێنمونی دڵی دەکات وە خوا بەھەموو شت ئاگادارە

وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَۚ فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ﴿١٢

12گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن ئەوسا ئەگەر پشتان تێ کرد، جا ئەوەی لەسەر پێغەمبەری ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای (ئاینەکەیەتی)

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ﴿١٣

13خوا زاتێکە کە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە، دەی با باوەڕداران تەنھا پشت بەخوا ببەستن

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ وَأَوۡلَٰدِكُمۡ عَدُوّٗا لَّكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُمۡۚ وَإِن تَعۡفُواْ وَتَصۡفَحُواْ وَتَغۡفِرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴿١٤

14ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بەڕاستی ھەندێك لەژنان ومنداڵەکانتان دوژمنی ئێوەن (بەوەی دەیانەوێت ڕێگریتان بکەن لەڕێگەی خودا وپەشیمانتان بکەنەوە لەئاینەکەتان) جا خۆتانیان لێبپارێزن ( وئاگاداریان بن، بەگوێیان نەکەن) وە ئەگەر (لێیان) ببورن وە واز بھێنن (لێیان) وە (لێیان) خۆش ببن ئەوە بێگومان خواش لێخۆشبوو ومیھرەبانە

إِنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ﴿١٥

15بێگومان سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵتان ھۆی تاقیكردەوەتانن لەکاتێکدا خوا پاداشتی زۆر گەورەی لەلایە

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُواْ وَأَطِيعُواْ وَأَنفِقُواْ خَيۡرٗا لِّأَنفُسِكُمۡۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ﴿١٦

16کەوا بوو لەخوا بترسن وبەندایەتی ئەو بکەن ئەوەندەی کە دەتوانن وە گوێڕایەڵ وملکەچی بن وە ماڵ ببەخشن کە بۆ خۆتان چاکترە وە ئەوەی پارێزراو بێت لەچرووکی نەفسی خۆی ھەر ئەوانن سەرکەوتو وڕزگار

إِن تُقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا يُضَٰعِفۡهُ لَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ﴿١٧

17ئەگەر قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (واتە بیبەخشن لەپێناو خوا) چەند بەرانبەری دەکاتەوە بۆتان وە لێتان خۆش دەبێ وە خوا سوپاسگوزار ولەسەرخۆ وبەئارامە

عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿١٨

18(ئەو زاتە پەروەردگارێکی) زانا وئاگادارە بە شتە پەنھان وئاشکراکان، زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە

RELATED SURAHS