At-Tawbah

التوبة

The Repentance129 ayahsMedinan

بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ﴿١

1ئەمە بەری بوونێکی گەورەو گرنگە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵ بەستوون لە ھاوبەش دانەران

فَسِيحُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخۡزِي ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٢

2کەواتە (ئەی بێ بڕواکان) لەزەویدا بگەڕێن ماوەی چوار مانگ وە بزانن بێگومان ئێوە لەدەستی خوا دەرناچن وە بەڕاستی خوا ڕیسواکەری بێ بڕوایانە

وَأَذَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوۡمَ ٱلۡحَجِّ ٱلۡأَكۡبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِيٓءٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ وَرَسُولُهُۥۚ فَإِن تُبۡتُمۡ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ﴿٣

3ھەروەھا ئەمە ڕاگەیاندنێکە لەلایەن خوا و پێغەمبەرەکەیەوە بۆ گشت خەڵکی لەڕۆژی حەجی گەورەدا بەڕاستی خواو پێغەمبەرەکەی بەرین لەھاوبەش دانەرەکان جا ئەگەر پەشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆتان وە ئەگەر پشتی تێ بکەن ئەوە بزانن بێگومان ئێوە لە دەستی خوا دەرناچن مژدەش بدە بەوانەی کە بڕوایان نەھێناوە بەسزایەکی ئازاردەر

إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ثُمَّ لَمۡ يَنقُصُوكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَمۡ يُظَٰهِرُواْ عَلَيۡكُمۡ أَحَدٗا فَأَتِمُّوٓاْ إِلَيۡهِمۡ عَهۡدَهُمۡ إِلَىٰ مُدَّتِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿٤

4بێجگە لەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵ بەستوون لە ھاوبەش دانەرەکان پاشان ھیچ کەم و کوڕییان لێ نەکردن وە پشتیوانی ھیچ کەسێکیان نەکردووە لەدژتان ئەوە ئێوەش پەیمانەکەیان بۆ تەواو بکەن (لەگەڵیان دا بیبەنەسەر) تاماوەی دیاری کراویان بەڕاستی خوا پارێزکاران و لەخواترسانی خۆش دەوێت

فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلۡأَشۡهُرُ ٱلۡحُرُمُ فَٱقۡتُلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡ وَخُذُوهُمۡ وَٱحۡصُرُوهُمۡ وَٱقۡعُدُواْ لَهُمۡ كُلَّ مَرۡصَدٖۚ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٥

5ئەمجا کاتێک مانگە حەرامەکان (ژو القعدە ، ژو الحجە، محرم، رجب) تەواو بوون ئەوە ھاوبەش دانەرەکان بکوژن لە ھەر شوێنێک دەستان کەوتن وە (بەدیل) بیانگرن وە ڕێگریان بکەن لە دەرچوون وە بۆیان دانیشن لە ھەموو جێگایەکی چاوەڕوانیدا جا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان کرد وە زەکاتیاندا ئەوە ڕێیان بەرەڵاکەن و وازیان لێ بھێنن بەڕاستی خوا لێ بووردە و میھرەبانە

وَإِنۡ أَحَدٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ يَسۡمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبۡلِغۡهُ مَأۡمَنَهُۥۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡلَمُونَ﴿٦

6وە ئەگەر کەسێک لە ھاوبەشدانەرەکان داوای ھاوسێیەتی و پەنادانی لێ کردیت ئەوە پەنای بدە بۆ ئەوەی ووتەی خوای گەورە (قورئان) ببیستێت لە پاشان بیگەیەنە جێگای ھێمنی خۆی ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە دەستە و کۆمەڵێکن ھیچ نازانن

كَيۡفَ يَكُونُ لِلۡمُشۡرِكِينَ عَهۡدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ فَمَا ٱسۡتَقَٰمُواْ لَكُمۡ فَٱسۡتَقِيمُواْ لَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿٧

7چۆن عەھد و پەیمان دەبێت بۆ ھاوبەش دانەرەکان لای خوا و پێغەمبەرەکەی ﷺ بێجگە لەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵبەستن لای مزگەوتی حەرام (کە کەعبەی پیرۆزە) جاچەند ئەوانە رێک و ڕاست بوون لەگەڵتان ئێوەش ڕێک و ڕاست بن لەگەڵیان بەڕاستی خوا خۆ پارێزەران وخواناسانی خۆش دەوێت

كَيۡفَ وَإِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ لَا يَرۡقُبُواْ فِيكُمۡ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ يُرۡضُونَكُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَتَأۡبَىٰ قُلُوبُهُمۡ وَأَكۡثَرُهُمۡ فَٰسِقُونَ﴿٨

8چۆن (پەیمان دەبەنە سەر) لەکاتێکدا ئەگەر زاڵ ببن بەسەرتاندا لەبەر چاو ناگرن دەربارەی ئێوە ھیچ خزمایەتی و سوێند و بەڵێنێک بەووتەی دەمیان ڕازیتان دەکەن بەڵام دڵەکانیان دژتانن و ڕقیان لێتان دەبێتەوە ئا ئەوانە زۆربەیان سنوورەکانی خودا دەبەزێنن

ٱشۡتَرَوۡاْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلٗا فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ سَآءَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿٩

9بەڵگە و ئایەتەکانی خوایان گۆڕییەوە بەنرخێکی زۆر کەم ئەمجا ڕێگریان لەڕێگەی خوا کرد بەڕاستی زۆر خراپ بوو ئەوەی ئەوان دەیانکرد

لَا يَرۡقُبُونَ فِي مُؤۡمِنٍ إِلّٗا وَلَا ذِمَّةٗۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُعۡتَدُونَ﴿١٠

10لەبەر چاو ناگرن دەربارەی ھیچ بڕوادارێک ھیچ خزمایەتی و سوێند و بەڵێنێک وە ھەر ئەوانە دەست درێژی کەرن

فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِۗ وَنُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ﴿١١

11ئەمجا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان بەجێ ھێنا وە زەکاتیاندا ئەوە براتانن لەئاییندا وە ئێمە بەڵگەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ گەلێک کەدەیزانن

وَإِن نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُم مِّنۢ بَعۡدِ عَهۡدِهِمۡ وَطَعَنُواْ فِي دِينِكُمۡ فَقَٰتِلُوٓاْ أَئِمَّةَ ٱلۡكُفۡرِ إِنَّهُمۡ لَآ أَيۡمَٰنَ لَهُمۡ لَعَلَّهُمۡ يَنتَهُونَ﴿١٢

12بەڵام ئەگەر سوێند و پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە پاش بەستنی پەیمانەکەیان وە تەشەرو تانەیاندا لەئاینەکەتان ئەوە بجەنگن لەدژی پێشەوایانی بێ باوەڕ بەڕاستی ئەوانە ھیچ جۆرە پەیمانێکیان نیە بەڵکو کۆتایی بھێنن (بەبێ باوەڕی)

أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوۡمٗا نَّكَثُوٓاْ أَيۡمَٰنَهُمۡ وَهَمُّواْ بِإِخۡرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٍۚ أَتَخۡشَوۡنَهُمۡۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَوۡهُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ﴿١٣

13ئایا ئێوە جەنگ ناکەن لەگەڵ گەلێکدا کەپەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە (پەیمانی حودەیبیە) و نیازی دەرکردنی پێغەمبەرﷺ یان کرد ھەر ئەوانیش لەیەکەم جارەوە دەستیان کرد بەجەنگ لەگەڵ ئێوەدا ئایا لێیان دەترسن (لەکاتێکدا) ھەر خوا شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن

قَٰتِلُوهُمۡ يُعَذِّبۡهُمُ ٱللَّهُ بِأَيۡدِيكُمۡ وَيُخۡزِهِمۡ وَيَنصُرۡكُمۡ عَلَيۡهِمۡ وَيَشۡفِ صُدُورَ قَوۡمٖ مُّؤۡمِنِينَ﴿١٤

14(ئەی باوەڕداران) بیان کوژن خوا بەدەستی ئێوە سزایان دەدات و ڕیسوایان دەکات و سەرتان دەخات بەسەریاندا و (خوا) سینە و دڵی کۆمەڵی بڕوادار خۆش دەکات

وَيُذۡهِبۡ غَيۡظَ قُلُوبِهِمۡۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ﴿١٥

15و ڕق و خەشمی دڵەکانیان دادەمرکێنێ و ناھێڵێت وە خوای گەورە تەوبە وەردەگرێت لە ھەر کەسێک کەبیەوێت وە خوا زانای دانایە

أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تُتۡرَكُواْ وَلَمَّا يَعۡلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ مِنكُمۡ وَلَمۡ يَتَّخِذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَلِيجَةٗۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ﴿١٦

16ئایا گومانتان وابوو کەوازتان لێ دەھێنرێت لەکاتێکدا ھێشتا خوا ئاشکرای نەکردووە ئەوانەی تێکۆشان لەئێوە (لە پێناو خوادا) وە نەیان کردووە و ھەڵیان نەبژاردووە جگە لەخوا و پێغەمبەرەکەی و موسوڵمانان بە ھاوڕاز و جێی نھێنیان (دڵسۆزیان) وە خوا ئاگایە بەھەرچی کەئێوە دەیکەن

مَا كَانَ لِلۡمُشۡرِكِينَ أَن يَعۡمُرُواْ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلۡكُفۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ وَفِي ٱلنَّارِ هُمۡ خَٰلِدُونَ﴿١٧

17نابێت ھاوبەشدانەران مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە (و سەرپەرشتیان بکەن) لەکاتێکدا خۆیان شاھیدن لەسەر خۆیان کە بێ باوەڕن ئەوانە کردەوەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە، وە ئەوانە لەناو ئاگردا ھەمیشەیین

إِنَّمَا يَعۡمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمۡ يَخۡشَ إِلَّا ٱللَّهَۖ فَعَسَىٰٓ أُوْلَٰٓئِكَ أَن يَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ﴿١٨

18بەڕاستی مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوە کەسێک کەبڕوای ھێنابێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و نوێژەکانی بەجێ ھێنابێت و زەکاتی دابێت و لە کەس نەترسا بێت بێجگە لەخوا جا بەڵکو ئەوانە لەو کەسانە بن کە ڕێنمونی کراون

۞ أَجَعَلۡتُمۡ سِقَايَةَ ٱلۡحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ كَمَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿١٩

19(ئەی بێ باوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بەحاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) وەکو کەسێکە کەباوەڕی ھێنا بێت بەخوا و بەڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێی خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات

ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ أَعۡظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ﴿٢٠

20ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە و کۆچیان کردووە و تێکۆشاون لەڕێگای خوادا بەماڵیان و بەگیانیان پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا)

يُبَشِّرُهُمۡ رَبُّهُم بِرَحۡمَةٖ مِّنۡهُ وَرِضۡوَٰنٖ وَجَنَّٰتٖ لَّهُمۡ فِيهَا نَعِيمٞ مُّقِيمٌ﴿٢١

21پەروەردگاریان موژدەیان دەداتێ بەمیھرەبانی و ڕەزامەندی لەلایەن خۆیەوە ھەروەھا بەھەشتانێکیان بۆ ھەیە نازو نیعمەتی بەردەوام و ھەمیشەیی تێدایە

خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ﴿٢٢

22دەمێننەوە تیایدا بەھەمیشەیی بەڕاستی خوا پاداشتی ھەرە گەورەی لایە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَابَآءَكُمۡ وَإِخۡوَٰنَكُمۡ أَوۡلِيَآءَ إِنِ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡكُفۡرَ عَلَى ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ﴿٢٣

23ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە باوک و براکانتان دامەنێن (ھەڵمەبژێرن) بەدۆست و خۆشەویست ئەگەر بێ باوەڕییان لەباوەڕ لا خۆشەویسترو چاکتربوو وە ھەر کەس لەئێوە ئەوانە بکات بەدۆستی خۆی ئەوە ھەر ئەوانە ستەمکارن

قُلۡ إِن كَانَ ءَابَآؤُكُمۡ وَأَبۡنَآؤُكُمۡ وَإِخۡوَٰنُكُمۡ وَأَزۡوَٰجُكُمۡ وَعَشِيرَتُكُمۡ وَأَمۡوَٰلٌ ٱقۡتَرَفۡتُمُوهَا وَتِجَٰرَةٞ تَخۡشَوۡنَ كَسَادَهَا وَمَسَٰكِنُ تَرۡضَوۡنَهَآ أَحَبَّ إِلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَجِهَادٖ فِي سَبِيلِهِۦ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّىٰ يَأۡتِيَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ﴿٢٤

24(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر باوکانتان وکوڕەکانتان وبراکانتان وھاوسەرەکانتان وخزم وعەشرەتتان وماڵ و دارایی یەک (بە زەحمەت) پەیداتان کردووە و بازرگانیەک کەدەترسن برەوی نەبێت (بێ بازاڕ بێت) و خانوو بەرەیەک کەپێی ڕازین خۆشەویست ترە لاتان لەخوا و پێغەمبەرەکەی و تێکۆشان لەڕێگەکەیدا ئەوە چاوەڕوان بکەن ھەتا خوا فەرمان و (تۆڵەی) خۆی دەھێنێت (بۆتان) وە خوا ڕێنمونی کەسانی تێپەڕ لەسنوور ناکات

لَقَدۡ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٖ وَيَوۡمَ حُنَيۡنٍ إِذۡ أَعۡجَبَتۡكُمۡ كَثۡرَتُكُمۡ فَلَمۡ تُغۡنِ عَنكُمۡ شَيۡـٔٗا وَضَاقَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ ثُمَّ وَلَّيۡتُم مُّدۡبِرِينَ﴿٢٥

25سوێند بەخوا بەڕاستی خوا سەری خستن لە زۆر جێگا و شوێندا و لەڕۆژی حونەینیشدا (یارمەتی دان) کەبە زۆری خۆتاندا دەنازین بەڵام (ئەو زۆریە) ھیچ سوودێکی نەبوو بۆتان و زەویتان لەسەر تەنگ بوویەوە بەو فراوانیەی کەھەیەتی پاشان پشتان کردە دوژمن و ھەڵھاتن

ثُمَّ أَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودٗا لَّمۡ تَرَوۡهَا وَعَذَّبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٢٦

26لەپاش ئەوە خوا ئارامی خۆی نارد بۆ سەر پێغەمبەرەکەی بۆ سەر بڕواداران وە سەربازانێکی (لەئاسمانەوە) ناردە خوارەوە کەئێوە نەتاندەبینین وەسزای بێ بڕواکانیشی دا (بەکوشتن و برینداری و بەدیل گرتن) ئەوەش سزای بێ باوەڕانە

ثُمَّ يَتُوبُ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٢٧

27پاشان خوا خۆش دەبێت لەپاش ئەوە لە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا لێ بوردە و میھرەبانە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡمُشۡرِكُونَ نَجَسٞ فَلَا يَقۡرَبُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ بَعۡدَ عَامِهِمۡ هَٰذَاۚ وَإِنۡ خِفۡتُمۡ عَيۡلَةٗ فَسَوۡفَ يُغۡنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦٓ إِن شَآءَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٞ﴿٢٨

28ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بێگومان ھاوبەش دانەران پیسن کەواتە با نزیکی مزگەوتی حەرام نەکەونەوە پاش ئەم ساڵەیان (ئەو ساڵەی فەتحی مەککە کرا) وەئەگەر لەنەبوونی ترسان ئەوە لەمەو پاش خوا دەوڵەمەندتان دەکات لە چاکە و فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەگەر ویستی بەڕاستی خوا زانای کاردروستە

قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلۡحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعۡطُواْ ٱلۡجِزۡيَةَ عَن يَدٖ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ﴿٢٩

29جەنگ بکەن لەگەڵ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وە بەحەرامی دانانێن ئەوەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە، وە ملکەچ ناکەن بۆ ئاینی ڕاست و دروست (ئاینی ئیسلام) لە ئەوانەی کتێبیان پێ بەخشراوە (مەبەست پێی گاور وجولەکەکانە) ھەتا باج و سەرانە دەدەن (بەدەوڵەتی ئیسلامی) بەدەستی خۆیان و بەملکەچی لەکاتێکدا ئەوان سەرشوڕو ڕیسوان

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ عُزَيۡرٌ ٱبۡنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ ٱللَّهِۖ ذَٰلِكَ قَوۡلُهُم بِأَفۡوَٰهِهِمۡۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوۡلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَبۡلُۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ﴿٣٠

30جوولەکەکان ووتیان عوزەیر کوڕی خوایە و گاورەکانیش ووتیان مەسیح کوڕی خوایە ئەوە ووتەی ئەوانە بەدەمی خۆیان دەیڵێن وەک ووتەی ئەوانە دەڵێنەوە کەپێشتر بێ بڕوا بوون خوا لەناویان بەرێت چۆن درۆ دەکەن و لەھەق و ڕاستی لادەدەن

ٱتَّخَذُوٓاْ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَٰنَهُمۡ أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسِيحَ ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُوٓاْ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗاۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ سُبۡحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشۡرِكُونَ﴿٣١

31زانا و قەشەکانیان کردوە بەپەروەردگار لەجیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کەیەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەئەو پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خوا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی

يُرِيدُونَ أَن يُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَيَأۡبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ﴿٣٢

32دەیانەوێت ڕِووناکی (ئاینی) خوا بکوژێننەوە بەفووی دەمیان وە خوا نایەوێت و ناھێلێت و ھەر ڕووناکی خۆی (کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە) تەواو دەکات سەری دەخات (بەسەر تەواوی بێ باوەڕاندا) ھەر چەندە بێ باوەڕان پێیان ناخۆش بێت

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ﴿٣٣

33خوا زاتێکە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بە ڕێنمونی و ئاینی ڕاست بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر ھەموو ئاینەکاندا بە گشتی ھەر چەندە بت پەرستان پێیان ناخۆش بێت

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡأَحۡبَارِ وَٱلرُّهۡبَانِ لَيَأۡكُلُونَ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۗ وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ﴿٣٤

34ئەی ئەوانەی کەبڕواتان ھێناوە بەڕاستی زۆر لەزانا و قەشەکانی (جولەکەو گاور) سامان و ماڵی خەڵکی دەخۆن بەناھەق و ڕێگری (خەڵک) دەکەن لەڕێگەی خوا وە ئەوانەی ئاڵتون و زیو سەریەک دەنێن و کۆدەکەنەوە و نایبەخشن و زەکاتەکەی دەرناکەن لە پێناو خودا ئەوە موژدەیان پێ بدە بەسزایەکی ئازاردەر

يَوۡمَ يُحۡمَىٰ عَلَيۡهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكۡوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمۡ وَجُنُوبُهُمۡ وَظُهُورُهُمۡۖ هَٰذَا مَا كَنَزۡتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡ فَذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡنِزُونَ﴿٣٥

35لە ڕۆژێکدا سوور دەکرێتەوە لەئاگری دۆزەخدا ئەوسا بەو (ئاڵتون و زیوە سوورەوە بووە) داخ دەکرێت ڕوویان و تەنیشتیان و پشتیان (پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو (سامانەیە)کۆتان دەکردەوە بۆ خۆتان دەبچێژن (تۆڵەی) ئەوەی کۆتان دەکردەوە

إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثۡنَا عَشَرَ شَهۡرٗا فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوۡمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ مِنۡهَآ أَرۡبَعَةٌ حُرُمٞۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُۚ فَلَا تَظۡلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمۡۚ وَقَٰتِلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ كَآفَّةٗ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ كَآفَّةٗۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿٣٦

36بەڕاستی ژمارەی مانگەکانی (ساڵ) لای خوا دوانزە مانگە لە (لوح المحفوظ) وا دانراوە لەڕۆژێکەوە (خوا) ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە چوار لەو مانگانە گەورەو بەڕێزن (شەڕیان تێدا قەدەغەکراوە) ئەوە ئاینی رێک و ڕاستە کەواتە لەو چوار مانگەدا ستەم مەکەن لەخۆتان (وکوشتاریان تێدا مەکەن) وە بجەنگن لەدژی تەواوی بت پەرستان بەتێکڕا ھەروەک ئەوان دژی ئێوە دەجەنگن بە تێکڕا و (بێ جیاوازی) ئەوەش بشزانن کە بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران وخواناساندایە (بە چاودێری و پاراستن)

إِنَّمَا ٱلنَّسِيٓءُ زِيَادَةٞ فِي ٱلۡكُفۡرِۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُحِلُّونَهُۥ عَامٗا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامٗا لِّيُوَاطِـُٔواْ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّواْ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُۚ زُيِّنَ لَهُمۡ سُوٓءُ أَعۡمَٰلِهِمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٣٧

37بەڕاستی دواخستن و گۆڕینی (مانگە حەرامەکان) ڕۆچوونە لە بێ باوەڕیدا بێ باوەڕانی پێ گومڕا دەکرێت (دواخستنەکە) ساڵێک حەڵاڵی دەکەن و ساڵێک حەرامی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێک ببن لەگەڵ ژمارەی ئەو چوار مانگەی کە خوا ڕێزداری کردوون (جەنگی تێیاندا حەرام کردووە) سەر ئەنجام ئەوەی خوا حەرامی کردبوو حەڵاڵی دەکەن جوان کراوە بۆیان کردەوە ناشیرینەکانیان خواش ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَا لَكُمۡ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلۡتُمۡ إِلَى ٱلۡأَرۡضِۚ أَرَضِيتُم بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ﴿٣٨

38ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوە چیتانە کاتێک پێـتان بووترێت دەرچن (بۆ جیھاد) لەڕێی خوادا لەشوێنی خۆتان ناجوڵێن (خۆتان دوا دەخەن) ئایا ئێوە ڕازین بەم ژیانەی دونیا لەبری پاشەڕۆژ دەی کامەیە خۆشی و شادیی ئەم ژیانەی دونیا لەبەرامبەری خۆشی پاشە ڕۆژدا زۆر کەمە

إِلَّا تَنفِرُواْ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَيَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيۡـٔٗاۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ﴿٣٩

39ئەگەر نەڕۆن و دەرنەچن (بۆ جیھادکردن) (خوا) سزاتان دەدا بەسزایەکی سەخت و ئازاردەر وە لەبری ئێوە گەلێکی تر دەھێنێت (جیاواز لەئێوە) و ئێوە ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنن وە خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴿٤٠

40ئەگەر ئێوە یارمەتی ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) نەدەن ئەوە بێگومان خوا یارمەتی داوە کاتێک بێ بڕوایان دەریان کرد لە مەککە پێغەمبەر یەکێک بوو لەو دوو کەسە کاتێک ئەو دووانە (پێغەمبەر و ئەبو بەکر) لەئەشکەوتی (پور) دا بوون ئەو کاتە بەھاوەڵەکەی (بە ئەبوبەکری صدیقی) ووت خەم مەخۆ بێگومان خوا لەگەڵمانە ئەمجا خوا ئارامی و ئاسایشی بۆ ناردە خوارەوە، وە یارمەتیدا بە سەربازانێک کە نەتاندەبینین ووتەی بێ باوەڕانی گێڕا بەژێر کەوتوو و ووتەی خوا ھەر بەرز و بڵندە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کاردروستە

ٱنفِرُواْ خِفَافٗا وَثِقَالٗا وَجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴿٤١

41بڕۆن و دەرچن (بۆ جیھاد) چ سووک بن (لەش ساغ و دەوڵەمەند و دەسەڵاتداربن) چ قورس و گران بن (نەخۆش و ھەژاربن) و تێبکۆشن بەماڵ و گیانتان لەڕێگەی خوادا ئەوەتان چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

لَوۡ كَانَ عَرَضٗا قَرِيبٗا وَسَفَرٗا قَاصِدٗا لَّٱتَّبَعُوكَ وَلَٰكِنۢ بَعُدَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلشُّقَّةُۚ وَسَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَوِ ٱسۡتَطَعۡنَا لَخَرَجۡنَا مَعَكُمۡ يُهۡلِكُونَ أَنفُسَهُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ﴿٤٢

42ئەگەر دەست کەوتێکی نزیک و سەفەرێکی ئاسان بوایە ئەوا شوێنت دەکەوتن (دەردەچوون لەگەڵتدا) بەڵام (بڕینی) ڕێگەی دوورو دژواری (جەنگی تەبووک) بۆ ئەوان ناڕەحەتە وە بێگومان (پاش گەڕانەوەتان لەتەبووک) سوێند دەخۆن بەخوا ئەگەر بمانتوانیایە لەگەڵتان دەردەچووین (بۆ جیھاد) ئەوانە خۆیان دەفەوتێنن وە خوا دەزانێت بەڕاستی ئەو (دوو ڕووانە) درۆزنن

عَفَا ٱللَّهُ عَنكَ لِمَ أَذِنتَ لَهُمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَتَعۡلَمَ ٱلۡكَٰذِبِينَ﴿٤٣

43(ئەی موحەممەد ﷺ) خوا لێت ببورێت لەبەرچی مۆڵەتی ئەو (دوو ڕوانەت) دا ھەتا بۆت دەرکەوێت ئەوانەی کەڕاستیان کرد وە درۆزنەکان بناسیت

لَا يَسۡتَـٔۡذِنُكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ أَن يُجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلۡمُتَّقِينَ﴿٤٤

44(ئەی موحەممەد ﷺ) مۆڵەتت لێ وەرناگرن (بۆ ئەوەی خۆیان دوا بخەن لە جیھادکردن) ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بەخوا و بەڕۆژی دوایی کە تێبکۆشن بەماڵ و گیانیان وە خوا بە ئاگاو زانایە بەخۆ پارێزەران

إِنَّمَا يَسۡتَـٔۡذِنُكَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱرۡتَابَتۡ قُلُوبُهُمۡ فَهُمۡ فِي رَيۡبِهِمۡ يَتَرَدَّدُونَ﴿٤٥

45بەڕاستی ئەوانە مۆڵەتت لێ وەردەگرن (کە نەیەن بۆ جیھاد کردن) کە بڕوایان نیە بەخوا و بە ڕۆژی دوایی و دڵەکانیان لە گومان و دوو دڵیدایە بۆیە ئەوانە لە گومان و دوودڵی خۆیاندا سەرگەردانن

۞ وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمۡ فَثَبَّطَهُمۡ وَقِيلَ ٱقۡعُدُواْ مَعَ ٱلۡقَٰعِدِينَ﴿٤٦

46ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوە ھۆ و کەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لەچەک و ووڵاخ وتفاقی جەنگ) بەڵام خوا دەرچوونی ئەوانی پێ ناخۆش بوو بۆیە (خوا) خاوی کردنەوە (لەدەرچوون بۆ جیھاد) پێیان ووترا دانیشن لەگەڵ جێماواندا

لَوۡ خَرَجُواْ فِيكُم مَّا زَادُوكُمۡ إِلَّا خَبَالٗا وَلَأَوۡضَعُواْ خِلَٰلَكُمۡ يَبۡغُونَكُمُ ٱلۡفِتۡنَةَ وَفِيكُمۡ سَمَّٰعُونَ لَهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ﴿٤٧

47ئەگەر لەگەڵتاندا دەرچوونایە ھیچ شتێکیان بۆ زیاد نەدەکردن بێجگە لە تێکدان و خراپەکاری نەبێت و نێوان ئێوەیان تێک دەدا (بەدوو زمانی و ھاتو ھوت) ئاژاوەیان بۆ دەنانەوە، وە لەناو ئێوەدا خەڵکانێک ھەن چاک گوێیان لێ دەگرن وە خوا بەئاگا و زانایە بەستەمکاران

لَقَدِ ٱبۡتَغَوُاْ ٱلۡفِتۡنَةَ مِن قَبۡلُ وَقَلَّبُواْ لَكَ ٱلۡأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَظَهَرَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَهُمۡ كَٰرِهُونَ﴿٤٨

48سوێند بەخوا بەڕاستی دەستیان دابوویە ئاژاوە و (بشێوی) لەمەو پێش و جۆرەھا فەرمان و پیلانیان بۆ (لاوازکردنت) بەکارھێنا ھەتا ڕاستی ھات وە کارو فەرمانی خوا سەرکەوت کە ئەوان پێیان ناخۆش بوو

وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ ٱئۡذَن لِّي وَلَا تَفۡتِنِّيٓۚ أَلَا فِي ٱلۡفِتۡنَةِ سَقَطُواْۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٤٩

49وە ھەندێک کەس لەوانە دەڵێن (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوخسەتم بدە (با نەیەم بۆ جیھادکردن) و تووشی گوناھو خراپەم مەکە ئاگاداربن (لەئێستەوە) کەوتوونەتە ناو گوناھو خراپەوە و بێگومان دۆزەخ دەوری بێ باوەڕانی داوە

إِن تُصِبۡكَ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡۖ وَإِن تُصِبۡكَ مُصِيبَةٞ يَقُولُواْ قَدۡ أَخَذۡنَآ أَمۡرَنَا مِن قَبۡلُ وَيَتَوَلَّواْ وَّهُمۡ فَرِحُونَ﴿٥٠

50ئەگەر بەھرە و چاکە و سەرکەوتن بێـتە ڕێگات ناڕەحەت و غەمبار دەبن وە ئەگەر ناڕەحەتی و تێشکانت تووش بێت (بەکەشخەوە) دەڵێن بەڕاستی ئێمە کاری خۆمان کرد لەمەو پێش جا ڕوو وەردەگێڕن بەخۆشحاڵی و شادمانیەوە

قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوۡلَىٰنَاۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ﴿٥١

51(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھیچمان تووش نابێت جگە لەوەی کەخوا نوسیویەتی بۆمان خوا پشتیوانی ئێمەیە وە بڕواداران با تەنھا پشت بەخوا ببەستن

قُلۡ هَلۡ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحۡدَى ٱلۡحُسۡنَيَيۡنِۖ وَنَحۡنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمۡ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٖ مِّنۡ عِندِهِۦٓ أَوۡ بِأَيۡدِينَاۖ فَتَرَبَّصُوٓاْ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ﴿٥٢

52(پێیان) بڵێ: ئایا چاوەڕوانی چی دەکەن بۆ ئێمە بێجگە لە یەکێک لە دوو شتە زۆر چاکە کە (سەرکەوتن یان شەھید بوونە لە پێناو خوادا) ئێمەش چاوەڕوانین بۆ ئێوە کەخوا دووچارتان بکات بەسزایەک لەلایەن خۆیەوە یان بەدەستی ئێمە کەواتە چاوەڕوانی بکەن بێگومان ئێمە لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوانین

قُلۡ أَنفِقُواْ طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمۡ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ﴿٥٣

53(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ماڵ ببەخشن بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر و ناچاری ھەرگیز لێـتان وەرناگیرێت چونکە بەڕاستی ئێوە کۆمەڵێکی لەسنوور دەرچوو بوون

وَمَا مَنَعَهُمۡ أَن تُقۡبَلَ مِنۡهُمۡ نَفَقَٰتُهُمۡ إِلَّآ أَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمۡ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمۡ كَٰرِهُونَ﴿٥٤

54وە ھیچ شتێک ڕێگری ئەوانەی نەکردووە کە گیرا بکرێت لێـیان ئەوەی کە بەخشییان بێجگە لەوەی کە بێگومان ئەوانە بێ باوەڕبوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی وە نایەن بۆ نوێژکردن بەتەمەڵی نەبێت وە (ھیچێک) نابەخشن ئیللا پێـیان ناخۆشە و ناچارن

فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ﴿٥٥

55جا با سەرنجت ڕانەکێشێت (سەرسامت نەکات) (زۆری) ماڵ و دارایی و منداڵیان بێگومان خوا دەیەوێت سزایان بدات بەھۆی ئەو (ماڵ و منداڵەوە) لەم ژیانی دونیایەدا وە بەسەختی گیانیان دەربچێت لەکاتێکدا کەئەوان بێ باوەڕن

وَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنَّهُمۡ لَمِنكُمۡ وَمَا هُم مِّنكُمۡ وَلَٰكِنَّهُمۡ قَوۡمٞ يَفۡرَقُونَ﴿٥٦

56وە سوێند دەخۆن بەخوا کەبەڕاستی ئەوان لەئێوەن (لە باوەڕدارانن) کەچی لەئێوە نین بەڵکو ئەوانە کۆمەڵێکن زۆر دەترسن (زراویان چووە)

لَوۡ يَجِدُونَ مَلۡجَـًٔا أَوۡ مَغَٰرَٰتٍ أَوۡ مُدَّخَلٗا لَّوَلَّوۡاْ إِلَيۡهِ وَهُمۡ يَجۡمَحُونَ﴿٥٧

57ئەگەر پەنایەکیان دەست کەوێت یان ئەشکەوتانێک یان کون و قوژبن و نەفەقێک پەنای بۆ دەبەن و (ڕووی تێدەکەن) لەکاتێکدا زۆر بەپەلە ڕادەکەن (یان ھیچ شتێک جڵەویان ناگرێت)

وَمِنۡهُم مَّن يَلۡمِزُكَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنۡ أُعۡطُواْ مِنۡهَا رَضُواْ وَإِن لَّمۡ يُعۡطَوۡاْ مِنۡهَآ إِذَا هُمۡ يَسۡخَطُونَ﴿٥٨

58وەھەندێ کەس لەوانە ڕەخنەو توانجت لێ دەگرن لەدابەش کردنی خێرەکاندا (یان زەکاتدا) خۆ ئەگەر لەو خێر و سەدەقەیان پێ بدرێت ڕازی دەبن وە ئەگەر پێیان نەدرێ لێی ئەو کاتە ئەوان تووڕە و ناڕازی دەبن

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ رَضُواْ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَقَالُواْ حَسۡبُنَا ٱللَّهُ سَيُؤۡتِينَا ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَرَسُولُهُۥٓ إِنَّآ إِلَى ٱللَّهِ رَٰغِبُونَ﴿٥٩

59وە بەڕاستی ئەگەر ئەوانە ڕازی بوونایە بەوەی خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ پێی دابوون وە بیانووتایە خوامان بەسە لەمەو پاش خوا پێمان دەبەخشێت لە فەزڵ ومیھرەبانی خۆی ھەروەھا پێغەمبەرەکەشی (بەشمان دەدات) بەڕاستی ئێمە بەسۆز و پەرۆشین بۆ لای خوا

۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلۡفُقَرَآءِ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱلۡعَٰمِلِينَ عَلَيۡهَا وَٱلۡمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمۡ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَٱلۡغَٰرِمِينَ وَفِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۖ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ﴿٦٠

60بەڕاستی (زەکات) دان تەنھا (بۆ ئەم کومەڵانەیە کە خوای گەورە باسی کردوون) ئەوانیش بۆ بێ نەوایان وە بۆ ھەژاران وە بۆکرێکارانێک کەبەسەریەوەن (زەکات کۆدەکەنەوە) وە ئەوانەی دڵیان دا ئەھێنرێت (بۆ خۆشویستنی ئیسلام) وە بۆ ئازاد کردنی بەندە و کۆیلەکان وە بۆ قەرزاران وە بۆ جەنگاوەرانی ڕێی خوا و بۆ ڕێبوارانی پەککەوتە ئەمە پێویست کراوە وفەرزکراوە لەلایەن خواوە، وە خوا زانا و کاردروستە

وَمِنۡهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلنَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٞۚ قُلۡ أُذُنُ خَيۡرٖ لَّكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤۡمِنُ لِلۡمُؤۡمِنِينَ وَرَحۡمَةٞ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٦١

61وە لەو ناپاکانەدا کەسانێک ھەیە کە ئازاری پێغەمبەر ﷺ دەدەن و دەڵێن ئەو خۆش باوەڕ و گوێگرە بۆ ھەموو شت تۆش بڵێ گوێگری چاکەیە (کە قازانجە) بۆتان باوەڕی ھەیە بەخوا و باوەڕی بەئیمانداران ھەیە و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی بڕوایان ھێناوە لە ئێوه، وە ئەوانەی کە ئازاری پێغەمبەری خوا ﷺ دەدەن سزایەکی ئازاردەریان بۆ ھەیە

يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ لِيُرۡضُوكُمۡ وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرۡضُوهُ إِن كَانُواْ مُؤۡمِنِينَ﴿٦٢

62(ناپاکان) بەخوا سوێندتان بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی لێیان ڕازی بن وە خواو پێغەمبەرەکەی شایستە ترە بەوەی کەڕازی بکەن ئەگەر ئەوانە بڕوادارن

أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّهُۥ مَن يُحَادِدِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَأَنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدٗا فِيهَاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡخِزۡيُ ٱلۡعَظِيمُ﴿٦٣

63ئایا ئەوانە نازانن بێگومان ھەرکەس دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان (تۆڵەی) ئەو کەسە ئاگری دۆزەخە بۆ ھەمیشەیی تیایدا دەمێنێتەوە ئەوەیە ڕیسوایی و زەبوونی زۆر گەورە

يَحۡذَرُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيۡهِمۡ سُورَةٞ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلِ ٱسۡتَهۡزِءُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ مُخۡرِجٞ مَّا تَحۡذَرُونَ﴿٦٤

64دوو ڕووەکان مەترسی دەکەن لەوەی کە سورەتێک دەربارەیان بنێررێتە خوارەوە کە ھەواڵیان لەسەربدات بەوەی کەلە دڵیاندایە (ئەی موحەممەد ﷺ بڵێ: گاڵتە و لاقرتی بکەن بەڕاستی خوا دەرخەر و ئاشکراکاری ئەوەیە کەمەترسی لێدەکەن

وَلَئِن سَأَلۡتَهُمۡ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلۡعَبُۚ قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٦٥

65سوێندبێت ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت بەڕاستی دەڵێن دڵنیابن ئێمە ھەر دەمەتەقێ و گاڵتە دەکەین تۆش بڵێ: ئایا بە خواو بەڵگەکانی و پێغەمبەرەکەی ئێوە گاڵتە و لاقرتیتان دەکرد؟

لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ إِن نَّعۡفُ عَن طَآئِفَةٖ مِّنكُمۡ نُعَذِّبۡ طَآئِفَةَۢ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ﴿٦٦

66بەھانە مەھێننەوە بەڕاستی ئێوە بێ بڕوا بوونەوە پاش بڕوا ھێنانتان ئەگەر ببورین و چاوپۆشی بکەین لە کۆمەڵ و تاقمێکتان (بەھۆی گەڕانەوەتانەوە) سزای کۆمەڵ و تاقمێکی تر دەدەین لەبەرئەوەی بێگومان ئەوانە تاوانبار بوون

ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتُ بَعۡضُهُم مِّنۢ بَعۡضٖۚ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡمُنكَرِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَقۡبِضُونَ أَيۡدِيَهُمۡۚ نَسُواْ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمۡۚ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ﴿٦٧

67پیاوانی دوو ڕوو و ئافرەتانی دوو ڕوو ھەندێکیان پشتیوانی ھەندێکیانن فەرمان دەکەن بە خراپە و ڕێگری دەکەن لە چاکە و دەستیان دەقوچن (وخێر ناکەن) خوایان لە بیر چۆتەوە بۆیە خواش لەبیری کردوون و وازی لێ ھێناون بەڕاستی دووڕووەکان ھەر ئەوانن کەدەرچوون لەسنوور

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ هِيَ حَسۡبُهُمۡۚ وَلَعَنَهُمُ ٱللَّهُۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّقِيمٞ﴿٦٨

68خوا بەڵێنی داوە بە پیاوو ئافرەتە دوو ڕووەکان و بەبێ باوەرانیش بە ئاگری دۆزەخ دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخیان بەسە و خوا نەفرەتی لێ کردوون و سزای ھەمیشەییان بۆ ھەیە

كَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنكُمۡ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرَ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا فَٱسۡتَمۡتَعُواْ بِخَلَٰقِهِمۡ فَٱسۡتَمۡتَعۡتُم بِخَلَٰقِكُمۡ كَمَا ٱسۡتَمۡتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُم بِخَلَٰقِهِمۡ وَخُضۡتُمۡ كَٱلَّذِي خَاضُوٓاْۚ أُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ﴿٦٩

69(ئێوە ئەی دوو ڕووەکان) وەک ئەوانەن لەپێش ئێوەدا بوون ئەوانە زۆر بەھێز تر بوون لەئێوە و ماڵ و سامان و منداڵیشیان زۆرتر بوو (لەئێوە) ئەمجا ئەوان شادمان بوون بەشی خۆیان ڕایان بوارد وە ئێوەش ڕاتان بواردو شادمان بوون بە بەشەکەی خۆتان ھەر چۆنێک ئەوانەی لەپێش ئێوە شادمان بوون بە بەشی خۆیان وە ئێوە ڕۆچوون لەناھەق و بەتاڵدا بەوێنەی ڕۆچوونی ئەوان ئەوانە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێسوود بوو لەدونیاو ڕۆژی دواییشدا وە ھەر ئەوانەن زەرەرمەندو ڕەنجەڕۆن

أَلَمۡ يَأۡتِهِمۡ نَبَأُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَوۡمِ نُوحٖ وَعَادٖ وَثَمُودَ وَقَوۡمِ إِبۡرَٰهِيمَ وَأَصۡحَٰبِ مَدۡيَنَ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتِۚ أَتَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ﴿٧٠

70ئایا نەھاتووە بۆیان و پێیان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کەلەپێش ئەمانەوە بوون لەگەلی نوح وعاد و سەموود (ھۆزی صالح) وە گەلی ئیبراھیم و خەڵکی مەدیەن و شارەکانی ژێرو زەبەر کراو (ھۆزی لوط) پێغەمبەرەکانیان ھاتن بۆ ناویان بە بەڵگە ڕوونەکانەوە جا خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو ئەوانە خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد

وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ سَيَرۡحَمُهُمُ ٱللَّهُۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ﴿٧١

71پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار ھەندێکیان پشتیوان و یارمەتیدەر و خۆشەویستی ھەندێکی تریانن فەرمان دەدەن بەچاکە و ڕێگری دەکەن لەخراپە و بەڕێک و پێکی نوێژ جێبەجێ دەکەن و زەکاتی (سامانیان) دەدەن وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن ئەوانە لەداھاتوودا خوا ڕەحمیان پێدەکات بەڕاستی خوا بەدەسەڵات و کار دروسته

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ﴿٧٢

72خوا بەڵێنی داوە بە پیاوان و ئافرەتانی بڕوادار بە بەھەشتانێک کەڕوبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی و (بەڵێنی پێداوون) بەچەند کۆشکی چاک و ڕازاوە لە بەھەشتانێکی ھەمیشەییدا و ڕەزامەندیش لەلایەن خواوە کە گەورەترە (لە ھەموو شتێک) ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ﴿٧٣

73ئەی پێغەمبەر ﷺ جیھاد بکە دژی بێ باوەڕان ودووڕوەکان وە توند و تیژ بەلەدژیان شوێنی حەوانەوەی ئەوانە دۆزەخە کە دواڕۆژ و چارە نوسێکی خراپە

يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُواْ وَلَقَدۡ قَالُواْ كَلِمَةَ ٱلۡكُفۡرِ وَكَفَرُواْ بَعۡدَ إِسۡلَٰمِهِمۡ وَهَمُّواْ بِمَا لَمۡ يَنَالُواْۚ وَمَا نَقَمُوٓاْ إِلَّآ أَنۡ أَغۡنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضۡلِهِۦۚ فَإِن يَتُوبُواْ يَكُ خَيۡرٗا لَّهُمۡۖ وَإِن يَتَوَلَّوۡاْ يُعَذِّبۡهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمٗا فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ وَمَا لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ﴿٧٤

74(دوو ڕووەکان) سوێند دەخۆن بەخوا (ئەو ووتانەی دراوەتە پاڵیان) نەیانوتووە سوێند بەخوا بێگومان ووتەی بێ باوەڕییان ووتووە وە بێ بڕوا بوونەتەوە لەپاش موسوڵمان بوونیان و نیازی شتێکیان بوو بەڵام بۆیان نەکرا (کوشتنی پێغەمبەر ﷺ کاتی گەڕانەوەی لەتەبووک) وە ھیچ ڕەخنەو ڕقێکیان نەبوو تەنھا لەبەر ئەوە نەبێت کە خواو پێغەمبەرەکەی و (بڕوادارانیان) دەوڵەمەند کردوە لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەمجا ئەگەر ئەوان بگەڕێنەوە وپەپشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆیان وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و (نەگەڕێنەوە) ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی سەخت لە دونیا و پاشەڕۆژدا وە لەزەویدا نیە بۆ ئەوان ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک

۞ وَمِنۡهُم مَّنۡ عَٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنۡ ءَاتَىٰنَا مِن فَضۡلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ﴿٧٥

75وە لەناپاکان کەسانێک ھەن کەپەیمانیان داوە بەخوا سوێند بەخوا ئەگەر خوا لە فەزڵ و بەھرەی خۆی پێمان ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکە دەکەین وە بێگومان لە چاکەکاران دەبین

فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضۡلِهِۦ بَخِلُواْ بِهِۦ وَتَوَلَّواْ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ﴿٧٦

76کەچی کاتێک خوا لە فەزڵ و بەھرەی خۆی پێی بەخشین ڕژدی و چروکیان تێداکرد و پشتیان ھەڵکرد لەکاتێکدا ئەوانە ڕوو وەرگێڕن

فَأَعۡقَبَهُمۡ نِفَاقٗا فِي قُلُوبِهِمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ يَلۡقَوۡنَهُۥ بِمَآ أَخۡلَفُواْ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ﴿٧٧

77ئەمجا خواش سەرئەنجامی ئەوانی گێڕا بەدوو ڕوویی لەدڵیاندا ھەتا ئەو ڕۆژەی بەدیداری (خوا) دەگەن بەھۆی نەبرد نەسەری ئەو بەڵێنەی کەدابوویان بەخوا و بەھۆی ئەوە شەوە درۆیان دەکرد

أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ سِرَّهُمۡ وَنَجۡوَىٰهُمۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ﴿٧٨

78ئایا نەیان زانیوە کەبێگومان خوا ئاگادارە بەنھێنی و چپەیان بەڕاستی خوا ئەو پەڕیڕادە ئاگاو زانایە بەشاراوە و پەنھانەکان

ٱلَّذِينَ يَلۡمِزُونَ ٱلۡمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهۡدَهُمۡ فَيَسۡخَرُونَ مِنۡهُمۡ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنۡهُمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿٧٩

79ئەو کەسانەی کەتانە و تەشەر دەدەن لەو باوەڕدارانەی جگە لە زەکات ماڵ و سامانیان دەبەخشن وە (تانە وتەشەر دەدەن) لەوانەی کەتەنھا کەمێکیان ھەیە بەزەحمەت پەیدایان کردووە ئەوسا ھەر گاڵتەشیان پێدەکەن خوا گاڵتە بەوان دەکات (لەبەرامبەر گاڵتەی ئەواندا) و سزای سەخت بۆ ئەوانە

ٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ أَوۡ لَا تَسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ إِن تَسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ سَبۡعِينَ مَرَّةٗ فَلَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ﴿٨٠

80(ئەی موحەممەد ﷺ) داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان داوای لێخۆشبوونیان بۆ نەکەیت (یەکسانە) ئەگەر داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت حەفتا جار ئەوە خوا ھەرگیز لێیان خۆش نابێت ئەوەش بەھۆی ئەوەیە بێگومان ئەوانە بێ باوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی وە خوا ڕێنمونی خەڵکانی دەرچوو لەئاین ناکات

فَرِحَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ بِمَقۡعَدِهِمۡ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓاْ أَن يُجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُواْ لَا تَنفِرُواْ فِي ٱلۡحَرِّۗ قُلۡ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرّٗاۚ لَّوۡ كَانُواْ يَفۡقَهُونَ﴿٨١

81(ئەو دوو ڕووانەی) دواکەوتن لە جیھاد کردن و (لەمەدینەدا مابوونەوە) دڵخۆش بوون بەدانیشتن و بەجێمانیان لە پێغەمبەری خوا (لەجەنگی تەبوکدا) وە پێیان ناخۆش بوو کەجیھاد بکەن و تێبکۆشن بەماڵ وگیانیان لەڕێی خوادا (بەئیماندارانیان) دەووت لەم (وەرزە) گەرمایەدا دەرمەچن بۆ جیھاد (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئاگری دۆزەخ زۆر گەرمترە (لەم گەرمایە) ئەگەر ئەوانە تێبگەن و بزانن

فَلۡيَضۡحَكُواْ قَلِيلٗا وَلۡيَبۡكُواْ كَثِيرٗا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ﴿٨٢

82دەی با کەم پێ بکەنن و زۆر بگرین (ئەو سزایە) تۆڵەو پاداشتی ئەو کردەوانەیە کەدەیان کرد

فَإِن رَّجَعَكَ ٱللَّهُ إِلَىٰ طَآئِفَةٖ مِّنۡهُمۡ فَٱسۡتَـٔۡذَنُوكَ لِلۡخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخۡرُجُواْ مَعِيَ أَبَدٗا وَلَن تُقَٰتِلُواْ مَعِيَ عَدُوًّاۖ إِنَّكُمۡ رَضِيتُم بِٱلۡقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٖ فَٱقۡعُدُواْ مَعَ ٱلۡخَٰلِفِينَ﴿٨٣

83ئەوسا ئەگەر خوا تۆی گەڕاندەوە (ئەی موحەممەد ﷺ لەتەبوک) بۆلای کۆمەڵێک لەو بەجێماوانە و داوایان لێ کردیت بۆ دەرچوون (بۆ غەزایەکی تر) تۆش بڵێ: ھەرگیز ئێوە لەگەڵ مندا دەرناچن بۆ جیھاد و ھەرگیز ئێوە لەگەڵ مندا جەنگ ناکەن لەگەڵ ھیچ دوژمنێکدا چونکە بێگومان ئێوە ڕازی بوون بەدانیشتن لەیەکەم جاردا کەواتە ھەر دانیشن لەگەڵ بەجێماواندا

وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٖ مِّنۡهُم مَّاتَ أَبَدٗا وَلَا تَقُمۡ عَلَىٰ قَبۡرِهِۦٓۖ إِنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُواْ وَهُمۡ فَٰسِقُونَ﴿٨٤

84وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ نوێژ مەکە لەسەر ھیچ کەسێک لەوانە کەمرد ھەتا ھەتایە وە ڕامەوەستە لەسەر گۆڕەکەی بێگومان ئەوانە بێ باوەڕ بوون بەخوا و پێغەمبەرەکەی و مردن لەکاتێکدا ئەوانە بەردەوام سنوورشکێن بوون

وَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَأَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ﴿٨٥

85وە(ئەی موحەممەد ﷺ) باسەرت سوڕنەھێنێت ماڵ و منداڵی زۆریان بەڕاستی خوا دەیەوێت بەوە (بەو ماڵ و منداڵ زۆریەیان) سزایان بدات لەدونیادا وە گیانیان دەربچێت لەکاتێکدا ئەوانە بێ باوەڕن

وَإِذَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٌ أَنۡ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَجَٰهِدُواْ مَعَ رَسُولِهِ ٱسۡتَـٔۡذَنَكَ أُوْلُواْ ٱلطَّوۡلِ مِنۡهُمۡ وَقَالُواْ ذَرۡنَا نَكُن مَّعَ ٱلۡقَٰعِدِينَ﴿٨٦

86و ھەر کاتێک سورەتێک بنێردرێتە خوارەوە بەمەی کەباوەڕ بەخوا بھێنن و جیھاد و تێکۆشان بکەن لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا مۆڵەتت لێ وەردەگرن ئەوانەیان کەخاوەن دەسەڵات و سامانن و دەڵێن لێمان گەڕێ و وازمان لێ بھێنە با لەگەڵ دانیشتووەکاندا بین (وەک ئافرەت و منداڵ وپەککەوتەکان)

رَضُواْ بِأَن يَكُونُواْ مَعَ ٱلۡخَوَالِفِ وَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَفۡقَهُونَ﴿٨٧

87ڕازی بوون بەوەی کەلەگەڵ بەجێ ھێڵراوان دا بن (وەک ئافرەت و منداڵ و پەککەوتەکانان) وە مۆر نراوە بەسەر دڵیاندا بۆیە ئەوان ھیچ تێناگەن و نازانن

لَٰكِنِ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ جَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡخَيۡرَٰتُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ﴿٨٨

88بەڵام پێغەمبەر ﷺ و ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە لەگەڵیدا تێکۆشان بەماڵ و گیانیان ھەموو خێر و خۆشی ھەر بۆ ئەوانە وە ھەر ئەوانە سەرفرازن

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ﴿٨٩

89خوا بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

وَجَآءَ ٱلۡمُعَذِّرُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ لِيُؤۡذَنَ لَهُمۡ وَقَعَدَ ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٩٠

90بیانوگران لەعەرەبە دەشتەکییەکان ھاتن (بۆ لای پێغەمبەر ﷺ) بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت (نەڕۆن بۆ جیھاد کردن) وە دانیشتن ئەوانەی کەدرۆیان کرد لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی بێگومان ئەوانەیان کە بێ بڕوا بوون لە داھاتودا دوو چاریان دەبێت سزایەکی سەختی ئازاردەر

لَّيۡسَ عَلَى ٱلضُّعَفَآءِ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرۡضَىٰ وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُواْ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ مَا عَلَى ٱلۡمُحۡسِنِينَ مِن سَبِيلٖۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٩١

91(گوناھێک) لەسەر بێ ھێز و پەککەوتە ونەخۆشەکان نیە ئەوانەش کەھیچیان نیە خەرجی بکەن (بۆ پێویستی جیھاد) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (کەنەڕۆشتوون بۆ جیھاد کردن) کاتێک دڵسۆز و دروست بن بۆ خوا و پێغەمبەرەکەی ھیچ ڕێگەیەک نیە بۆ (تاوانبار کردنی) ئەو چاکەکارانە وە خوا لێخۆشبوو و میھرەبانە

وَلَا عَلَى ٱلَّذِينَ إِذَا مَآ أَتَوۡكَ لِتَحۡمِلَهُمۡ قُلۡتَ لَآ أَجِدُ مَآ أَحۡمِلُكُمۡ عَلَيۡهِ تَوَلَّواْ وَّأَعۡيُنُهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُواْ مَا يُنفِقُونَ﴿٩٢

92وە تاوان لەسەر ئەو کەسانەش نیە کە ھاتنە لات (ئەی موحەممەد ﷺ) بۆ ئەوەی (ووڵاخیان بۆ دابین کەیت) و سواریان کەیت ووتت ووڵاخم دەست ناکەوێت سوارتان بکەم (بۆ جیھاد کردن) ئەوانیش گەڕانەوە لەکاتێکدا چاویان فرمێسکی دەڕشت لەداخ و خەفەتدا کەھیچیان نەبوو خەرجی بکەن (بۆ پێداویستی جیھاد)

۞ إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَسۡتَـٔۡذِنُونَكَ وَهُمۡ أَغۡنِيَآءُۚ رَضُواْ بِأَن يَكُونُواْ مَعَ ٱلۡخَوَالِفِ وَطَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٩٣

93تەنھا ڕێگە (بۆ تاوانبارکردن) لەسەر ئەوانەیە داوای مۆڵەتت لێ دەکەن لەکاتێکدا دەوڵەمەندن و (توانای ڕۆیشتن بۆ جیھادیشیان ھەیە) ڕازی بوون بەوەی کە لەگەڵ بەجماوەکاندا بن (لە جیھاد وەک ئافرەت و منداڵ و نەخۆش) وە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا بەھۆیەوە ھیچ نازانن

يَعۡتَذِرُونَ إِلَيۡكُمۡ إِذَا رَجَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡۚ قُل لَّا تَعۡتَذِرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكُمۡ قَدۡ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنۡ أَخۡبَارِكُمۡۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٩٤

94عوزر و بەھانەتان بۆ دەھێننەوە کاتێک (لەجیھاد وغەزا) گەڕانەوە بۆلایان بڵێ بەھانە و عوزر مەھێننەوە ئێمە ھەرگیز باوەڕتان پێ ناکەین چونکە بەڕاستی خوا ئاگاداری کردووین لە ھەواڵەکانتان (کە ئێوە ناپاک و دوو ڕوون) وە لە داھاتوودا خوا و پێغەمبەرەکەی کردەوەکانتان دەبینن پاشان (لەڕۆژی دواییدا) دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای زانای ھەموو نھێنی و ئاشکراکان (کە خوای گەورەیە) ئەمجا ھەواڵتان پێدەدات بەوەی لە دونیادا دەتان کرد

سَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ إِذَا ٱنقَلَبۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ لِتُعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ إِنَّهُمۡ رِجۡسٞۖ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ﴿٩٥

95بەزوویی سوێندتان بۆدەخۆن بەخوا کاتێک گەڕانەوە بۆلایان بۆ ئەوەی چاوپۆشیان لێ بکەن و سەرزەنشتیان نەکەن ئێوەش ڕوویان لێوەرگێڕن بەڕاستی ئەو (دوو ڕووانە) پیس و (نەگریسن) وە جێگایان دۆزەخە (لە ڕۆژی دواییدا) تۆڵەیان لێ دەسەنرێت بەھۆی ئەو تاوان وخراپەی لەدونیادا دەیان کرد

يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ لِتَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡۖ فَإِن تَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرۡضَىٰ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ﴿٩٦

96(بە درۆ) سوێندتان بۆ دەخۆن بۆ ئەوەی لێیان ڕازی بن جا ئەگەر ئێوەش لێیان ڕازی بن ئەوە بێگومان خوا ڕازی نابێت لەکەسانی دەرچوو لەسنوور (تاوانبار)

ٱلۡأَعۡرَابُ أَشَدُّ كُفۡرٗا وَنِفَاقٗا وَأَجۡدَرُ أَلَّا يَعۡلَمُواْ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ﴿٩٧

97عەرەبە دەشتەکیەکان بێ بڕوایی و دوو ڕووییان بەھێز ترە و شایستەترن کە نەزانن ئەو سنوورانەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی ﷺ وە خوا زانا وکاردروستە

وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغۡرَمٗا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ﴿٩٨

98وە لەو عەرەبە دەشتەکیانەدا ھەندێک ھەیە ئەوەی لێی وەردەگیرێت و دەی بەخشێت بەباج و سەرانەی دادەنێت وە چاوەڕوانی دەکەن بەسەر ھاتی خراپتان بەسەردا بێت بەڵاو بەسەر ھاتی خراپ بە سەر خۆیاندا بێت خواش بیسەر و زانایە

وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرۡبَةٞ لَّهُمۡۚ سَيُدۡخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٩٩

99وە ھەندێکی تر لەو عەرەبە دەشتەکیانە ھەیە کە باوەڕیان بەخوا و بەڕۆژی دوایی ھەیە وە وای دادەنێت ئەوەی دەی بەخشێت ھۆی نزیک بوونەوەیە لە خوا وە دوعا کردنی پێغەمبەر ﷺ بێداربن بێگومان ئەوە ھۆی نزیک بوونەوەیانە لەخواوە لە ئایندەدا خوا دەیانخاتە ناو میھرەبانی و ڕەحمەتی خۆیەوە بێگومان خوا لێبوردە و میھرەبانە

وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلۡأَوَّلُونَ مِنَ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحۡسَٰنٖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي تَحۡتَهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ﴿١٠٠

100وە پێشکەوتووە یەکەمەکان (ئەوانەی لەسەرەتاوە باوەڕیان ھێنا) لەکۆچەران و یاریدەدەران ئەوانەش زۆر بە چاکی پەیڕەوی ئەوانیان کردووە و شوێنیان کەوتوون خوا لێیان ڕازیە ئەوانیش لەخوا ڕازین وە (خوا) بەھەشتانێکی بۆ ئامادە کردوون کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی و بێ بڕانەوە ئەوەیە گەیشتن بە ئامانجی گەورە

وَمِمَّنۡ حَوۡلَكُم مِّنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مُنَٰفِقُونَۖ وَمِنۡ أَهۡلِ ٱلۡمَدِينَةِ مَرَدُواْ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعۡلَمُهُمۡۖ نَحۡنُ نَعۡلَمُهُمۡۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيۡنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٖ﴿١٠١

101و لەو عەرەبە دەشتەکیانەی کە لە دەورو بەرتاندان ناپاکانێک ھەن ھەندێک لەخەڵکی مەدینەش لەسەر ناپاکی ڕاھاتوون و خۆیان بۆ تەرخان کردووە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) نایانناسیت ئێمە چاک دەیا نناسین لە ئایندەدا دووجار سزایان دەدەین دواتریش دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناو سزایەکی گەورە (بۆ دۆزەخ)

وَءَاخَرُونَ ٱعۡتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمۡ خَلَطُواْ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴿١٠٢

102وە کەسانێکی تر ھەن دانیان ناوە بەگوناھەکانیاندا کردەوەی چاکیان تێکەڵ کردووە لەگەڵ کردەوەی تری خراپدا ئومێد وایە خوا تۆبەیان لێ وەرگرێت بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە

خُذۡ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡ صَدَقَةٗ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيۡهِمۡۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٞ لَّهُمۡۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ﴿١٠٣

103وەربگرە لەماڵ و داراییان (زەکات و سەدەقە) تا بەھۆیەوە پاکیان بکەیتەوە (لە گوناھو تاوان) و (دڵیان) پوخت و خاوێن دەکەیت بەو ماڵ بەخشینە و دوعا و نزای خێریان بۆبکە بەڕاستی دوعای تۆ ئارامی و دڵ خۆشیە بۆ ئەوان وەخوا بیسەر و زانایە

أَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقۡبَلُ ٱلتَّوۡبَةَ عَنۡ عِبَادِهِۦ وَيَأۡخُذُ ٱلصَّدَقَٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ﴿١٠٤

104ئایا نەیان زانیوە کە بێگومان ھەر خوا تەوبە و پەشیمانی لە بەندەکانی وەردەگرێت وە ھەر ئەو خێر وبەخشینەکان وەردەگرێت وە بەڕاستی ھەر خوایە وەرگری تەوبە یە و میھرەبانە (لەگەڵ بەندەکانیدا)

وَقُلِ ٱعۡمَلُواْ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿١٠٥

105(ئەی موحەممەد ﷺ بەوانە) بڵێ: کارو کردەوە بکەن جا بێگومان خوا و پێغەمبەرەکەی و بڕواداران کردەوەکانتان دەبینن لەپاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆلای (خوای) زانا بە ھەموو نھێنی و ئاشکراکان ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ بەھەرچی کە ئێوە لە دونیادا دەتان کرد

وَءَاخَرُونَ مُرۡجَوۡنَ لِأَمۡرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمۡ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيۡهِمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ﴿١٠٦

106(لە بە جێماوەکاندا) کەسانێکی تر ھەبوون کە دواخران بۆ فەرمان و بڕیاری خوا یان سزایان دەدات یان پەشیمانیان لێ وەردەگرێت وە خوا زانا و کار دروستە

وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مَسۡجِدٗا ضِرَارٗا وَكُفۡرٗا وَتَفۡرِيقَۢا بَيۡنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَإِرۡصَادٗا لِّمَنۡ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبۡلُۚ وَلَيَحۡلِفُنَّ إِنۡ أَرَدۡنَآ إِلَّا ٱلۡحُسۡنَىٰۖ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ﴿١٠٧

107وە (لەناپاکان) ئەوانەی مزگەوتێکیان دروست کرد بۆ زیان گەیاندن (بە موسڵمانان) و خوانەناسی و جیاوازی خستنە نێوان ئیمانداران و بۆ چاوەڕوانی کردنی کەسانێک کە دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەیان کردوە لەوەو پێش بێگومان (ئەو دوو ڕووانە) سوێند دەخۆن (دەڵێن) تەنھا چاکەمان ویستووە بەڵام خوا شایەتی دەدات کە بەڕاستی ئەوانە درۆزنن

لَا تَقُمۡ فِيهِ أَبَدٗاۚ لَّمَسۡجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقۡوَىٰ مِنۡ أَوَّلِ يَوۡمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِۚ فِيهِ رِجَالٞ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُواْۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُطَّهِّرِينَ﴿١٠٨

108ھەرگیز نوێژ (لەو مزگەوتەدا) نەکەی (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان مزگەوتێک کە لەسەر بناغەی تەقوا و لە خوا ترسان دامەزرا بێت لە یەکەم ڕۆژەوە (یەکەم ڕۆژ ھاتنت بۆ شاری مەدینە) شایستەترە کە نوێژی تێدا بکەیت پیاوانێکی تێدایە پێیان خۆشە کە خۆیان خاوێن و پاک بکەنەوە (لەژەنگ وژاری سەردەمی نەفامی) خوایش ئەوانەی خۆش دەوێت کە دەیانەوێت خۆیان پاک بکەنەوە

أَفَمَنۡ أَسَّسَ بُنۡيَٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقۡوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٍ خَيۡرٌ أَم مَّنۡ أَسَّسَ بُنۡيَٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٖ فَٱنۡهَارَ بِهِۦ فِي نَارِ جَهَنَّمَۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿١٠٩

109جا ئایا کەسێک بناغەی مزگەوتەکەی دامەزراند بێت لەسەر خواناسی و بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوا چاکترە یان کەسێک بناغەی مزگەوتەکەی دامەزراند بێت لەسەر لێواری کەندەڵانێکی فشەڵ و ڕووخەک جا بەخۆیەوە بڕوخێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە خوا ڕێنمونی کەسانی ستەمکار ناکات

لَا يَزَالُ بُنۡيَٰنُهُمُ ٱلَّذِي بَنَوۡاْ رِيبَةٗ فِي قُلُوبِهِمۡ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ﴿١١٠

110بەردەوام ئەو دروست کراوەیان کە دروستیان کرد ھۆی بێ ئارامی و گومانە لە دڵیاندا (واتە ھەرگیز لە دڵیان دەرناچێت) مەگەر دڵیان پارچە پارچە بکرێت و (بمرن) وە خوا زانا و کار دروستە

۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشۡتَرَىٰ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَنفُسَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلۡجَنَّةَۚ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقۡتُلُونَ وَيُقۡتَلُونَۖ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِيلِ وَٱلۡقُرۡءَانِۚ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِعَهۡدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِۚ فَٱسۡتَبۡشِرُواْ بِبَيۡعِكُمُ ٱلَّذِي بَايَعۡتُم بِهِۦۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ﴿١١١

111بەڕاستی خوا کڕیویەتی لە باوەڕداران گیان و ماڵیان بەوەی کە بەھەشتیان دەداتێ لە بریتیدا (ئەو بڕوادارانە) دەجەنگن لە ڕێی خوادا ئەمجا (بێ باوەڕان) دەکوژن و (خۆشیان) دەکوژرێن (شەھید دەبن) ئەمە بەڵێنێکی ڕاستە (و خـوا بـڕیـاری داوە) لەسەرخۆی لە تەورات و ئینجیل و قورئاندا جا کـێ بە بەڵێن و پەیمانی خۆی وەفادارترە وەک خوای گەورە؟ کەواتە مژدە بەخشن و شادمان بن بەو فرۆشتنەتان کە مامەڵەتان پێوە کرد (بە ڕاستی) ھەر ئەوەیە گەیشتن بە ئامانجی زۆر گەورە

ٱلتَّٰٓئِبُونَ ٱلۡعَٰبِدُونَ ٱلۡحَٰمِدُونَ ٱلسَّٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّٰجِدُونَ ٱلۡأٓمِرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡحَٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١١٢

112(موجاھیدانی ڕێگای خوا، ئەمانە سیفەتیانە) تۆبەکارن خواپەرستن سوپاسگوزار وگەشتیارن (کۆچەرن لەپێناو خوادا) کـڕنوش و سـوژدە بەرن (نوێژ خوێنن) فەرمـاندەرن بەچاکە و ڕێگریکەرن لـە خراپە پـارێــزەران بۆ سنوورەکانی خوا جا (ئەی موحەممەد ﷺ) موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی (ئەو سیفاتانەیان تێدایە)

مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن يَسۡتَغۡفِرُواْ لِلۡمُشۡرِكِينَ وَلَوۡ كَانُوٓاْ أُوْلِي قُرۡبَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ﴿١١٣

113ڕەوا وشایستە نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن لە پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە کە بێگومان ئەو (ھاوبەشدانەرانە) ھاوەڵ و پێڕی دۆزەخن

وَمَا كَانَ ٱسۡتِغۡفَارُ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوۡعِدَةٖ وَعَدَهَآ إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥٓ أَنَّهُۥ عَدُوّٞ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنۡهُۚ إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ لَأَوَّٰهٌ حَلِيمٞ﴿١١٤

114وە داوای لێخۆشبوونی ئیبراھیم بۆ باوکی تەنھا لەبەر وادە و بەڵێنێک بوو کە بە باوکی دابوو (کە داوای لێخشبوونی بۆ بکات) جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە بێگومان باوکی دوژمنی خوایە خۆی لێبەری کرد بەڕاستی ئیبراھیم زۆر لە خوا ترس و لەسەر خۆ بوو

وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوۡمَۢا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰهُمۡ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ﴿١١٥

115وە خوا ھیچ گەل وھۆزێک گومڕا ناکات دوای ئەوەی ڕێنمونی کردوون ھەتا بۆیان ڕوون نەکاتەوە ئەوەی پێویستە خۆیانی لێ بپارێزن بێگومان خوا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک

إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ﴿١١٦

116بێگومان ھەر بۆ خوایە پادشایەتی وموڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی (خوا) دەژێنێت و دەشمرێنێت وە بێجگە لەخوا بۆ ئێوە نیە ھیچ دۆست و فریادڕەس و یارمەتیدەرێک

لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِيِّ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ ٱلۡعُسۡرَةِ مِنۢ بَعۡدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٖ مِّنۡهُمۡ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّهُۥ بِهِمۡ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ﴿١١٧

117بێگومان خوا تەوبەی وەرگرت لە پێغەمبەر ﷺ و لەو کۆچەر و یاریدەرانەی کە شوێنی (پێغەمبەر ﷺ) کەوتن لە کاتی سەختی و ناڕەحەتیدا (مەبەست پێی جەنگی تەبوکە) پاش ئەوەی نزیک بوو دڵی کۆمەڵێکیان لە ھەق لابدات پاشان خوا تەوبەی لێ وەرگرتن بە ڕاستی خوا لەگەڵیان دڵسۆز و میھرەبانە

وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَيۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡ لِيَتُوبُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ﴿١١٨

118ھەروەھا (خوا تەوبەی وەرگرت) لەو سێ کەسەش کە دواخران (خوا دەربارەیان بڕیاری نەدابوو) ھەتا ئەو کاتەی لێیان تەسک بوویەوە زەوی بەو فراوانیەی کەھەیەتی و بێزاربوون لەگیانی خۆشیان و زانیان ھیچ پەناگەیەک نیە لە (سزای) خوا مەگەر پەنایی خۆی نەبێت پاشان پەشیمانی لێ وەرگرتن (بە دابەزاندنی چەند ئایەتێک) بۆ ئەوەی تۆبە بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە تۆبە وەرگری میھرەبانە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿١١٩

119ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە خۆتان بپارێزن لە (تۆڵەی) خوا وەلەگەڵ ڕاست گۆیاندا بن و لەڕیزی ئەواندابن

مَا كَانَ لِأَهۡلِ ٱلۡمَدِينَةِ وَمَنۡ حَوۡلَهُم مِّنَ ٱلۡأَعۡرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ ٱللَّهِ وَلَا يَرۡغَبُواْ بِأَنفُسِهِمۡ عَن نَّفۡسِهِۦۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ لَا يُصِيبُهُمۡ ظَمَأٞ وَلَا نَصَبٞ وَلَا مَخۡمَصَةٞ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوۡطِئٗا يَغِيظُ ٱلۡكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنۡ عَدُوّٖ نَّيۡلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٞ صَٰلِحٌۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ﴿١٢٠

120نەدەبوو خەڵکی مەدینە و ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی بەدەوور و بەریاندان لە پێغەمبەری خوا ﷺ بەجێ بمێنن و دوابکەون (لەجیھادکردن) و گیانی خۆیان لە گیانی پێغەمبەر ﷺ خۆشتربوێت ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوان دووچاریان نابێت ھیچ تینوویەتی و ماندوو بوون و برسێتیەک لەڕێی خوادا ھەروەھا پێ ناخەنە ھیچ شوێنێک (لەخاکی کافران) کە ڕقی کافرانی پێ ھەڵسێ و توڕەیان کات وە ھیچ زیانێک لە دوژمن نادەن (دیل کردن و کوشتنیان یا گرتنی ماڵ و سامانیان) ئیلا بەم کردەوانە بۆیان دەنوسرێت کردەوەیەکی چاک بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکە کاران وون ناکات

وَلَا يُنفِقُونَ نَفَقَةٗ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةٗ وَلَا يَقۡطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمۡ لِيَجۡزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحۡسَنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿١٢١

121وە ھیچ شتێک (لەڕێگەی خودا) نابەخشن بچووک بێت یان گەورە (کەم بێت یان زۆر) و ھیچ دۆڵ وشیوێک نابڕن ئیلا بۆیان دەنووسرێت بۆ ئەوەی خوا پاداشتیان بداتەوە بەچاکترین پاداشتی ئەوەی کە دەیانکرد

۞ وَمَا كَانَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةٗۚ فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةٖ مِّنۡهُمۡ طَآئِفَةٞ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ﴿١٢٢

122وە نەدەبوو باوەڕداران تێکڕا ھەموو دەرچن و بڕۆن (بۆجیھاد کردن) ئەگەر دەربچوونایە لە ھەموو کۆمەڵێکیان چەند کەسێک بۆ ئەوەی لە ئاینەکەیان تێبگەن و شارەزابن بۆ ئەوەی گەل و ھۆزەکەیان (شارەزا بکەن لەوەی کە فێری بوون) بیشیان ترسێنن (لەئاگری دۆزەخ) کاتێک گەڕانەوە (لەجیھاد کردن) بۆلایان بۆ ئەوەی ئەوانیش (شارەزاببن) وبێدار ببنەوە (لەنەزانی)

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلۡكُفَّارِ وَلۡيَجِدُواْ فِيكُمۡ غِلۡظَةٗۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ﴿١٢٣

123ئەی ئەوانەی کە ئیمانتان ھێناوە بجەنگن لەدژی ئەوانەی کە نزیکن لێتانەوە لە بێ بڕوایان وە با بێ باوەڕان لە ئێوەدا توند و تیژی ببینن و بزانن بێگومان خوا لەگەڵ پارێزکاران و لەخوا ترساندایە

وَإِذَا مَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ فَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمۡ زَادَتۡهُ هَٰذِهِۦٓ إِيمَٰنٗاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَزَادَتۡهُمۡ إِيمَٰنٗا وَهُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ﴿١٢٤

124وە کاتێک سورەتێک (لەقورئان) بنێردرێتە خوارەوە (دوو ڕووەکان) ھی وایان ھەیە دەڵێت کام لە ئێوە باوەڕی بەم (سورەتە) زیادی کرد جا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە ئەمە ئیمانیان زیاد دەکات (و بەھێزتر دەبێت) وە ئەوان مژدە بەخشن و خۆش حاڵن

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ فَزَادَتۡهُمۡ رِجۡسًا إِلَىٰ رِجۡسِهِمۡ وَمَاتُواْ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ﴿١٢٥

125بەڵام ئەوانەی لەنێو دڵیاندا نەخۆشی (و ناپاکی) ھەیە (وەک دوو ڕوەکان) ئەوە سورەتەکە بۆیان زیاد دەکات سەرەڕای پیسی و ناپاکی خۆیان پیسی و ناپاکی تر ئەو (ناپاکانە) دەمرن لەکاتێکدا کە بێ بڕوان

أَوَلَا يَرَوۡنَ أَنَّهُمۡ يُفۡتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٖ مَّرَّةً أَوۡ مَرَّتَيۡنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمۡ يَذَّكَّرُونَ﴿١٢٦

126ئایا ئەوانە نازانن و نابینن بێگومان ئەوان تاقی دەکرێنەوە لەھەموو ساڵێکدا جارێک یان دووجار پاشان ئەوان ناگەڕێنەوە و تۆبەناکەن و پەند وەرناگرن

وَإِذَا مَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ نَّظَرَ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ هَلۡ يَرَىٰكُم مِّنۡ أَحَدٖ ثُمَّ ٱنصَرَفُواْۚ صَرَفَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُم بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَفۡقَهُونَ﴿١٢٧

127وە کاتێک سورەتێک بنێردرێتە خوارەوە (ئەو دووڕوانە) دەڕوانن بۆ یەکتری (دەڵێن) ئایا ھیچ کەس دەتان بینێت؟ پاشان (بە دزیەوە) دەگەڕێنەوە خوا دڵیانی وەرگێڕا (لە بڕواھێنان) چونکە بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن ھیچ تێ ناگەن

لَقَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ عَزِيزٌ عَلَيۡهِ مَا عَنِتُّمۡ حَرِيصٌ عَلَيۡكُم بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ﴿١٢٨

128سوێند بەخوا بەڕاستی بۆتان ھاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان قورس و گرانە بەلایەوە ناڕەحەتی و ناخۆشی ئێوە زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان) تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز و میھرەبانە

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ﴿١٢٩

129جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو گوێیان پێ نەدایت ئەوسا بڵێ من تەنھا خوام بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە ئەو تەنھا پشت بەو دەبەستم ئەویش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە

RELATED SURAHS