Ya-Sin

يس

Ya-Sin83 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يسٓ﴿١

1 بە(یا، سین) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡحَكِيمِ﴿٢

2سوێند بە قورئانی پڕ لەدانایی

إِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿٣

3 بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لە پێغەمبەرانی خوای

عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ﴿٤

4لەسەر رێبازی ڕاستی

تَنزِيلَ ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ﴿٥

5 (قورئان) دابەزێنراوە لەلایەن خوای زاڵ و باڵادەست و میھرەبانەوە

لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمۡ فَهُمۡ غَٰفِلُونَ﴿٦

6بۆ ئەوەی گەلێ بترسێنی (لەسزا) کەباوو باپیرانیان نەترسێنرابوون بۆیە ئەوان بێ ئاگا بوون

لَقَدۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَىٰٓ أَكۡثَرِهِمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ﴿٧

7سوێند بەخوا بەڕاستی بەڵێنی خوا چەسپاو ھاتە دی لەسەر زۆربەیان چونکە ئەوان باوەڕ ناھێنن

إِنَّا جَعَلۡنَا فِيٓ أَعۡنَٰقِهِمۡ أَغۡلَٰلٗا فَهِيَ إِلَى ٱلۡأَذۡقَانِ فَهُم مُّقۡمَحُونَ﴿٨

8(وەك کەسانێك وان کە) تەوقمان کردبێتە گەردنیان جا ئەو (تەوقانە) تا چەناکەیان ھاتبێت (گەردنیانی بەتەواوی گرتبێـتەوە) ئەمجا سەریان بەرز کرابێتەوە (نەتوانن بۆ خوارو ئەملاولا بیجوڵێنن)

وَجَعَلۡنَا مِنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ سَدّٗا وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ سَدّٗا فَأَغۡشَيۡنَٰهُمۡ فَهُمۡ لَا يُبۡصِرُونَ﴿٩

9وە بەربەستمان لەبەردەم و پشتیانەوە داناوە پەردەشمان داوە بەسەر چاویاندا بۆیە ئەوان (ڕاستی) نابینن

وَسَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ﴿١٠

10وە بۆ ئەوان یەکسانە چی بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت باوەڕ ناھێنن

إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكۡرَ وَخَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِۖ فَبَشِّرۡهُ بِمَغۡفِرَةٖ وَأَجۡرٖ كَرِيمٍ﴿١١

11تۆ تەنھا کەسێك دەترسێنیت کە شوێن قورئان دەکەوێت لەپەنھانیشدا لە خوای میھرەبان دەترسن بەھۆی (ئەو شوێن کەوتن و ترسانەوە) مژدەی بدەرێ بەلێخۆشبوونی (گوناھەکانی) و پاداشتی چاکی (بەھەشت)

إِنَّا نَحۡنُ نُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَنَكۡتُبُ مَا قَدَّمُواْ وَءَاثَٰرَهُمۡۚ وَكُلَّ شَيۡءٍ أَحۡصَيۡنَٰهُ فِيٓ إِمَامٖ مُّبِينٖ﴿١٢

12بەڕاستی ھەر ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە و ھەرچی پێشتر کردویانە وشوێنەواری پاش خۆشیان دەنوسین وە ھەموو شتێکمان لە پەڕاوێکی ڕوون وئاشکرادا ژماردووە و نووسییوە کە (لوح المحفوظ)

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلًا أَصۡحَٰبَ ٱلۡقَرۡيَةِ إِذۡ جَآءَهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ﴿١٣

13(ئەی موحەممەد ﷺ) نموونەیان بۆ بھێنەرەوە بەخەڵکی شاری (انطاکیە) کاتێك کەپێغەمبەرانیان بۆ ھات

إِذۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱثۡنَيۡنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزۡنَا بِثَالِثٖ فَقَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَيۡكُم مُّرۡسَلُونَ﴿١٤

14 کاتێک دوو (پێغەمبەر) مان نارد بۆ ناویان باوەڕیان پێنەکردن ئەمجا بە (ناردنی پێغەمبەری) سێھەم بەھێزمان کردن (وپشتمان گرتن) جا (ھەموویان) ووتیان بێگومان ئێمە نێردراوین بۆ سەر ئێوە

قَالُواْ مَآ أَنتُمۡ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَكۡذِبُونَ﴿١٥

15(خەڵکەکە) ووتیان ئێوە ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن و خوای میھرەبان ھیچ شتێکی (لەنیگا) نەناردۆتە خوارەوە ئێوە تەنھا درۆزنن و درۆ دەکەن

قَالُواْ رَبُّنَا يَعۡلَمُ إِنَّآ إِلَيۡكُمۡ لَمُرۡسَلُونَ﴿١٦

16(پێغەمبەرەکان) ووتیان پەروەردگارمان دەزانێت بەڕاستی ئێمە (بەپێغەمبەرێتی) نێردراوین بۆ سەر ئێوە

وَمَا عَلَيۡنَآ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ﴿١٧

17و ئێمە تەنھا گەیاندنی (ئاینەکە)مان لەسەرە بەڕوونی

قَالُوٓاْ إِنَّا تَطَيَّرۡنَا بِكُمۡۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهُواْ لَنَرۡجُمَنَّكُمۡ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿١٨

18(خەڵکەکە) ووتیان بێگومان ئێمە بەھۆی ئێوەوە دووچاری شوومی و بەدبەختی بووین سوێند بەخوا ئەگەر واز نەھێنن (لەو کارەتان) بەرد بارانتان دەکەین و بەڕاستی لەلایەن ئێمەوە دووچاری سزایەکی پڕ ئێش و ئازار دەبن

قَالُواْ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمۡ أَئِن ذُكِّرۡتُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ مُّسۡرِفُونَ﴿١٩

19(پێغەمبەرەکان) ووتیان شوومی ئێوە بەخۆتانەوەیە چونکە ئێوە ئەگەر ئامۆژگاری بکرێن (ھەست بەشوومی دەکەن) (نەخێر وانیە) بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون

وَجَآءَ مِنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ رَجُلٞ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُواْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ﴿٢٠

20وە لەو پەڕی شارەکەوە پیاوێك بەپەلە ھات ووتی ئەی گەلەکەم شوێن ئەم پێغەمبەرانە بکەون

ٱتَّبِعُواْ مَن لَّا يَسۡـَٔلُكُمۡ أَجۡرٗا وَهُم مُّهۡتَدُونَ﴿٢١

21شوێن کەسانێ بکەون داوای ھیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ ناکەن کەخۆشتان ڕێنمونی کراون

وَمَالِيَ لَآ أَعۡبُدُ ٱلَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ﴿٢٢

22وە من بۆچی زاتێك نەپەرستم کەمنی بەدی ھێناوە وە ھەر بۆ لای ئەوە دەگەڕێنەوە

ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدۡنِ ٱلرَّحۡمَٰنُ بِضُرّٖ لَّا تُغۡنِ عَنِّي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يُنقِذُونِ﴿٢٣

23 ئایا بێجگە لەو (خوا) پەرستراوانێك بۆ خۆم بڕیار بدەم ئەگەر خوای میھرەبان زیانی بۆ من بوێت تکای ئەوان ھیچ سوودێك بەمن ناگەیەنێت و (لەسزای خوا) ڕزگارم ناکەن

إِنِّيٓ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ﴿٢٤

24بێگومان من (ئەگەر ھاوبەش دابنێم) ئەو کاتە لەگومڕاییەکی زۆر ئاشکرادام

إِنِّيٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمۡ فَٱسۡمَعُونِ﴿٢٥

25بەڕاستی من باوەڕم ھێنا بەپەروەردگارتان و دە ئێوەش گوێتان لێ بێت

قِيلَ ٱدۡخُلِ ٱلۡجَنَّةَۖ قَالَ يَٰلَيۡتَ قَوۡمِي يَعۡلَمُونَ﴿٢٦

26(ئەم پیاوەیان شەھید کرد) پێی ووترا: بڕۆرە بەھەشتەوە (ئەو پیاوەش) ووتی خۆزگە گەلەکەم بیانزانیایە

بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ﴿٢٧

27بە ئەوەی کەپەروەردگارم لێم خۆشبووە وەبردمیە ڕیزی ڕێز گیراوانەوە

۞ وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ﴿٢٨

28وە لە دوای ئەو نەمان ناردە خوارەوە بۆ سەر گەلەکەی ھیچ لەشکرێك لەئاسمانەوە و ئێمە دابەزێنەر نەبووین

إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ خَٰمِدُونَ﴿٢٩

29(ھۆی تیاچوونیان) تەنیا شریخەیەکی بەھێز بوو جا کتوپڕ ئەوانە ھەموو جوڵەیان نەما و مردن

يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿٣٠

30ئای پەشیمانی وداخی سەخت بۆ ئەو بەندانەی (کەبێ باوەڕن) ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە تەنیا گاڵتەیان پێ دەکرد (و ھیچ تر)

أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ أَنَّهُمۡ إِلَيۡهِمۡ لَا يَرۡجِعُونَ﴿٣١

31ئایا نەیان زانیوە لە پێش ئەواندا چەند گەلی (تاوانبار) مان لە ناو بردووە کەبێگومان ناگەڕێنەوە بۆ لای ئەمان

وَإِن كُلّٞ لَّمَّا جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ﴿٣٢

32 ھەر ھەموو (لە ناوبراوان) کۆ دەکرێنەوە لای ئێمە (و لەقیامەتدا) ئامادە دەکرێن

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلۡأَرۡضُ ٱلۡمَيۡتَةُ أَحۡيَيۡنَٰهَا وَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهَا حَبّٗا فَمِنۡهُ يَأۡكُلُونَ﴿٣٣

33وە نیشانە و بەڵگەیەك بۆ ئەوان، ئەم زەویە مردووەیە کە زیندوومان کردەوە و دانەوێڵەمان لێ دەرھێنا (لێ ڕواند) کە لێی دەخۆن

وَجَعَلۡنَا فِيهَا جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ وَفَجَّرۡنَا فِيهَا مِنَ ٱلۡعُيُونِ﴿٣٤

34وە لەو (زەویە)دا چەند باخ لەخورما و ترێمان بەدی ھێنا و چەند کانیاومان تیادا ھەڵقوڵاندوە

لِيَأۡكُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتۡهُ أَيۡدِيهِمۡۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ﴿٣٥

35بۆ ئەوەی لەبەروبوومەکانی بخۆن کەدەستی ئەوان بەرھەمی نەھێناوە دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن

سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ وَمِنۡ أَنفُسِهِمۡ وَمِمَّا لَا يَعۡلَمُونَ﴿٣٦

36پاك وبێگەردە زاتێك کە ھەموو جووتەکانی (نێر و مێی) دروستکردووە لەوەی کە زەوی دەیڕوێنێت و لە(ئادەمی) خۆیان و لەو شتانەش کە نایزانن

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلَّيۡلُ نَسۡلَخُ مِنۡهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظۡلِمُونَ﴿٣٧

37شەویش بەڵگەو نیشانەیە بۆ ئەوان کە ئێمە ڕۆژی لێ دەردەھێنین ئەمجا لەناکاودا تاریکی ھەموویان دەگرێتەوە

وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ﴿٣٨

38خۆریش بەرە و بنکەی خۆی (لەگەڕاندایە و) دەڕوا ئەوە بڕیاردراوی (خوای) زاڵ و باڵادەست و زانایە

وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ﴿٣٩

39وەبۆ مانگیش چەند قۆناغێکمان داناوە (دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی) ھەتا وەکو پەلی دار خورمای کۆنی (وشك بووی) لێ دێت

لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ﴿٤٠

40 خۆر بۆی نیە (ناتوانێت) بگات بەمانگ و شەویش ناتوانێت پێشکەوێت لەرۆژ و ھەر یەکەیان (خۆرو مانگ) لە خولگەیەکدا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە

وَءَايَةٞ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ﴿٤١

41وەبەڵگەیەکی ئاشکرای تر بۆ ئەوان ئەمەیە کەبێگومان ئێمە نەوەکانی ئەوانمان لەکەشتی پڕکراو (لەخۆیان و کەل و پەلیان) دا ھەڵگرتووە

وَخَلَقۡنَا لَهُم مِّن مِّثۡلِهِۦ مَا يَرۡكَبُونَ﴿٤٢

42وە بە وێنەی کەشتی شتانێکی تریشمان بۆ دروستکردوون کە سواری بن

وَإِن نَّشَأۡ نُغۡرِقۡهُمۡ فَلَا صَرِيخَ لَهُمۡ وَلَا هُمۡ يُنقَذُونَ﴿٤٣

43وە ئەگەر بمانەوێت نوقمیان دەکەین جا ھیچ کەس نایەت بە ھاواریانەوە و ڕزگاریش ناکرێن(لە نوقم بوون)

إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٖ﴿٤٤

44مەگەر بەزەیی ئێمە (ڕزگاریان بکات) وتا کاتی دیارکراو بیان ژێنین

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُواْ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيكُمۡ وَمَا خَلۡفَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ﴿٤٥

45وە کاتێك پێیان بوترێت خۆتان بپارێزن (لەو سزای کە) لە بەردەمتاندایە و لەوەش لەپشتانەوەیە (لە ڕۆژی دوایی) تاڕەحمتان پێ بکرێت

وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ﴿٤٦

46وە ھەر بەڵگە و ئایەتێکیان لە ئایەتەکانی پەروەردگاریان بۆ بێت ئەوان ھەر ڕوو وەردەگێڕن لەو(ئایەتانە)

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنُطۡعِمُ مَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطۡعَمَهُۥٓ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ﴿٤٧

47وە ھەر کاتێك پێیان بوترێت لەوەی خوا پێی داون ببەخشن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەڵێن بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو ئایا خواردن بدەین بە کەسێك ئەگەر خوا بیوویستایە خواردنی پێدەدا ئێوە تەنھا لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿٤٨

48وەدەڵێن ئەم بەڵێنەکەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ تَأۡخُذُهُمۡ وَهُمۡ يَخِصِّمُونَ﴿٤٩

49ئەمانە چاوەڕوانی ھیچ ناکەن مەگەر شریخە و دەنگێکی بەھێز (فوو کردن بە کەڕەنادا) بیانگرێت لە کاتێکدا لە نێو خۆیاندا دەمەقاڵێ دەکەن

فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ تَوۡصِيَةٗ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ يَرۡجِعُونَ﴿٥٠

50ئەوسا ناتوانن ھیچ وەسێتێك بکەن یان بگەڕێنەوە لای کەسوکاریان

وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يَنسِلُونَ﴿٥١

51وە (جارێ تر) فوو دەکرێت بە کەڕەنادا ئەمجا ئەوان کتوپڕ لە گۆڕەکان دێنەدەرەوەو بە پەلە دەڕۆن بۆ لای پەروەردگاریان

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ﴿٥٢

52دەڵێن ئەی ھاوار بۆ ئێمە کێ زیندووی کردینەوە لە گۆڕەکانمان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوای میھرەبان پێی داین و پێغەمبەرەکان ڕاستیان کرد

إِن كَانَتۡ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَإِذَا هُمۡ جَمِيعٞ لَّدَيۡنَا مُحۡضَرُونَ﴿٥٣

53 تەنھا شریخە ودەنگێکی گەورە دێت ئیتر کتوپڕ ھەموویان (بە کۆمەڵ) لای ئێمە ئامادە کراون

فَٱلۡيَوۡمَ لَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗا وَلَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٥٤

54ئەمڕۆش ھیچ جۆرە ستەمێك لەکەس ناکرێت وە جگە لەوەی کەدەتان کرد پاداشت وسزا نادرێنەوە

إِنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ ٱلۡيَوۡمَ فِي شُغُلٖ فَٰكِهُونَ﴿٥٥

55بەڕاستی بەھەشتیەکان ئەمڕۆ لەخۆشی و شادیدا سەرقاڵن

هُمۡ وَأَزۡوَٰجُهُمۡ فِي ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ﴿٥٦

56خۆیان و ھاوسەرەکانیان لە سێبەرەکاندا لە سەر تەخت (ی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە

لَهُمۡ فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ﴿٥٧

57لەو(بەھەشتە) دا بۆیان ئامادەیە میوەھات وھەرچی داوا بکەن

سَلَٰمٞ قَوۡلٗا مِّن رَّبّٖ رَّحِيمٖ﴿٥٨

58 سەلام (یان لێ دەکرێت) بەووتەیەك لە لایەن پەروەردگاری میھرەبانەوە

وَٱمۡتَٰزُواْ ٱلۡيَوۡمَ أَيُّهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ﴿٥٩

59ئێوەش ئەی تاوانباران ئەمڕۆ جیا ببنەوە (لە ئیمانداران)

۞ أَلَمۡ أَعۡهَدۡ إِلَيۡكُمۡ يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعۡبُدُواْ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ﴿٦٠

60ئەی نەوەکانی ئادەم ئایا وەسێتم بۆ نەکردن کە شەیتان نەپەرستن چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئێوەیە

وَأَنِ ٱعۡبُدُونِيۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ﴿٦١

61وە (ئایا وەسێتم بۆ نەکردن) کەمن بپەرستن ئەمە ڕێگای ڕاستە

وَلَقَدۡ أَضَلَّ مِنكُمۡ جِبِلّٗا كَثِيرًاۖ أَفَلَمۡ تَكُونُواْ تَعۡقِلُونَ﴿٦٢

62سوێند بەخوا بێگومان (شەیتان) خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕاکرد دەی ئایا بۆ ژیر نەبوون

هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ﴿٦٣

63ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەبەڵێنتان پێدرابوو

ٱصۡلَوۡهَا ٱلۡيَوۡمَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ﴿٦٤

64ئەمڕۆ بڕۆنە ناویەوە بەھۆی بێ باوەڕ بوونتانەوە

ٱلۡيَوۡمَ نَخۡتِمُ عَلَىٰٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَتُكَلِّمُنَآ أَيۡدِيهِمۡ وَتَشۡهَدُ أَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ﴿٦٥

65 ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا و دەستیان قسەمان لەگەڵدا دەکەن و قاچیان شایەتی دەدەن بەوەی کە کردویانە

وَلَوۡ نَشَآءُ لَطَمَسۡنَا عَلَىٰٓ أَعۡيُنِهِمۡ فَٱسۡتَبَقُواْ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبۡصِرُونَ﴿٦٦

66 وە ئەگەر بمانەوێت ڕووناکی چاویان ناھێڵین (کوێریان دەکەین) ئەوسا دەیانەوێت بەرەو ڕێگای ڕاست پێشبرکێ بکەن جا چۆن دەبینن

وَلَوۡ نَشَآءُ لَمَسَخۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمۡ فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مُضِيّٗا وَلَا يَرۡجِعُونَ﴿٦٧

67خۆ ئەگەر بمانەوێت لەشوێنی خۆیاندا شێوەی ئادەمیان دەگۆڕین (دەیان کەین بە شتێکی خراپ) بەھۆی ئەو (گوڕینەوە) نەیان دەتوانی نەبڕۆن ونەبگەڕێنەوە

وَمَن نُّعَمِّرۡهُ نُنَكِّسۡهُ فِي ٱلۡخَلۡقِۚ أَفَلَا يَعۡقِلُونَ﴿٦٨

68وە تەمەنی ھەرکەس درێژ بکەین لاشەی لاواز و ناتەواو دەکەین دەی ئایا ژیر نابن؟

وَمَا عَلَّمۡنَٰهُ ٱلشِّعۡرَ وَمَا يَنۢبَغِي لَهُۥٓۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ وَقُرۡءَانٞ مُّبِينٞ﴿٦٩

69ئێمە ئەو (موحەممەد ﷺ) مان فێری شیعر نەکردووە، وشیعرووتن شیاوی ئەو نیە و ئەوەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت پەند و ئامۆژگاری و قورئانی ڕونکەرەوەی (ڕاستیە)

لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيّٗا وَيَحِقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٧٠

70بۆ ئەوەی ئەوانەی (دڵ) زیندوون بیان ترسێنێت وە بەڵێنی (سزا) بسەپێنێت بەسەر بێ باوەڕاندا

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا خَلَقۡنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتۡ أَيۡدِينَآ أَنۡعَٰمٗا فَهُمۡ لَهَا مَٰلِكُونَ﴿٧١

71ئایا نەیان بینی (نەیان زانیوە) کە بێگومان ئێمە ئاژەڵمان بۆ ئەوان دروستکردووە ئەمجا ئەوان خاوەنیانن

وَذَلَّلۡنَٰهَا لَهُمۡ فَمِنۡهَا رَكُوبُهُمۡ وَمِنۡهَا يَأۡكُلُونَ﴿٧٢

72وە ڕاممان ھێناون بۆیان ئەمجا سواری ھەندێکیان دەبن و(گۆشتی) ھەندێکیشیان دەخۆن

وَلَهُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ﴿٧٣

73وە زۆر سوودیان لێ دەبینن وشتی خواردنەوەشیان لێ وەردەگرن دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن

وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يُنصَرُونَ﴿٧٤

74وە بێجگە لە خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە بەو ھیوایەی یارمەتی بدرێن

لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَهُمۡ وَهُمۡ لَهُمۡ جُندٞ مُّحۡضَرُونَ﴿٧٥

75(ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتیان بدەن بەڵام ئەمان سەربازی ئامادەن، لە خزمەتیاندان (وملکەچی ئەو بتانەن)

فَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّا نَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَ﴿٧٦

76جا قسەکانیان خەمبارت نەکات چونکە بەڕاستی ئەوەی دەی شارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن دەیزانین

أَوَلَمۡ يَرَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن نُّطۡفَةٖ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٞ مُّبِينٞ﴿٧٧

77 ئایا ئادەمی نەیزانیوە کە ئەومان لە نوتفە (دڵۆپە ئاوێك) دروستکردووە کەچی یەکسەر دەبێتە دوژمنێکی سەرسەختی دیار (دەمقاڵێ کەرێکی ئاشکرایە)

وَضَرَبَ لَنَا مَثَلٗا وَنَسِيَ خَلۡقَهُۥۖ قَالَ مَن يُحۡيِ ٱلۡعِظَٰمَ وَهِيَ رَمِيمٞ﴿٧٨

78وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون

قُلۡ يُحۡيِيهَا ٱلَّذِيٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلۡقٍ عَلِيمٌ﴿٧٩

79(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروست کراوێك زانا و ئاگادارە

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلۡأَخۡضَرِ نَارٗا فَإِذَآ أَنتُم مِّنۡهُ تُوقِدُونَ﴿٨٠

80زاتێک کە لە درەختی سەوز ئاگری بۆ دروستکردون ئیتر ئێوە ئاگری پێ دەکەنەوە

أَوَلَيۡسَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخۡلُقَ مِثۡلَهُمۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلۡخَلَّٰقُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٨١

81ئایا زاتێك کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە ناتوانێ وێنەیان دروست بکات؟ بەڵێ دەتوانێت و ھەر ئەویش دروستکەری زانایە

إِنَّمَآ أَمۡرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيۡـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ﴿٨٢

82بەڕاستی کاری ئەو (خوا) ئەمەیە ھەر کاتێك بیەوێت شتێك بە دیبھێنێت پێی دەڵێ: ببە، دەست بەجێ (ئەو شتە) دەبێت

فَسُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ﴿٨٣

83جا پاك و بێگەردە ئەو خوایەی کە موڵکایەتی ھەموو شتێك بەدەست ئەوە و بۆ لای ئەویش دەگەرێنرێنەوە

RELATED SURAHS