الجمعة
Friday • 11 ayahs • Medinan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وە ئەوەی لە زەوی دایە، (ئەو خوایەی) کە پاشایەکی پاك وبێگەردی زاڵ وباڵادەسەت وکار بەجێیە
2خوا ئەو زاتەیە کە ناردوویەتی لە ناو نەخوێندەواراندا (عەرەبەکاندا) پێغەمبەرێك لە خۆیان دەیخوێنێتەوە بەسەریاندا نیشانەکانی خوا، پاکیان دەکات وە قورئان وفەرموودەی (پڕ سوود)یان فێردەکات، ھەر چەند ئەوان لەپێشدا لە گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون
3وە (ڕەوانەشی کردووە بۆ) گەلانی تری جگە لەوان کە ھێشتا پێیان نەگەیشتوون (و موسوڵمان نەبوون) وە خوا زاڵ وباڵادەسەت وکار دروستە
4ئەوە بەھرەیەکی خوایە ئەیدا بە ھەر کەسێك کە(خۆی) بیەوێت وە خوا خاوەنی فەزڵ وبەخششی گەورەیە
5نموونەی بەسەرھاتی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا لە پاشان ھەڵیان نەگرت (ڕەفتاریان پێ نەکرد) وەك گوێ درێژێکە کە کتێبێکی زۆری ھەڵگرتبێت (سوودی لێ نابینێ) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات
6(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی ئەوانەی کە لەسەر دینی جولەکەن ئەگەر پێتان وایە کە بەڕاستی ئێوە دۆستی خوان بێجگە لە خەڵکی تر کەوا بوو داوای مردن بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
7 وە ئەوانە ھەرگیز داوای مردن ناکەن لەبەر ئەو (گوناھانەی) کە بەدەستی خۆیان پێشیان خستووە وە خوا ئاگادارە بەستەمكاران
8 بڵێ بەڕاستی ئەو مردنەی کە لێی ڕادەکەن بێگومان پێتان دەگات وتووشتان دەبێت، لەپاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوای زانا بەئاشکرا ونھێنیەکان، ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدات بەوەی کە دەتانکرد
9ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن
10جا کاتێك کە نوێژی ھەینی تەواوبوو، ئیتر بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا وە داوای ڕزق وڕۆزیی خوا بکەن وە زۆر یادی خوا بکەن، بۆ ئەوەی ڕزگار وسەر فەرازببن
11ھەر کارێکی بازرگانی، یان ھەر کارێکی بێھودە ببینن بڵاوەی لێ ئەکەن بۆلای ئەو بازرگانیە وە تۆ بەجێ دەهێڵن بە ڕاوەستاوی (لەسەر مینبەرەکەت)، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەوەی لای خوایە چاکترە لەشتی بێهودە وبازرگانی وەخوا باشترینی ڕۆزیدەرانە