As-Saff

الصف

The Row14 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿١

1تەسبیحاتی خوا دەکات ھەرچی لە ئاسمانەکان ولە زەویدایە وە ئەو زاڵ وباڵادەست وکار بەجێیە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفۡعَلُونَ﴿٢

2ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن

كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ أَن تَقُولُواْ مَا لَا تَفۡعَلُونَ﴿٣

3زۆر مایەی ڕق و توڕەییە لای خوا کە قسەیەك بڵێن وکردەوەی پێنەكەن

إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِهِۦ صَفّٗا كَأَنَّهُم بُنۡيَٰنٞ مَّرۡصُوصٞ﴿٤

4بەڕاستی خوا کەسانێکی خۆش دەوێت کە بەیەك ڕیز دەجەنگن لەڕێی خوادا وەك کۆشکێکی قایمی چەسپیووی دامەزراو

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ لِمَ تُؤۡذُونَنِي وَقَد تَّعۡلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُمۡۖ فَلَمَّا زَاغُوٓاْ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ﴿٥

5(بیربکەرەوە) کاتێك کە مووسا بەگەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم بۆچی ئازارم دەدەن لە کاتێکدا بەدڵنیاییەوە دەزانن کە من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە جا کاتێك لایاندا لەھەق خواش دڵی وەرگێڕان وە خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ دەرچوو ناکات

وَإِذۡ قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِنِّي رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيۡكُم مُّصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَمُبَشِّرَۢا بِرَسُولٖ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِي ٱسۡمُهُۥٓ أَحۡمَدُۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ مُّبِينٞ﴿٦

6(بیربکەرەوە) کاتێك کە عیسای کوڕی مەریەم ووتی ئەی بەنو ئیسرائیل ( نەوەکانی یەعقوب) بێگومان من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە، ئەو تەوراتەی کە لە پێش مندا ھاتووە بەڕاستی دائەنێم وە مژدەتان پێ دەدەم بە پێغەمبەرێك کە لەدوای من دێ وناوی ئەحمەدە ئەمجا کاتێك کە ئەو (پێغەمبەرە) یان بۆ ھات بە چەند نیشانەی ڕوون وئاشکرا وە ووتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ وَهُوَ يُدۡعَىٰٓ إِلَى ٱلۡإِسۡلَٰمِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ﴿٧

7 جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ ھەڵببەستێت بەدەم خواوە لە کاتێکدا کە بۆ ئیسلام بانگ دەکرێت وە خوا ڕێنموونی گەلی ستەمكار ناکات

يُرِيدُونَ لِيُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ﴿٨

8دەیانەوێت ڕووناکی دینی خوا بکوژێننەوە بە(فوی) دەمیان وە خوا ڕووناکی خۆی تەواو دەکات با بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ﴿٩

9خوا ئەو زاتەیە کە پێغەمبەری خۆی ناردووە بە ڕێنموونیی وئاینێکی ڕاست ودروستەوە، ھەتا بەسەر ھەموو ئاینێکدا سەری بخات ھەرچەندە ھاوبەش پەیداکەرانیش پێیان ناخۆش بێت

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ تِجَٰرَةٖ تُنجِيكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ﴿١٠

10ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئایا بازرگانیەکتان نیشان بدەم کە ڕزگارتان بکات لە سزایەکی پڕ لە ئازار

تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴿١١

11(بازرگانیەکەش ئەمەیە) باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وە تێبکۆشن لە ڕێی خوادا بە سامان وگیانی خۆتان ئەمەتان باشترە بۆ خۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

يَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡ وَيُدۡخِلۡكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةٗ فِي جَنَّٰتِ عَدۡنٖۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ﴿١٢

12(ئەوسا خوا) لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت وە (لە ڕۆژی دواییدا) دەتان خاتە باخاتێکەوە کە جۆگەی ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات (وە دەتانخاتە) خانوو کۆشکی زۆر پاك وخۆشەوە لە بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی دان ئەمەیە سەرکەوتنی گەورە

وَأُخۡرَىٰ تُحِبُّونَهَاۖ نَصۡرٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتۡحٞ قَرِيبٞۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿١٣

13وە شتێکی تر کە حەزی لێ دەکەن کەیارمەتی دانە لە خواوە وە ڕزگارکردنێکی نزیك (وئازادکردنی شاری مەککە یە) وە (بەمە) مژدە بدە بەئیمانداران

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُوٓاْ أَنصَارَ ٱللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ لِلۡحَوَارِيِّـۧنَ مَنۡ أَنصَارِيٓ إِلَى ٱللَّهِۖ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ نَحۡنُ أَنصَارُ ٱللَّهِۖ فَـَٔامَنَت طَّآئِفَةٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَكَفَرَت طَّآئِفَةٞۖ فَأَيَّدۡنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَىٰ عَدُوِّهِمۡ فَأَصۡبَحُواْ ظَٰهِرِينَ﴿١٤

14ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ببن بە یارمەتی دەرانی (ئاینی) خوا ھەروەك عیسای کوڕی مەریەم ووتی بە ھاوڕێ تایبەتیەکانی خۆی: کێ یارمەتی دەری منە بۆ لای خوا، ھاوڕێکانی ووتیان ئێمە یارمەتی دەرانی (دینی) خواین، ئەمجا دەستەیەك لە بەنو ئیسرائیل باوەڕیان ھێنا وە دەستەیەکیشیان بێ باوەڕ بوون، ئێمەش پشتیوانی ئەوانەمان کرد کە باوەڕیان ھێنا لە بەرانبەر دوژمنەکانیاندا، بۆیە سەرکەوتن وزاڵ بوون بەسەریاندا

RELATED SURAHS