Ar-Rum

الروم

The Romans60 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

الٓمٓ﴿١

1بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

غُلِبَتِ ٱلرُّومُ﴿٢

2ڕۆم شکێنران و ژێرکەوتن (فارس زاڵ بوو بە سەریاندا)

فِيٓ أَدۡنَى ٱلۡأَرۡضِ وَهُم مِّنۢ بَعۡدِ غَلَبِهِمۡ سَيَغۡلِبُونَ﴿٣

3لە نزیك ترین خاکیان (لە مەککەوە، یان لە وڵاتی فارسەوە) وە ڕۆمەکان دوای تێشکانیان لە داھاتوودا سەر دەکەون (بەسەر فارسەکاندا)

فِي بِضۡعِ سِنِينَۗ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡرُ مِن قَبۡلُ وَمِنۢ بَعۡدُۚ وَيَوۡمَئِذٖ يَفۡرَحُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ﴿٤

4لە ماوەی چەند ساڵێکدا (لە نێوان سێ ھەتا نۆ ساڵدا) ھەموو کاروبار تەنھا بە دەست خوایە لەپێش(سەرکەوتن) ولەدوا (سەرکەوتنیش) وە لەو ڕۆژەی (ڕۆمەکان سەردەکەون) ئیمانداران دڵخۆش دەبن (چونکە ڕۆمەکان خاوەن نامەی ئاسمانی بوون)

بِنَصۡرِ ٱللَّهِۚ يَنصُرُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴿٥

5بەسەرخستنی خوا (بۆ ڕۆمەکان) خوا ھەر کەسی بوێت سەریدەخات وەھەرئەو زاڵ و باڵادەست ومیھرەبانە

وَعۡدَ ٱللَّهِۖ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٦

6 ئەوە بەڵێنی خوایە (کە ڕۆمەکان سەربخات) خوایش پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات بەڵام زۆربەی خەڵك نازانن

يَعۡلَمُونَ ظَٰهِرٗا مِّنَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ عَنِ ٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ غَٰفِلُونَ﴿٧

7تەنھا ڕواڵەتی ئەم ژیانی دونیا دەزانن بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی

أَوَلَمۡ يَتَفَكَّرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۗ مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآيِٕ رَبِّهِمۡ لَكَٰفِرُونَ﴿٨

8ئایا ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا بیریان نەکردوەتەوە کە خوا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە دروستی نەکردووە بەھەق و ڕاستی نەبێت، وە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێگومان زۆرێك لە خەڵك باوەڕیان نیە بە خزمەت پەروەردگاریان بگەن (لە دوا ڕۆژدا)

أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗ وَأَثَارُواْ ٱلۡأَرۡضَ وَعَمَرُوهَآ أَكۡثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ﴿٩

9 ئایا ئەوان بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی ببینن سەرئەنجامی ئەو (گەلانەی بێ باوەڕ بوون) لە پێش ئەمان چۆن بووە کە زۆر بەھێزتر بوون لە ئەمان (لە خەڵکی مەککە) و زەویان کێڵا (بۆ کشتوکاڵ) و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان وە پێغەمبەرانیان بۆ ھات بە موعجیزە ڕوونەکانەوە بۆیە خوا ستەمی لێ نەکردوون (کە لەناوی بردوون) بەڵام خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد

ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ بِهَا يَسۡتَهۡزِءُونَ﴿١٠

10پاشان چارەنووسی ئەوانەی کەتاوان و خراپەیان کرد سەخترین سزایە (کەدۆزەخە) لەبەر ئەوەی باوڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی خوا و ھەمیشە گاڵتەیان پێ دەکرد

ٱللَّهُ يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ﴿١١

11خوا لەسەرەتاوە (ئادەمی) دروستکرد وە لە پاش (مردنیش) دروستی دەکاتەوە پاشان بۆ لای ئەو (خوا) دەگەڕێنەوە

وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُبۡلِسُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ﴿١٢

12وە ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران غەمبار و نائومێد دەبن

وَلَمۡ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَآئِهِمۡ شُفَعَٰٓؤُاْ وَكَانُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ كَٰفِرِينَ﴿١٣

13 بێگومان لە ناو پەرستراوەکانیاندا تکاکارانێك نیە بۆ ئەوان و ئەوان بێ باوەڕ دەبن بە پەرستراوەکانیان (کە کردبوونیان بە ھاوبەشی خوا)

وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَتَفَرَّقُونَ﴿١٤

14ئەو ڕۆژەی کە قیامەت ھەڵدەسێ (خەڵك) لەو ڕۆژەدا جیادەبنەوە لەیەکتر

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمۡ فِي رَوۡضَةٖ يُحۡبَرُونَ﴿١٥

15ئەمجا کەسانێك کەباوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوان لە بەھەشتدا دڵخۆش دەکرێن

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآيِٕ ٱلۡأٓخِرَةِ فَأُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡعَذَابِ مُحۡضَرُونَ﴿١٦

16بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون و دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمە و گەیشتن بەڕۆژی دوایی ئا ئەوانە لە سزای(دۆزەخدا)ئامادە دەکرێن

فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ حِينَ تُمۡسُونَ وَحِينَ تُصۡبِحُونَ﴿١٧

17 ئەمجا پاك و بێگەردی خوا بڵێن کاتێ ئێوارەتان لێدێت، وە کاتێ بەیانیتان لێ دەبێتەوە

وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَعَشِيّٗا وَحِينَ تُظۡهِرُونَ﴿١٨

18وە سوپاس ھەر بۆ خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا وە(پاکی و بێگەردی خوا بڵێن) لەشەودا و کاتێك نیوەڕۆتان لێدێت

يُخۡرِجُ ٱلۡحَيَّ مِنَ ٱلۡمَيِّتِ وَيُخۡرِجُ ٱلۡمَيِّتَ مِنَ ٱلۡحَيِّ وَيُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ وَكَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ﴿١٩

19(خوا) زیندوو لەمردوو دەردەھێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت وە زەوی زیندوو دەکاتەوە لەپاش مردن و وشك بوونی وە ھەر بەوجۆرە ئێوەش دەردەھێنرێن (لە گۆڕەکانتان)

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنۡ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٖ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٞ تَنتَشِرُونَ﴿٢٠

20 لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاش (ماوەیەك) کتوپڕ ئێوە ئادەمین و بڵاوبوونەتەوە لە زەویدا

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنۡ خَلَقَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا لِّتَسۡكُنُوٓاْ إِلَيۡهَا وَجَعَلَ بَيۡنَكُم مَّوَدَّةٗ وَرَحۡمَةًۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ﴿٢١

21وە لەنیشانەکانی ئەوە (نیشانەکانی خوایە) کە بۆی دروست کردوون لە(ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وە خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کەبیردەکەنەوە

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفُ أَلۡسِنَتِكُمۡ وَأَلۡوَٰنِكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡعَٰلِمِينَ﴿٢٢

22وە لە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) ئەوە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی وجیاوازی زمان و ڕەگەز و ڕەنگتانە بەڕاستی لەوەدا (باسکرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ زانایان

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبۡتِغَآؤُكُم مِّن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ﴿٢٣

23وە لە نیشانەکانی ئەوە، خەوتنتان بە شەو و ڕۆژدا و ھەوڵدانتان (لە ڕۆژدا) بۆ بەھرە وەرگرتن لە بەخششی (ڕۆزی) خوا بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کۆمەڵێك ببیستن

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَيُحۡيِۦ بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ﴿٢٤

24لە نیشانەکانی (خوایە) کەھەورە بروسکەتان نیشان دەدات بۆ ترسان و ئومێـد بوون (ترسان لە ھەورە بروسکە و ئومێد بوون بە بارانبارین) لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت کە زەوی دوای مردنی بە ھۆی ئەو بارانەوە دەبوژێنێتەوە بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆئەوانەی ژیریان بەکار دەھێنن

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ بِأَمۡرِهِۦۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمۡ دَعۡوَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ إِذَآ أَنتُمۡ تَخۡرُجُونَ﴿٢٥

25وە لەنیشانەکانی ئەوە کەئاسمان و زەوی بەفەرمانی ئەو وەستاون پاشان کاتێک (لەڕۆژی دواییدا) لە زەویەوە بانگتان دەکەن یەکسەر ئێوە (لە گۆڕەکانتان) دێنە دەرەوە

وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلّٞ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ﴿٢٦

26 ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا ھی خوایە ھەموویان ھەر بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچن

وَهُوَ ٱلَّذِي يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهۡوَنُ عَلَيۡهِۚ وَلَهُ ٱلۡمَثَلُ ٱلۡأَعۡلَىٰ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٢٧

27ئەو (خوا) زاتێکە بەدی ھێنانی دەس پێکردووە لەپاشان (دوا مردنی) دووبارە دروستی دەکاتەوە ئەم (دروست کردنەوەی دووەم) لای خوا ئاسان ترە و ھەر بۆ ئەوە (ھەموو) سیفەتێکی بەرزو بڵند لە ئاسمانەکان و زەویدا و ھەر ئەوە زاڵ و کار دروست

ضَرَبَ لَكُم مَّثَلٗا مِّنۡ أَنفُسِكُمۡۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِي مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ فَأَنتُمۡ فِيهِ سَوَآءٞ تَخَافُونَهُمۡ كَخِيفَتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ﴿٢٨

28 (خوا) نموونەیەکتان لەخودی خۆتاندا بۆ دەھێنێـتەوە ئایا لە بەندەکانتاندا ھاوبەشانێك ھەیە بۆ ئێوەلەو ڕۆزی و سامانەی بە ئێوەمان دا بوو بە جۆرێك ئێوەو ئەو بەندانە تیایدا یەکسان بن و لەوان دەترسن (حسابیان بۆ بکەن) وەکو ترستان لە کەسانی وەك خۆتان ئا بەو جۆرە نیشانەکان ڕوون دەکەینەوە (بەدرێژی باسی دەکەین) بۆ کەسانێك ژیریان بەکار دەھێنن

بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ فَمَن يَهۡدِي مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ﴿٢٩

29 (وازیان لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانەی ستەمیان کرد شوێن ئارەزووی خۆیان کەوتن بێ شارەزایی و نەزانانە ئەمجا کێ (دەتوانێ) ڕێنمونی کەسێك بکات کە خوا گومڕای کردبێت لە کاتێکدا بۆ ئەوان ھیچ یارمەتی دەرێك نیە

فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفٗاۚ فِطۡرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيۡهَاۚ لَا تَبۡدِيلَ لِخَلۡقِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٣٠

30کەواتە ڕووی خۆت رێك بکەرە ئاینی ئیسلام وپاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) یەکخواپەرستی بکەوە، ئەو ئاینەی کەخوای گەورە (لەسەرەتاوە) فیترەتی پاکی مرۆڤی لەسەر دروستکردووە ئاین ودروستکراوەکانی خوا ھیچ جۆر گۆڕانی بۆ نیە ئەو (ئاینەی باسکرا) ھەر ئەوە ئاینی ڕێك و ڕاستە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن

۞ مُنِيبِينَ إِلَيۡهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ﴿٣١

31بەتۆبەکاریەوە شوێن ئاین بکەون، وە بۆلای خوا بگەڕێنەوە و ھەر لەویش بترسن، وە بەچاکی نوێژەکانتان ئەنجام بدەن و لە ھاوبەشدانەران مەبن

مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ﴿٣٢

32لەوانەی کە ئاینەکەیان بەش بەش کرد و بوون بە چەند کۆمەڵ ودەستەیەکەوە ھەر کۆمەڵێکیان بەو (ئاینەی) خۆیان دڵخۆشن

وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرّٞ دَعَوۡاْ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنۡهُ رَحۡمَةً إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ﴿٣٣

33وە ھەر کاتێك زیان (وگرانی و بێ بارانی) بکەوێت لەخەڵکی (ھاوبەشدانەر بۆ خوا) ھاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە پاشان کاتێ لەلایەن خۆیەوە ڕەحمەت و ژیانی خۆشیان پێ بدات کتوپڕ دەستەیەك لەوان ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دادەنێن

لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡۚ فَتَمَتَّعُواْ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ﴿٣٤

34(لێیان گەڕێ) با سپڵە وپێ نەزان بن ودان نەنێن بەو چاکانەی کە ئێمە پێمان داوون جا باڕابوێرن ولەزەت وەرگرن لەژیان ئەمجا لەمەودوا دەزانن (چیتان بەسەر دێت)

أَمۡ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُواْ بِهِۦ يُشۡرِكُونَ﴿٣٥

35ئایا بەڵگەیەکمان بۆ ناردوون کە بدوێت دەربارەی ئەوەی ئەوان کردویانەتە ھاوبەشی خوا؟

وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ فَرِحُواْ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ﴿٣٦

36وە کاتێ ڕەحمەت و چاکەیەك بەخەڵک بدەین پێی دڵخۆش دەبن وە ئەگەر زیانێکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خراپیانەوە کتوپڕ بێ ھیوا دەبن (لەبەزەیی خوا)

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴿٣٧

37ئایا ئەوانە نەیان زانیوە کە بەڕاستی خوا ڕۆزی فراوان یان کەم دەکات بۆ ھەر کەس کەبیەوێت بێگومان لەوەدا (باسکرا) چەندین بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن

فَـَٔاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ﴿٣٨

38کەواتە خزم مافی خۆی پێبدە ھەروەھا ھەژار و ڕێبوارانی کەمدەست ئەوە بۆ کەسانێك ڕەزامەندی خوایان دەوێت چاکترە و ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان

وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن رِّبٗا لِّيَرۡبُوَاْ فِيٓ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرۡبُواْ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن زَكَوٰةٖ تُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُضۡعِفُونَ﴿٣٩

39ئەوەی بەناوی سوود(ڕیبا) داوتانە (بەخەڵکی) بۆ ئەوەی زیاد ببێ لە ماڵ و سامانی ئەو خەڵکانەدا (زیاتر لەوە داوتانە پێیان بتان دەنەوە) ئەوە لای خوا ھیچ زیاد ناکات (پاداشتی نیە) وە ھەر زەکات و خێرێک کەداوتانە و مەبەستان تەنھا ڕەزامەندی خوا بووە ئـائەوانە (پاداشتیان) چەند جارە دەکەینەوە

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ ثُمَّ رَزَقَكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۖ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفۡعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَيۡءٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ﴿٤٠

40خوا زاتێکە ئێوەی بەدیھێناوە لەپاشان ڕۆزی پێ داون دواتر دەتانمرێنێت لەپاشان زیندووتان دەکاتەوە ئایا ھیچ یەك لەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دائەنا ھەیانە ھیچ شتێك لەوانە(ی خوا) بکات پاکی و بەرزی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیکەنە ھاوبەشی

ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعۡضَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ﴿٤١

41خراپە (لە بەڵا وئاژاوە) لەوشکانی (زەوی) و دەریادا دەرکەوتووە بەھۆی ئەو خراپانەی خەڵکی کردویانە بۆ ئەوەی (تۆڵەی) ھەندێك لەو(خراپانەی) کردویانە پێیان بچەژێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەخراپەکاری)

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلُۚ كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّشۡرِكِينَ﴿٤٢

42(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەزەویدا بگەڕێن ئەمجا سەرنج بدە سەرئەنجامی ئەوانەی لەپێش (ئێوەوە) بوون چۆن بوو کە زۆربەیان ھاوبەشدانەر بوون بۆ خوا

فَأَقِمۡ وَجۡهَكَ لِلدِّينِ ٱلۡقَيِّمِ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۖ يَوۡمَئِذٖ يَصَّدَّعُونَ﴿٤٣

43کەواتە ڕووی خۆت بکەرە ئاینی ڕێك و ڕاست پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گێڕانەوەی بۆ نیە لەو ڕۆژەدا خەڵکی جیا ئەبنەوە لەیەکتر

مَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ وَمَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِأَنفُسِهِمۡ يَمۡهَدُونَ﴿٤٤

44 ھەر کەس بێ باوەڕ بووبێت ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی لەسەرە ھەرکەسیش کردەوەی چاکی کردبێت ئەوە شوێن بۆ خۆیان (لە بەھەشتدا) ئامادە دەکەن

لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٤٥

45بۆ ئەوەی کەسانێك کە باوڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە پاداشتیان بداتەوە لە میھرەبانی و چاکەی خۆی بەڕاستی ئەو (خوا) بێ باوەڕانی خۆش ناوێت

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرۡسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٖ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَلِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ﴿٤٦

46وە لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە چەند بایەکی مژدەدەر (بەبارینی باران) دەنێرێت بۆ ئەوە ھەندێك لە (بارانی) بەزەیی خۆیتان پێ بچەژێت و بۆ ئەوەی کەشتیەکان بەفەرمانی خوا (بەو بایە) بڕۆن و بگەرێن و بۆ ئەوەی بەدوای ڕۆزی ئەو (خوا) دا بگەڕێن (لە دەریادا) تا شوکرانە بژێری خوا بن

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمۡنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيۡنَا نَصۡرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٤٧

47سوێند بەخوا بەڕاستی پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردومانە پێغەمبەرانێك بۆ لای گەلەکانیان ئەمجا موعجیزە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان (بەڵام باوەڕیان نەھێنا) ئەمجا تۆڵەمان سەند لەوانەیان تاوانیان کرد وە یارمەتیدانی باوەڕداران وسەرخستنیان ھەق ومافێکە لەسەرمان

ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ﴿٤٨

48 خوا زاتێکە ئەو بایانە دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەورەکان بجوڵێنن (بگەڕێنن) ئەمجا ئەو(ھەورە خوا) چۆن بیەوێ بڵاوی دەکاتەوە بەئاسماندا وە ئەو (ھەورە) دەکاتە پارچەیەك (وکۆیان دەکاتەوە لەسەر یەکتر) ئەمجا دەبینی قەترە قەترەی باران لە نێوانی ھەورەکەوە دەبارێت ئەمجا کاتێك (خوا) ئەو بارانە ببارێنێت بۆ (ووڵات وزەوی) ھەر کام لەبەندەکانی کەبیەوێت کتوپڕ دڵخۆش وشادمان دەبن (بەو بارانە)

وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡهِم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمُبۡلِسِينَ﴿٤٩

49 ئەگەر چی پێش ئەوەی باران بەسەریاندا ببارێت بێ ھیوا و نائومێد بوون

فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ﴿٥٠

50ئەمجا سەیری ئاسەواری بارانی خوابکە (وەك کشتوکاڵ و گژو گیا و درەخت) چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مردن و ووشك بوونی بەڕاستی ھەر ئەو خوایە زیندوو کەرەوەی مردووانیشە و ھەرە ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

وَلَئِنۡ أَرۡسَلۡنَا رِيحٗا فَرَأَوۡهُ مُصۡفَرّٗا لَّظَلُّواْ مِنۢ بَعۡدِهِۦ يَكۡفُرُونَ﴿٥١

51 سوێند بەخوا ئەگەر بایەکی توندی (زەرەرۆمەند) بنێرین جا ئەو (ھەورە یان کشتوکاڵەکەیان) دەبینن بەزەرد بوویی لەپاش ئەو (زیانە) ھەر نا شوکری دەکەن

فَإِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ﴿٥٢

52چونکە بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناتوانی بە مردووان (بەکافران) ببیستێنیت و ناتوانیت بانگەوازت بەکەڕان (بەکافران) ببیستێنیت کاتێك ڕوو وەردەگێڕن لێت بەپشت تێکردنەوە

وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلۡعُمۡيِ عَن ضَلَٰلَتِهِمۡۖ إِن تُسۡمِعُ إِلَّا مَن يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسۡلِمُونَ﴿٥٣

53 وە تۆ ڕێنمونیکاری نابینایان نیت (ڕزگاریان بکەیت) لە گومڕاییان تۆ تەنھا بە کەسانێك دەشنەوێنی کە بەنیشانەکانی ئێمە باوەڕ دەھێنن چونکە ئەوانە گەردن کەچن (بۆ بانگ و فەرمانی تۆ)

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن ضَعۡفٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ ضَعۡفٖ قُوَّةٗ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٖ ضَعۡفٗا وَشَيۡبَةٗۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡقَدِيرُ﴿٥٤

54خوا زاتێکە ئێوەی دروستکردووە لە لاوازی (لاوازی نوتفەو بێچوو منداڵی شیرە خۆر) پاشان دوای لاوزی بەھێزی کردون (بوون بە لاو) لەدوای بەھێز کردنتان لاواز وپیرتان دەکات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات وە ھەر ئەوە زانا و بە دەسەڵات

وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقۡسِمُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ مَا لَبِثُواْ غَيۡرَ سَاعَةٖۚ كَذَٰلِكَ كَانُواْ يُؤۡفَكُونَ﴿٥٥

55وە ڕۆژی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران سوێند دەخۆن (لە دونیادا یان لەبەرزەخدا) تەنھا ساتێك ماونەتەوە (لەدونیادا) ھەر بەو وێنە ئەوان لە دونیادا لادران لە ڕاستی

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَٱلۡإِيمَٰنَ لَقَدۡ لَبِثۡتُمۡ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡبَعۡثِۖ فَهَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡبَعۡثِ وَلَٰكِنَّكُمۡ كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ﴿٥٦

56وە کەسانێك کەزانیاری و ئیمانیان پێـدراوە ووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە لە (بەرزەخدا بە پێی بڕیاری) نوسراوی خوا ھەتا ڕۆژی زیندووبوونەوە ماونەتەوە ئەمجا ئەمە ڕۆژی زیندوو بوونەوەیە بەڵام ئێوە نەتاندەزانی (ڕاستە و دێتە دی)

فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مَعۡذِرَتُهُمۡ وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ﴿٥٧

57جا لەو ڕۆژەدا کەسانێك کە ستەمیان کردووە، بەھانە وبیانوو ھێنانەوە سوودیان پێ ناگەیەنێت وە ئەوان داوایان لێ ناکرێت خوا لە خۆیان ڕازی بکەن

وَلَقَدۡ ضَرَبۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖۚ وَلَئِن جِئۡتَهُم بِـَٔايَةٖ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا مُبۡطِلُونَ﴿٥٨

58سوێند بەخوا بەڕاستی ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونە و باسێك ئەمجا بەڕاستی ئەگەر نیشانەیەکیان بۆ بھێنیت دڵنیابن ئەو بێ بڕوایانە دەڵێن ئێوە ھەر ناڕاست وبەتاڵن (ئەمە سیحرە)

كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٥٩

59ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کەبێ ئاگا و نەزانن

فَٱصۡبِرۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ وَلَا يَسۡتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ﴿٦٠

60جا (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بەخۆدا بگرە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە تاوەکو ئەوانەی بێ باوەڕن لە (ئاینی) ڕاست لات نەدەن و بێزارت نەکەن

RELATED SURAHS