Luqman

لقمان

Luqman34 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

الٓمٓ﴿١

1بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ﴿٢

2 ئەم ئایەتانە لەئایەتەکانی قورئانی پڕ لە حیکمەت و داناییە

هُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّلۡمُحۡسِنِينَ﴿٣

3 (ھۆی) ڕێنمونی و بەزەیین بۆ چاکەکاران

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ﴿٤

4ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن ھەروەھا باوەڕی پتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە

أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ﴿٥

5ئەوانە لەسەر ڕێنمونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە وە ھەر ئەوان سەرکەوتوون

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ﴿٦

6ھەندێك لەخەڵکی ھەیە قسە و باسی بێھودە دەکڕێت (وەك ئەفسانە وگۆرانی و مۆسیقا) بۆ ئەوەی بەنەزانی خەڵك لەڕێگای خوا گومڕا بکات وە ڕێگای خوا دەکاتە جێگای گاڵتەو لاقرتی ئەوانە سزای ڕیسواکەر یان بۆ ھەیە

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَا كَأَنَّ فِيٓ أُذُنَيۡهِ وَقۡرٗاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ﴿٧

7وە ھەر کاتێك ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا بخوێنرێتەوە ڕوو وەردەگێڕێت بەخۆ بەگەورە زانینێکەوە ھەروەک نەیبیستبن، یان ھەروەك لە ھەردوو گوێچکەیدا کەڕی ھەبێت دەی (ئەی موحەممەد ﷺ) مژدەی بدەرێ بەسزایەکی سەخت

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ﴿٨

8بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بۆئەوانە بەھەشتانی پڕنازونیعمەت ھەیە

خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٩

9ھەتا ھەتایە دەمێننەوە تێیدا ئەوە بەڵێنێکی ڕاستە لەخواوە وە ھەر ئەو زاڵی باڵادەست و کاربەجێیە

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيۡرِ عَمَدٖ تَرَوۡنَهَاۖ وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجٖ كَرِيمٍ﴿١٠

10 (خوا) ئاسمانەکانی دروستکردووە بەبێ ھیچ کۆڵەکەو ئەستوونێك کە ئێوە بیبینن وە لە زەویدا چەندان شاخی لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەوەی نەتانلەرزێنێ و نەجوڵێ لەژێرتاندا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە وە لەئاسمانەوە بارانمان باراندوە بەھۆی ئەو (بارانەوە) لەزەویدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی بەکەڵك و جوانمان ڕواندووە

هَٰذَا خَلۡقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ﴿١١

11ئەمە (باسکرا) دروستکراوی خوایە دەی نیشانم بدەن ئەو (بت و پەرستراوانە) ی بێجگە لەخودان چییان دروستکردووە (ھیچیان دروست نەکردووە) بەڵکو ستەمکاران لە گومڕایی یەکی ئاشکرادان

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا لُقۡمَٰنَ ٱلۡحِكۡمَةَ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِلَّهِۚ وَمَن يَشۡكُرۡ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٞ﴿١٢

12سوێند بەخوا بەڕاستی دانای و حیکمەتماندا بە لوقمان (وپێمانووت) سوپاسی خوا بکە جا ھەرکەس سوپاس وشوکرانە بژێری خوا بکات ئەوە بێگومان شوکرانە بژێری (بۆ قازانج و سوودی) خۆی دەکات ھەرکەسیش ناسوپاسی کردبێ (زیانی بەخوا نەگەیاندووە) ئەوە بێگومان خوا بێ نیازی سوپاسکراوە

وَإِذۡ قَالَ لُقۡمَٰنُ لِٱبۡنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَيَّ لَا تُشۡرِكۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّ ٱلشِّرۡكَ لَظُلۡمٌ عَظِيمٞ﴿١٣

13(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەوکاتە بکە کە لوقمان بەکوڕەکەی ووت کە ئامۆژگاری دەکرد (ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم ھاوبەش بۆ خوا دامەنێ چونکە بەڕاستی ھاوبەش دانان بۆ خوا ستەمێکی زۆر گەورەیە

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ وَهۡنًا عَلَىٰ وَهۡنٖ وَفِصَٰلُهُۥ فِي عَامَيۡنِ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيۡكَ إِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ﴿١٤

14وە فەرمانمان داوە بەئادەمی (بەچاکی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ) دایك و باوکیدا دایکی ھەڵی ئەگرێ بەدووگیانی (پێی لاواز دەبێ) لاوازی لەدوای لاوازی و بڕینەوەی لەشیر لە (دوا تەمەنی) دووساڵیەوە (وە فەرمانمان بەئادەمی دا) کە سوپاسگوزاری من (خوا) وباوک و دایکت بکە تەنھا بۆلای منە گەڕانەوەتان

وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَاۖ وَصَاحِبۡهُمَا فِي ٱلدُّنۡيَا مَعۡرُوفٗاۖ وَٱتَّبِعۡ سَبِيلَ مَنۡ أَنَابَ إِلَيَّۚ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿١٥

15وەئەگەر (باوك و دایکت) ئەوپەڕی ھەوڵیاندا لەگەڵت بۆئەوەی شتێك بکەیت بەھاوبەشی من کەھیچ زانیاری یەکت پێی نیە ئەوە گوێڕایەڵییان مەکە بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە وشوێن ڕێبازی کەسێك بکەوە کەبەدڵسۆزی گەڕاوەتەوە بۆلای من (لەدوا ڕۆژدا) گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی کەکردوتانە

يَٰبُنَيَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٖ فَتَكُن فِي صَخۡرَةٍ أَوۡ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَأۡتِ بِهَا ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٞ﴿١٦

16(لقمان ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم بەڕاستی ئەو (چاکە و تاوانە) ئەگەر کێشی تۆ وە خەرتەلەیەکیش بێت لەناو بەردێکدا یان لەناو ئاسمانەکان یان لەزەویدا بێت خوا (لەقیامەت دا) دەیھێنێت بەڕاستی خوا ووردبیین و ئاگادارە

يَٰبُنَيَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأۡمُرۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱنۡهَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ﴿١٧

17ئەی کوڕە شیرینەکەم نوێژ بەجێ بھێنە وفەرمان بکە بەچاکە و ڕێگری بکە لەخراپە ھۆگر و بەئارامبە لەسەر ھەر بەڵاو ناخۆشی یەك تووشت دێت بێگومان ئەوە لەوکارە گەورانەیە کە خوا پێویستی کردووە

وَلَا تُصَعِّرۡ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمۡشِ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَرَحًاۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخۡتَالٖ فَخُورٖ﴿١٨

18ڕوو لەخەڵك وەرمەگێڕە وبەکەشخە و فیزەوە مەڕۆ بەزەویدا چونکە بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزل زانێکی شانازیکەری خۆش ناوێت

وَٱقۡصِدۡ فِي مَشۡيِكَ وَٱغۡضُضۡ مِن صَوۡتِكَۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلۡأَصۡوَٰتِ لَصَوۡتُ ٱلۡحَمِيرِ﴿١٩

19وە لەڕۆشتندا مام ناوەندی بە (نەھێواشبە نەپەلەپەل) (لەقسەکردندا) دەنگت نزم بکەرەوە بەڕاستی ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی (سەڕەی) گوێدرێژە

أَلَمۡ تَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ﴿٢٠

20ئایا نەتانزانیوە کە بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان ئەوەی لەئاسمانەکان و ئەوەی لەزەویدایە وە نیعمەتەکانی ڕشتووە بەسەرتاندا چ دیار و ئاشکرا و چ پەنھان و نادیارە ھەندێك لەئادەمی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکات لەبارەی خواوە بەبێ ھیچ زانیاریەك یان ڕێنمونیەك یان کتێبێکی ڕوون وئاشکرا

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ يَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ﴿٢١

21کاتێك پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)

۞ وَمَن يُسۡلِمۡ وَجۡهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ﴿٢٢

22ھەرکەسێك بەڕاستی ڕووبکاتە خوا (ملکەچی فەرمانەکانی ئەو ببێت) و چاکەکار بێت (لەگوفتار و کرداریدا) ئەوە بێگومان دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستە گییرەوە (کە یەکخواپەرستی وئاینی پیرۆزی ئیسلامە) وە سەرئەنجامی ھەموو کارێک تەنھا بۆلای خوایە

وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحۡزُنكَ كُفۡرُهُۥٓۚ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ﴿٢٣

23وە ھەرکەس بێ بڕوا بوو، بابێ بڕواییەکەی خەفەتبارت نەکات گەڕانەوەیان تەنھا بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵیان دەدەینێ بەوەی کردوویانە بەڕاستی خوا بەوەی لەناو دڵەکاندایە ئاگادارە

نُمَتِّعُهُمۡ قَلِيلٗا ثُمَّ نَضۡطَرُّهُمۡ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٖ﴿٢٤

24کەمێك نازو نیعمەتیان پێ دەدەین (لە دونیادا ) لەپاشان ناچاریان دەکەین کە بڕۆنە ناو سزای سەختەوە

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ﴿٢٥

25سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵی: سوپاس بۆ خوا (کەدان بەو ڕاستیەدا دەنێن) بەڵام زۆربەیان نازانن

لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ﴿٢٦

26موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیازی ستایشکراو

وَلَوۡ أَنَّمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن شَجَرَةٍ أَقۡلَٰمٞ وَٱلۡبَحۡرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦ سَبۡعَةُ أَبۡحُرٖ مَّا نَفِدَتۡ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ﴿٢٧

27بێگومان ئەگەر ھەرچی درەخت لەزەویدایە قەلەم و پێنووس بێت ھەموو دەریای زەوی ببێتە مرەکەب حەوت دەریای تر دوای ئەوەی (باسکرا) ببێت بەمرەکەب ووتە و زانراوەکانی خوا دوایی نایەن و تەواو نابن بەڕاستی خوا زاڵی باڵادەست وکار دروستە

مَّا خَلۡقُكُمۡ وَلَا بَعۡثُكُمۡ إِلَّا كَنَفۡسٖ وَٰحِدَةٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ﴿٢٨

28دروستکردنی ھەمووتان (لەسەرەتاوە) و زیندووکردنەوەتان وەك (دروستکردن و زیندوکردنەوەی) تەنھا کەسێك وایە بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ﴿٢٩

29ئایا نەتزانیوە کەبەڕاستی خوا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێنـاوە وخستویەتیە خزمـەتیانەوە ھەر یەکـەیان تا ئـەوماوەیەی (بۆیان) دیاریکراوە، دەگەڕێن ودەسوڕێنەوە وە بەڕاستی خوا بەوەی دەیکەن خەبەردارە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلۡبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ﴿٣٠

30 ئەمە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان تەنھا خوا ڕاست و ھەقە و بەڕاستی ئەوەی ھاواری لێدەکەن و دەیپەرستنن بێجگە لەو(خوا) بەتاڵ وناڕاستە وە بێگومان ھەر خوا بڵند و گەورەیە

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱلۡفُلۡكَ تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِنِعۡمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنۡ ءَايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ﴿٣١

31ئایا نەتزانیوە (نەتدیوە) کە کەشتیەکان بە چاکە و فەزڵی خوا دەڕۆن لەدەریادا بۆ ئەوەی ھەندێك لەنیشانەکانی خۆیتان نیشان بدات چونکە بەڕاستی لەمەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگەیە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی شوکرانە بژێر

وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوۡجٞ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ فَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٖ كَفُورٖ﴿٣٢

32وە ھەرکاتێك (لەدەریادا) شەپۆلێکی وەك ھەورەکان دایان پۆشێ (ترسی خنکان و نوقم بوونیان ببێت) ھاوار لەخوا دەکەن، دڵسۆزانە ھەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن ئەمجا کاتی (خوا) ڕزگاری کردن بۆ ووشکانی ئەوسا ھەندێکیان مام ناوەندیە (ھەندێکی تریان کافرە، وەدان نانێ بەچاکەی خوادا) کەس نیشانەکانی ئێمە ئینکار ناکات جگە لە پەیمان شکێنانی ناشوکر و (سپڵە) نەبێت

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡ وَٱخۡشَوۡاْ يَوۡمٗا لَّا يَجۡزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوۡلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ﴿٣٣

33ئەی ئادەمی خۆبپارێزن لە (تۆڵەی) پەروەردگارتان لەو ڕۆژەش بترسن ھیچ باوکێك تاوانی رۆڵەکەی ھەڵناگرێت و ھیچ ڕۆڵەیەکیش شتێك لە تاوانی باوکی ھەڵناگرێت بێگومان بەڵێنی خوا ھەق و ڕاستە کەواتە با ژیانی دونیا ھەڵتان نەخەڵەتێنێت وە با شەیتانی فریودەر بە (بیانوی بەزەیی و لێ بوردنی)خوا نەتان خەڵەتێنێت

إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلۡغَيۡثَ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡأَرۡحَامِۖ وَمَا تَدۡرِي نَفۡسٞ مَّاذَا تَكۡسِبُ غَدٗاۖ وَمَا تَدۡرِي نَفۡسُۢ بِأَيِّ أَرۡضٖ تَمُوتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرُۢ﴿٣٤

34بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لەمناڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە

RELATED SURAHS