الرحمن
The Most Merciful • 78 ayahs • Medinan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1خوای بەخشندە ( ئەو خوایەیە )
2کە قورئانی فێری(موحەممەد ﷺ وئادەمیزاد کرد، بەئاسانکردنی خوێندنەوە و لەبەرکردن وتێگەیشتنی مانا وواتاکانی)
3ئادەمی دروست کرد
4وە فێری گفتوگۆی کرد
5ڕۆژ ومانگ بە حسابێکی زۆر وورد دێن ودەچن
6ئەستێرە وگژوگیا ودرەخت (بۆ خوا) سوژدە دەبەن
7وە ئاسمانی بڵند وبەرزکردووەتەوە وە تەرازوی(عەدالەتی) داناوە
8(وە فەرمانی داوە) کە ھەرگیز زیادەڕۆی لەتەرازودا نەکەن
9وەکێشانەتان ڕێك بکێشن لە تەرازودا کەم وکووڕی مەکەن (سووك مەیکێشن)
10وە زەوی بۆ خەڵکی ڕاخستووە
11تێدایە میوەھات ودارخورمای خاوەن پۆرك
12وە دانەوێڵەی خاوەن کاو پەل وپۆدار وڕەیحانە
13جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
14ئادەمیی دروست کرد لەقوڕێکی ووشکەوە بووی وەك سواڵەت
15وە جنۆکەی دروست کرد لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ
16جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
17(خوا) پەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژھەڵات وپەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژ ئاوایە
18جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
19 دوو دەریای بەرەڵا کردووە کەدەگەن بەیەك
20لەنێوانیاندا بەربەستێك ھەیە تێکەڵی یەکتر نابن
21جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
22لەو دوودەریایە مرواری ومەرجان دەردەچن (دروست دەبن)
23جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
24وە بۆ خوایە ئەو کەشتیە گەورە دروستکراوانەی کە وەك شاخن لەدەریادا دەگەڕێن
25جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
26ھەرچی دروستکراو لەسەر زەویدا ھەیە نامێنت وتیادەچێ
27وە ھەر ڕووی پیرۆزی پەروەردگارت دەمێنێت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی سیفەتی [وجە = ڕوو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) کەخاوەن شکۆی ڕێزدارە
28جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
29ئەوەی لەئاسمانەکان وزەوی دایە (ھەموو) داوای (پێویستیان) لەخوا دەکەن، ھەموو ڕۆژێ خوا لە (بەئەنجام گەیاندنی) کارێکی (گشتی بوونەوەر) دایە (یەك دەمرێنێت، یەك لەدایك دەبێت، یەکێك سەردەخات ویەکێکی تر دەشکێنێت، ھتد)
30جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
31لەمەولا موحاسەبەتان دەکەین ئەی گرۆی ئادەمی وجنۆکە
32جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
33ئەی کۆمەڵی جنۆکە وئادەمی ئەگەر توانیتان دەرچن لەبەشەکانی ئاسمانەکان وزەوی ئەوە بڕۆن دەرچن، ناشتوانن مەگەر بەدەسەڵاتێك نەبێت
34جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
35بۆتان دەنێرێ بڵێسەی ئاگر ومسی تواوە (یادوو کەڵی ئاگر) ئەوسا یارمەتی یەکترتان پێ نادرێت
36جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
37ئەمجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو وەك گوڵی سوور، یان ڕۆنی ھەڵقرچاوی لێھات
38جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
39ئەمجا لەو ڕۆژەدا پرسیار ناکرێت لەتاوانی ھیچ ئادەمی وجنۆکەیەك (چونکە ھەموو کەس لەو ڕۆژەدا بە ڕوویدا دەناسرێتەوە کە تاوانبارە یان چاکەکار)
40جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
41خراپەکاران بەڕوخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەمجا ڕائەکێشرێن بەمووی پێشی سەریان وبەقاچیان (بۆ ناو دۆزەخ)
42جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
43ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەتاوانباران بەدرۆیان دەزانی
44ھاتوچۆ ئەکەن لەنێوان ئەو (دۆزەخە) وئاوی زۆر گەرمدا
45جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
46وە بۆ ئەو کەسەی لەوەستانی بەردەم پەروەردگاری بترسێت ھەیە دوو باخی (خۆش)
47جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
48(دوو باخەکە) خاوەنی میوە ودرەختی زۆرن
49جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
50تێیاندا ھەیە دوو ڕووبار وکانیاووی ڕەوان
51جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
52ھەیە لە ناویاندا لەھەر میوەیەك دوو جۆر
53جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
54پاڵیان داوەتەوە لەسەر جۆرە فەرشێك کە بەرەکانیان لەئاوریشمی ئەستورە وە میوە لێ کردنەوەی ئەو دوو باخە نزیکە دەستە
55جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
56لەو باخانەدا ھەن حۆریانێك کەتەنھا چاویان بڕیوەتە مێردەکانیان پێش ئەوان دەستی ئادەمی وجنۆکەیان لێ نەکەوتووە
57جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
58ئەو (حۆریانە) وەك یاقووت ومەرجان وان
59جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
60ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکە نیە؟
61جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
62وە بێجگە لەو دوو باخەی (کەباسکران) دوو باخی تر ھەن
63جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
64دوو باخی ئەوەندە سەوزن (لەسەوزیدا ڕەش دەنوێنن)
65جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
66لەو دوو (باخە)دا دوو کانی ھەڵقوڵاویان تێدایە
67جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
68لەو دوو (باخەدا لەھەموو جۆرە) میوە ودارخورماو ھەنارێکیان تێدایە
69جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
70تێیاندا ھەیە ئافرەتانی ئاکار چاکی ڕواڵەت جوان
71جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
72حۆریانێك لەناو خێوەت و چادرەکاندا دەرناچن و دوور ناکەونەوە (ھەمیشە چاوەڕیی ھاوسەرەکانیان)
73جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
74پێش ئەوان نەدەستی ئادەمی و نەدەستی جنۆکەیان لێ نەکەوتووە
75جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
76پاڵ دەدەنەوە بەپشتی سەوزباوی ڕازاوە و فەرشی زۆر جوانی نایابەوە
77جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
78پیرۆزە ناوی پەروەردگاری خاوەن گەورەیی وبەخشش