القمر
The Moon • 55 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1ڕۆژی دوایی نزیك بوویەوە وە مانگ لەت بوو
2وە ئەگەر بێ بڕوایان موعجیزەیەك ببینن پشت ھەڵدەکەن وە دەڵێن ئەمە جادوویەکی بەردەوامە (و موحەممەد لێیان دەکات)
3وەئەو (بت پەرستانە) باوەڕیان نەھێناو شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن لەکاتێکدا ھەموو کارێك سەرەنجامێکی ھەیە
4بێگومان ھەواڵی زۆر (لەناوبردنی یاخیانیان) پێ گەیشتووە (لەقورئاندا) کە بیانگێڕێتەوە (لە بت پەرستی)
5(قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ گەلی بێ بڕوا) سوودی نیە
6ئەمجا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرچەرخێنە (چاوەڕوانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕ دەرێك بانگی خەڵکی دەکات بۆ شتێکی زۆر ناخۆش(کەڕۆژی حەشرە)
7(بێ باوەڕِان) بەکزوچاو شۆڕیەوە لەگۆڕەکانیان دێنەدەرەوە وەك کوللەی پەرش وبڵاون
8خێرا دوای جاڕ دەرەکە دەکەون، بێ باوەڕان دەڵێن: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر دژوار وسەختە
9پێش ئەمان گەلی نووح بێ باوەڕ بوون، جابەندەی ئێمە (نوح)یان بەدرۆزن دانا وە ووتیان (نووح) شێتە وە ھـەڕەشەیان لێکرد وڕێگری کـرا لـەبانگەوازەکەی
10جا (نوح) ھاواری کردە پەروەردگاری و (ووتی): بەڕاستی من شکستم خواردووە (بێ دەسەڵاتم) دەی تۆ یارمەتیم بدە،
11ئێمەش ھەموو دەرگای ئاسمانمان کردەوە بەئاوی بارانی بەلێزمە
12وە کانیاوی زۆرمان لەزەویدا ھەڵقوڵاند، جائاوی ئاسمان وزەوی بەیەك گەشتن بەو ئەندازەی کە بڕیاری لەسەر درا بوو
13وە نوحمان (لەگەڵ شوێن کەوتووانی) ھەڵگرت لەسەر کەشتییە کە بەچەند پارچە تەختە وبزمار (دروست کرابوو)
14لە پێش چاو وچاودێری ئێمە دەڕۆیشت (نەمان ھێشت نوقم ببێت) (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی صیفەتی [عین = چاو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیە کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) ئەمە پاداشتە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی پێ نەکرا (کە نووحە)
15بێگومان ئەو ڕووداوەمان ھێشتەوە تاببێتە پەندێك، جا ئایا کەسێك ھەیە پەند وەرگرێت؟
16دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
17سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
18گەلی عادیش پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی جا ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
19بێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لەڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی
20خەڵکی (لە زەوی) ھەڵئەگرت وەك بنە دارخورمای لەبێخ ھەڵکەندراوی (لێکردن)
21دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
22سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
23گەلی سەموود باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەھێنا (کە صاڵح پێغەمبەریان بوو علیە السلام)
24جا ووتیان: چۆن ئێمە دوای تاکە کەسێك بکەوین لەخۆمان، ئەگەر دوای تۆ بکەوین ئەوسا ئێمە لەگومڕایی وشکست داین
25ئایا لەناو ھەمووماندا نیگا ھەر بۆ ئەو کراوە بەتەنیا؟ (نەخێر) بەڵکو ئەو (صاڵح) پیاوێکی زۆر درۆزنی خود پەسەند ولوت بەرزە
26سبەی دەزانن کە کێ زۆر درۆزنی خود پەسەندە
27ئێمە حوشترەکە دەنێرین بۆ تاقی کردنەوەیان جا (ئەی صاڵح) چاوەڕوانی سەر ئەنجامیان بکە ودان بەخۆدا بگرە
28وە ھەواڵیان پێ بدە کەئاوەکە لەنێوانی (حوشترەکە وئەواندا) بەشكراوە ھەریەکەیان لە نۆرە ئاوی خۆیدا حازربێت
29(گەلەکەی لەم کارە بێزار بوون) جا بانگی ھاوڕێ (خراپە)کەیان کرد (قوداری کوڕی سالیف) ئەویش دەستی دایە شمشێر و(حوشترەکەی) سەر بڕی
30دەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
31بێگومان ئێمە دەنگێکی گەورەی ترسناکمان بۆ ناردن، ھەموو (مردن وتەفروتونا بوون) بەوێنەی پووشی ژێر پێی ئاژەڵ
32سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
33گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکەیان
34بە ڕاستی ئێمەش ناردمانە سەریان بایەکی بەھێز بەوردە زیخەوە (ولەناوی بردن) جگە لە کەسوکاری لوط نەبێت لە بەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن
35بە بەزەیی وڕەحمەتی خۆمان ھەر بەو شێوە پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە
36بە ڕاستی (لوط) گەلەکەی ترساند لەتۆڵەی سەختی ئێمە، بەڵام ئەوان گومانیان ھەبوو لەو ترساندنە وبڕوایان پێی نەبوو
37سوێند بەخوا بێگومان (گەلی لوط) داوای میوانەکانیان لێـکرد، جا ئێمەش چاویانمان کوێر کرد، دە بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم
38سوێند بەخوا بێگومان ھێرشی بردە سەریان لەبەرەبەیاندا سزایەکی بەردەوام
39دەی بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم
40سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
41بێگومان ترسێنەران (مووسا وھاروون) ھاتن بۆ سەر فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی
42باوەڕیان بە ھەر ھەموو نیشانەکانی ئێمە نەکرد وبەدرۆیان زانی، جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن بەتۆڵەسەندنی کەسێکی زاڵ وبەتوانا
43ئایا کافرەکانی ئێوە (ئەی خەڵکی مەککە) باشترن لەم گەلانەی (کەباسکران) یان ئێوە ( ئەمان نامەتان) ھەیە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا (ودڵنیان کە سزانادرێن)
44یان دەڵێن ئێمە کۆمەڵێکی سەرکەوتووین ونابەزین
45بێگومان کۆمەڵەکەیان دەشکێنرێت وھەڵدێن
46بەڵکو بەڵێنیان ڕۆژی دواییە وە (سزای) ئەو ڕۆژە زۆر سەختر وتاڵترە
47بەڕاستی تاوانبارەکان لەگومڕایی وشێتیدان
48ئەو ڕۆژەی کە لە ئاگری دۆزەخدا بەسەر ڕوخساریاندا ڕادەکێشرێن (پێیان دەڵێن) بچەژن ئازاری دۆزەخ
49بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە دروست کردووە
50وە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا)
51سوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
52وە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە
53وە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە
54بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا)
55لە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان