النجم
The Star • 62 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە ئەستێرە کاتێك ئاوا دەبێت
2ھاوڕێکەتان (موحەممەد ﷺ) گومڕا نەبووە وە لە ڕاستی لای نەداوە
3وە لە ھەوا وھەوسەوە قسە ناکات (کە قورئان دەخوێنێت)
4ھەرچی دەیڵێت (قورئانەو) نیگا دەکرێت بۆی
5(جوبرەیلی) زۆر بەتوانا فێری کردووە
6خاوەنی بیرو ھۆشی بەھێزە، جا لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاوەستاوە
7کە بە ئاسۆی ھەرە بەرزی ئاسمانەوە بوو
8پاشان نزیك بوویەوە (لە موحەممەد ﷺ) و ئەمجا ھاتە خوارەوە
9تا بە ئەندازەی دوو کەوان یان کەمتری(ماوە بوو لەگەڵ موحەممەددا ﷺ)
10ئەمجا (خوا) نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەك بوو
11ئەوەی (موحەممەد ﷺ) بەچاوی سەر بینی دڵی (بڕوای پێ کرد و) بە درۆی نەزانی
12جا ئایا (بێ باوەڕان) ئێوە دەمەقاڵێی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کە بە چاوی خۆی دەی بینێت
13سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تر جوبرەئیلی بینیوە
14لای درەختی(سیدرەتولمونتـەھا)
15کە لای ئەوەوەیە بەھەشتی نیشتەجێ بوون
16ئەو کاتەی (پێغەمَبەرﷺ) ئەو شتە گرنگ وسەر سوڕھێنەرەی بینی کە سیدرەی داپۆشی چۆن داپۆشینێك
17چاوی ئەو (موحەممەد ﷺ) بەملاولادا نەیـدەڕوانی (لە مەبەست تێ نەدەپەڕی)
18سوێند بەخوا بێگومان بینی گەورەترین بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاری
19دەی پێم بڵێن ئایا لات و عوززا (کە دووبتن)
20وە بتی سێهەم کە مەناتە (ئایا ھیچیان پێ دەکرێت)
21ئایا ڕاستە ئێوە کوڕان بۆ خۆتان وکچان بۆ خودا بەڕەوا وچاك دەزانن؟
22ئەگەر وابێت دابەشکردنێکی نادروست دەبێ
23ئەم بتانە ھەر ناوانێکی ڕوتن کە ئێوە و باو وباپیرانتان لێتان ناون (بەبێ ناوەڕۆك) خوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر پەرستراوی ئەوان نەناردووەتە خوارەوە، تەنھا شوێنی گومان وئەو شتە دەکەون کە نەفسی خۆیان حەزی لێیەتی، لە کاتێکدا کە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھیدایەتیان بۆ ھاتووە
24ئایا مرۆڤ ئارەزووی ھەرچی کرد بۆی دێتە دی (نەخێر)
25چونکە ھەر خوایە خاوەنی دونیا ودواڕۆژە
26وە چەندەھا فریشتە کە لە ئاسمانەکاندا ھەن تکا وشەفاعەتیان ھیچ سوودی نیە، مەگەر دوای ئەوەی کە خوا مۆڵەت بدات بۆ ھەرکەسێك کە خۆی بیەوێت وڕازی بێت پێی
27بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕ بـە ڕۆژی دوایی ناھێنن، فریشتەکان بە کچی (خوا) ناو دەبەن
28 لە کاتێکدا ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، تەنھا دوای گومان دەکەون وە بەڕاستی گومان ھیچ سوودێکی نیە لەزانینی ھەق وڕاستیدا
29دەی کەواتە تۆش وازبھێنە لەو کەسە پشت دەکاتە قورئان ویادی ئێمە، وە بێجگە ژیانی دونیا ھیچی تری ناوێت
30ئەمە ئەوپەڕی زانیاری وتێگەیشتنیانە لەزانیاریدا، بەڕاستی پەروەردگارت چاك دەزانێت بەوەی لە ڕێبازەکەی گومڕا بووە وە چاك دەزانێت بەوەی کە ڕێنووین بووە
31وە خوا خاوەنێتی ھەرچی لەئاسمانـەکان وزەویدایە، تا سزای ئەوانە بدات کە خراپەیان کردووە بە پێی کردەوەکانیان وە پاداشتی ئەوانە بداتەوە کەچاکەیان کردووە بەچاکەتر (لەوەی کردویانە)
32ئەوانەی کە لەگوناھی گەورە وکردەوەی دزێو خۆیان دەپارێزن جگە تاوانی بچوك نەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت لێبوردنی فراوانە، ئەو لەھەموو کەس بەحاڵی ئێوە زاناترە لەکاتێکدا کە لەزەوی دروستی کردون وە کاتێك کە ئێوە کۆرپەلەن ولەسکی دایکتاندان، کەواتە خۆتان بەچاك وپاك دامەنێن، خوا زاناترە بەو کەسەی زیاتر لە خواترسە
33جا ئایا بینیت ئەو کەسەی کە پشتی ھەڵکرد (لەباوەڕ)
34(لەوەی بڕیاری دابوو) کەمێکی بەخشی وئەوەی تری گرتەوە
35ئایا (ئەو کەسە) زانیاری پەنھانی لایەو بەچاو دەیبینێت
36یان ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی کە لەپەڕاوەکانی موسادا بوو
37(وە بەوەی کە لەپەڕاوی ئیبراھیمدا بوو) ئەو ئیبراھیمەی کە پەیمانی خۆی بەچاکی بەجێ ھێنا
38(لەو پەڕاوانەدا ھاتووە) کە ھیچ تاوانبارێك گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت
39وەبێگومان ئادەمی جگە لەکۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نیە (لە دواڕۆژدا)
40و بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لەقیامەت)دا دەبینرێتەوە
41پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی
42وە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە
43وە بێگومان ھەر ئەویش بەندەکان دەخاتە گریان وپێکەنین
44وە بێگومان ھەر ئەوە دەیانمرێنێت وزیندووشیان دەکاتەوە
45وەبەڕاستی ھەر ئەوە کە جوتێ نێر ومێی دروستكردووە
46لە نوتفەیەك (دڵۆپە ئاوێك)کاتێك دەڕژێنرێتە منداڵـدانەوە
47وە بەڕاستی ھەر لەسەر خوایە دروست کردنەوەی لەڕۆژی دواییدا
48وە بێگومان ھەر ئەویشە کەخەڵکی دەوڵەمەند وھەژار دەکات
49وە بەڕاستی ھەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا ( شیعرا : ئەستێرەیەك بوو خەڵکانێك لەسەردەمی نەفامیدا دەیانپەرست)
50وەبێگومان ھەر ئەو خوایە گەلی عادی یەکەمی لەناو برد
51گەلی سەموودیشی لەناوبرد وکەسی نەھێشتن
52وەگەلی نووحیشی (لەناو برد) لەپێش (عاد وسەمود)دا کەبەڕاستی ئەوان ستەم کارتر وسەر کەش تربوون
53وەگوندە سەروژێرکراوەکانی (بەزەویدا) بردە خوارەوە (کەگوندەکانی گەلی لوط بوون)
54ئەمجا ئەو گوندانەی داپۆشی (بەجۆرەھا سزای سەخت) چۆن داپۆشینێك
55لەکام ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارت دوو دڵیت
56ئەم (پێغەمبەرە) ترسێنەرێکە لە (پێغەمبەرە) ترسێنەرەکانی پێشوو
57ڕۆژی دوایی زۆر نزیك بووەتەوە
58 جگە لەخوای گەورە کەس نیە ئاشکرای بکات (وبزانێت کەی دێت)
59جـا ئایا لەم قورئانە سەرتان سوڕ دەمێنێت؟!
60وە پێدەکەنن وناگرین!
61وە ئێوە سەر گەرم و بێ ئاگان
62دەی سوژدە بەرن بۆ خوا وپەرستشی بکەن