الطور
The Mount • 49 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە کێوی طور (بەو کێوەی موسا لەسەری قسەی لەگەڵ خوای گەورە کرد)
2وە بەکتێبی نووسراو (مەبەست پێی قورئانە)
3لەچەند پەڕەیەکی بڵاوکراوە (قورئان نووسراوەتەوە لەچەند پەڕەیەکدا)
4وە سوێند بەو خانەی ئاوەدانە (بیت المعمور: جێگایەکە لە ئاسمان، فریشتەکان ھەمیشە بەدەوریدا دێن ودەچن، بەوانەوە ئاوەدانە)
5وە سوێند بەبانی بڵندکراو (ئاسمانی دونیا)
6وە سوێند بەدەریای پڕ کراو (لە ئاو یان ئاگری داگیرساو)
7بێگومان سزای پەروەردگارت(بۆ بێ بڕوایان) دەبێت
8ھیچ بەرگری کەری نیە
9ڕۆژێکك کەئاسمان زۆر توند دەکەوێتە جوڵە وھاتوچۆ
10وە چیاکان (لەجێی خۆیان) دەجووڵێن وتوند دەڕۆن
11کەواتە لەو ڕۆژەدا ھاوار بۆ بێ باوەڕان
12ئەوانەی کە لەکاری ناڕەوادا ڕۆدەچن وھەمیشە گاڵتە وگەپ دەکەن
13ڕۆژێ پاڵیان پێوە دەنرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ چۆن پاڵ پێوەنانێك
14(پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو ئاگرەیە کەئێوە بە درۆتان دەزانی
15ئایا ئەم ئاگرە جادوە یان ئێوە نابینن
16بچنە ناویەوە ئەمجا ئارام بگرن یا نەیگرن یەکسانە بۆتان، بێگومان ھەر تۆڵەی ئەو کردەوانەی دەتانکرد لێتان دەسەنرێتەوە
17بە ڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە ناو باخات ونیعمەتەکانی بەھەشتدان
18چێژ ئەبەن لەو شتانەی پەروەردگاریان پێی بەخشیوون وە پەروەردگاریان پاراستوونی لەسزای دۆزەخ
19(پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت بەھۆی ئەوچاکانەی لەدونیادا دەتانکرد
20پاڵیان داوەتەوە لەسەر کورسی وقەنەفەی ڕیزکراو وە حۆریانی چاو گەش وچاو گەورەمان کردە ھاوسەریان
21وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وە نەوەکانیشیان دوایان کەوتوون بەئیمانەوە، نەوەکانیان دەگەیەنین پێیان (لەپلەی بەھەشتدا) وە ھیچ لە کردەوەی(باوکە)کانیان کەم ناکەینەوە، ھەرکەسە بارمتەی کردەوەکانی خۆیەتی
22وە بەردەوام ھەموو جۆرە میوە وگۆشتێکیان پێ دەدەن لەوەی ئارەزووی دەکەن
23لەو (بەھەشتە)دا پەرداخی شەراب لە یەکتری وەردەگرن نە قسەی پڕو پووچی تێدایە ونەگوناە کردن
24دەگەڕێن بەسەریاندا کوڕانی نەوجەوانی ئێسك سووکی خۆیان وخزمەتیان دەکەن، وەك مرواری ناو سەدەفن (لە جوانی وپاکیدا)
25بەھەشتیەکان ڕوو دەکەنە یەکتری وپرسیار لە یەکتری دەکەن
26ئەڵێن: بەڕاستی ئێمە پێشتر لەناو کەس وکارماندا دەترساین (لەسزای دۆزەخ)
27ئەوەتە خوا منەتی نا بەسەرماندا وە لەسزای دۆزەخ پاراستینی
28بەڕاستی ئێمە لەمەو پێش خوامان دەپەرست وھاوارمان لێدەكرد، بەڕاستی ئەو چاکەکارێکی میھرەبانە
29جا (ئەی موحەممەد ﷺ) یادیان خەرەوە چونکە تۆ بەھۆی نیعمەتەکانی پەروەردگارتەوە نەفاڵچیت ونەشێتیت
30نا بەڵکو دەڵێن (موحەممەد ﷺ) شاعیرە چاوەڕوانی مردنی دەکەین
31(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: چاوەڕوان بن بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم
32ئاخۆ فام وژیرییان فەرمانیان پێ ئەدا بەم قسانە (نەخێر) بەڵکو ئەمانە گەلێکی سەرکەش ویاخین
33یا دەڵێن قورئان (موحەممەد ﷺ) خۆی ھەڵیبەستووە؟ (نەخێر وانیە) بەڵکو بڕوا ناھێنن
34 دەی با ئەوان(بێ باوەڕەکان) نموونەیەکی وەك قورئان بھێنن ئەگەر ڕاست ئەکەن، (کە ھەڵبەستراوی مرۆڤە)
35ئایا ئەوان (بێ خالقێك) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خالق) ودروستکەری خۆیانن؟
36ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەویان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیانین وگومانمان ھەیە
37ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن
38یان پەیژەیەکیان ھەیە (پێـیدا سەربکەون بۆ ئاسمان و) گوێ بگرن تێیدا (لە ھەواڵی ئاسمان)؟ جا (ئەگەر ڕاست ئەکەن) با گوێ گرەکەیان بەڵگەیەکی ڕوون بهێنێت
39یان ئایا کچان بۆ خوایە وکوڕان بۆ ئێوەیە؟
40یان ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای کرێ وپاداشتیانیان لێ دەکەیت؟ ئەوانیش لەبەر بژاردنی باریان گرانە؟
41یا ئایا زانیاری غەیبیان لایە؟ کە (لەبەری) بنووسنەوە
42ئەی ئایا ئەیانەوێت فێڵ بکەن؟ دەی ھەربێ باوەڕان فێڵ لێ کراوون
43ئەی ئایا پەرستراوێکیان ھەیە بێجگە لە خوا؟ خوا پاکە لە ھەموو ھاوبەشێك کە بۆی بڕیار دەدەن
44وە ئەگەر پارچەیەك لە ئاسمان ببینن بکەوێتە خوارەوە ئەڵێن: (ئەمە) ھەورێکی بەسەریەکدا کەوتووە (بارانمان بۆ دەبارێنێ)
45دەی لێیان گەڕێ تا تووشی ڕۆژی خۆیان دەبن کە تیایدا لە ناو دەچن
46ڕۆژێك کە فێڵەکانیان ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت وە ھیچ سەرکەوتوو وسەرفراز نابن
47بە ڕاستی ئەوانەی ستەمیان کردووە (لە خۆیان و بێ بڕوا بوون) بۆیان ھەیە سزایەك پێش سزای ڕۆژی دوایی، بەڵام زۆربەیان نایزانن
48 چاوەڕوانی بڕیاری پەروەردگارت بە چونکە بێگومان تۆ لەپێش چاو وچاودێری ئێمەدایت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی چاو بۆ خوا ھاتووە ئێمە بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا دەیزانێت) ھەرکاتێ (لەخەو) ھەستایت تەسبیحات بکە بە ستایشی پەروەردگارت
49وە بیپەرستە وستایشی بکە لە بەشێك لەشەودا وە کاتێك ئەستێرەکان وون دەبن (وپشت ھەڵدەکەن)