Adh-Dhariyat

الذاريات

The Scattering Winds60 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرۡوٗا﴿١

1سوێند بەو بایانەی کە زۆر شت پرژو بڵاودەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە

فَٱلۡحَٰمِلَٰتِ وِقۡرٗا﴿٢

2ئەمجا سوێند بەو ھەورانەی کە ھەڵگری بارانن

فَٱلۡجَٰرِيَٰتِ يُسۡرٗا﴿٣

3ئەمجا سوێند بەو کەشتیانەی کە بەئاسانی دەگەڕێن (لە ناو دەریادا)

فَٱلۡمُقَسِّمَٰتِ أَمۡرًا﴿٤

4ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کار دابەشکەرن

إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٞ﴿٥

5بێگومان ھەر بەڵێنێك کە پێتان دەدرێ ڕاستە

وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٞ﴿٦

6وە بەڕاستی (ڕۆژی) پاداشت وتۆڵە ڕوودەدات

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡحُبُكِ﴿٧

7وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی)

إِنَّكُمۡ لَفِي قَوۡلٖ مُّخۡتَلِفٖ﴿٨

8بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان

يُؤۡفَكُ عَنۡهُ مَنۡ أُفِكَ﴿٩

9ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە)

قُتِلَ ٱلۡخَرَّٰصُونَ﴿١٠

10دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت)

ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي غَمۡرَةٖ سَاهُونَ﴿١١

11ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت)

يَسۡـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلدِّينِ﴿١٢

12(بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت

يَوۡمَ هُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ يُفۡتَنُونَ﴿١٣

13ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن

ذُوقُواْ فِتۡنَتَكُمۡ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تَسۡتَعۡجِلُونَ﴿١٤

14(پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ﴿١٥

15بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا

ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُحۡسِنِينَ﴿١٦

16ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون

كَانُواْ قَلِيلٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مَا يَهۡجَعُونَ﴿١٧

17ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد)

وَبِٱلۡأَسۡحَارِ هُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ﴿١٨

18وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد

وَفِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ﴿١٩

19وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو

وَفِي ٱلۡأَرۡضِ ءَايَٰتٞ لِّلۡمُوقِنِينَ﴿٢٠

20وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران

وَفِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ﴿٢١

21وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن

وَفِي ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ﴿٢٢

22وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە

فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِنَّهُۥ لَحَقّٞ مِّثۡلَ مَآ أَنَّكُمۡ تَنطِقُونَ﴿٢٣

23جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن

هَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيۡفِ إِبۡرَٰهِيمَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ﴿٢٤

24ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم

إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞ قَوۡمٞ مُّنكَرُونَ﴿٢٥

25کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون

فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجۡلٖ سَمِينٖ﴿٢٦

26جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان

فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيۡهِمۡ قَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ﴿٢٧

27وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟

فَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٖ﴿٢٨

28ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە)

فَأَقۡبَلَتِ ٱمۡرَأَتُهُۥ فِي صَرَّةٖ فَصَكَّتۡ وَجۡهَهَا وَقَالَتۡ عَجُوزٌ عَقِيمٞ﴿٢٩

29جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت)

قَالُواْ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٣٠

30(فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە

۞ قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ﴿٣١

31(ئیبراھیم) ووتی: چیتان پێ سپێردراوە ئەی نێرراوانی خوا

قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ﴿٣٢

32ووتیان بێگومان ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی تاوانباران

لِنُرۡسِلَ عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن طِينٖ﴿٣٣

33بۆ ئەوەی ببارێنین بە سەریاندا بەرد لە گڵی سورەوە کراوی

مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُسۡرِفِينَ﴿٣٤

34نیشانە کراو لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ لە سنوور دەرچوان

فَأَخۡرَجۡنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٣٥

35ئەمجا ھەرچی بوو لەو (شارەی لوط) دا لە بڕواداران دەرمان کردن

فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٖ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ﴿٣٦

36وە نەماندی تێیدا بێجگە لەیەك ماڵی موسڵمان نەبێت (ئەویش ماڵی لوط بوو)

وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةٗ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ﴿٣٧

37وەپەند ونیشانەیەکمان تێدا بەجێ ھێشت بۆ ئەوانەی کە لە سزای بە ئازار دەترسن

وَفِي مُوسَىٰٓ إِذۡ أَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ﴿٣٨

38ھەروەھا لەبەسەر ھاتی موسادا (چەند بەڵگە وپەند ھەیە) کاتێك کەناردمان بۆ لای فیرعەون بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە

فَتَوَلَّىٰ بِرُكۡنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٞ﴿٣٩

39فیرعەونیش ڕوی وەرگێڕا وسەرپێچی کرد بەھۆی دەسەڵاتەکەیەوە وە ووتی: (موسا) جادووگـەرە یان شێتە

فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٞ﴿٤٠

40ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان گرت وفڕێمان دانە ناو دەریاوە کە ئەو شیاوی لۆمە کردن بوو

وَفِي عَادٍ إِذۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلۡعَقِيمَ﴿٤١

41وە لەگەلی عاددا بەڵگەو پەند ھەیە، کاتێ کە ناردمانە سەریان بای (گەرمی توندی) بێ خێر

مَا تَذَرُ مِن شَيۡءٍ أَتَتۡ عَلَيۡهِ إِلَّا جَعَلَتۡهُ كَٱلرَّمِيمِ﴿٤٢

42بەسەر ھەر شتێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەھێنا ھەتا وەك ڕزیوی لێ ئەکرد

وَفِي ثَمُودَ إِذۡ قِيلَ لَهُمۡ تَمَتَّعُواْ حَتَّىٰ حِينٖ﴿٤٣

43وە لە گەلی سەموددا (پەند وئامۆژگاری ھەیە) کاتێك کە پێیان ووترا ڕابوێرن تا کاتی خۆی دێت

فَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمۡ يَنظُرُونَ﴿٤٤

44جا ئەوان سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەردگاریان، ئەمجا ھەورە بروسکە لێیدان لەکاتێکدا ئەوان (تیاچوونی خۆیانیان) بەچاو دەبینی

فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٖ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ﴿٤٥

45ئیتر نەیانتوانی ھەستنەوە وە سەرکەوتوویش نەبوون

وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ﴿٤٦

46وە گەلی نووحیش لەپێش ئەماندا بوو کە بەڕاستی گەلێکی بەدکارو لەسنوور دەرچوو بوون

وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٖ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ﴿٤٧

47وە ئاسمانمان بەھێز وتوانایەکی گەورە دروست کردووە وە ئێمە بەڕاستی فراوانکەری (ئاسمانین) بە بەردەوامی

وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ﴿٤٨

48وە زەویمان ڕاخستووە ئای چ ڕاخەرێکی چاکین ئێمە

وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ﴿٤٩

49وە لە ھەموو شتێك جووتێك (نێر و مێ) مان دروست کردووە، بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وپەندی لێ وەربگرن

فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ﴿٥٠

50ئەمجا بەپەلە بەرەو لای خوا بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە

وَلَا تَجۡعَلُواْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ﴿٥١

51وە لەگەڵ خوادا پەرستراوی تر دامەنێن، بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە

كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُواْ سَاحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٌ﴿٥٢

52ھەر بەم شێوەیە ھیچ پێغەمبەرێك نەھاتووە بۆ لای ئوممەتانی پێش ئەمان مەگەر ووتوویانە(بەو پێغەمبەرە) جادوگەرە یان شێتە

أَتَوَاصَوۡاْ بِهِۦۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ﴿٥٣

53ئایا(ئەمان وئەوان) ڕاسپاردەیان بۆیەکتری کردووە؟ (نەخێر) بەڵکو ئەمان گەلێکی سەرکەش ویاخین

فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٖ﴿٥٤

54تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە چونکە تۆ لۆمەکراو نیت

وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٥٥

55وە ئامۆژگاریان بکەو بیریان بخەرەوە چونکە بەڕاستی ئامۆژگاری (ئەگەر سوودی بۆ بێ بڕوایان نەبێت) سوود ئەگەیەنێت بەبڕواداران

وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ﴿٥٦

56وە من جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کەبەندایەتی من بکەن

مَآ أُرِيدُ مِنۡهُم مِّن رِّزۡقٖ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطۡعِمُونِ﴿٥٧

57من ھیچ ڕۆزییەکم ناوێ لێیان، ناشمەوێت خواردنم بدەنێ

إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ﴿٥٨

58بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزی دەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە

فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذَنُوبٗا مِّثۡلَ ذَنُوبِ أَصۡحَٰبِهِمۡ فَلَا يَسۡتَعۡجِلُونِ﴿٥٩

59ئەمجا بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووە، سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە دەی با ئیتر پەلە نەکەن (لە داواکردنی سزا)

فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن يَوۡمِهِمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ﴿٦٠

60سا ھاوار بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەو ڕۆژەی کە ھەڕەشەیان پێ لێکراوە

RELATED SURAHS