الملك
The Sovereignty • 30 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1گەورە وپیرۆزە ئەو زاتەی کەھەرچی دەسەڵات وپاشایی ھەیە بەدەست ئەوە، وە ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
2ئەو زاتەی کە مردن وژیانی داھێناوە ودروستکردووە تا تاقیتان بکاتەوە کە کردەوەی کامتان چاکترە وە ھەر ئەوە باڵادەست ولێخۆشبوو
3ئەو زاتەی کە حەوت ئاسمانی دروست کردووە یەك لەسەر یەك تۆ نابینیت (ئەی تەماشاکەر) لە دروست کراوەکانی خوای میھرەباندا ھیچ ناڕێکییەك، چاو بگێڕە وورد بەرەوە (بزانە) ئایا ھیچ ناتەواویەك دەبینیت
4دووبارە چاو بگێڕە یەك لە دوای یەك چاووت بەڕیسوایی ونائومێدیی دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆت وە ئەو (چاوەت) ماندووە وتاقەتی چووە
5سوێندبێت بێگومان ئاسمانی دونیامان ڕازاندوەتەوە بەچرای زۆری(ئەستێرە) وە گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەکان وە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری ھەڵگیرساو
6وە بۆ ئەوانەی کە بێ بڕوان بە پەروەردگاریان سزای دۆزەخ ئامادەیە، کە مەنزڵگایەکی زۆر خراپە
7کاتێك کە فڕێدرانە ناویەوە لەو دۆزەخەوە لوورە ونرکەیەك دەبیستن وە ئەو ئەکوڵێ وجۆش دەخوات
8نزیکە (دۆزەخ) لەڕقانا پارە پارە ببێت، ھەر کاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێ دەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا)
9دەڵێن بەڵێ بۆمان ھاتووە بەڵام بەدرۆمان دەزانی ودەمان ووت (پێی) خوا ھیچی نە ناردۆتە خوارەوە ئێوە بەس لە گومڕاییەکی گەورەدان
10وە دەڵێن ئەگەر قسەی (پێغەمبەران) مان ببیستایە یان تێبگەشتینایە ئەمڕۆ لە ھاوەڵانی دۆزەخ نەدەبووین
11ئەوسا ئیتر بەناچاری دان بەگوناھەکانیاندا دەنێن، کەوابوو دووریی لە میھرەبانی خوا بۆ ھاوەڵانی دۆزەخ
12بێگومان ئەوانەی لە پەنھانیدا لە خوای خۆیان دەترسن، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە
13ئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا (بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان
14ئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە
15خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون، دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە
16ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟
17ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە، ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟
18 سوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان)
19ئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت، کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە
20ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟! بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان
21ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟ بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست)
22ئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟ یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟
23(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون، زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن
24بڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
25(بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن
26(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام
27کاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد
28 بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت
29بڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە، جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە
30بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا، دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ