الواقعة
The Event • 96 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا
2لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە
3نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر)
4کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند
5وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن
6وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو
7وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا)
8ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟
9وە یارانی لای چەپ، کام یارانی لای چەپ؟
10وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو
11ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا)
12لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان
13کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
14وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
15لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون
16پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری
17تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن
18بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان
19نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی
20میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن
21وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن
22وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك
23وەك مرواری ناو سەدەف وان
24(ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا
25نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن
26جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری)
27وە یارانی لای ڕاست کام یارانی لای ڕاست
28لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان
29وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز
30و سێبەری بەردەوام
31وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان
32وەمیوەھاتی زۆر
33کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ
34ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە
35 ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان
36وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)
37ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن
38(ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن
39کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
40کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
41وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟
42لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان
43 وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان
44نە فێنکە و نە کەڵکیشی ھەیە
45چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون
46وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)
47وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە
48یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە)
49(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان
50کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو
51پاشان ئێوە ئەی گومڕایانی بێ باوەڕان
52بێگومان لە(بەری) درەختی ژەقنەمووت (دەخۆن)
53جا وورگی خۆتانی لێ پڕدەکەن
54ئەمجا ئاوی کوڵاوی بەسەردا دەخۆنەوە
55دەی خۆنەوە وەکو خواردنەوەی (حوشترانی) تینوو
56ئەمە میوانداری ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا
57ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە)
58جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کە دەیڕێژنە ناو منداڵدانەوە؟
59ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟
60 ئێمە لەناوتاندا مردنمان داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ
61(بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن
62سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە
63جا پێم بڵێن ئەو تۆوەی کەدەیچێنن
64ئایا ئێوە دەیڕوێنن؟ یائێمەین دەیڕوێنین؟
65ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك
66(دەتانـووت) بەڕاستی زەرەرلێکەوتوو ئێمەین
67بەڵکو ئێمە لە ڕزق وڕۆزی بێ بەشین
68جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کەدەیخۆنەوە
69ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین
70 ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن
71پێم بڵێن ئەو ئاگرەی کە دایدەگیرسێنن
72ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟
73ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران
74جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە
75جا سوێند بێت بەشوێنی (ھەڵھاتن وئاوابوونی) ئەستێرەکان
76بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە
77کە بێگومان ئەمە قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
78لەناو کتێبێکی شاراوەدایە (کەلوح المحفوظه)
79جگە لە (فریشتە) پاکەکان کەس دەستی لێ نادات
80نێردراوەتە خوارەوە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە
81 دەی ئایا ئێوە بەم قورئانە باوەڕ ناکەن
82وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن
83دەی بۆچی کاتێك گیانی (نەخۆشەکەتان) دەگاتە گەرووی
84وە ئێوە لەو کاتەدا تەماشا دەکەن
85لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن
86ئەگەر ئێوە (زیندوو ناکرێنەوەو)پاداشت نادرێنەوە؟
87ڕۆحی (مردوەکەتان) بگێڕنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن
88ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا)
89ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە
90وە ئەگەر لەھاوەڵانی دەستی ڕاست بێت
91ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی
92بەڵام ئەگەر لە بێ باوەڕانی گومڕا بێت
93 ئەوە(شوێنی) میوانداریەکەی ئێجگار گەرمە
94وەچوونە ناو دۆزەخە
95بەڕاستی ئەوەی (کـە لەم سورەتەدا باسکرا) حەق وبێـگومانە
96جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە