Al-'Ankabut

العنكبوت

The Spider69 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

الٓمٓ﴿١

1بە (ئەلیف ، لام ، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ﴿٢

2ئایا خەڵك وا دەزانن کەوازیان لێ دەھێنرێت ئەگەر بڵێن بڕوامان ھێناوە ئیتر ئەوان تاقی ناکرێنەوە

وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ﴿٣

3سوێند بەخوا بێگومان کەسانی پێش ئەوانمان تاقی کردەوە (ئەمانیش تاقی دەکەینەوە) ئەمجا بێگومان خوا ئەو کەسانەی ڕاستیان کرد دیاری دەکات درۆزنەکانیش دیاری دەکات (دەناسرێن)

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسۡبِقُونَاۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ﴿٤

4یا ئەوانەی خراپەکان دەکەن وایان زانیووە کە لە دەستمان دەردەچن زۆر خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن

مَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَأٓتٖۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٥

5ھەر کەس ئومێدی وایە بگات بەدیداری خوا (با بەندایەتی خوا بکات) چونکە بەڕاستی کاتی دیاریکراوی خوا ھەردێت وە تەنھا خوایە بیسەر و زانا و ئاگادار

وَمَن جَٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَٰهِدُ لِنَفۡسِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٦

6وە ھەرکەس جیھاد بکات و تێبکۆشێت ئەوە تەنھا بۆ خۆی تێ دەکۆشێت بەڕاستی خوا لە ھەموو جیھانیان بێ نیاز ودەوڵەمەندە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَحۡسَنَ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ﴿٧

7وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە بێگومان خراپەکانیان دەسڕینەوە لێیان بەباشتر لەوەی کەکردویانە پاداشتیان دەدەینەوە

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٨

8وە فەرمانمان داوە بەئادەمی کەچاکە لەگەڵ دایك و باوکیدا بکات وە ئەگەر (دایک و باوکت) ھەوڵیان لەگەڵ دایت بۆ ئەوەی کەھاوبەشم بۆ بڕیار بدەیت کەھیچ زانیارییەکت نیە دەربارەی ئەوە بەگوێیان مەکە تەنھا بۆ لای منە گەڕانەوەتان (لەدوا ڕۆژدا) ئەوسا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی دەتانکرد

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُدۡخِلَنَّهُمۡ فِي ٱلصَّٰلِحِينَ﴿٩

9وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکەیان کردووە بێگومان دەیانخەینە ڕیزی پیاو چاکانەوە

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِيَ فِي ٱللَّهِ جَعَلَ فِتۡنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِۖ وَلَئِن جَآءَ نَصۡرٞ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمۡۚ أَوَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿١٠

10ھەندێك لەخەڵکی دەڵێن باوەڕمان بەخوا ھێناوە ئەمجا کاتێك سزا بدرێت لەپێناوی خوادا (لەلایەن کافرانەوە) ئازارو سزای خەڵکی وەکو ئازارو سزای خوا دادەنێت وە ئەگەر لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەوتنێك بێت دڵنیابە ئەوانە دەڵێن بێگومان ئێمە لەگەڵ ئێوەدا بووین ئایا خوا زاناو ئاگادارتر نیە بەوەی لەدڵ و دەرونی ھەموو کەسدایە

وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ﴿١١

11سوێند بێت خوا چاك دەزانێت ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە کێن وەچاکیش دەزانێت دووڕوانیش کێن

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّبِعُواْ سَبِيلَنَا وَلۡنَحۡمِلۡ خَطَٰيَٰكُمۡ وَمَا هُم بِحَٰمِلِينَ مِنۡ خَطَٰيَٰهُم مِّن شَيۡءٍۖ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ﴿١٢

12ئەوانەی بێ بڕوابوون ووتیان بەوانەی ئیماندار بوون شوێن ڕێگا و ڕێبازی ئێمە بکەون و تاوانەکانتان بە ئەستۆی ئێمە ئەوانە (بێ بڕوایان) ھیچێك لەتاوان و گوناھی ئەوان (باوەڕداران) ھەڵناگرن بەڕاستی ئەوانە درۆزنن

وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡۖ وَلَيُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَمَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ﴿١٣

13سوێند بەخوا (بێ باوەڕان) باری گرانی (کوفرو تاوانی) خۆیان ھەڵدەگرن وەباری گرانی (خەڵکانی) تریش لەگەڵ باری گرانی خۆیان دا (ھەڵدەگرن) وە بەڕاستی لەڕۆژی قیامەتدا پرسیاریان لێ دەکرێ لەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا ھەڵیان دەبەست

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمۡ أَلۡفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمۡسِينَ عَامٗا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمۡ ظَٰلِمُونَ﴿١٤

14سوێند بەخوا نوحمان نارد بۆلای گەلەکەی (بە پێغەمبەری) ئەمجا ئەویش مایەوە لەناویان دا نۆسەد و پەنجا ساڵ (ھەزار ساڵ پەنجا کەم) لەئاکامدا لافاو و زریان لەناوی بردن لەکاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون

فَأَنجَيۡنَٰهُ وَأَصۡحَٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلۡنَٰهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ﴿١٥

15ئەمجا ئەو (نوح) و کەسانێك لەکەشتیەکەدا بوون ڕزگارمان کردن وە ئەو (کەشتیە)مان کرد بەنیشانەیەك بۆ جیھانیان

وَإِبۡرَٰهِيمَ إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُۖ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴿١٦

16وە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئیبراھیم بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت خوا بپەرستن ولێی بترسن ئەوە چاکترە بۆ ئێوە ئەگەر ئێوە بزانن

إِنَّمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا وَتَخۡلُقُونَ إِفۡكًاۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ لَكُمۡ رِزۡقٗا فَٱبۡتَغُواْ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزۡقَ وَٱعۡبُدُوهُ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥٓۖ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ﴿١٧

17بەڕاستی ئێوە لەجیاتی خوا بتانێك دەپەرستن وە ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن بەڕاستی ئەوانەی کەئێوە دەیان پەرستن بێجگە لەخوا ناتوانن ڕزق و ڕۆزی ئێوە بدەن کەواتە داوای ڕزق و ڕۆزی لەخوا بکەن وە ئەو بپەرستن و ھەر سوپاسی ئەویش بکە تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەقیامەتدا)

وَإِن تُكَذِّبُواْ فَقَدۡ كَذَّبَ أُمَمٞ مِّن قَبۡلِكُمۡۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ﴿١٨

18وە ئەگەر ئێوە باوەڕ نەھێنن ئەوە ئوممەتانی پێش ئێوەش باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا وە پێغەمبەر تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی لەسەرە

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ كَيۡفَ يُبۡدِئُ ٱللَّهُ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ﴿١٩

19ئایا ئەوانە سەرنجیان نەداوە کە چۆن خوا دروستکراوان بەدی دەھێنێت لەپاش (نەمان) دەیھێنێتەوە بێگومان ئەو (زیندوو کردنەوە) بۆ خوا ئاسانە

قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ بَدَأَ ٱلۡخَلۡقَۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأٓخِرَةَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ﴿٢٠

20(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەویدا وسەرنج بدەن کەچۆن دروستکراوەکانی لەسەرەتاوە بەدی ھێناوە لەپاشان ھەر خوا بەدی ھێنانی دوا ڕۆژیش بەدی دەھێنێت بەڕاستی خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرۡحَمُ مَن يَشَآءُۖ وَإِلَيۡهِ تُقۡلَبُونَ﴿٢١

21(خوا) سزای ھەر کەسێك دەدات کەبیەوێت وە ڕەحمیش دەکات بەھەر کەسێك کەبیەوێت وەتەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێنەوە

وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فِي ٱلسَّمَآءِۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ﴿٢٢

22وە ئێوە ناتوانن لەدەست خوا دەربازبن نە لەزەوی دا و نە لەئاسماندا وە بۆ ئێوە نیە جگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێك

وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ يَئِسُواْ مِن رَّحۡمَتِي وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ﴿٢٣

23وە ئەوانەی کە بەنیشانەکانی خوا و دیداری ئەو باوەڕیان نیە ئا ئەوانە لەبەزەیی من (لە بەزەیی خوا) نائومێد دەبن وە ئەوانە سزای بەسۆ وسەختیان بۆ ھەیە

فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱقۡتُلُوهُ أَوۡ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴿٢٤

24ئەمجا وەڵامی گەلەکەی ئەو (ئیبراھیم) تەنھا ئەوە بوو کەووتیان (ئیبراھیم) بکوژن یان بیسوتێنن خواش ئەوی ڕزگار کرد لەو ئاگرە بێگومان لەو (ڕزگار کردنی ئیبراھیم) دا چەند نیشانەو بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن

وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا مَّوَدَّةَ بَيۡنِكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ ثُمَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكۡفُرُ بَعۡضُكُم بِبَعۡضٖ وَيَلۡعَنُ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ﴿٢٥

25وە (ئیبراھیم) ووتی بێگومان ئەوەی ئێوە ھەڵتان بژاردووە لەجیاتی خوا بتانێکن لەبەر خۆشەویستی نێوانتان لەژیانی دونیا (دەیانپەرستن) لەپاشان لەڕۆژی دواییدا ھەندێکتان بێزاری دەردەبڕن لەھەندێکی ترتان (دان نانێن بەیەکتریدا) وە نەفرەت لەیەکتری دەکەن جێگاشتان ئاگری دۆزخە وە ھیچ یارمەتی دەرێکیشتان نیە

۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٞۘ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٢٦

26ئەمجا لوط باوەڕی بەو (بە ئیبراھیم) ھێنا وە(ئیبراھیم) ووتی بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم (لە بابلەوە بۆ شام) بەڕاستی تەنھا ئەو زاڵ وبەدەسەڵات وکار دروستە

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَجَعَلۡنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلۡكِتَٰبَ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَجۡرَهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ﴿٢٧

27وە بەخشیمان بە (بە ئیبراھیم) ئیسحاقی(کوڕی) و یەعقوبی (کوڕەزای) وە پێغەمبەرێتی و کتێبمان بڕیاردا لەنەوەکانی (ئیبراھیم)دا وە لەدونیادا پاداشتمان دایەوە وە بەڕاستی ئەو لەڕۆژی دوایشدا لەپیاو چاکانە

وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٢٨

28(باسی) لوطیش بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت بێگومان ئێوە کارێکی ناشیرین و قێزەون دەکەن (کە نێربازیە) لەجیھاندا کەس پێش ئێوە ئەو کارەی نەکردووە

أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقۡطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأۡتُونَ فِي نَادِيكُمُ ٱلۡمُنكَرَۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ﴿٢٩

29ئێوە نێربازی دەکەن وە ڕێگا دەگرن (لە ڕێبواران) وە لەنادی و شوێنی کۆبونەوەتاندا ھەموو خراپەیەك دەکەن کەچی وەڵامی گەلەکەی تەنھا ئەوە بوو کە ووتیان (بە لوط) سزای خوامان بۆ بھێنە ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی

قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡمُفۡسِدِينَ﴿٣٠

30(لوط) ووتی ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە (وزاڵم بکە) بەسەر ئەو گەلە خراپەکارەدا

وَلَمَّا جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُوٓاْ إِنَّا مُهۡلِكُوٓاْ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِۖ إِنَّ أَهۡلَهَا كَانُواْ ظَٰلِمِينَ﴿٣١

31وە کاتێك نێراوەکانی ئێمە مژدەی (بەخشینی ئیسماعیل)یان دا بەئیبراھیم ووتیان بێگومان ئێمە لەناوبەری دانیشتوانی ئەم شارەین (سەدوم) بەڕاستی دانیشتوانەکەی ستەمکار بوون

قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطٗاۚ قَالُواْ نَحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَن فِيهَاۖ لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهۡلَهُۥٓ إِلَّا ٱمۡرَأَتَهُۥ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ﴿٣٢

32(ئیبراھیم) ووتی بێگومان لوط لەو (شارە) دایە ووتیان ئێمە چاک دەزانین کێی لێیە سوێند بەخوا ئێمە (لوط) و ئەندامانی خێزانەکەی رزگار دەکەین جگە ژنەکەی کە لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت

وَلَمَّآ أَن جَآءَتۡ رُسُلُنَا لُوطٗا سِيٓءَ بِهِمۡ وَضَاقَ بِهِمۡ ذَرۡعٗاۖ وَقَالُواْ لَا تَخَفۡ وَلَا تَحۡزَنۡ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهۡلَكَ إِلَّا ٱمۡرَأَتَكَ كَانَتۡ مِنَ ٱلۡغَٰبِرِينَ﴿٣٣

33کاتێ نێراوەکانمان ھاتن بۆ لای لوط پێیان تێکچوو وزۆر دڵ تەنگ وناڕەحەت بوو ووتیان مەترسە خەم مەخۆ (چونکە) بێگومان ئێمە تۆ وخێزانەکەت ڕزگار دەکەین جگەلە ژنەکەت نەبێت کەئەو لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت

إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهۡلِ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةِ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ﴿٣٤

34بەڕاستی ئێمە دەیبارێنین بەسەر دانیشتوانی ئەم شارەدا سزایەك لەئاسمانەوە لەبەر ئەوەی لەسنوورو فەرمانی (خوا) دەرچوون

وَلَقَد تَّرَكۡنَا مِنۡهَآ ءَايَةَۢ بَيِّنَةٗ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ﴿٣٥

35سوێند بەخوا بێگومان لەو شارە (وێران کراوەدا) نیشانە وپەندێکی دیارمان بەجێھێشت بۆ گەل وکۆمەڵێك کەژیربن

وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗا فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱرۡجُواْ ٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ﴿٣٦

36وە بۆ خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان (نارد) ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن و بەھیواو ئومێدی ڕۆژی دوایی بن وەخراپەکاری ڕۆچوو مەبن لەزەویدا

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلرَّجۡفَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دَارِهِمۡ جَٰثِمِينَ﴿٣٧

37بەڵام ئەوان باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوسا بوومەلەرزە بەتینەکە گرتنی (لێی دان) بەھۆی ئەوەوە لە خانووەکانی خۆیاندا ئەژنۆیان دا دابوو وە مردن

وَعَادٗا وَثَمُودَاْ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَٰكِنِهِمۡۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُواْ مُسۡتَبۡصِرِينَ﴿٣٨

38وە گەلی عاد و سەمودیشمان (لەناو برد) بەڕاستی (ئەو لە ناوبردنە) ڕوون بووەتەوە بۆتان لەشوێنەوارە (وێرانە)کانیانەوە شەیتان کردەوە خراپەکانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە لەڕێگا وڕێبازی ڕاست ودروست وێڵی کردن، لەکـاتێکدا ئـەوان خـاوەنی ژیری وبیروھۆش بوون

وَقَٰرُونَ وَفِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانُواْ سَٰبِقِينَ﴿٣٩

39ھەروەھا قارون و فیرعەون و ھامانیشمان (لەناو برد) سوێند بەخوا بەڕاستی موسا ھات بۆ ناویان بەچەند موعجیزەیەکەوە بەڵام ئەوان خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا نەشیانتوانی لەدەستمان دەرچن

فَكُلًّا أَخَذۡنَا بِذَنۢبِهِۦۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِ حَاصِبٗا وَمِنۡهُم مَّنۡ أَخَذَتۡهُ ٱلصَّيۡحَةُ وَمِنۡهُم مَّنۡ خَسَفۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ وَمِنۡهُم مَّنۡ أَغۡرَقۡنَاۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ﴿٤٠

40ئەوسا ئێمە ھەریەك لەوانمان بەتاوانی خۆی سزادا (لەناومان بردن) جا ھەندێکیان بایەکی بەھێزمان ناردە سەریان بەوردە بەردەوە وە ھەندێکی تریان پیاھەڵشاخانێک و دەنگێکی گەورە لەناوی بردن وە ھەندێکیشیانمان بەناخی زەویدا بردە خوارەوەوە ھەندێکی ترمان لەوان لەدەریادا نوقم کرد خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد

مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلۡعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتۡ بَيۡتٗاۖ وَإِنَّ أَوۡهَنَ ٱلۡبُيُوتِ لَبَيۡتُ ٱلۡعَنكَبُوتِۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ﴿٤١

41وێنەی کەسانێك کەبێجگە لەخوا پەرستراوانێك بۆ خۆیان دادەنێن وەکو جاڵجاڵۆکە وایە کەماڵێکی (بۆ خۆی) ڕەخساندووە کە بەڕاستی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بزانن

إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَيۡءٖۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٤٢

42بێگومان خوا دەزانێت ئەوان لەجیاتی خوا چی دەپەرستن و ھاوار ی لێدەکەن و ھەر ئەو (خوایە) زاڵ و بەدەسەڵات و کار دروستە

وَتِلۡكَ ٱلۡأَمۡثَٰلُ نَضۡرِبُهَا لِلنَّاسِۖ وَمَا يَعۡقِلُهَآ إِلَّا ٱلۡعَٰلِمُونَ﴿٤٣

43ئەو وێنە و نموونانە بۆ خەڵکی دەھێنینەوە تەنھا زانایان لەوانە تێدەگەن

خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ﴿٤٤

44خوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردووە بەڕاستی لەوەدا بەڵگە ھەیە بۆ بڕواداران

ٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ﴿٤٥

45بیخوێنەرەوە ئەو قورئانەی کەوەحی کراوە بۆت وە نوێژ بکەبێگومان نوێژ ڕێگری (نوێژگەر) دەکات لەکاری ناشیرین و ناپەسەند (لەخراپە) وە زیکر و یادی خوا گەورەترە (لەھەموو شتێك) خواش دەزانێت بەھەر کارێك کە ئێوە دەیکەن

۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡۖ وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ﴿٤٦

46دەمەقاڵێ و موجادەلە مەکەن لەگەڵ خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکاندا بە جوانترین شێوە نەبێت جگە لەوانەیان کە ستەمیان کرد (لە ئێوە) وە (بە خاوەن کتێبەکان) بڵێن باوەڕمان ھێناوە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئێمە و (بەوەش) نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئێوە وە خوای ئێمە و خوای ئێوە یەکێکە وە ئێمە بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچین

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَمِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤۡمِنُ بِهِۦۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلۡكَٰفِرُونَ﴿٤٧

47ھەروەك (پێغەمبەرانی پێشوو) قورئانمان بۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردەخوارەوە جا ئەو کەسانەی کە کتێبمان پێداون (ھەندێکیان) باوەڕ بەو (قورئانە) دەھێنن وە لەمانەش (بت پەرستەکانی عەرەب) کەسانێك بڕوای پێ دەھێنێت تەنھا بێ باوەڕانی (ڕۆچوو) دان نانێن بە ئایەتەکانی ئێمەدا

وَمَا كُنتَ تَتۡلُواْ مِن قَبۡلِهِۦ مِن كِتَٰبٖ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَۖ إِذٗا لَّٱرۡتَابَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ﴿٤٨

48وە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) پێش ئەم (قورئانە) ھیچ کتێبێکت نەدەخوێندوەتەوە وە بەدەستی ڕاستت نەتنوسیووە (ئەگەر وابوایە) ئەو کاتە ناڕاستەکان (بێ بڕوایان) دەکەوتنە گومانەوە

بَلۡ هُوَ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ فِي صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّٰلِمُونَ﴿٤٩

49(نەخێر وا نیە گومان دەبەن) بەڵکو قورئان نیشانەکانی ئاشکران لە دڵ و دەرونی کەسانێکدایە کە زانستیان پێدراوە (لە لایەن خواوە) تەنیا ستەمکاران دان نانێن بە نیشانەکانی ئێمەدا

وَقَالُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَٰتٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ﴿٥٠

50وە ووتیان ئەوە بۆ چەند موعجیزە و بەڵگەیەك دانابەزێنرێت بۆ سەری (موحەممەد ﷺ) لەلایەن پەروەردگاریەوە بڵێ (پێیان ھێنانە خوارەوەی) موعجیزەکان تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەڕاستی من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

أَوَلَمۡ يَكۡفِهِمۡ أَنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَرَحۡمَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴿٥١

51ئایا بۆ ئەوان بەس نیە کە ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ، دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا بەڕاستی لەم قورئانەدا بەزەیی و پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ باوەڕداران

قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡ شَهِيدٗاۖ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ وَكَفَرُواْ بِٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ﴿٥٢

52بڵێ (پێیان) خوا بەسە بۆ شایەتیدان لەنێوان من و ئێوەدا ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە دەیزانێت وە کەسانێك کە باوەڕیان ھێناوە بە بەتاڵ و بێ باوەڕبوون بەخوا تەنھا ئەوانەن زەرەرۆمەندان

وَيَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلۡعَذَابِ وَلَوۡلَآ أَجَلٞ مُّسَمّٗى لَّجَآءَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ وَلَيَأۡتِيَنَّهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ﴿٥٣

53بە پەلە داوای (ھێنانی) سزات لێ دەکەن ئەگەر ماوەی دیاری کراو نەبوایە (بۆ سزادانی ئەوانە) بێگومان سزاکەیان بۆ دەھات وە بەڕاستی لەناکاودا ئەو سزایەیان بۆ دێت کە ئەوان ھەستی پێ ناکەن

يَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلۡعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ﴿٥٤

54بە پەلە لە تۆ داوای (ھێنانی) سزا دەکەن کە بەڕاستی دۆزەخ دەوری کافرانی داوە

يَوۡمَ يَغۡشَىٰهُمُ ٱلۡعَذَابُ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۡ وَيَقُولُ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ﴿٥٥

55لەڕۆژێکدا سزا دایان دەپۆشێت لەلای سەریانەوە و لە ژێر پێیانەوە وە (خوا) دەفەرموێ: بچێژن تۆڵەی ئەو کردەوانەی کە لە دونیادا دەتانکرد

يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ أَرۡضِي وَٰسِعَةٞ فَإِيَّٰيَ فَٱعۡبُدُونِ﴿٥٦

56ئەی بەندەکانم کە باوەڕتان ھێناوە بێگومان زەوی من پان و فراوانە کەواتە ھەر من بپەرستن

كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۖ ثُمَّ إِلَيۡنَا تُرۡجَعُونَ﴿٥٧

57ھەمووکەس تامی مردن دەچێژێت وپاشان بۆ لای ئێمە دەگەڕێنرێنەوە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ﴿٥٨

58وە کەسانێك کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە سوێند بەخوا لەکۆشکە بەرزەکانی بەھەشتدا نیشتەجێیان دەکەین کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دێن و دەچن بێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە ئای چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران

ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ﴿٥٩

59ئەوانەی دانیان بە خۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان بەست

وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٖ لَّا تَحۡمِلُ رِزۡقَهَا ٱللَّهُ يَرۡزُقُهَا وَإِيَّاكُمۡۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ﴿٦٠

60زۆر گیان لەبەر (زیندەوەر) ھەیە ڕۆزی خۆی ھەڵناگرێت و کۆی ناکاتەوە (بۆ داھاتوو) خوا ڕۆزی ئەو (گیان لەبەرانەو) و ئێوەیش دەدات وە ھەر ئەوە بیسەر و زانا

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ﴿٦١

61سوێند بەخوا ئەگەر پرسیار لەو (بێ باوەڕانە) بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە و ڕۆژ و مانگی ڕامھێناوە وخستویەتیە خزمەتیانەوە بێگومان دەڵێن خوا دەی کەواتە چۆن (لە پەرستنی خوا) لادراون

ٱللَّهُ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُ لَهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ﴿٦٢

62خوا ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەس لە بەندەکان کە بیەوێت یان بۆی کەمدەکات بێگومان خوا بەھەموو شتێك زانایە

وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِ مَوۡتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ﴿٦٣

63وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت ئەمجا بەو بارانە زەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بێگومان دەڵێن خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك ھەر بۆ خوایە بەڵام زۆربەیان ژیریان بەکار ناھێنن

وَمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا لَهۡوٞ وَلَعِبٞۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ لَهِيَ ٱلۡحَيَوَانُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ﴿٦٤

64وە ژیانی ئەم دونیایە تەنھا رابواردنێکی بێ ھودە و یاری (مناڵانە) وە بەڕاستی ماڵی قیامەت ھەر ئەوەیە ژیانی (ڕاستەقینە) ئەگەر ئەوان بیانزانیایە

فَإِذَا رَكِبُواْ فِي ٱلۡفُلۡكِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ إِذَا هُمۡ يُشۡرِكُونَ﴿٦٥

65ئەمجا کاتێك ئەو (بێ باوەڕانە) سوار کەشتی دەبن (و ترسان لە نوقم بوون) تەنھا ھاوار لە خوا دەکەن بە دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە کەچی کاتێك خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە ووشکانی کتوپڕ ئەوان ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن

لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ وَلِيَتَمَتَّعُواْۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ﴿٦٦

66(وازیان لێ بھێنە) با دان نەنێن بەوەی ئێمە پێماندان، وە لەزەت ببەن لە ژیان جا لەمەولا دەزانن (ئەنجامی ئەو کردەو خراپانەیان چی دەبێت)

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا حَرَمًا ءَامِنٗا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنۡ حَوۡلِهِمۡۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَكۡفُرُونَ﴿٦٧

67ئایا نەیان زانیوە و سەرنجیان نەداوە کە ئێمە (شاری مەککە)مان کردۆتە جێگایەکی ڕێز لێگیراوی بێ ترس وپڕ ئاسایش لە کاتێکدا لە دەوروبەری ئەواندا خەڵك دەفڕێنرێت دەی ئایا باوەڕ بە بەتاڵ دەھێنن وە سپڵە وپیِ نەزانن بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا ی گەورە

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡكَٰفِرِينَ﴿٦٨

68کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت یان باوەڕ نەھێنێ بەئاینی ڕاست کاتێك بۆی ھات ئایا جێگای مانەوە بۆ بێ بڕوایان لە دۆزەخدا نیە

وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا لَنَهۡدِيَنَّهُمۡ سُبُلَنَاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ﴿٦٩

69وە کەسانێك کە لە پێناو ڕەزامەندی ئێمەدا تێکۆشانیان کردووە بەڕاستی ڕێنموونیان دەکەین بۆ رێگا چاکەکانی خۆمان وە بێگومان خوا لەگەڵ چاکەکاراندایە

RELATED SURAHS