Al-Mumtahanah

الممتحنة

The Woman Examined13 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ﴿١

1ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بەدۆستی خۆتان دۆستایەتی خۆتانیان بۆ بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر ﷺ وئێوەش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بەخوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە ووڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێی مندا وە بۆ بەدەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕازو نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە

إِن يَثۡقَفُوكُمۡ يَكُونُواْ لَكُمۡ أَعۡدَآءٗ وَيَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ وَأَلۡسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ﴿٢

2ئەگەر تووشتان ببن ئەبن بەدوژمنی ئێوە وە درێژ ئەکەن بۆتان دەستیان وزمانیان بەخراپی، ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ باوەڕ بوونایە

لَن تَنفَعَكُمۡ أَرۡحَامُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡۚ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَفۡصِلُ بَيۡنَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ﴿٣

3 نـەخزمانتان ونەمناڵانتان سوودتان پێ ناگەیەنن لەڕۆژی دواییدا (خوا ئێوە وخزمەکانتان) لە یەك جیادەکاتەوە وە خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ﴿٤

4بەڕاستی بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقێکی جوان وچاك لە ئیبراھیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون کە بەگەلەکەی خۆیانیان ووت بەڕاستی ئێمە بێزار وبەرین لەئێوە وە لەو شتانەش کەدەیان پەرستن لەجیاتی خوا، ئێمە باوەڕمان نیە بە(ئاینی) ئێوە وە پەیدابوو لەنێوان ئێمەوئێوەدا دوژمنایەتی وکینە بۆ ھەمیشەیی تا کاتێك کەبڕوا بەخوای تاك وتەنیا دەھێنن جگە لەو قسەیەی ئیبراھیم کە بەباوکی ووت بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەکەم وە من ھیچم بەدەست نیە لەبەرانبەر خوادا بۆ تۆ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بەتۆ بەستووە وە ھەر بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە سەر ئەنجامیش ھەر بۆلای تۆیە

رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ وَٱغۡفِرۡ لَنَا رَبَّنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ﴿٥

5ئەی پەروەردگار نەمان کەیت بە مایەی گومڕایی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە لێمان خۆشبە ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەر تۆیت زاڵ وباڵادەست وکاربەجێ

لَقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِيهِمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَنِيُّ ٱلۡحَمِيدُ﴿٦

6سوێند بەخوا بێگومان بۆ ئێوە ھەیە لەئیبراھیم وبڕوادارەکاندا سەر مەشقێکی جوان بۆ کەسێك کە ئومێد وھیوای ببێ بە خوا وبەڕۆژی دوای وەھەر کەسێك پشت ھەڵکات ئەوە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیاز ودەوڵەمەند وشایستەی ستایش

۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجۡعَلَ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ عَادَيۡتُم مِّنۡهُم مَّوَدَّةٗۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٞۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٧

7دڵنیا بن خوای گەورە دۆستایەتی وخۆشەویستی دروستی دەکات لەنێوان ئێوە وئەوانەی دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردوون (بەئیمان ھێنانی زۆربەیان) وە خوا بەتوانایە وەخوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە

لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ﴿٨

8خوا ڕێتان لێ ناگرێت لەگەڵ ئەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ نەکردوون لەسەر ئەم دینە وە دەریان نەکردوون لەجێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان کەچاکەیان لەگەڵ بکەن وەدادگەربن لەگەڵیاندا بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش ئەوێت کەدادگەرن

إِنَّمَا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَأَخۡرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ وَظَٰهَرُواْ عَلَىٰٓ إِخۡرَاجِكُمۡ أَن تَوَلَّوۡهُمۡۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ﴿٩

9بێگومان خوا ڕێگریتان لێ دەکات تەنھا لەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ کردوون لەسەر دین(وباوەڕەکەتان) وەدەریان کردوون لە جێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان وەیارمەتیان داوە لەسەر دەرکردنتان (ڕێگریتان دەکات) لەوەی کەدۆستایەتیان لەگەڵ بکەن وبەدۆستیان دابنێن وە ھەر کەسێك دۆستایەتیان بکات ئا ئەوانە خۆیان ستەمکارن

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ﴿١٠

10ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلاتان بە کۆچ کەری تاقیان بکەنەوە خوا بەباوەڕی ئەوان زاناترە، ئەمجا ئەگەر زانیتان ئەو (ئافرەتانە) باوەڕدارن ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆلای (مێردە) بێ بڕواکانیان، نەئەو ئافرەتانە حەڵاڵن بۆ ئەو مێردە بێ باوەڕانە وە نە ئەو مێردانەش بۆ ئەو ئافرەتانە حەڵاڵن وە ئەوەی (مێردەکانیان) خەرجیان کردووە، بیاندەنەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە کە ئەم ئافرەتانە مارە بکەن ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، ژنە کافرە (بت پەرستەکان) لای خۆتان ڕامەگرن (ئەوانەی کە لە مەککە بەبێ باوەڕی ماونەتەوە) ئێوە داوای ئەوە بکەنەوە کەخەرجتان کردووە (بۆ ژنە کافرەکانتان کە ئێستە چوونەتە لای کافران) ئەوانیش با داوای ئەوە بکەن کە خەرجیان کردووە (بۆ ژنە موسوڵمان بوەکانیان کە ھاتونەتە لای ئێوە) ئەمە فەرمانی خوایە بڕیار ئەدا لەنێوانیاندا وە خوا زانا وکاربەجێیە

وَإِن فَاتَكُمۡ شَيۡءٞ مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۡ إِلَى ٱلۡكُفَّارِ فَعَاقَبۡتُمۡ فَـَٔاتُواْ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتۡ أَزۡوَٰجُهُم مِّثۡلَ مَآ أَنفَقُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ﴿١١

11ئەگەر لە دەستتان چوو یەکێك لە خێزانەکانتان (بەچوونیان) بۆ لای بێ باوەڕان ئێوەش تۆڵەتان لێ سەندن(و غەنیمەتتان گرت) ئەمجا (لەو غەنیمەتە)بدەن بەوانەی کە ژنەکانیان ڕۆشتووە بە ئەندازەی ئەوەی کە خەرجیان کردووە وە بترسن لەو خوایەی کە ئێوە بڕواتان پێهێناوە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ يُبَايِعۡنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشۡرِكۡنَ بِٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡرِقۡنَ وَلَا يَزۡنِينَ وَلَا يَقۡتُلۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأۡتِينَ بِبُهۡتَٰنٖ يَفۡتَرِينَهُۥ بَيۡنَ أَيۡدِيهِنَّ وَأَرۡجُلِهِنَّ وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ فَبَايِعۡهُنَّ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُنَّ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿١٢

12ئەی پێغەمبەر ﷺ ھەر کاتێك ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلات کە پەیمانت لەگەڵ ببەستن لەسەر ئەوەی ھیچ شتێك نەکەن بەھاوبەشی خوا وە دزیی وداوێن پیسی نەکەن و وە منداڵانی خۆیان نەکوژن وە ھیچ جۆرە بوھتانێك ھەڵنەبەستن لەنێوان دەست وپێیاندا وە بێ فەرمانیت نەکەن لەھیچ کارێکی چاکەدا، تۆش پەیمانیان لەگەڵ ببەستە وە لەخوا داوای لێ خۆشبوونیان بۆبکە بەڕاستی خوا لێ خۆشبوو ومیھرەبانە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ قَدۡ يَئِسُواْ مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلۡكُفَّارُ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡقُبُورِ﴿١٣

13ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کەسانێك کەخوا غەزەبی لێ گرتوون مەیکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان بەڕاستی ئەوان بێ ھیوا بوون لە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی ھەر چۆن بێ بڕوایان بێ ھیوان لە مردووی ناو گۆڕستان (کە زیندوو ببێتەوە)

RELATED SURAHS