Al-Fath

الفتح

The Victory29 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

إِنَّا فَتَحۡنَا لَكَ فَتۡحٗا مُّبِينٗا﴿١

1(ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ دایت (کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)

لِّيَغۡفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكَ وَيَهۡدِيَكَ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا﴿٢

2تا خوا خۆش ببێت لە گوناھەکانی ڕابوردو وداھاتووت وەنیعمەتی خۆی بەتەواوی بڕژێت بەسەرتدا وەرێگای ڕاستت نیشان بدات (بەردەوامت کات)

وَيَنصُرَكَ ٱللَّهُ نَصۡرًا عَزِيزًا﴿٣

3وەخوا سەرت بخات بەسەرکەوتنێکی باڵادەستانە

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لِيَزۡدَادُوٓاْ إِيمَٰنٗا مَّعَ إِيمَٰنِهِمۡۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا﴿٤

4ئەو خوا زاتێکە ئارامی دابەزاندووەتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بکات لەگەڵ ئەو ئیمانەی کە ھەیانە، تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وە ھەمیشە خوا زانا وکاردروستە

لِّيُدۡخِلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عِندَ ٱللَّهِ فَوۡزًا عَظِيمٗا﴿٥

5تا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بباتە بەھەشتانێك کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە وەتا لەگوناھەکانیان خۆش ببێت وە ئەم (بەڵێنە) لای خوا سەرکەوتنێکی گەورەیە

وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَلَعَنَهُمۡ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرٗا﴿٦

6وە تا سزای بدات پیاوان وئافرەتانی (دوو ڕوو) وناپاك وپیاوان وئافرەتانی ھاوبەش پەیداکەری گومان بەرانی خراپ دەربارەی خوا، ئەوخراپە(لەناو چوونەی چاوەڕوانی دەکەن بۆ ئیمانداران) ھەر بەسەر خۆیاندا دێت وەخوا خەشمی لێ گرتوون ونەفرەتی لێ کردوون و دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، ئای چ سەرئەنجامێکی خراپە

وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا﴿٧

7تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا ھەمیشە باڵادەستی کاربەجێیە

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا﴿٨

8بەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان ناردووە بەشایەت ومژدەدەر وترسێنەر

لِّتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُۚ وَتُسَبِّحُوهُ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلًا﴿٩

9بۆ ئەوەی باوەڕ بە خوا وپێغەمبەرەکەی بھێنن وە پشتیوانی لێ بکەن وڕێزی لێبگرن وە تەسبیحاتی خوا بکەن بە بەیانیان وئێواراندا

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوۡقَ أَيۡدِيهِمۡۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيۡهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا﴿١٠

10بەڕاستی ئەوکەسانەی پەیمان دەدەن بەتۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئەوانە پەیمان بەخوا دەدەن، دەستی خوا لەسەر دەستی ئەوانەوەیە (لەم ئایەتە پیرۆزەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی دەست بۆ خوا ھاتووە ئێمەش بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولەیەکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا خۆی دەیزانێت) جا ھەرکەس پەیمانەکەی شکاند ئەوە بێگومان ئەو پەیمان شکاندنە تەنھا (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش وەفا بکات بەو پەیمانەی کەداوێتی بەخوا ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی گەورەیی دەداتێ

سَيَقُولُ لَكَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ شَغَلَتۡنَآ أَمۡوَٰلُنَا وَأَهۡلُونَا فَٱسۡتَغۡفِرۡ لَنَاۚ يَقُولُونَ بِأَلۡسِنَتِهِم مَّا لَيۡسَ فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔا إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ ضَرًّا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ نَفۡعَۢاۚ بَلۡ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرَۢا﴿١١

11بێگومان پێت دەڵێن ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی کەلە غەزا جێ مابوون، سامان وخاوخێزانمان مەشغوڵیان کردین (نەیان ھێشت بێین بۆ غەزا) لەبەر ئەوە داوای لێ خۆشبوونمان بۆ بکە، ئەوەی بەزمانیان دەیڵێن لەدڵیاندا نیە (وباوەڕیان پێی نیە) بڵێ جا کێ لەبەرانبەر خوادا ھیچی بەدەستە بۆتان ئەگەر خوا زیانێکی بۆتان بوێت یان سوودو قازانجێکی بۆتان بوێت (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو خوا ئاگادارە بەھەرچییەك کە دەیکەن

بَلۡ ظَنَنتُمۡ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهۡلِيهِمۡ أَبَدٗا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمۡ وَظَنَنتُمۡ ظَنَّ ٱلسَّوۡءِ وَكُنتُمۡ قَوۡمَۢا بُورٗا﴿١٢

12بەڵکو وا گومانتان دەبرد کە پێغەمبەر وئیمانداران ھەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەس وکاری خۆیان (و شەھید دەبن) ئەو گومانە لەدڵتاندا ڕازێنرابوویەوە وە گومانی خراپتان دەبرد وبەڕاستی ئێوە گەلێکن لەناو دەچن

وَمَن لَّمۡ يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَعِيرٗا﴿١٣

13وە ھەر کەس باوەڕی نەھێنابێت بەخوا وپێغەمبەرەکەی ئەوە بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ ئەو بێ باوەرانە ئاگرێکی ھەڵگیرساو

وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا﴿١٤

14ئاسمانەکان وزەوی تەنھا موڵکی خوایە، لەھەر کەس کە بیەوێت خۆش دەبێت، سزای ھەرکەسیش دەدات کە بیەوێت (لەتاوانباران) وەخوا لێبوردەی میھرەبانە

سَيَقُولُ ٱلۡمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقۡتُمۡ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأۡخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعۡكُمۡۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُواْ كَلَٰمَ ٱللَّهِۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمۡ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبۡلُۖ فَسَيَقُولُونَ بَلۡ تَحۡسُدُونَنَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَفۡقَهُونَ إِلَّا قَلِيلٗا﴿١٥

15بێگومان بەجێماوان لەغەزا دەڵێن ھەرکاتێك (لەمەدینە) دەرچوون بۆ گرتنی دەسکەوتەکان (غەنیمەت) لێمان گەڕێن باشوێنتان بکەوین، دەیانەوێت ووتەی خوا (کە دەسکەوتەکانی خەیبەر بۆ بەشدارانی حودەیبیەیە) بگۆرن، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەرگیز نابێت شوێنمان کەون چونکە پێشتر خوا دەربارەتان ھەروای فەرمووە، ئەمجا دواتر دەڵێن (وا نیە) بەڵکو حەسوودی بە ئێمە دەبەن (وا نیە) بەڵکو ئەوان زۆر کەم تێدەگەن

قُل لِّلۡمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ سَتُدۡعَوۡنَ إِلَىٰ قَوۡمٍ أُوْلِي بَأۡسٖ شَدِيدٖ تُقَٰتِلُونَهُمۡ أَوۡ يُسۡلِمُونَۖ فَإِن تُطِيعُواْ يُؤۡتِكُمُ ٱللَّهُ أَجۡرًا حَسَنٗاۖ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ كَمَا تَوَلَّيۡتُم مِّن قَبۡلُ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا﴿١٦

16بڵێ بەجێماوان لەغەزا لە عەرەبە دەشتەکیەكان لەمەولا بانگ دەکرێن بۆ (جەنگ لەگەڵ) گەلێکی زۆر بەھێزی جەنگاوەر (دەبێ) جەنگیان لەگەڵ بکەن یان خۆیان موسڵمان ببن، جا ئەگەر گوێرایەڵ بن خوا پێیان دەدات پاداشتێکی زۆرباش وە ئەگەر سەرپێچی بکەن ھەروەك لەوەو پێش سەرپێچیتان کرد (لە حودەیبیەدا)، (خوا) سزایەکی سەختان دەدات

لَّيۡسَ عَلَى ٱلۡأَعۡمَىٰ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡأَعۡرَجِ حَرَجٞ وَلَا عَلَى ٱلۡمَرِيضِ حَرَجٞۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبۡهُ عَذَابًا أَلِيمٗا﴿١٧

17بۆ کوێر گوناە نیە (بەشداری جیھاد نەکات) بۆ شەلیش گوناە نیە ھەروەھا بۆ نەخۆشیش گوناە نیە وە ھەر کەس گوێرایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت دەیباتە بەھەشتانێك کەڕوبارەکان بەژێریاندا دێن ودەچن ھەر کەسیش سەرپێچی بکات، (خوا) سزای سەختی دەدات

۞ لَّقَدۡ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذۡ يُبَايِعُونَكَ تَحۡتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَثَٰبَهُمۡ فَتۡحٗا قَرِيبٗا﴿١٨

18سوێند بەخوا بێگومان خوا ڕازی بوو لەو ئیماندارانەی کە پەیمانیان پێدایت لەژێر درەختەکەدا (لە حودەیبیە)، جا خوا ئاگادار بوو بەوەی لە دڵیاندایە، بۆیە دڵنیایی وئارامی بۆ ناردن وە پاداشتی دانەوە بەسەرکەوتنێکی نزیك (کەئازاد کردنی خەیبەر بوو)

وَمَغَانِمَ كَثِيرَةٗ يَأۡخُذُونَهَاۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا﴿١٩

19وە غەنیمەتی زۆر کەبەدەستی دەھێنن وە خوا ھەمیشە زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە

وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةٗ تَأۡخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمۡ هَٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيۡدِيَ ٱلنَّاسِ عَنكُمۡ وَلِتَكُونَ ءَايَةٗ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ وَيَهۡدِيَكُمۡ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا﴿٢٠

20خوا بەڵێنی پێ داوون کەغەنیمەتی زۆر (لە بێ باوەران) دەگرن بۆیە ئەم (غەنیمەتەی خەیبەر)ی بۆ پێش خستن وە دەستی خەڵکی (مەککەی) لێتان کۆتا کرد تا (ئەم ڕووداوە) ببێتە بەڵگەیەك بۆ باوەڕداران وەتا ڕێنموونیتان بکات بۆ ڕێگای ڕاست

وَأُخۡرَىٰ لَمۡ تَقۡدِرُواْ عَلَيۡهَا قَدۡ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا﴿٢١

21وە چەندەھا (غەنیمەتی)تر ھەیە کەھێشتا دەسەڵاتتان نیە بەسەریدا، بێگومان خوا ئاگای لەھەموویانە وەخوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵات وبـەتوانایە

وَلَوۡ قَٰتَلَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوَلَّوُاْ ٱلۡأَدۡبَٰرَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا﴿٢٢

22ئەگەر ئەوانەی کافرن جەنگیان لەدژتان بکردایە بێگومان (تێك دەشکان و) ھەڵدەھاتن پاشان دەستیان نەدەکەوت ھیچ دۆست وپشتیوانێك

سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِي قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلُۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗا﴿٢٣

23ئەوە یاسا وباوی خوایە کە بێگومان پێشتریش ھەروا بووە قەت نابینیت باو ویاسای خوا ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا بێت

وَهُوَ ٱلَّذِي كَفَّ أَيۡدِيَهُمۡ عَنكُمۡ وَأَيۡدِيَكُمۡ عَنۡهُم بِبَطۡنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعۡدِ أَنۡ أَظۡفَرَكُمۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرًا﴿٢٤

24خوا ئەو زاتەیە کەدەستی ئەوانی (کافران) لەئێوە کۆتا کرد، دەستی ئێوەشی لەوان (کۆتاکرد بەڕێکەوتنی حودەیبیە) لەناوجەرگەی مەککەدا لەپاش ئەوەی ئێوەی بەسەر ئەواندا زاڵ کرد وەخوا بەھەرچی ئێوە دەیکەن بینایە

هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡهَدۡيَ مَعۡكُوفًا أَن يَبۡلُغَ مَحِلَّهُۥۚ وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا﴿٢٥

25ھەر ئەوان (مەککەیەکان) بوون کافر بوون وە ڕێگری ئێوەیان کرد (لەزیارەتی) مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) وە(نەیانھێشت) قوربانیە وەستێنراوەکان (لەحودەیبیەدا) بگاتە شوێنی سەربڕینی خۆی (خوا زاڵی دەکردن بەسەر مەککەدا لەو ساڵەدا) ئەگەر پیاو وئافرتانی ئیماندار نەبوایە (لەناو کافرانی مەککەدا) کەئێوە نەتان دەناسین، پێتان پێدادەنان (دەتان کوشتن) جا بەھۆیانەوە تووشی تاوان دەبوون بێ ئەوەی بزانن، تاخوا بیخاتە بەر بەزەیی خۆی ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت، بەڵام ئەگەر (ئیمانداران وکافران لەمەککەدا) لەیەکتر جیاببوونایەتەوە، بێگومان بێ باوەڕەکانیانمان سزادەدا بەسزادانێکی سەخت

إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ وَكَانُوٓاْ أَحَقَّ بِهَا وَأَهۡلَهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا﴿٢٦

26کاتێك ئەوانەی بێ باوەڕن دەمار گیرییان خستە دڵیانەوە کەدەمارگیری نەفامیە، جا خواش دڵنیایی وئارامی خۆیی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر ﷺ وئیمانداران وەباوەڕدانی پابەند کرد بەووشەی (لا الە الا اللە محمد رسول اللە)وە وەئەوان بەووشـەیە شیاو تر بوون وخاوەنی بوون وە خوا بەھەموو شتێ ئاگادار وزانایە

لَّقَدۡ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءۡيَا بِٱلۡحَقِّۖ لَتَدۡخُلُنَّ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمۡ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَۖ فَعَلِمَ مَا لَمۡ تَعۡلَمُواْ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتۡحٗا قَرِيبًا﴿٢٧

27سوێند بە خوا بێگومان خوا ئەو خەوەی کە پێغەمبەرەکەی دیبوی بەڕاستی گێڕاو ھێنایەدی کە(ووتبوی) دڵنیابن دەچنە ناو مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) بەوویستی خوا بە ئارامی و بێ ترس، سەرتان تاشییوە یان کورتان کردۆتەوە، (لەدوژمن) ناترسن، جا ئەوەی (خوا) دەیزانی ئێوە نەتان دەزانی (کەخێر لەڕێکەوتن دایە) وە جگە لە (چوونە مەککە) بڕیاری داوە سەرکەوتنێکی نزیك (بۆ ئێوەیە کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدٗا﴿٢٨

28خوا ئەو زاتەیە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بەڕێنموونی وئایینی ڕاستەوە، تا بەسەر ھەموو ڕێبازێکدا زاڵی بکات تەنھا خوا بەسە کە شاھید بێت لەسەر ئەمە

مُّحَمَّدٞ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعٗا سُجَّدٗا يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗاۖ سِيمَاهُمۡ فِي وُجُوهِهِم مِّنۡ أَثَرِ ٱلسُّجُودِۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِۚ وَمَثَلُهُمۡ فِي ٱلۡإِنجِيلِ كَزَرۡعٍ أَخۡرَجَ شَطۡـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسۡتَغۡلَظَ فَٱسۡتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعۡجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلۡكُفَّارَۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنۡهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمَۢا﴿٢٩

29موحەممەد ﷺ پێغەمبەری خوایە ئەو (باوەڕدار)انەش کەلەگەڵیدان بەرامبەر بێ باوەڕان توندو تیژن و لەنێوان خۆیاندا بە بەزەیین، دەیان بینی (ھەمیشە) لە کوڕنوش وسوژدە بردنـدان، داوای فەزڵ وڕەزامەندی خودا دەکەن، نیشانەیان لە ناو چاوانیاندا دیارە بەھۆی زۆر سوژدە بردن (یانەوە)، جا ئەو (ھاوەڵە بەڕێزانە) ئەوە نموونە وصیفەتیان بوو لە تەوراتدا وە نموونە وصیفەتیان لە ئینجیلیشدا وەك ڕووەك وکشتوکاڵێك وایە چەکەرەی دەرکردبێت (سەوز بووبێت) ئەمجا چەکەرەکەی بەھێز کرد بێ و قاییم بوو بێت، جا لەسەر لاسکی خۆی ڕێك وەستابێ (ئەوەندە جوان بێ) جوتیارەکانی سەرسام کرد بێ، تا بە (زۆر بوونی) ھاوەڵانی داخ ومەراق بدا بەکافران, خوا بەڵێنی داوە بەوانەیان کە باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکەیان کردووە بە لێبوردن و پاداشتی گەورە (کە بەھەشتە)

RELATED SURAHS