Al-Hujurat

الحجرات

The Rooms18 ayahsMedinan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ﴿١

1ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە پێش مەکەون (لە ھیچ کاروبڕیارێکدا) لەخواو پێغەمبەرەکەی و لەخوا بترسن، بێگومان خوا بیسەر وزانایە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَرۡفَعُوٓاْ أَصۡوَٰتَكُمۡ فَوۡقَ صَوۡتِ ٱلنَّبِيِّ وَلَا تَجۡهَرُواْ لَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ كَجَهۡرِ بَعۡضِكُمۡ لِبَعۡضٍ أَن تَحۡبَطَ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ﴿٢

2ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەنگتان بەرز مەکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەردا ﷺ وە بەدەنگی بەرز قسەی لەگەڵ مەکەن وەك دەنگ بەرز کردنەوەتان لەگەڵ یەکتریدا، نەوەکو کردەوەکانتان بەتاڵ ببێتەوە وخۆشتان ھەستی پێنەكەن

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصۡوَٰتَهُمۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمۡتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ لِلتَّقۡوَىٰۚ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٌ﴿٣

3بێگومان ئەوانەی دەنگیان نزم دەکەنەوە لەخزمەتی پێغەمبەردا ﷺ ئەوانە ئەو کەسانەن خوا دڵیانی زاخاو داوە وپاکی کردوەتەوە بۆ تەقوا وخواناسین، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلۡحُجُرَٰتِ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ﴿٤

4بێگومان ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ژوورەکان بانگت دەکەن (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆربەیان نەفامن وتێناگەن

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ صَبَرُواْ حَتَّىٰ تَخۡرُجَ إِلَيۡهِمۡ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ﴿٥

5خۆ ئەگەر چاوەڕوانیان بکردایە تادەڕۆشتیتە دەرەوە بۆ لایان، ئەوە چاکتر بوو بۆیان وەخوا لێبوردە ومیھرەبانە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن جَآءَكُمۡ فَاسِقُۢ بِنَبَإٖ فَتَبَيَّنُوٓاْ أَن تُصِيبُواْ قَوۡمَۢا بِجَهَٰلَةٖ فَتُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَا فَعَلۡتُمۡ نَٰدِمِينَ﴿٦

6ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر گوناھکارێ ھەواڵێکی گرنگی ھێنا بۆتان ئەوە لێی بکۆڵنەوە (تاڕوون ببێتەوە) نەوەك زیان بگەیەنن بەخەڵکێك بەنەزانین ئەوسا پەشیمان بن لەوکارەی کەکردووتانە

وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ فِيكُمۡ رَسُولَ ٱللَّهِۚ لَوۡ يُطِيعُكُمۡ فِي كَثِيرٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ لَعَنِتُّمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِي قُلُوبِكُمۡ وَكَرَّهَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكُفۡرَ وَٱلۡفُسُوقَ وَٱلۡعِصۡيَانَۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ﴿٧

7زۆر چاك بزانن کە بێگومان پێغەمبەری خوا لە ناوتاندایە ئەگەر بەگوێی ئێوەی بکردایە لەزۆرێك لەکارەکاندا تووشی ناڕەحەتی دەبوون، بەڵام خوا ئیمانی لاتان خۆشەویست کردووە وە لەدڵتاندا (شیرین و) ڕازاوەی کردووە وە بێزراوو ناشرینی کردووە لەلاتان بێ باوەڕیی وتاوان وسەرپێچی فەرمانی خوا، ھەر ئەوانەن شارەزاو لەسەر ڕێبازی ڕاستن

فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعۡمَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ﴿٨

8(ئەوە) بەخشش ونیعمەتێکە لەلایەن خواوە خواش زانا ودانایە

وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّهِۚ فَإِن فَآءَتۡ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا بِٱلۡعَدۡلِ وَأَقۡسِطُوٓاْۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ﴿٩

9ئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، ئەمجا ئەگەر کۆمەڵێکیان دەست درێژی وسەرکەشی کرد بۆ سەر کۆمەڵێکی تریان، ئەوە ئێوە (ئەی موسوڵمانان) دژی ئەوەیان بجەنگن دەست درێژی دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا (ملکەچی فەرمانی خوا دەبێت) ئەمجا ئەگەر گەڕایەوە ئەوسا لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، بەدادگەرانە وڕاست ودادپەروەر بن (لەنێوانیاندا) بێگومان خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَ أَخَوَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ﴿١٠

10بێگومان تەنھا باوەڕداران برای یەکترن کەواتە لەنێوان دوو براتاندا (ئاژاوە ھەبوو) ئاشتەوایی بکەن و لەخوا بترسن تاڕەحمتان پێبكات

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ﴿١١

11ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە باھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناوو ناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێ کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٞۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمۡ أَن يَأۡكُلَ لَحۡمَ أَخِيهِ مَيۡتٗا فَكَرِهۡتُمُوهُۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٞ رَّحِيمٞ﴿١٢

12ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان ھێناوە خۆتان لەزۆرێك لە گومانەکان بپارێزن، چونکە بەڕاستی ھەندێك لەگومانەکان تاوانن، سیخوڕی مەکەن (وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن) لەپاشملە بەخراپە باسی یەکتری مەکەن، ئایا کام لەئێوە پێی خۆشە کەگۆشتی برا (باوەڕدارەكەی) بخوات بەمردووی؟ بێگومان قێزتان لێی دێتەوە وپێتان ناخۆشە وە لەخوا بترسن بێگومان خوا تەوبە گیراکەر وبەبەزەییە

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٞ﴿١٣

13ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر و مێیەك وە کردومانن بەچەند گەل وھۆزێکەوە تایەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسەتانە زیاتر لەخودا دەترسێت، بێگومان خوا زانا وئاگادارە

۞ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا وَلَمَّا يَدۡخُلِ ٱلۡإِيمَٰنُ فِي قُلُوبِكُمۡۖ وَإِن تُطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتۡكُم مِّنۡ أَعۡمَٰلِكُمۡ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ﴿١٤

14عەرەبە دەشتەکیەکان ووتیان باوەڕمان ھێناوە، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ باوەڕتان نەھێناوە، بەڵکو بڵێن موسڵمان بووین (بەسەر زارەکی) چونکە ھێشتا باوەڕ نەچووەتە ناو دڵەکانتانەوە، خۆ ئەگەر گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بن ھیچ لە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە، بەڕاستی خوا لێبوردە ومیھرەبانە

إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمۡ يَرۡتَابُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ﴿١٥

15بێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە خوا وپێغەمبەرەکەی پاشان دوو دڵ نەبوون (لە ئیمانەکەیاندا) وە بەماڵ وگیانیان تێکۆشانیان کردووە لە پێناو ڕێبازی خوادا ھەر ئەوانەن ڕاسگۆیان

قُلۡ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ﴿١٦

16 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەن لەئایینەکەتان لەکاتێکدا خوا ئاگادارە ودەزانێت بەھەرچی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە

يَمُنُّونَ عَلَيۡكَ أَنۡ أَسۡلَمُواْۖ قُل لَّا تَمُنُّواْ عَلَيَّ إِسۡلَٰمَكُمۖ بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيۡكُمۡ أَنۡ هَدَىٰكُمۡ لِلۡإِيمَٰنِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴿١٧

17ئەوکەسانە منەت دەکەن بەسەر تۆدا (ئەی موحەممەد ﷺ) کە موسڵمان بوون، تۆش بڵێ منەتی موسڵمان بوونی خۆتان بەسەر مندا مەکەن بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کە ڕێنموونیی کردوون بۆ باوەڕھێنان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن (کە ئیماندارن)

إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ غَيۡبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ﴿١٨

18بەڕاستی خوا دەزانێت نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا بینایە بەھەر کردەوەیەك کە ئێوە دەیکەن

RELATED SURAHS