'Abasa

عبس

He Frowned42 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ﴿١

1(پێغەمبەر ﷺ) ڕووی گرژ کرد وپشتی ھەڵکرد

أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ﴿٢

2کە کوێرێك (عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) ھات بۆ لای

وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ﴿٣

3تۆ چووزانیت؟ بەڵکو ئەو(کوێرە) بیەوێ پاك ببێتەوە

أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ﴿٤

4یان بیری بکەوێتەوە(ئەوەی کە لە بیری چۆتەوە) ئەمجا ئەو بیر کردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێت

أَمَّا مَنِ ٱسۡتَغۡنَىٰ﴿٥

5کەچی ئەوەی کە خۆی بێ نیاز دەزانێت (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە)

فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ﴿٦

6 تۆ ڕووی تێ دەکەیت

وَمَا عَلَيۡكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ﴿٧

7وە ھیچ لەسەر تۆ نیە کە ئەو بێ باوەڕە خۆی پاك نەکاتەوە

وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ﴿٨

8بەڵام ئەو کەسەی کە بەپەلە دێ بۆ لات

وَهُوَ يَخۡشَىٰ﴿٩

9وە لەخوا دەترسێت

فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ﴿١٠

10تۆ خۆتی لێ ھەڵە دەکەیت

كَلَّآ إِنَّهَا تَذۡكِرَةٞ﴿١١

11وا مەکە! بێ گومان ئەو ڕێنمونیانەی(کەبۆت ھاتووە) بێدارکەرەوەی(ئادەمی) یە

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ﴿١٢

12ئەمجا ئەو کەسەی بیەوێت یادی خوا دەکات

فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ﴿١٣

13(کە ئەو ڕێنمونیانەش نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا

مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۭ﴿١٤

14پایە بڵندی پاك

بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ﴿١٥

15کە بەدەست نوێنەرانی

كِرَامِۭ بَرَرَةٖ﴿١٦

16بەڕێزی خێر خواوەن

قُتِلَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَآ أَكۡفَرَهُۥ﴿١٧

17بەکوشت چێت(خراپترین نەفرینی لێ بێ) ئادەمی، چەند پێ نەزان وسپڵەیە

مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ﴿١٨

18(بییرناکاتەوە بزانێت کە) خوا لە چی دروستی کردووە؟

مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ﴿١٩

19 لەدڵۆپێك ئاو دروستی کردووە وڕێکی خستووە

ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ﴿٢٠

20لە پاشان ڕێگای(چاك وخراپی) بۆ ئاسان کردووە

ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ﴿٢١

21ئەمجا دەیمرێنێت ودەیخاتە گۆڕەوە

ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ﴿٢٢

22 لە پاشان کاتێك کە وویستی زیندووی دەکاتەوە

كَلَّا لَمَّا يَقۡضِ مَآ أَمَرَهُۥ﴿٢٣

23بەڕاستی ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە ھێشتا (ئادەمیی) بەجێی نەھێناوە

فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ﴿٢٤

24دەبا مرۆڤ سەیری خواردەمەنیەکەی بکات

أَنَّا صَبَبۡنَا ٱلۡمَآءَ صَبّٗا﴿٢٥

25بەڕاستی ئێمە لە ھەورەوە بارانمان داڕژاند چۆن داڕژاندنێك

ثُمَّ شَقَقۡنَا ٱلۡأَرۡضَ شَقّٗا﴿٢٦

26لە پاشان زەویمان لەت لەت کرد (بەگیا) چۆن لەت کردنێك

فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا حَبّٗا﴿٢٧

27ئەمجا ڕوواندمان لەناوییدا دانەوێڵە

وَعِنَبٗا وَقَضۡبٗا﴿٢٨

28وترێ وسەوزە

وَزَيۡتُونٗا وَنَخۡلٗا﴿٢٩

29وزەیتون ودار خورما

وَحَدَآئِقَ غُلۡبٗا﴿٣٠

30وباخاتی چڕوپڕو

وَفَٰكِهَةٗ وَأَبّٗا﴿٣١

31میوە ولەوەڕ

مَّتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ﴿٣٢

32بۆ ژیانی خۆتان وئاژەڵتان

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ﴿٣٣

33 کاتێك کە شاخە وشریخەی (ڕۆژی دوایی) ھات

يَوۡمَ يَفِرُّ ٱلۡمَرۡءُ مِنۡ أَخِيهِ﴿٣٤

34ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ ڕادەکات لە برای

وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ﴿٣٥

35 وە لە دایکی وباوکی

وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ﴿٣٦

36 وە لە ژنی وکوڕەکانی

لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ﴿٣٧

37ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا کارێکی وای ھەیە کە سەر کەسی تری نەپەرژێت

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ مُّسۡفِرَةٞ﴿٣٨

38 زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەش وجوانن

ضَاحِكَةٞ مُّسۡتَبۡشِرَةٞ﴿٣٩

39دەم بە پێکەنین وشادمانن

وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٞ﴿٤٠

40وە زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا، تەپوتۆزیان بەسەرەوەیە

تَرۡهَقُهَا قَتَرَةٌ﴿٤١

41لە داماویدا ڕەش داگیرساون

أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَفَرَةُ ٱلۡفَجَرَةُ﴿٤٢

42ئەوانە ئەوانەن کە بێ باوەڕ وگوناھکار وتاوانبارن

RELATED SURAHS