At-Takwir

التكوير

The Overthrowing29 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ﴿١

1کاتێك کە ڕۆژ پێچرایەوە و(ڕووناکی نەما)

وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ﴿٢

2وە دەمێك کە ئەستێرەکان ھەڵ وەرین وکەوتنە خوارەوە ( تاریك بوون)

وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ﴿٣

3وە کاتێك کە کێوەکان خرانەڕێ (واتە لە شوێنی خۆیان خزێندران)

وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ﴿٤

4وە کاتێك کە وشترە ئاوسەکان وازیان لێ ھێنرا

وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ﴿٥

5وە کاتێك کە جانەوەران کۆکرانەوە

وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ﴿٦

6وە دەمێك کە دەریاکان ھەڵگیرسێنران (تێکەڵ کران)

وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ﴿٧

7وە ساتێك کە ھەموو گیانێك جووتکرایەوە (لەگەڵ لاشەدا)

وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ﴿٨

8وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ

بِأَيِّ ذَنۢبٖ قُتِلَتۡ﴿٩

9کە بەچ گوناھێك کوژران

وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ﴿١٠

10وە کاتێك کەنامەی(کردەوە) بڵاوکرایەوە و(دابەشکرا)

وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ﴿١١

11وە دەمێك کە ئاسمان داماڵێنراو پێچرایەوە

وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ﴿١٢

12وە کاتێك کە دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا

وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ﴿١٣

13وە ساتێك کە بەھەشت نزیك خرایەوە

عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّآ أَحۡضَرَتۡ﴿١٤

14ئەوکاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کەچی ئامادە کردوە (بۆ خۆی لە چاکە وخراپە)

فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلۡخُنَّسِ﴿١٥

15سوێند بەو(ئەستێرە گەڕۆکانەی) دەگەڕێنەوە

ٱلۡجَوَارِ ٱلۡكُنَّسِ﴿١٦

16 بەو ئەستێرانەی کە پەنا دەگرن ودیار نامێنن

وَٱلَّيۡلِ إِذَا عَسۡعَسَ﴿١٧

17وە بەشەو کەتاریك دەبێت

وَٱلصُّبۡحِ إِذَا تَنَفَّسَ﴿١٨

18وە بە بەیانی کە ھەناسە دەدات

إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ﴿١٩

19بێگومان ئەو قورئانە گوفتاری ڕەوانەکراوێکی پایە بەرزە (کە فریشتەی وەحیە)

ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ﴿٢٠

20 بەھێزە، لای خاوەنی عەرش(لای خوای گەورە)، وخاوەنی پلە وپایەیە

مُّطَاعٖ ثَمَّ أَمِينٖ﴿٢١

21قسە ڕەوایە لەناو فریشتەدا ودەست پاکە

وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٖ﴿٢٢

22ھاوڕێکەتان(کە موحەممەدە ﷺ) شێت نیە (وەك ئێوە دەڵێن)

وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ﴿٢٣

23سوێند بەخوا بێگومان(ئەو) (فریشتەی وەحی) دیوە لە ئاسۆی ڕووندا

وَمَا هُوَ عَلَى ٱلۡغَيۡبِ بِضَنِينٖ﴿٢٤

24وە ئەو ڕژد وچرووك نیە لەگەیاندنی وەحی وپەیامەکەیدا

وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٖ﴿٢٥

25وە ئەو(قورئانە) قسەی شەیتانی دەرکراو لە بەزەیی خوا نیە (وەك ئێوە دەڵێن)

فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ﴿٢٦

26ئەوە بۆ کوێ دەڕۆن

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ﴿٢٧

27ئەو قورئانە تەنھا ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ﴿٢٨

28بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە

وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴿٢٩

29ئێوە ئارەزووی(ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت وە ناچارتان بکات پێی

RELATED SURAHS