Al-Infitar

الانفطار

The Cleaving19 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ﴿١

1کاتێك کە ئاسمان لەت بوو

وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ﴿٢

2 وەدەمێك کە ئەستێرەکان(کەوتنە خوارەوە) بە پەرش وبڵاوی

وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ﴿٣

3وە ساتێك کە دەریاکان تێکەڵ کران

وَإِذَا ٱلۡقُبُورُ بُعۡثِرَتۡ﴿٤

4وە ساتێك کە گۆڕەکان ژێرە وژوور کران واتە (مردووەکان ھاتنە دەرەوە)

عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّا قَدَّمَتۡ وَأَخَّرَتۡ﴿٥

5ئەو کاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کە چی لەپێشەوە ناردوەو(چیشی) دوا خستوە (بۆ خۆی)

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ﴿٦

6ئەی ئینسان چی تۆی خەلەَتاندووە بە پەروەردگاری بەڕێز وگەورەت (وا لێی یاخی بوویت)

ٱلَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ﴿٧

7ئەو(پەروەردگارەی) کە دروستی کردوویت وڕێکی خستوویت وجیای کردویتەوە (لە گیان لەبەرانی تر)

فِيٓ أَيِّ صُورَةٖ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ﴿٨

8 لە ھەر وێنەیەکدا کە خۆی ویستبێتی یەکی خستوویت

كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ﴿٩

9وانیە (کە تێی گەیشتوویت) بەڵکو (ڕۆژی) پاداشت بەدرۆ دەزانن

وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ﴿١٠

10بێگومان چەند چاودێرێکتان بەسەرەوەیە

كِرَامٗا كَٰتِبِينَ﴿١١

11کە بەڕێز ونووسەرن

يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ﴿١٢

12ھەرچی بکەن دەیزانن

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ﴿١٣

13بەڕاستی چاکەکاران لەناو ناز ونیعمەتدان

وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ﴿١٤

14بێگومان بەدکاران لە دۆزەخان

يَصۡلَوۡنَهَا يَوۡمَ ٱلدِّينِ﴿١٥

15 لە ڕۆژی پاداشتدا دەچنە ناویەوە

وَمَا هُمۡ عَنۡهَا بِغَآئِبِينَ﴿١٦

16وە ئەوان لێی دەرناچن

وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ﴿١٧

17تۆ چووزانیت کە ڕۆژی پاداشت چیە

ثُمَّ مَآ أَدۡرَىٰكَ مَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ﴿١٨

18دووبارە چووزانیت ڕۆژی پاداشت چیە

يَوۡمَ لَا تَمۡلِكُ نَفۡسٞ لِّنَفۡسٖ شَيۡـٔٗاۖ وَٱلۡأَمۡرُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ﴿١٩

19ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ھیچی بەدەست نیە بۆ ھیچ کەس، وە فەرمان لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ خوایە

RELATED SURAHS