المطففين
The Defrauders • 36 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1 ھاوار وتیاچوون بۆ تەرازوو بازان
2ئەوانەی کە کاتێك پێوانە بکەن (بۆ خۆیان) لەسەر (ماڵی) خەڵکی بەتەواوی وەریدەگرن
3بەڵام کاتێك بۆیان پێوانە یان کێشانە بکەن کەمیان دەدەنێ
4ئایا ئەوانە نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە؟!
5لە ڕۆژێکی گەورەدا
6ڕۆژێك کە خەڵك لەبەردەم پەروەردگاری جیھانیاندا دەوەستن
7 با پەشیمان بنەوە، چونکە بەڕاستی نامەی تاوانباران لە ناو دەفتەرێکی پەستی ڕەشدایە
8تۆ چوزانیت ئەو دەفتەرە چیە
9دەفتەرێکی نوسراوە
10ھاوار لەو ڕۆژەدا بۆ بێ بڕوایان
11ئەوانەی کە بڕوا ناکەن بەڕۆژی پاداشت دانەوە
12کەس ئەو ڕۆژە بە درۆ نازانێت مەگەر ھەموو ستەم کارێکی گوناھبار
13ھەر کاتێك کە ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بخوێنرێتەوە دەڵێ(ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن
14نەخێر وانیە بەڵکو ژەنگی ئەو(خراپانەی) کە دەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵیاندا
15نەخێر بەڕاستی ئەوان لەو ڕۆژەدا، بێ بەشن لە بینینی پەروەردگاریان
16لە پاشان بێگومان ئەوان دەچنە دۆزەخەوە
17ئەمجا پێیان دەووترێت ئەمە ئەوەیە کە بڕواتان پێ نەدەکرد
18بەڕاستی نامەی (کرداری) چاکەکاران لەناو دەفتەرێکی بەرزدایە
19تۆ چوزانییت ئەو دەفتەرە بەرزە چیە؟
20دەفتەرێکی نوسراوە
21نزیکانی خودا دەیبینن
22بێگومان چاکەکاران لە ناز ونیعمەتدان
23لەسەر تەخت وبارەگاوە سەیر دەکەن
24دەبینیت لە ڕوخساریاندا جوانی وگەشاوەیی خۆشگوزەرانی
25شەرابی پاکی سەر بەمۆریان پێ دەدرێ بیخۆنەوە
26کە دوا قومی بۆنی میسکە، بۆ ئەوە با پێشبڕکێ بکەن پێشبڕکێ کاران
27تێکەڵ کراو لە ئاوی تەسنیمە
28کانییەكە کە نزیك کراوەکان لێی دەخۆنەوە
29بێگومان ئەوانەی کە بەدکار بوون پێ دەکەنین بەوانەی کە بڕوایان ھێنا بوو
30وە کاتێك کە بەلایاندا بڕۆشتنایە چاویان لێ دادەگرتن
31 وەکاتێکیش بگەڕانایەتەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵیان، بە پێکەنین وگاڵتەکردن (بە بڕوادارانەوە) دەگەڕانەوە
32وە کاتێکیش بیانبینینایە ئەیانووت: ئەمانە گومڕان
33لە کاتێکدا کە(ئەوان) بە چاودێر نە نێرراون بۆ سەر بڕواداران (تا ئەم قسەیە بکەن)
34ئەمڕۆ(کە ڕۆژی دواییە) ئەوانەی کە بڕوادار بوون بە بێ بڕواکان پێ دەکەنن
35لەسەر قەنەفە وكورسیەوە سەیر دەکەن
36(تا بزانن) تۆڵەی ئەو بێ بڕوایانە دراوەتەوە، لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد( لە دونیادا)؟