Al-Inshiqaq

الانشقاق

The Splitting Open25 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتۡ﴿١

1کاتێك کە ئاسمان لەت بوو

وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ﴿٢

2وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت

وَإِذَا ٱلۡأَرۡضُ مُدَّتۡ﴿٣

3 وساتێك کە زەوی ڕاکێشرا وپانکرایەوە (ڕاخرا)

وَأَلۡقَتۡ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتۡ﴿٤

4وە ئەوەی تێیدابوو فڕێیدا وھیچی لەناودا نەما

وَأَذِنَتۡ لِرَبِّهَا وَحُقَّتۡ﴿٥

5وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدۡحٗا فَمُلَٰقِيهِ﴿٦

6ئەی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشەریت بەرەو پەروەردگارت بەتێکۆشان ! ئەوسا پێی دەگەیت

فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ﴿٧

7ئەمجا ئەو کەسەی کە نامەی(کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی

فَسَوۡفَ يُحَاسَبُ حِسَابٗا يَسِيرٗا﴿٨

8ئەوسا پرسینەوەیەکی سووك وئاسانی لەگەڵ دەکرێت

وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورٗا﴿٩

9وە بەدڵخۆشی دەگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری

وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهۡرِهِۦ﴿١٠

10وە ئەو کەسەی نامەی لە پشتەوە درایە دەستی

فَسَوۡفَ يَدۡعُواْ ثُبُورٗا﴿١١

11 ئەوە بە زووی داوای مردنی خۆی دەکات

وَيَصۡلَىٰ سَعِيرًا﴿١٢

12وە دەچێتە دۆزەخەوە

إِنَّهُۥ كَانَ فِيٓ أَهۡلِهِۦ مَسۡرُورًا﴿١٣

13(چونکە) بێگومان ئەو لەناو کەسوكاریدا دڵخۆش بووە

إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ﴿١٤

14وە ئەو وای گومان دەبرد، کە ھەرگیز ناگەڕێتەوە (لای خوا)

بَلَىٰٓۚ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرٗا﴿١٥

15 نەخێر وانیە ! چونکە بەڕاستی پەروەردگاری ئەو ئاگادار بووە بەو

فَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلشَّفَقِ﴿١٦

16سوێند بە سووریی کەناری ئاسمان

وَٱلَّيۡلِ وَمَا وَسَقَ﴿١٧

17وە بەشەو وئەو شتانەی کە کۆیان دەکاتەوە

وَٱلۡقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ﴿١٨

18وە بەمانگ کاتێك کە پڕ دەبێتەوە

لَتَرۡكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٖ﴿١٩

19(ئێوە) تێ ئەپەڕن لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر

فَمَا لَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ﴿٢٠

20ئیتر بۆچی بڕوا ناھێنن ؟

وَإِذَا قُرِئَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقُرۡءَانُ لَا يَسۡجُدُونَۤ۩﴿٢١

21وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچی ناکەن)

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُكَذِّبُونَ﴿٢٢

22بەڵام ئەوانەی کە بێ بڕوان بە درۆی ئەزانن

وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُوعُونَ﴿٢٣

23وە خوا چاك ئاگادار وزانایە بەوەی کە لەدڵی دەگرن

فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ﴿٢٤

24کەواتە مژدەیان بدەرێ بە سزای سەختی (قیامەت)

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونِۭ﴿٢٥

25بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە باشەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی بێ بڕانەوە

RELATED SURAHS