البروج
The Great Stars • 22 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە ئاسمانی خاوەن بورجەکان
2وە بەو ڕۆژەی کە بەڵێنی پێدراوە
3وە بەھەموو بینەرو بینراوێك(یا شایەت وشایەتی لەسەر دراو یا ڕۆژی ھەینی وڕۆژی عەرەفە)
4 بەکوشت چن خاوەن چاڵەکان (لە غەمەکان)
5ئەو ئاگرەی خاوەن سووتەمەنی (و بڵێسەیە)
6کاتێک کە ئەوان دانیشتبوون بەدەوری (ئاگرەکە) دا
7وە ئەوان سەیری ئەوەیان دەکرد کە دەیان کرد بە بڕوادارەکان
8وە ئەم سزایەش ھەر لەبەر ئەوە دەدران کە بڕوایان ھێنابوو بەخوای بەدەسەڵاتی سوپاسکراو
9ئەوخودایەی کە موڵکی ئاسمانەکان وزەویی بۆ ئەوە، وە خوا ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
10بەڕاستی ئەوانەی کە ئازاری پیاو وژنە بڕوادارەکانیان داو لەپاشان پەشیمان نەبوونەوە، ئەوە بۆ ئەوان ھەیە سزای دۆزەخ، وە سزای(ئاگری) سوتێنەر
11بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، بۆ ئەوان ھەیە بەھەشتانێك کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە
12بەڕاستی دەست وەشاندنی پەروەردگاری تۆ زۆر سەختە
13بێگومان ھەر ئەوە کە لەسەرەتاوە(مرۆڤ) دروست دەکات و(دوای مردنیش) زیندووی دەکاتەوە
14 وە ھەر ئەوە لێبووردە ومیھرەبان
15خاوەنی عەرش وبەرزو پایەدار
16ھەرچیەکی بیەوێت دەیکات
17ئایا پێت گەیشتووە باس وبەسەرھاتی لەشکرەکانی
18فیرعەون وسەموود
19بەڵکو ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون ھەمیشە لە بە درۆ زانینی (قورئان) دان
20 وە خواش(بە دەسەڵات و زانینی) لە پشتیانەوە دەوری داون
21بەڵکو ئەوەی(کە بەدرۆی دەزانن) قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
22لە لـەوحێـکی پـارێزراو دایە (کە پێی دەوترێت لوح المحفوظ)