الطارق
The Night Comer • 17 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بە ئاسمان وئەوەی کە لەشەوا دەردەکەوێت
2تۆ چوزانیت دەرکەوتووی شەو چیە ؟
3ئەستێرەی درەخشانی تاریکی کون کەرە
4(سوێند بەمانە) کەس نیە کە چاودێرێکی بەسەرەوە نەبێت
5 دەی با مرۆڤ سەرنج بدات کە لەچی دروستكراوە
6دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)
7کە دەردەچێت لە ناوەندی پشتی (پیاو) ودانەی (پەراسووی) سنگی (ژنەوە)
8بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە لەسەر زیندوو کردنەوەی
9لە ڕۆژێکدا کە ھەرچی نھێنی ھەیە ئاشکرا دەکرێت
10 ئەو نە ھێزێک شك دەبات ونە پشتیوانێك
11سوێند بە ئاسمانی خاوەن باران
12وە بەزەوی خاوەن درز وقڵییش
13بێگومان ئەم(قورئانە)م وتەی ڕاست وجیاکەرەوەیە
14وە گاڵتە نیە
15بێگومان بێ بڕواکان (پیلان دەگێڕن) وفێڵ دەکەن چۆن فێڵ کردنێك
16وە منیش پیلان دەگێڕم (ونەخشە دەکێشم لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) چۆن پیلان ونەخشە کێشانێك
17ئەمجا (تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ) مۆڵەتی بێ بڕواکان بدە، منیش کەمێك لێیان دەوەستم (پاشان دەبینیت چیان بەسەر دەھێنم بە سزادانایان)