الأعلى
The Most High • 19 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1تەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە
2ئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە
3وە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە
4وە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە
5ئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو
6(ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە
7مەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە
8وە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان
9ئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند
10بێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ
11وە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە
12ئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە
13 لەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)
14بەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت
15یادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)
16بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن
17کەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە
18بێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە
19 نامەکانی ئیبراھیم وموسا