الغاشية
The Overwhelming • 26 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1ئایا ھەواڵی ڕۆژی دوایی(ڕۆژی داپۆشەرت) پێگەشتووە
2زۆر دەم وچاو لەو ڕۆژەدا ترسناك وڕیسوا وشەرمەزارن
3ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن
4دەچنە ناو ئاگری ھەرە گەرمەوە
5ئاو دەدرێن لەسەرچاوەی کوڵ بەکوڵ وزۆر گەرم
6خۆراکیان ھەر دڕکی حوشتر خواری(ئاگریینە)
7نە قەڵەوی دەکات ونە برسێتی لا دەبات
8زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا پاراوە (جوان وگەشن)
9ڕازیین لەکۆششی خۆیان
10وان لە بەھەشتی بەرز وبڵندا
11قسەی ھیچ وپوچی تێدا نابیستن
12تێیدایەتی سەرچاوەی ڕەوان
13تێیدایەتی زۆر قەنەفە وتەختی بەرز
14وە پەرداخی دانراو
15وە پشتی ڕیزکراو
16وە قاڵی ڕاخراو لە ھەموو لایەکەوە
17دەی بۆ وورد نابنەوە لە حوشتر کە چۆن دروست کراوە
18وە لە ئاسمان کە چۆن بەرز کراوەتەوە
19وە لە شاخەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون؟
20وە لە زەوی کە چۆن ڕاخراوە
21کەوابوو ئامۆژگاری بکە، تۆ ھەر ئامۆژگاری کاریت
22 تۆ دەسەڵات دار نیت بەسەریاندا
23بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵکات وبێ بڕوا بێت
24ئەوە خوا سزای دەدات بە سزای زۆر گەورە
25بێگومان ھەر بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان
26لە پاشان بەڕاستی لەسەر ئێمەیە لێپرسینەوەیان