Al-Fajr

الفجر

The Dawn30 ayahsMeccan

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

وَٱلۡفَجۡرِ﴿١

1سوێند بە بەرەبەیان

وَلَيَالٍ عَشۡرٖ﴿٢

2وە بە دە شەوی سەرەتای مانگی(ذی الحجە)

وَٱلشَّفۡعِ وَٱلۡوَتۡرِ﴿٣

3وە بەتاك و بەجووت

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَسۡرِ﴿٤

4وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت

هَلۡ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٞ لِّذِي حِجۡرٍ﴿٥

5ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ﴿٦

6ئایا نابینیت کە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە گەلی عاد

إِرَمَ ذَاتِ ٱلۡعِمَادِ﴿٧

7وە بەھۆزی ئیرەم ؟ خاوەنی پایە (و دەسەڵات)

ٱلَّتِي لَمۡ يُخۡلَقۡ مِثۡلُهَا فِي ٱلۡبِلَٰدِ﴿٨

8کە وێنەیان دروست نەکرابوو لە ھەموو ووڵاتدا

وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُواْ ٱلصَّخۡرَ بِٱلۡوَادِ﴿٩

9وە(چی کرد) بە گەلی سەموود ئەوانەی کە(شاخی) بەردیان دەتاشیی لە شیوو دۆڵەکاندا

وَفِرۡعَوۡنَ ذِي ٱلۡأَوۡتَادِ﴿١٠

10وە فیرعەونی خاوەن سنگی زۆر(وەك ئەھرامەکان، کە وەك سنگ چوون بە زەویدا)

ٱلَّذِينَ طَغَوۡاْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ﴿١١

11ئەوانەی کە یاخی بوون لە وڵاتدا

فَأَكۡثَرُواْ فِيهَا ٱلۡفَسَادَ﴿١٢

12وە زۆریان خراپە تێداکرد

فَصَبَّ عَلَيۡهِمۡ رَبُّكَ سَوۡطَ عَذَابٍ﴿١٣

13ئەمجا پەروەردگاری تۆ دایگرتن بە قامچی سزا

إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلۡمِرۡصَادِ﴿١٤

14بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لە کەمینی ستەمكاراندایە

فَأَمَّا ٱلۡإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكۡرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَكۡرَمَنِ﴿١٥

15جا کاتێك کە خوا ئادەمی تاقی کردەوە وڕێزی گرت ونازو نیعمەتی بەسەردا ڕشت، ئەوە دەڵێ پەروەردگارم ڕێزی گرتووم

وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيۡهِ رِزۡقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَهَٰنَنِ﴿١٦

16وە ئەگەر تاقیكردەوە وڕۆزی کەم پێدا، ئەوسا دەڵێ پەروەردگارم ڕیسوای کردووم

كَلَّاۖ بَل لَّا تُكۡرِمُونَ ٱلۡيَتِيمَ﴿١٧

17نا، وانیە (کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە) بەڵکو ئێوە ڕێزی ھەتیوان ناگرن

وَلَا تَحَٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ﴿١٨

18وە ھانی یەکتری نادەن لەسەر خواردەمەنی دان(وبەخێو کردنی) ھەژاران

وَتَأۡكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكۡلٗا لَّمّٗا﴿١٩

19(بەڵکو سەرەڕای ئەمەش بەشە) میراتی(بەشداران) ھەمووی(بە ھەڵپە) دەخۆن

وَتُحِبُّونَ ٱلۡمَالَ حُبّٗا جَمّٗا﴿٢٠

20وە ماڵ وسامانتان خۆش دەوێت بە خۆش ویستنێکی زۆر

كَلَّآۖ إِذَا دُكَّتِ ٱلۡأَرۡضُ دَكّٗا دَكّٗا﴿٢١

21نابێ وا بکەن ! کاتێك کەزەوی بە توندی درا بەیەکدا وپارە پارە کرا

وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلۡمَلَكُ صَفّٗا صَفّٗا﴿٢٢

22(لەڕۆژی دواییدا) پەروەردگارت دێت ( بۆ لێپرسینەوەی خەڵکی، ھاتنێك شیاوی زاتی خۆی بێت، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە چۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە فریشتەکانیش پۆل پۆل دێن

وَجِاْيٓءَ يَوۡمَئِذِۭ بِجَهَنَّمَۚ يَوۡمَئِذٖ يَتَذَكَّرُ ٱلۡإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكۡرَىٰ﴿٢٣

23وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەھێنرێت و(نزیك دەكرێتەوە لە دۆزەخیەكان) لەو ڕۆژەدا ئینسان(کردەوەی خۆی) بیر دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو بیرکەوتنەوەیە چ سوودێك بەو دەگەیەنێت؟

يَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي قَدَّمۡتُ لِحَيَاتِي﴿٢٤

24(ئەمجا بە داخەوە) دەڵێ خۆزگە لە دونیادا کاری چاکەم پێش بخستایە بۆ ئەم ژیانەم

فَيَوۡمَئِذٖ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٞ﴿٢٥

25ئەمجا لەو ڕۆژەدا کەس سزای کەس نادات وەکو سزای خوا

وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٞ﴿٢٦

26وە کەس کەلەپچەی کەس ناکات وەکو کەلەپچە کردنی خوا (بۆ بێ باوەڕان)

يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفۡسُ ٱلۡمُطۡمَئِنَّةُ﴿٢٧

27(لەو ڕۆژەدا بە خوا پەرست دەووترێت ) ئەی نەفسی بە ئارام

ٱرۡجِعِيٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةٗ مَّرۡضِيَّةٗ﴿٢٨

28 بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگاری خۆت بە ڕەزامەندی ولێ ڕازی بوون

فَٱدۡخُلِي فِي عِبَٰدِي﴿٢٩

29ئەمجا بچۆرە ناو بەندە چاکەکانی من

وَٱدۡخُلِي جَنَّتِي﴿٣٠

30و بچۆرە ناو بەھەشتی منەوە

RELATED SURAHS