البلد
The City • 20 ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1سوێند بەم شارە (کە مەککەیە)
2وە تۆ لەو شارەدا نیشتەجێی (کە ئازاردانی تۆی تێدا ڕەوا دراوە)
3وە سوێند بە باوك (باوکە ئادەم) وئەوەی کە لێی کەوتۆتەوە
4سوێند بەخوا بەڕاستی ئادەمیمان دروست کردووە ھەمیشە لەڕەنج وکێشە وناڕەحەتیدایە
5ئایا وا دەزانێت کە کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نیە
6(بەفیزەوە) دەڵێ ماڵی زۆرم لەناو داوە وبەخشیووە
7ئایا وا دەزانێت کە کەس نەیبینیوە
8 ئایا دوو چاومان نەداوەتێ
9وە زمانێك ودوو لێومان پێ نەداوە؟
10وە ڕێی چاك وخراپمان نیشان نەداوە
11کەچی ھێشتا (زۆرێك لە خەڵکی) پەلاماری پلەی سەختی نەداوە
12تۆ چوزانیت پلەی سەخت کامەیە
13ئازاد کردنی کۆیلەیە
14و ناندانە لەڕۆژی گرانی وبرسێتیدا
15بەھەتیوی خزم
16یا بە ھەژاری خاکە سەر (کەفتەکار)
17سەرەڕای ئەمانەش لەو کەسانە بێ کە بڕوایان ھێنابێت، وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن، وئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە بەزەیی ومیھرەبانی
18ئەوانە ھاوەڵانی دەستی ڕاستن
19وە ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بە موعجیزە ونیشانەکانی ئێمە ئەوانە ھاوەڵانی دەستی چەپن
20دایگرتوون ئاگری دەرگا داخراو