الزلزلة
The Earthquake • 8 ayahs • Medinan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
1کاتێك زەوی ھاتە لەرزە بەلەرزینی خۆی
2وە زەوی ھەرچی شتی قورس وگرانی(ناوی) ھەیە ھەمووی فڕێدایە دەرەوە
3وە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دەڵێ: ئەوە زەوی چیەتی ؟
4لەو ڕۆژەدا(زەوی) دەنگ وباسی خۆی دەگێڕێتەوە
5کە پەروەردگاری تۆ (وای) وەحی بۆ کردوە
6لەو ڕۆژەدا خەڵکی دەردەچن بەپەڕاگەندە و پەشێوی تا(پاداشتی) کردەوەی خۆیان نیشان بدرێت
7ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە
8وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە